ئه‌م ووته‌یه‌یان تا چه‌ند ڕاسته
( پاروویه‌ك له‌ناو ده‌می برسیه‌ك باشتره له دروستكردنی هه‌زار مزگه‌وت )
ما صحة قولهم ( لقمة في فم جائع خير من بنا‌ء ألف جامع )؟
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئه‌م ووته‌یه‌یان تا چه‌ند ڕاسته
( پاروویه‌ك له‌ناو ده‌می برسیه‌ك باشتره له دروستكردنی هه‌زار مزگه‌وت )
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كرواه : -
پرسیار : ئه‌م ووته‌یه تا چه‌ند ڕاسته كه له‌سه‌ر زمانی زۆرێك له‌خه‌ڵكی ده‌وترێته‌وه : ( پاروویه‌ك له‌ناو ده‌می برسیه‌ك باشتره له دروستكردنی هه‌زار مزگه‌وت ) ؟
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صه‌ڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
يه‌كه‌م : ئه‌م ووته‌یه كه ده‌ڵێت : ( پاروویه‌ك له‌ناو ده‌می برسیه‌ك باشتره له دروستكردنی هه‌زار مزگه‌وت ) هه‌ندێك وا ده‌زانن كه فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم )، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نیه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ( العلجوني ) ووتویه‌تی : ( لقمة في بطن الجائع أفضل من عمارة ألف جامع ) الظاهر أنه ليس بحديث [ كشف الخفاء، 2/145] . واتا : ئه‌م ووته‌یه : ( پاروویه‌ك له‌ناو ده‌می برسیه‌ك باشتره له دروستكردنی هه‌زار مزگه‌وت) ئاشكرایه كه فه‌رمووده نیه ..
محمدی كوڕی ده‌رویش زانای مه‌زهه‌بی شافعیش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : ( لقمة في بطن جائع خير من بنا‌ء جامع ) : ليس بحديث، [ أسنى المطالب ص 250] ، واتا : ( پاروویه‌ك له‌ناو ده‌می برسیه‌ك باشتره له دروستكردنی مزگه‌وت ) فه‌رمووده نیه ..
ئه‌م ووته‌یه ووته‌یه‌كی باطل و نادروسته له‌ڕووی ماناوه، چۆن وبه‌چی پێوه‌رێك ته‌نها پاروویه‌ك باشتر بێت له دروستكردنی هه‌زار مزگه‌وت كه خوای گه‌وره‌یان تێدا ده‌په‌رسترێت ؟
بۆیه ته‌فضیل دانی كاروكرده‌وه‌كان هه‌ندێك به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا و به‌م شێوه‌یه و به ژماره‌یه‌كی دیاری كرا‌و پێویستی به‌وه هه‌یه كه به‌به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست ودروست و صه‌حیح له پێغه‌مبه‌ری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم) ثابت وجێگیر بوو بێت، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكه ئیجتهاد و قیاس ڕۆڵی تێدا نیه ..
دووه‌م : ئایا كامیان باشتره، نان پێدان و تێركردنی هه‌ژاران یان دروستكردنی مزگه‌وت ؟
ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ له ڕووی ئه‌صلی بابه‌ته‌كه‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه بكه‌ین : بێگومان دروستكردنی مزگه‌وتێك باشتره له ناندان و تێركردنی برسیه‌ك، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی :
1- مزگه‌وت به‌رژه‌وه‌نده ئاینیه‌كانی موسڵمانان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، به‌ڵام ناندان به‌هه‌ژاران و تێركردنی برسی به‌رژه‌وه‌ندیه دونیایه‌كانی خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، بێگومان به‌رژه‌وه‌ندیه ئاینیه‌كانیش له‌پێشتر و باشتره له جێ به‌جێ كردنی به‌رژه‌وه‌ندیه دونیایه‌كان ..
ابن الأمير الحاج (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : (ويقدم حفظ الدين) من الضروريات على ما عداه عند المعارضة لأنه المقصود الأعظم قال تعالى : ) وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ( وغيره مقصود من أجله ، ولأن ثمرته أكمل الثمرات ، وهي نيل السعادة الأبدية في جوار رب العالمين [ التقرير والتحبير 3/294] واتا : له كاتی دژیه‌ك وه‌ستانه‌وه‌دا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئاینیه‌كان كه له زه‌روریاته پێشده‌خرێت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تردا، چونكه مه‌به‌ستی گه‌وره له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ) وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ( [ الذاريات : 56 ] واتا : ئاده‌میزاد و جنۆكه‌م ته‌نها بۆ په‌رستنی خۆم دروستكردووه، جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌كه‌ی دینیش ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی تر له پێناو ئه‌ودا دانراوون، چونكه به‌رهه‌می به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دین ته‌واوترینی به‌رهه‌مه‌كانن، به‌هۆیه‌وه به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه‌یی له په‌نای په‌روه‌ردگاردا به‌دی دێت ..
2- ناندان و تێركردنی برسی و هه‌ژارێك یان چه‌ند هه‌ژارێك بێگومان سوود گه‌یاندنه به ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراو، وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دیاریكراو، به‌ڵام دروستكردنی مزگه‌وتێك سوده‌كه‌ی بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانانه، وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌صلحه‌تانه‌شی لێوه‌ی چنگ ده‌كه‌وێت دیسان چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی زۆره، بۆ نموونه بۆ به‌جێگه‌یاندنی شه‌عائیره ئاینیه‌كان و فێكردن و په‌روه‌رده‌كردنی خه‌ڵكی، و كۆكردنه‌وه‌ی ووته و ووشه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان سه‌نته‌رێكن بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه وگرفته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، بێگومان كارێكیش كه سوود و نه‌فعه‌كانی زۆرتربن و بۆ زۆرێك له خه‌ڵكیش بێت باشتر و له پێشتره له كارێك كه سوود و نه‌فعی بۆ ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراوی ناو كۆمه‌ڵگه بێت، وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌شی لێوه‌ی به‌ده‌ست دێت كه‌متر بن ..
زانای ناوداری مه‌زهه‌بی شافعییش عز الدینی كوڕی عبد السلام ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : " كل مطيع لله محسن إلى نفسه ، فإن كان إحسانه متعديا إلى غيره تعدّد أجره بتعدد من تعلق به إحسانه ، وكان أجره على ذلك مختلفا باختلاف ما تسبّب إليه من جلب المصالح ودرء المفاسد " [ القواعد الكبرى 2 / 394 ] واتا : هه‌موو گوێڕایه‌ك و موطیعێك بۆ خوای گه‌وره كارێكی باشی كردووه بۆ خۆی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره باشه ته‌نها بۆ خۆی نه‌بێت و سووده‌كه‌ی بۆ كه‌سانی تریش بیت، بێگومان پاداشته‌كه‌شی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه سوودیان له‌و كاره باشه بینیوه، بۆیه پاداشتی ئه‌م جۆره كارانه‌یش جیاوازه له ڕووی جیاوازی ئه‌وه‌ی كه ده‌بنه هۆی هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و لادانی خراپه وخراپه‌كاریه‌وه ..
3- ناندانی برسی و هه‌ژاران صه‌ده‌قه‌یه‌كی (جاري) نیه له‌ڕووی ئه‌صل و بنه‌مایه‌وه، به‌ڵام دروستكردنی مزگه‌وت صه‌ده‌قه‌ی (جاري) یه وه پاداشت وخێره‌كه‌شی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی دروستی كردووه تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و مزگه‌وته سوود و قازانج به‌حه‌ڵكی بگه‌یه‌نێت ..
له فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتووه كه ئه‌بو هوره‌یه‌ره (خوای لێ ڕازی بێت) گێراویه‌تیه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : { إِنَّ مِمَّا يَلْحَقُ الْمُؤْمِنَ مِنْ عَمَلِهِ وَحَسَنَاتِهِ بَعْدَ مَوْتِهِ عِلْمًا عَلَّمَهُ وَنَشَرَهُ ، وَوَلَدًا صَالِحًا تَرَكَهُ ، وَمُصْحَفًا وَرَّثَهُ ، أَوْ مَسْجِدًا بَنَاهُ ، أَوْ بَيْتًا لِابْنِ السَّبِيلِ بَنَاهُ ، أَوْ نَهْرًا أَجْرَاهُ ، أَوْ صَدَقَةً أَخْرَجَهَا مِنْ مَالِهِ فِي صِحَّتِهِ وَحَيَاتِهِ ، يَلْحَقُهُ مِنْ بَعْدِ مَوْتِهِ } [ رواه ابن ماجه (242) ، وحسنه الألباني في " صحيح سنن ابن ماجه ] واتا : ئه‌وه‌ی له كار‌و وكرده‌وه وحه‌سه‌نات له‌پاش مردن ده‌گات به مرۆڤی باوه‌ڕدار زانستێكه كه خه‌ڵكی فێر كرد بێت وبڵاوی كردبیته‌وه، وه مناڵ ورۆڵه‌یه‌كی صالح وچاكه خوازه كه له‌پاش خۆی به‌جێ هێشت بن، وه موصحه‌ف و قورئانیكه كه كردبێتی به‌خێر و خه‌ڵكی تێیدا بخوێننه‌وه، وه مزگه‌وتیكه دروستی كردبێت، یان ماڵێكه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ڕێبواران دروستی كردبێت، یان ڕووبار و جۆگه و كانیه‌كه هه‌ڵی گرتبێته‌وه، یان صه‌ده‌قه و خێرێكه له ژیانی خۆیدا كردبێتی وله‌پاش مردنی پێی بگات ..
سێهه‌م : ئه‌وه‌ی باسمانكردن له ڕووی باشترینیانه‌وه باسكردن بوو له ئه‌صل و بنه‌مای ئه‌و دوو كاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو باشتر وایه هه‌ردوو كاره‌كه ئه‌نجام بدات .
عز الدینی كوڕی عبد السلام ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : " إذا اجتمعت المصالح الأخروية الخالصة ، فإن أمكن تحصيلها حصلناها ، وإن تعذر تحصيلها حصلنا الأصلح فالأصلح والأفضل فالأفضل". [ القواعد الكبرى 1 / 91 ] واتا : ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رژه‌وه‌ندیه دواڕۆژیه خالیصه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆ بوونه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو توانیمان هه‌مووی جێ به‌جێ بكه‌ین ئه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌مانتوانی، ئه‌وا كامه‌یان باشتره پێشی ده‌خه‌ین، وه كامه‌یان ئه‌فضه‌لتره ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه پێك نه‌هاتنه‌وه وه نه‌ده‌كرا به‌هه‌دووكیان هه‌ڵسیت، ته‌نها به دانه‌یه‌كیان نه‌بێت، ئه‌وا له‌م كاته‌دا ده‌بێت ڕێزی یه‌كێك له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بده‌ین به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، هه‌روه‌ك چۆن عزالدینی كوڕی عبدالسلام باسی لێوه‌كردن.
شێخ الاسلام ابن تیمیه‌یش ده‌ڵێت : " الشّريعة جاءت بتحصيل المصالح وتكميلها ، وتعطيل المفاسد وتقليلها ، وأنّها ترجّح خير الخيرين وشرّ الشّرّين ، وتحصيل أعظم المصلحَتين بتفويت أدناهما ، وتدفع أعظم المفسدتَين باحتمال أدناهما " [ مجموع الفتاوى 20/48 ] واتا : شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان ده‌ستبه‌ر بكات و ته‌وایان بكات، وه خراپه وكاره نه‌گریسه‌كانیش له‌كار بحات وكه‌میان بكاته‌وه، بێگومان ئیسلام باشترینی ناو باشه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و كه‌مترین خراپه‌كانیش ده‌ست نیشان ده‌كات - له‌كاتی ناچاریدا – بۆیه كار ده‌كات له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنی گه‌وره‌ترین به‌رژه‌وه‌ندیكان به نه‌كردن وله‌ده‌ستدانی كه‌مترینیان، وه گه‌وره‌ترین خراپه و كاره نه‌گریسه‌كانیش له‌ناو ده‌بات به ئه‌نجامدانی بچوكترنیان .
له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ندێك جار دێته پێشه‌وه له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ناندانی به برسی و هه‌ژاران ده‌خوازیت ده‌كرێت باشتر و ئه‌فضه‌لتر بێت له دروستكردنی مزگه‌وت ...
بۆ نموونه : ئه‌و شاره‌ی كه دووچاری برسیه‌تی و قات وقڕی بووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ڕه‌شه له هێزی خه‌ڵكی ده‌كات و له په‌لو پۆ و جوڵه‌یان ده‌خات، له‌م حاله‌ته‌دا ناندان به هه‌ژاران و خه‌ڵكی برسی له پێشتره له دروستكردنی مزگه‌وتێك كه كه‌س نوێژی تیادا ناكات، ومردنی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ش به هۆی برسیه‌تیه‌وه خراپه‌یه‌كه كه پاشتر ناتوانرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌ڵام دروستكردنی مزگه‌وت ده‌توارنێت پاشتر قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه ودروست بكرێت ..
يان شارێك له شاره‌كانی ووڵاتی موسڵمانان له‌حاڵه‌تی جه‌نگ وشه‌ردا بیت و دوژمن دابێتی به‌سه‌ریدا ودووچاری قات وقڕی و برسیه‌تی بووبێته‌وه وهه‌رچیان هه‌بوو له خواردن وخواردنه‌وه ته‌واو بوو بوو، له‌م حاڵه‌تدا بیگومان به‌ده‌مه‌وه چوونی ئه‌و خه‌لكه به دابینكردنی نان و پیتاك و خواردن وخواردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاریان بكه‌یت له‌و كاره‌ساته‌ی چاوه‌ڕییان ده‌كات باشتر و له پێشتره له دروستكردنی مزگه‌وت بۆیان كه شه‌ڕ وشۆر كاول و وێرانی ده‌كات ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ...