جۆرەكانی زمان لە مانگی ڕەمەزان

وه‌سف كردن

موسڵمانانی یەك خوا پەرست، گەر ڕۆژوو گرتن تەنها خۆگرتنەوە بوایە لە خواردن و خواردنەوە ئەوا لە ڕۆژوو گرتن ئاسان تر نەدەبوو، بەڵام ئەم هەڵە تێگەیشتنەی زۆرێكمان وای كردوە لەگەڵ تەواو بوونی ڕەمەزان زۆرێكمان تەنها برسێتی و تینوێتیەكەمان بۆ ئەمێنێتەوە لەگەڵ تاوانێكی زۆر، هۆكاری سەرەكی ئەم ئەنجامەش پارچە گۆشتێكی بچوكە كە ڕەنگەی بەشی تێربوونی پشیلەیەكی برسی نەكات كەچی بەهۆیەوە مرۆڤێكی چوارشانە ئەچێتە دۆزەخەوە.

Download
ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان