مانای ووشه‌ی ئیسلام
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1435
معنى كلمة الإسلام
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1435
مانای ووشه‌ی ئیسلام
پرسیار : ئایا مانای ووشه‌ی ئیسلام چییه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر بێتوو بگه‌ڕێیته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگه‌كانی زمانه‌وانی بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه مانای ئیسلام بریتیه له گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چ بوون و به‌گوێ كردن وته‌سلیم بوون به فه‌رمانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه فه‌رمان ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له شتێك به‌بێ هیچ ڕه‌خنه‌گرتن و ملهجهڕێیهك، هه‌روه‌ها نواندنی دڵسۆزی و ئیخلاص بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ( سبحانه و تعالی ) وه به ڕاستزانین و باوه‌ڕ بوون پێی، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلام بووه به ناو و عهلهمێك بۆ ئه‌و ئاینه‌ی كه محمد المصطفی هێناویه‌تی ( صلی الله علیه وسلم ) .
ده‌پرسین ئایا بۆچی ئه‌م ئاینه پیرۆزه به ناوی ئیسلامه‌وه ناونراوه ؟ هه‌موو ئه‌و ئاینانه‌ی كه له سه‌ر زه‌ویدا هه‌ن و بوون، هه‌ر هه‌موویان به ناوه‌كانی خۆیانه‌وه ناونراوون، یان پاڵ دراونه‌ته لای كه‌سێكی تایبه‌ت، یان بۆلای گه‌لێكی دیاریكراو، بۆ نموونه ئاینی نه‌صرانیه‌ت له ناوی ( نهصاراكانهوه ) وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها ئاینی ( بوذي ) له‌ناوی ( بوذا ) ی دامه‌زرێنه‌ریه‌وه وه‌رگیراوه، وه ئاینی زه‌رده‌شتیه‌ت، هه‌ڵگری ئاڵا و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كه‌سێك بووه به‌ناوی ( زه‌رده‌شت)، هه‌روه‌ها ئاینی ( یه‌هودیه‌ت ) له‌ناو هۆز و قهبیلهیهكدا په‌یدا بووه كه به ( یه‌هوذا ) ناسراو بوون، به‌هه‌مان شێوه هه‌موو ئاینه‌كانی تریش .
ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌بێت، كه نه‌دراوه‌ته پاڵ كه‌سێك یان گه‌ل و هۆزێك، به‌ڵكو ناوی ئیسلام له مانایه‌كی تایبه‌تی وه‌رگیراوه كه ووشه و ده‌سته‌واژه‌ی ئیسلامه‌كه خۆی ده‌یگه‌یه‌نێت، له ناوهكهشیهوه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئاینه كه‌سێكی دیاری كرا‌و هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌داوه ئه‌م ئاینه بهێنیته بوون و دایبمه‌زرێنێت، وه تایبه‌ت نییه به گه‌ل و هۆزێكی دیاری كراوه‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ست و ئامانجی ئه‌وه‌یه ته‌واوی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی خۆیان به صیفه‌ته جوانه‌كانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه بڕازێیننهوه، بۆیه هه‌ركه‌سێك صیفه‌ته جوانه‌كانی ئیسلام له‌خۆیدا جێ به‌جێ بكات، ئیتر گرنگ نییه له‌هه‌ر كوێیه‌ك ده‌بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سه پێی ده‌وترێت موسڵمان، وه به موسڵمانیش هه‌ژمار ده‌كرێت هه‌ر كه‌سێك له داهاتوودا به ئاكار و ڕه‌وشته‌كانی ئیسلام خۆی بڕازێنێته‌وه ...
خوای گه‌وره زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌لام .