واتای نه‌فامی

وه‌سف كردن

نه‌فامی حاڵی خه‌ڵكى عه‌رب بوو له‌ پێش ئیسلام، نه‌فام بوون به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین.
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی حه‌قیقه‌تی نه‌فامیه‌ت ده‌كات.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    واتای نه‌فامی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    صالح بن فوزان الفوزان

    وه‌رگێڕانی: ئیحسان بورهان الدین

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ معنى مصطلح الجاهلية ﴾

    « باللغة الكردية »

    صالح بن فوزان الفوزان

    ترجمة: إحسان برهان الدين

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    واتای نه‌فامی

    نه‌فامی حاڵی خه‌ڵكى عه‌رب بوو له‌ پێش ئیسلام، نه‌فام بوون به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كان و شه‌ریعه‌تی ئایین، هه‌روه‌ها شانازییان به‌ ره‌چه‌ڵك ده‌كرد و خۆ به‌زلزان و سته‌مكار بوون و چه‌ندین ئاكارى خراپی تریان هه‌بوو . نه‌فامی ئه‌وان بریتی بوو له‌ نه‌زانین ، یان شوێن نه‌كه‌وتنی زانست ، شه‌یخولئیسلام (ابن تیمیة‌) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌وه‌ى حه‌قزان نه‌بێت ئه‌وه‌ نه‌فامێكی ئاساییه‌، به‌لێم ئه‌و كه‌سه‌ى باوه‌ڕی به‌ پێچه‌وانه‌كه‌ى هه‌بێت ئه‌وه‌ تووشی نه‌فامی ئاوێته‌ (الجهل المركب) بووه‌، ئه‌گه‌ر شتێكی وت به‌ پێچه‌وانه‌ى حه‌ق و حه‌قه‌كه‌شی ده‌زانی ، یان نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ش هه‌ر نه‌فامه‌، له‌ مه‌شه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ خه‌ڵكی پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له‌ جاهیلیه‌تدا بوونه‌، چونكه‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌ سه‌رى بوون له‌ گوفتار و كردار ، نه‌فام بۆى داده‌ هێنان و نه‌فام ئه‌نجامی ده‌دا، به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران پێی ره‌وانه‌ كراون وه‌كو جووله‌كه‌یی و گاورى ئه‌وه‌ هه‌مووی نه‌فامیه‌ و ئه‌وه‌ش واتای نه‌فامی گشتی یه‌.

    به‌لێم له‌ پاش ره‌وانه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ، نه‌فامی له‌وانه‌یه‌ له‌ ولاَتێك هه‌بێت له‌ وڵاتێكی تر نه‌بێت، وه‌كو ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ (دارالكفر) ى پێده‌وترێت، له‌وانه‌شه‌ له‌ كه‌سێكدا هه‌بێت و له‌ كه‌سێكی تردا نه‌بێت ، وه‌كو كه‌سێك پێش ئه‌وه‌ى موسڵمان بێت له‌ نه‌فامیدا بووه‌، با له‌ (دار الإسلام) یش بێت. به‌لام به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌هایی له‌ پاش هاتنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هه‌میشه‌ كۆمه‌لاَنێك له‌م ئوممه‌ته‌ هه‌ر له‌ سه‌ر رێگاى راستن تاكو قیامه‌ت دێت، ئه‌گه‌رچى ده‌گونجێت جاهیلیه‌ت له‌ هه‌ندێ ولاَتی موسڵمانان، یان له‌ زۆر كه‌س له‌ موسڵماناندا هه‌بێت، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:( أربع في أمتي من أمر الجاهلية‌ ) رواه‌ مسلم.

    واته‌: چوار ئاكار له‌م ئوممه‌ته‌ی من له‌ كردارى نه‌فامیيه‌. هه‌روه‌ها به‌ (ابوذر) ى فه‌رموو: (إنك امرؤ فیك جاهلیة) واته‌: تۆ پیاوێكی نه‌فامیت تێدایه‌. پوخته‌ى ئه‌م باسه‌ ئه‌وه‌یه‌، نه‌فامی (الجاهلیه‌) به‌و پێناسه‌ى باسمان كرد ده‌بێته‌ دوو به‌شه‌وه‌:

    1- نه‌فامی گشتی (الجاهلیة‌ العامة‌) : ئه‌م حاڵه‌ته‌ پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌ممه‌د بوو صلى الله علیه وسلم و به‌ هاتنی كۆتایی پێ هات.

    2- نه‌فامی تایبه‌ت: (الجاهلیهة الخاصة) ئه‌مه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت و شارو شوێن و كه‌سه‌كان ، ئه‌م جۆره‌ نه فامييه هه‌رده‌مێنێته‌وه‌، به‌ مه‌ش هه‌ڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌ نه‌فامی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى خۆمان وه سف ده‌كه‌ن ، وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌ڵێن: نه‌فامیی ئه‌م سه‌ده‌، یان نه‌فامیی سه‌ده‌ى بیسته‌م و قسه‌ى له‌و شێوه‌، راستیش ئه‌وه‌یه‌ بوترێت: نه‌فامیی هه‌ندێ له‌ خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ، یان زۆربه‌ى خه‌ڵكی سه‌ده‌ى بیسته‌م، به‌ڵام گشتاندن ره‌وا نییه‌، چونكه‌ به‌ ره‌وانه‌ كرانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم نه‌فامیی گشتی كۆتایی پێ هات.

    سه‌رچاوه‌ى بابه ت: عقیده‌ التوحید و ما یضادها / د. صالح بن فوزان الفوزان.

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان