ئایا یه‌كسانی له سته‌مدا دادگه‌ریه؟
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پێداچونه‌وه‌ی: حاجی ئومێد چروستانی
2012 - 1433
هل المساواة في الظلم عدل؟
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: بشتيوان صابر عزيز
مراجعة: أوميد عمر علي
2012 - 1433
ئایا یه‌كسانی له سته‌مدا دادگه‌ریه؟
پرسیار: ووته‌یه‌كی بڵاو هه‌یه ده‌ڵێت: یه‌كسانی له سته‌مدا دادگه‌ریه، وه هه‌ندێكیان ئه‌م وته‌یه ده‌خه‌نه پاڵ پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلى الله عليه وسلم) ، وه هه‌ندێكیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات وه‌كو بنچینه‌یه‌كی نه‌گۆڕ، ئایا ئه‌م ووته‌یه ڕاسته و حوكمی ئایین چیه ده‌رباره‌ی؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا
ئه‌م ووته‌یه كه‌ده‌ڵێت : " یه‌كسانی له سته‌مدا دادگه‌ریه " ووته‌یه‌كی به‌تاڵ و ناڕاسته و دووره له شه‌رعی خوای گه‌وره‌وه، وه حاشا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ئه‌م ووته‌یه‌ی نه‌فه‌رمووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووده‌یه‌كی قودسی له خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ووته‌یه‌یه كه فه‌رموویه‌تی: « يَا عِبَادِي إِنِّي حَرَّمْتُ الظُّلْمَ عَلَى نَفْسِي، وَجَعَلْتُهُ بَيْنَكُمْ مُحَرَّمًا، فَلَا تَظَالَمُوا » [رواه مسلم (2577] .
واته: ئه‌ی به‌نده‌كانم! من سته‌مم له‌سه‌رخۆم حه‌رام كردووه و، له نێوان ئێوه‌شدا حه‌رامم كردووه، سته‌م له‌یه‌كتر مه‌كه‌ن.
وه ده‌قه‌كانی شه‌رع له‌م باره‌وه زۆرن كه ئاگادارمان ده‌كاته‌وه له سته‌م كردن و خراپی پاشه‌ڕۆژی ئه‌و كه‌سانه‌ی سته‌م وزوڵم له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن .
وه ئه‌م ووشه به‌تاڵ پڕوپووچه زیاتر ووشه‌ی ده‌سه‌لاتداره‌كانه، ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م ووشه‌یه‌دا درێژه به‌زوڵم وسته‌می خۆیان بده‌ن، كه پێی ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر سته‌مت كرد له یه‌كێك له شوێنكه‌وتوانت، وه‌كو بردنی پاره‌كه‌ی، یان ئه‌شكه‌نجه‌ت دا، یان به‌ندت كرد...، ئه‌وه با سته‌مه‌كه‌ت ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سه نه‌بێت، به‌ڵكو با سته‌مه‌كه‌ت گشتی بێت و هه‌موو تاكێك بگرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ر بیت له دابه‌ش كردنی سته‌مدا به سه‌ریاندا!!
پاشه چ دادگه‌رێیك هه‌یه له‌مه‌دا، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ﴿ إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴾[ النحل/90]
واته: به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادگه‌ری و به چاکه و به به‌خشین به‌خزم و خوێش، وه (خوا) ڕێگری ده‌کات له داوێن پیسی و خراپه و ده‌ست درێژی، ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه. (پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان).
یه‌كسانی له سته‌مدا، وه‌كو چه‌ند تاریكییه‌ك وایه ، هه‌ندێكی له سه‌رووی هه‌ندێكیه‌وه‌یه.!
وه له جیاتی ئه‌وه‌ی به یه‌ك سته‌م بگه‌ڕێته‌وه لای خوای گه‌وره، ئه‌یه‌وێت به سته‌م كردنی له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سته‌می لێ كردوون بگه‌رێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره .
ئایه ئه‌مه وه‌كو كردوه‌ی هاوبه‌ش په‌یداکه‌ره‌کان نیه، كاتێك بیانه‌وێت سته‌م وگه‌نده‌ڵی ئه‌نجامده‌ن، ده‌ڵێن ئه‌مه له لایه‌ن خوا وفه‌رمان وشه‌رعه‌كه‌یه‌وه‌یه،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ﴿ وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ * قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ * فَرِيقًا هَدَى وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ ﴾ [الأعراف/28-30]
واته: وه کاتێ کرده‌وه‌یه‌کی زۆر به‌د و ناشرینیان ده‌کرد (که به‌ڕووتی ته‌واف کردن نموونه‌یه‌کیه‌تی) ده‌یان وت : له باو‌و باپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه وه خوا فه‌رمانی ئه‌و (کرده‌وه) ی پێ داووین، ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ بێگومان خوا فه‌رمان نادات به کرده‌وه‌ی به‌دو خراپ، ئایا به‌ده‌م خواوه شتێ ده‌ڵێن که نایزانن و بێ ئاگان لێ ی ؟ * بڵێ په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه، وه له کاتی هه‌موو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکه‌نه خوا و دڵسۆزانه هاواری لێ بکه‌ن و بیپه‌رستن هه‌رچۆنێ له یه‌که‌م جاره‌وه (خوا) دروستی کردون به‌و شێوه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا * ده‌سته‌یه‌کی ڕێنموونی کردووه ده‌سته‌یه‌کیش گومڕایی به‌سه‌ریاندا چه‌سپا، به‌ڕاستی ئه‌وانه شه‌یتانه‌کانیان کرد به دۆست و پشتیوانی خۆیان له جیاتی خوا وه وا گومان ده‌به‌ن که ڕێنموونیی کراوون.( پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان)
وه دادگه‌ریش ئه‌وه‌یه كه مافی هه‌مو خاوه‌ن مافێك بدرێت، وه دانانی هه‌موو شتێك له شوێنی خۆیدا، ئه‌مه له كوێی سته‌مداو یه‌كسانی تێیدا شوێنی ده‌بێته.
خوای گه‌وره له‌هه‌موان زاناتره .