لێدان لە دەمو چاوو داخكردنی
وهسف كردن
ژمارەیەكی زۆر لەباوكان و مامۆستایان پەنادەبەنە بەر لێدانی دەمو چاوی منداڵ لەكاتی سزادانی منداڵەكانیان، وە هەندێ كەس ئەم كارە بەكاردێنی بەرامبەر خزمەت كارو ژێر دەستەكانی.
- 1
PDF 159.6 KB 2019-05-02
- 2
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وهصفی فراوان
لێدان لە دەمو چاوو داخكردنی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحهمهد ساڵح المنجد
وهرگیڕانی: كاوە أكرم سەنگاوی
پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز
2013 - 1434
ضرب الوجه والوسم في الوجه
« باللغة الكردية »
محمد صالح منجد
ترجمة: كاوە أكرم سنكاوی
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
لێدان لە دەمو چاوو داخكردنی
«جابر»خوای لێ ڕازی بێ دەفەرمووێ:
« نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ الضَّرْبِ فِي الْوَجْهِ وَعَنْ الْوَسْمِ فِي الْوَجْهِ » [رواه مسلم 3/1673].
واتە: « پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لێدانی دەمو چاوو داخكردنی قەدەغەكردووە »
ژمارەیەكی زۆر لەباوكان و مامۆستایان پەنادەبەنە بەر لێدانی دەمو چاوی منداڵ لەكاتی سزادانی منداڵەكانیان، وە هەندێ كەس ئەم كارە بەكاردێنی بەرامبەر خزمەت كارو ژێر دەستەكانی.
ئەم كارە سەرەڕای ئەوەی سوكایەتی كردنە بێ ڕێزی نواندنە بەرامبەر بە دەمو چاوو ڕومەت كە خوا ڕێزی لێگرتووە، هەروەها سەریش دەكێشێ بۆ لەدەست دانی هەندێ ئەندامی هەستیاری گرنگ كە لەدەم وچاودا كۆبونەتەوە، كە ئەوكات پەشیمانی ڕوو ئەداتو كێشەو گرفت دروست دەبێو خاوەن حەق پێ دەچێ داوای تۆڵەی خۆ بكات.
وە هەروەها داخ كردنی ڕومەتی ئاژەڵ، بۆئەوەی ببێتە نیشانەیەكی جیاكەرەوە تا خاوەنی هەر ئاژەڵێ ئاژەڵەكەی خۆی بناسێتەوە یان هەركات وونی كرد بە هۆیەوە بدۆزرێتەوەو بۆی بگەڕێتەوە، ئەویش حەرامەو قەدەغەكراوە، چونكە هۆكارە بۆ شێواندنی دیمەنو ئازاردانی، هەرچەند خەڵكیش بیانوو بەهانەی ئەوە بهێننەوە كە ئەوە خوونەریتی عەشیرەتو هۆزەیەكەیەتیو نیشانەیەكە بۆ جیاكردنەوە، ئەگەر هەر پێویست بوو بكرێ، دەتوانێ شوێنێكی ترداخ بكات نەك دەم وچاو.
سهرچاوه: سایتی بهههشت http://ba8.org