حوكمی كاركردن وه‌ك وه‌رگری پاره له‌و دووكان وبازاڕانه‌ی گۆشتی به‌راز وجگه‌ره ده‌فرۆشن
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
حكم العمل محاسبا (كاشيرا) في محل يبيع الخنزير والدخان
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
حوكمی كاركردن وه‌ك وه‌رگری پاره له‌و دووكان وبازاڕانه‌ی گۆشتی به‌راز وجگه‌ره ده‌فرۆشن
پرسیار : ئایا حوكمی كاركردن وه‌ك وه‌رگری پاره له‌و دووكان وبازاڕانه‌ی كه هه‌ندێك شتی حه‌رام ده‌فرۆشن چیه ؟ (وه‌ك جگه‌ره و گۆشتی به‌راز وهه‌ندێك شتی تر) ئه‌م كاره‌ش ته‌نها وه‌رگرتنی پاره‌یه، وهیچ كارێكی تری وه‌ك بانگه‌شه‌كردن وباركردن وگواستنه‌وه‌ی ئه‌و شته حه‌رامانه نییه، بۆ زانیاریشتان ئه‌و دوكان وبازاڕه‌ی كه من ده‌یڵێم كه‌ل وپه‌لی تری وه‌ك خواردني حه‌ڵاڵ وجلوبه‌رگیش ده‌فرشێت، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆخوای گه‌وره.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه ئه‌و شتانه‌ی كه حه‌رام و یاساغه له ئیسلامدا بفرۆشرێت، وه‌ك فرۆشتنی جگه‌ره و گۆشتی به‌راز، چونكه وه‌ها كارێك یارمه‌تیدانی خاوه‌ن كاره‌كه‌یه له‌سه‌ر گوناهو تاوان، هه‌روه‌ها ئه‌و شته‌ی خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه به‌هه‌مان شێوه پاره ونرخه‌كه‌شی حه‌رامكردووه، ئه‌مجا موحاسیب وپاره‌وه‌رگریش له‌م جێگا وجۆره بازاڕانه‌دا ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌ڕاسته‌وخۆ كاری فرشتن ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه دروست نییه بۆت كه ئه‌و شتانه‌ی حه‌رامن بیانفرۆشیت، وه هه‌ركاتێكیش هه‌ر شتێكی حه‌رام بفرۆشیت ئه‌و گوناهبار ده‌بیت، ئه‌وه‌ش بزانه كه فرۆشتنی ئه‌م كه‌لوپه‌ل وخواردنه حه‌رامانه هیچی كه‌متر نییه له‌كاری ئه‌و كه‌سه‌ی كه بانگه‌شه ودیعایه ده‌كات بۆ ئه‌و شته حه‌رامانه یان ده‌یانگوێزێته‌وه ودایانده‌گرێت، چونكه ئه‌وه‌ی كه گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌یه كه موحاسیب وپاره وه‌رگره، وئه‌وانی تر پاشكۆی ئه‌ون .
خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زاتره .