فێڵكردن له یاسای ووڵاتانی بێباوه‌ڕ به‌بیانووی ژن ته‌ڵاقدان
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ التحايل على قوانين الدول الكافرة بدعوى الطلاق من أجل الحصول على المال ﴾
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
فێڵكردن له یاسای ووڵاتانی بێباوه‌ڕ
به‌بیانووی ژن ته‌ڵاقدان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك ماڵی ده‌ست بكه‌وێت
پرسیار: ئێمه له ووڵاتی سوید ده‌ژین، هه‌ندێك له‌پیاوان له دادگاكانی ئێره له‌سه‌ر كاغه‌ز ژنه‌كانیان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌ڵاقه به‌زمانیاندا بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه دوو شوقه و دوو مووچه‌یان بدرێتێ، به‌ڵام دواتر ئه‌و ژن وپیاوه دێن لهشوقهیهكدا ده‌ژین وشوقهكهی تریان ده‌ده‌ن به‌كرێ، پرسیاره‌كه‌ی من له‌وه‌دایه ئایا له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌ڵاقی ئه‌و پیاوه ده‌كه‌وێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێت، دروسته بۆ موسڵمان فڕوفێڵ له‌یاسا بكات له‌م وڵاتانه‌دا؟ له‌بری ئه‌وه‌ی ڕه‌وشت و ئاكاری جوان ئیسلامیان پێ ئاشنا بكه‌ین وبانگیان بكه‌ین بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ؟
وه‌ڵام : الحمد لله والصلاة والسلام علی نبینا المصطفی أما بعد:
یه‌كه‌م : مرۆڤ ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌ڵاقه‌كه‌ی به‌خه‌تێكی ئاشكرا و ڕوون نووسی و نیه‌تی پێی ته‌ڵاق بوو، ئه‌وه بێگومان به ئیتیفاقی زانایان ته‌ڵاقه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێت، چونكه نووسین بریتیه له‌چه‌ند پیتێك وئه‌و نووسینه‌ش مانا ومه‌به‌ستی ته‌ڵاقی لێوه‌رده‌گیرێت، وه‌ك ئه‌وه وایه به زمان ده‌ری ببڕیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش نووسین له‌جێگای ووته‌ی نووسه‌ره‌كه‌ی داده‌نرێت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رمانی پێكرابوو دینه‌كه‌ی خوا بگه‌یه‌نێت هه‌ندێك جار به‌زمان و گوفتار ده‌یگه‌یاند، وه هه‌ندێك جاریش به‌نامه نووسین بۆ سه‌رۆك هۆز و خێل ووڵاتان ده‌یگه‌یاند .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌ڵاقه‌كه‌ی نووسی و مه‌به‌ست و نییه‌تی ئه‌وه نه‌بوو ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، ئه‌وه لای جمهوری زانایان ئه‌و ته‌ڵاقه ناكه‌وێت .
ابن القدامة (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌ڵاقدان به‌نووسین بوو، ئه‌وه ڕایه‌كی ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه كه ته‌ڵاقه‌كه‌ی ئه‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش ووته‌ی هه‌ریه‌ك له ئیمامی شه‌عبی و نه‌خه‌عی و زوهریه .
ڕای دووه‌می ئیمام ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌یه : ته‌ڵاق به‌نوسین ناكه‌وێت، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ریه‌ك له ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه وئیمامی مالیك وئیمامی شافعی یه، چونكه پێده‌چێت مه‌به‌ستی له‌و نووسینه تاقی كردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بێت، یان خۆش نووسی بێت، یان مه‌به‌ستی پێی خه‌م وخهفت ده‌ربڕین بێت له‌داخی خێزانی، بۆیه ته‌ڵاقدان به‌نووسین به‌بێ نیه‌تی ته‌ڵاق، ته‌ڵاقی پێ ناكه‌وێت { المغني" (10/504)} هه‌روه‌ها سه‌یری هه‌ریه‌ك له‌م كتاب و سه‌رچاوانه‌ی تر بكه، {بدائع الصنائع (4/239) ،والشرح الكبير (2/384) للدردير؛ ومغني المحتاج (3/284) ؛ والإنصاف" (22/230)}.
جا بۆیه به‌پێی ووته‌ی جمهوری زانایان ئه‌م ته‌ڵاقه‌ی له دادگا ده‌درێت به‌نووسین به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست و نیه‌تی ته‌ڵاقی له‌گه‌ڵدا بیت ته‌ڵاقی پێ ناكه‌وێت .
دووه‌م : واجبه له‌سه‌ر موسڵمان له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م دونیایه بێت له گوفتار وكردار ومامه‌ڵه‌كردن وهه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ڕاستگۆ بێت‌و ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ غه‌یری موسڵمانیشدا بێت، بۆیه دروست نییه غه‌ش وفڕوفێڵ بكات چونكه له‌گوناهه گه‌وره‌كانه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيِه كَانَ مُنَافِقًا خَاِلصًا ، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا : إِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ ، وَإِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ » [ رواه البخاري به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (34) وه مسلم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (58) ] واته : چوار ئاكار و خوو هه‌ن له‌هه‌ركه‌سێكدا بن ئه‌وه بێگومان دووڕووی ته‌واوه، هه‌ركه‌سێكیش یه‌كێك له‌م ئاكار و خووانه‌ی تێدا بێت ئه‌وه ئاكار و خوویه‌كی دووڕوانی تێدایه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مانه‌تی لا دانرا خیانه‌تی لێ ده‌كات، وه كاتێك قسه ده‌كات درۆ ئه‌كات، وه ئه‌گه‌ر په‌یمان وبه‌ڵێنی دا په‌یمان وبهڵینهكانی ده‌شكێنێت، وه ئه‌گه‌ر ناكۆكی و ده‌مه‌قاڵێیه‌كی بوو سنووری خۆی ده‌به‌زێنێت .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : « مَنَ غَشَّ فَلَيْسَ مِنِّي » [رواه مسلم به‌فه‌رمووده‌ی ژماره (102) ] واته : هه‌ركه‌س فڕزفێڵ و غه‌ش بكات له‌من نییه .
بۆیه فڕوفێڵكردن له یاسا به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاقداوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك سوود وكه‌ڵكی دونیایی وه‌ك مووچه وشوقهیهكی تر ده‌ست بكه‌وێت ئه‌وه هه‌مووی غه‌ش و فڕوفێڵكردن و درۆ و ته‌زویره وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه وحه‌رامه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له‌ووڵاتێكی كافریشی بكه‌یت، مادام ئه‌و كه‌سه به گرێ به‌ستێكی ڕه‌سمی ئهماندراو له‌و وڵاته نیشته‌جێ بووه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ووڵاته ئه‌مانی داوه وپارێزگاری له‌خۆی وسه‌روه‌ت وسامانی ده‌كات، واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌مین وراستگۆ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاته‌دا ودروست نییه فڕوفێڵ و خیانه‌تی لێ بكات .
ئیمامی شافعیش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت : ئه‌گه‌ر موسڵمانێك یان كۆمه‌ڵێك له‌وان به ئه‌مان چوونه ناو ووڵاتی بێباوه‌ڕانه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌و ووڵاته لێیان ئه‌مین وپارێزراو بن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له‌و ووڵاته ده‌چنه ده‌ره‌وه، یان ماوه‌ی نیشته‌جێ بوونه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌م وزوڵم وخیانه‌تیان لێ بكه‌ن {الام :(4 / 263)} .
بۆیه واجبه له‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانه‌ی كه له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕاندا نیشته‌جێیه وله‌ناویاندا ده‌ژی پابه‌ندی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره و ئاداب وئهخلاقه جوانه‌كانی ئیسلام بێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی غه‌یره موسڵمان فه‌زڵ و چاكی ئیسلامیان بۆ ده‌ربكه‌وێت وبۆچونێكی جوان وباش له‌ئیسلام وه‌ربگرن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه بڕوات خه‌ریكی دزی وفڕوفێڵ كردن بێت وخۆی و ئیسلامیش لای كه‌سانی تر ناشیرین بكات..
خوای گه‌وره زانا وشارهزاتره.