سزا ومه‌ترسییه‌کانی ڕیبا خواردن

وه‌سف كردن

باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: ڕيبا يه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر توندى لێ كراوا، وه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان خۆيان له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌يه‌ به‌دوور بگرن، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك بكه‌وێته‌ ناو ئه‌و تاوانه‌وه‌ ئه‌وا توشى نه‌هامه‌تى و به‌هيلاك چوون ده‌بێت.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    سزا ومه‌ترسییه‌کانی ڕیبا خواردن

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئه‌بو به‌کر ئه‌حمه‌د

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ خطر أكل الربا وعقوبته ﴾

    « باللغة الكردية »

    أبو بكر أحمد

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    سزا ومه‌ترسییه‌کانی ڕیبا خواردن

    إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ..

    باوه‌ڕدارى خۆشه‌ويست: ڕيبا يه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر توندى لێ كراوه‌، وه‌ پێويسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان خۆيان له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌يه‌ به‌دوور بگرن، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك بكه‌وێته‌ ناو ئه‌و تاوانه‌وه‌ ئه‌وا توشى نه‌هامه‌تى و به‌هيلاك چوون ده‌بێت، جا ربا دوو جۆره‌:

    1- ريباى قه‌رز (رِبَا النَّسِيْئَة) ئه‌و زياده‌يه‌ يه‌ كه‌ قه‌رز ده‌ر وه‌رى ده‌گرێت له‌و كه‌سه‌ى قه‌رزى ده‌داتێ، بۆ نمونه‌: سه‌د هه‌زار دينارى ده‌دات به‌قه‌رز بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراو پاشان سه‌دو بيست هه‌زاردينار وه‌رده‌گرێته‌وه‌ جا ئه‌و بيست هه‌زار ديناره‌ زياده‌يه‌ ڕيبايه‌ .

    2- ڕيباى زياده‌ (رِبا الفَضْل) فرۆشتنى پاره‌يه‌كه‌ به‌ پاره‌يه‌كى جۆرى خۆى به‌زياتر، يان فرۆشتنى خواردنێك به‌ خواردنێكى جۆرى خۆى به‌زياتر، بۆ نموونه‌: ملوانه‌كه‌يه‌كى ئاڵتون كه‌ (12) مثقال بێت بفرۆشرێته‌وه‌ (13) دينارى ئاڵتونى، ئه‌و مثقاڵه‌ زياده‌يه‌ ڕيبايه‌. يان كيلۆيه‌كى گه‌نمى مه‌كسى بدرێ به‌ دوو كيلۆ كه‌نم له‌ جۆره‌كانى تر جا ئه‌و زياده‌يه‌ ڕيبايه‌ .

    وه‌ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى حه‌رامه‌ له‌ شه‌رع دا .

    يه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌رداوام بێت له‌سه‌ر ڕيبا بانگه‌شه‌ى جه‌نگى له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕاگه‌ياندووه‌. خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ ﴾ [البقرة 179]. واته‌: خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن و ده‌ست له‌ ڕيبا هه‌ڵ نه‌گرن، ئه‌وه‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌يدا رابگه‌يه‌نن (كه‌ سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ى زۆر سامناكه‌) .

    دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك به‌رداوام بێت له‌سه‌ر ڕيبا له‌ دواڕۆژدا وه‌كو شێت زيندوو ده‌بێته‌وه‌.

    خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ﴿ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ الرِّبَا لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ الَّذِي يَتَخَبَّطُهُ الشَّيْطَانُ مِنَ الْمَسِّ﴾ [البقرة 275]. واته‌: ئه‌وانه‌ى ڕيبا ده‌خۆن و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تاكو ده‌مرن به‌و حاڵه‌وه‌، ئه‌وا هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن و راست نابه‌نه‌وه‌ (له‌ گۆردا) مه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ شه‌يتان ده‌ستى لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له‌ دنيادا سروشتى نين ، له‌ قيامه‌تيشدا وه‌ك شێت ده‌بن) .

    سێيه‌م: ڕيبا يه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان .

    پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( الْكَبَائِرُ سَبْعٌ: الإِشْرَاكُ بِاللَّهِ، ... وَأَكْلُ الرِّبَا » . صحيح الجامع للشيخ الألباني [4606] . واته‌: تاوان و گوناهه‌ گه‌وره‌كان حه‌وتن: هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوا (شيرك)،... وه‌ خواردنى ڕيبا .

    چواره‌م: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌فرينى له‌ ڕيبا خۆر كردووه‌

    جابرى كوڕى عه‌بدوڵڵا (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: « لَعَنَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم): آكِلَ الرِّبَا وَمُوكِلَهُ وَكَاتِبَهُ، وَشَاهِدَيْهِ، وَقَالَ: هُمْ سَوَاءٌ » رواه مسلم[4177] . واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌ڕيبا خۆر، وه‌ له‌ پێداروى (وه‌رگر )، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ ده‌ينوسێت، وه‌ ئه‌وه‌دوانه‌ى كه‌ ده‌بێنه‌ شايه‌ت جا فه‌رمووى : ئه‌مانه‌ هه‌موويان له‌ تاواندا وه‌كو يه‌ك وان و يه‌كسانن .

    پێنجه‌م: گوناهو سزاى ڕيبا له‌ زينا گه‌وره‌تره‌ .

    پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: « دِرْهَمُ رِبًا يَأْكُلُهُ الرَّجُلُ وَهُوَ يَعْلَمُ أَشَدُّ مِنْ سِتَّةٍ وَثَلاثِينَ زَنْيَةً » صحيح الجامع للشيخ الألباني [3375] . واته‌: درهه‌مێك له‌ ڕيبا ئه‌گه‌ر پياوێك بيخوات و بزانێت كه‌ حه‌رامه‌و ڕيبايه‌، ئه‌وا گوناهو تاوانه‌كه‌ى قورس و سه‌غت تره‌ له‌ سى و شه‌ش زينا .

    شه‌شه‌م: ئاسانترين جۆرى ڕيبا زينا كردنه‌ له‌گه‌ڵدايكدا .

    پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: « الرِّبَا سَبْعُونَ حُوباً أَيْسَرُهُمَا أَنْ يَنْكَحَ الرَّجُلُ أُمَّهُ » . صحيح الجامع للشيخ الألباني [3541] . واته‌: ڕيبا حه‌فتا جۆره‌ تاوانه‌، ئاسان ترين و سوك ترينيان وه‌كو ئه‌وه‌ وايه‌ كه‌ پياو له‌گه‌ڵ دايكى خۆيدا جووت ببێت و زيناى له‌گه‌ڵدا بكات .

    حه‌وته‌م: ڕيبا له‌ هه‌ر قه‌ومێكدا سه‌ر هه‌ڵبدات ئه‌وا توشى سزاو تۆڵه‌ى خواى گه‌وره‌ ده‌بن.

    پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: « مَا ظَهَرَ فِي قَوْمٍ الرِّبَا وَالزِّنَا، إِلاّ أَحَلُّوا بِأَنْفُسِهِمْ عِقَابَ اللَّه » صحيح الجامع للشيخ الألباني [5634] . واته‌: هيچ قه‌وم و گه‌لێك نييه‌ كه‌ ڕيباو زيناى تێدا ده‌ركه‌وێت و سه‌رهه‌ڵبدات، ئيللا بۆ خۆيان سزاو تۆڵه‌ خواى گه‌وره‌ حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن .

    هه‌شته‌م: ڕيبا خواردن هۆكاره‌ بۆ گۆڕينى شێوازى مرۆڤه‌كان.

    پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «وَالَّذِى نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ، لَيَبِيتَنَّ نَاسٌ مِنْ أُمَّتِى عَلَى أَشَرٍ وَبَطَرٍ وَلَعِبٍ وَلَهْوٍ، فَيُصْبِحُوا قِرَدَةً وَخَنَازِيرَ، بِاسْتِحْلاَلِهِمُ الْمَحَارِمَ، واتخاذهم الْقَيْنَاتِ، وَشُرْبِهِمُ الْخَمْرَ، وَأَكْلِهِمُ الرِّبَا، وَلُبْسِهِمُ الْحَرِير» صحيح الترغيب والترهيب للألباني[1864] واته‌: سوێند به‌وه‌ى (كه‌ خواى گه‌وره‌يه‌) كه‌ نه‌فسى محمدى به‌ده‌سته‌، خه‌ڵكانێك له‌ ئه‌ممه‌تى من شه‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌سه‌ر ناشكوريى و خۆ به‌گه‌وره‌ زانيين و يارى و گاڵته‌و گه‌پ و گۆرانى، جا كاتێك كه‌ به‌يانى ده‌بێته‌وه‌ وه‌كو به‌رازيان لێ هاتووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ حه‌رامه‌كانيان حه‌ڵاڵ كردووه‌و ئافره‌تى گۆرانى بێژيان گرتووه‌و ئاره‌قيان خواردۆته‌وه‌و ڕيبا يان خواردووه‌و پۆشاكى ئاوريشم پۆشيووه‌و له‌به‌ر كردووه‌.

    نۆيه‌م: ڕيبا خۆر له‌ناو ڕووبارى خۆێندا مه‌له‌ ده‌كات.

    پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رمووێت: «رَأَيْتُ اللَّيْلَةَ رَجُلَيْنِ أَتَيَانِى، فَأَخْرَجَانِى إِلَى أَرْضٍ مُقَدَّسَةٍ، فَانْطَلَقْنَا حَتَّى أَتَيْنَا عَلَى نَهَرٍ مِنْ دَمٍ فِيهِ رَجُلٌ قَائِمٌ، وَعَلَى وَسَطِ النَّهْرِ رَجُلٌ بَيْنَ يَدَيْهِ حِجَارَةٌ، فَأَقْبَلَ الرَّجُلُ الَّذِى فِى النَّهَرِ فَإِذَا أَرَادَ الرَّجُلُ أَنْ يَخْرُجَ رَمَى الرَّجُلُ بِحَجَرٍ فِى فِيهِ فَرَدَّهُ حَيْثُ كَانَ، فَجَعَلَ كُلَّمَا جَاءَ لِيَخْرُجَ رَمَى فِى فِيهِ بِحَجَرٍ، فَيَرْجِعُ كَمَا كَانَ، فَقُلْتُ مَا هَذَا فَقَالَ الَّذِى رَأَيْتَهُ فِى النَّهَرِ آكِلُ الرِّبَا » . رَواه البُخاري [2085] . واته‌: ئه‌م شه‌و له‌ خه‌ودا دوو پياوم بينى هاتنه‌ لام، وه‌ بردميان بۆ خاكى پيرۆز، جا ڕۆيشتين تاكو گه‌يشتينه‌ سه‌ر ڕووبارێكى خۆێن، وه‌ پياوێك له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بوو، هه‌روه‌ها پياوێكيش له‌ لێوارى ڕووباره‌كه‌دا بوو، وه‌ به‌ردێكى زۆرى له‌به‌ر ده‌ستدا بوو، جا كاتێك ئه‌و پياوه‌ى ناو ڕووباره‌ خوێنه‌كه‌ ده‌يويست ده‌ربچێت كه‌ ده‌گه‌يشته‌ لاى ئه‌و پياوه‌ى لێواره‌كه‌، به‌ردێكى ده‌كێشا به‌ناو ده‌ميدا وه‌ ده‌گاڕايه‌وه‌ بۆ شوێنى خۆى بۆ ناو ڕووباره‌كه‌، به‌م شێوه‌يه‌ هه‌موو جارێ كه‌ ده‌يويست ده‌ربچێت پياوه‌كه‌ى تر نه‌يده‌هێشتء به‌ردێكى ده‌كێشا به‌ناو ده‌ميدا، منيش وتم: ئه‌مه‌ چييه‌؟وتيان: ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ناو ڕووباره‌كه‌دا بينيت: ئه‌وه‌ ڕيبا خۆره‌.

    وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ، وَالصَّلاةُ وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أَجمَعين.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان