ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كانی ده‌وام كردن نیو به نیو ئه‌نجام بدرێت و واجبه‌كان به‌جێ بهێنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گرفتێك دروست بكات ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته؟
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
يعملان نصف ساعات الدوام المتفق عليها ويقسمان العمل بينهما بدون إخلال بالعمل في هذه المدة فهل يجوز لهما ذلك؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاته‌كانی ده‌وام كردن نیو به نیو ئه‌نجام بدرێت و واجبه‌كان به‌جێ بهێنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ گرفتێك دروست بكات ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته ؟
پرسیار : هه‌ندێك له دكتۆره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شكردنی كاره‌كانیان، واتا : نه‌خشه‌ی كاركردن وادانراوه كه دوو دكتۆر له‌یه‌ك كاتدا یه‌كی بیست وچوار كاتژمێر ئێشك بگرن، به‌ڵام ئه‌و دوو دكتۆره دێن یه‌كی دوانزه كاتژمێر ئێشك ده‌گرن، له‌و دوانزه كاتژمێره‌دا ئه‌و دكتۆره كاری دكتۆره هاوڕێكه‌ی تریشی ئه‌نجام ده‌دات، وپاشان ئه‌و دكتۆره كاره‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌ڕواته‌وه، له‌م كاته‌دا ده‌چێت بۆ جێگایه‌كی تر یان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر بۆ كاركردن، دوای ئه‌و دكتۆره‌كه‌ی هاوڕێی دێت و دوانزه كاتژمێره‌كه‌ی تر ئێشك ده‌گرێت و كاری خۆی و كاری هاوڕێكه‌ی تری له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌یه كاتی ئیمزاكردنی كاره‌كه‌شیان هه‌ریه‌كه‌یان ئیمزای بیست وچوار كاتژمێر ده‌كات، و موحاسبه‌ش ده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌و بیست وچوار كاتژمێره، هه‌ندێك جاریش ئه‌م ڕێكه‌وتنه به ئاگاداری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كرێت، خۆ ئه‌گه‌ر كێشه وگرفتێكش له‌و ماوه‌یه‌دا دروست ببێت، یان پشكنینێكی گشتی بكرێت، ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره نكولی له ڕه‌زامه‌ندیه‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌ر وه‌ها كارێك، ئایا حوكمی ئه‌م جۆره كارانه چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
كارمه‌ندی موسڵمان به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام فه‌رمانی پێكراوه كه وه‌فای هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه ئه‌نجامی ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه ئیمزای ده‌كات بۆ كاركردن له‌گه‌ڵیدا، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ♂ [ المائدة : 1 ] واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه وه‌فاتان هه‌بێت به‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه كردووتانه .
كاتێك ئه‌و دكتۆرانه‌یش كه ئیمزای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بیست وچوار كاتژمێر كاریان كردووه، و مووچه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ش وه‌رده‌گرن مانای وایه ئه‌وان به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته داوایان لێكراوه كه بیست وچوار كاتژمێر ده‌وام بكه‌ن له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا، به‌ڵام كاتێك هه‌ندێك له‌و دكتۆرانه له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئیمزای كاره‌كه‌ی كردووه، به‌بێ هیچ بیانویه‌كی شه‌رعی نه‌خۆشخانه‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێت بۆ جێگایه‌كی تر بۆ كاركردن، خۆی له‌خۆیدا ئه‌م كاره جێگای چه‌ند هه‌ڵوێسته كردنێكه :
یه‌كه‌م : خه‌له‌ل دروست كردنه له‌و گرێبه‌سته‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا ئیمزای كردووه، هه‌روه‌ها جۆرێكه له فیڵكردن له‌و دكتۆرانه‌ش كه له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن .
دووه‌م : درۆ وفێڵكردنه، كاتێك ئیمزای بیست وچوار كاتژمێر كاركردن ده‌كات، به‌ڵام له واقعدا ته‌نها دوانزه كاتژمێر كاریان كردووه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا خیانه‌تی ئه‌مانه‌ته .
سێهه‌م : وه‌رگرتنی مووچه‌یه‌كی مانگانه زیاتر له‌وه‌ی كه شایه‌نیه‌تی، ئه‌مه‌ش پاره و كه‌سبێكی حه‌رامه هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات .
چواره‌م : ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خه‌له‌لێك دروست بێت له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی كاتێك ئه‌گه‌ر هاتوو حاڵه‌تێكی كتوپڕی له‌ناكاو ڕوویدا و ئه‌و دكتۆره نه‌خۆشخانه‌كه‌ی به‌جێهێشت بوو، یان له جێگایه‌كی تر خه‌ریكی كاری تر بوو .
پێنجه‌م : ئاگاداری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر دروستی كاره‌كه‌یان، چونكه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره سه‌رپشك نه‌كراوه ڕێگای وه‌ها كارێك بدات، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕوودانی پشكنیندا ئینكاری ئه‌وه ده‌كات كه ئاگاداری وه‌ها كارێك بێت .
زانایانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی فه‌توادانیش له‌م باره‌یه‌وه ووتویانه : كارمه‌ند وفه‌رمانبه‌ر واجبه له‌سه‌ری ته‌واوی كاتی ده‌وامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ئاماده بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كارێكیش نه‌بێت ئه‌نجامی بدات، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه كاره‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت، بۆ كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر یاسا ڕێگای پێ بدات، وه دروست نییه ته‌زویر وساخته بكات له‌وه‌ی ئیمزای ئاماده‌بوون و ده‌رچوون بكات، بۆیه واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاره‌كه‌ی كردووه ته‌وبه بكات له‌و كاره‌ی كه كردویه‌تی و پابه‌ندیش بێت به ئه‌رك و ئیش و كاره‌كه‌یه‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌وتوو سه‌رفراز بكات، و درود و صه‌ڵات و سه‌لامیش له‌سه‌ر محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و یارو یاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
له فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توادان .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .