• PDF

    دانـراو : یوسف مه‌لا خه‌لیل پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    یه‌كێك له‌و باسه‌ فیقهییانه‌ی كه‌ هه‌رده‌م جێگه‌ی مشتومڕ و لێكۆڵینه‌وه‌ بووه‌ و، ڕای جیاوازی زۆری له‌ باره‌وه‌ هاتووه‌ و، خه‌ڵكانێكی زۆریش له‌ ڕوانگه‌ی پێویستییان به‌ بابه‌ته‌كه‌وه‌ لایان به‌ لادا كردووه‌ته‌وه‌، _چون كه‌م تا زۆر له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا زۆرێكمان بابه‌ته‌كه‌ ده‌بێته‌ جێی گرنگیمان و، حه‌وجێ‌ به‌ ڕای دروست له‌و باره‌وه‌ ده‌بین_ حوكمی ڕه‌شكردنی قژ و ڕیشه. بمانه‌وێ‌ و نه‌مانه‌وێ‌، به‌ هۆی ئه‌و فه‌رمووده‌ و گوته‌ و ڕایانه‌وه‌ كه‌ له‌ باره‌ی باسه‌كه‌وه‌ هاتوون، سروشتی بابه‌ته‌كه‌ ڕای جیاواز له‌ خۆ ده‌گرێ‌، هه‌ر بۆیه‌ وه‌ك هه‌ر باسێكی دیكه‌ی فیقهی، ده‌بێ‌ چاوه‌ڕێی ڕای جیاواز و پێچه‌وانه‌ی بكرێ‌ و، تاك لایه‌نانه‌ و به‌ ڕه‌هایی قسه‌ی تێدا نه‌كرێ‌...

  • PDF

    مه‌رجه‌كانی پاڕانه‌وه‌ وڕێگره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌ ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌تدا: دانه‌ری ئه‌م كتێبه‌ - خوا بیپارێزێت - ده‌ڵێت: ئه‌م كتێبه‌ كورته‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی پاڕانه‌وه‌ وڕێگره‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وه‌رم گرتوه‌ له‌ كتێبه‌كه‌م«الذكر والدعاء والعلاج بالرقى»، وه‌ هه‌ندێ زانیاری به‌سوودم بۆ زیاد كردوه‌ كه‌وا هه‌موو موسڵمانێك پێویستی پێه‌تی له‌ پاڕانه‌وه‌دا... برای به‌ڕێزمان مامۆستا حه‌مزه‌ به‌رزنجی هه‌ستاوه‌ به‌ وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی.

  • PDF

    دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    باسی ئاژاوه‌و فه‌رته‌نه‌كانی ڕۆژی دوایی باسێكی به‌رفراوانه‌ له‌ كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا كه‌ ڕووداوو كاره‌ساتێكی زۆر به‌خۆوه‌ ده‌گرێت له‌ ڕووداوه‌كانی نیشانه‌ بچووك و گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی, كه‌ تێیدا زۆر گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی ژیانی به‌نده‌كان و گۆڕانكاریییه‌ گه‌ردوونییه‌كان و گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵسووڕانی ژیان ڕوو ئه‌دات. ئه‌و نیشانه‌ گه‌وره‌ و بچووكانه‌ش زۆر جۆرو چه‌شنیان هه‌یه‌, كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌ڕه‌وشته‌كانه‌وه‌, هه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ گۆڕانكارییه‌ جیۆلۆجییه‌كانه‌وه‌, هه‌روه‌ها ڕوودانی چه‌ندین موعجیزه‌ كه‌ ئه‌قڵی ئینسان له‌ئاستیاندا ده‌سته‌وسان و بێوه‌ڵام ئه‌مێنێ.. زۆر شتی تر كه‌ له‌م باسه‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌, هه‌موو ئه‌و نیشانه‌و ئایه‌تانه‌یش كه‌ ڕوو ئه‌ده‌ن وه‌ك دانه‌ی ته‌سبیح وان و یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌وه‌ دێن, تا ئه‌وده‌مه‌ی ڕووداوه‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌قه‌ومێت كه‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته‌.

  • PDF

    ئیمامی ته‌به‌ری له‌ نوسیني مێژووه‌ گه‌وره‌‌‌كه‌یدا پشتى به‌ دوو ڕه‌وتى سه‌رچاوه‌یی به‌ستووه‌، زاره‌كى كه‌ به‌ بیستن له‌ مامۆستاكانى وه‌ریگرتووه‌.بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ربڕینى(حدثنى)یان(اخبرنى) ، چه‌ند دانراوێكیش كه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌كانى وه‌رگرتووه‌ و لێى هێناون وه‌ك له‌ نوسینه‌كانى واقدی و ئه‌بووموخه‌نه‌ف، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌قى(ذكر)یان(قال) یان(زعم)دێنێ.

  • PDF

    به‌رێزان : ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستانایه‌ بریتیه‌ له‌ (بیروباوه‌ڕێكی پوخته‌كراو) كه‌ بۆ خه‌ڵكی شامم نوسیوه‌ كه‌ بوون به‌میراتگری زه‌وی ووڵاتی باوباپیرانیان پاش ئه‌وه‌ی گاوره‌كان داگیریانكرد، پاش ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك له‌ (باطني) یه‌كان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك زه‌وی شامیان داگیركرد، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی فیتنه‌ وخراپه‌كاری بڵاوبێته‌وه‌ وزۆرێكیش له‌ بنه‌ماو فه‌رعه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگۆڕرێت وده‌ستكاری بكرێن. كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی شام وغه‌یری خه‌ڵكی شامیش پرسیاریان لێكردم، كه ‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌یان بده‌مه‌وه‌، ئایا به‌نده‌كانی خودا له‌رۆژی لێپرسینه‌وه‌ (له‌ڕۆژی دوایی) دا پرسیاری چییان لێده‌كرێت ؟ سه‌باره‌ت به‌مافه‌كانی خودا به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌، ئه‌و مافانه‌ی كه‌ په‌روه‌رگار وه‌صیه‌تی پێ كردن به‌ نوح وپێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، ئه‌و مافانه‌ی كه‌ كۆتایی هێنا به‌ په‌یامی ئیسلام كه‌ دابه‌زیوه‌ بۆ سه‌ر محمد المصطفی صلى الله عليه وسلم.

  • PDF

    ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك ووتاره‌ و بابه‌ته‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئینجیلدا به‌ڵگه‌ گه‌لێكی زۆر هاتووه‌ له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم )

  • PDF

    دانـراو : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌درێژایى مێژوو هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بووه‌ كه‌بێ پێشه‌واو سه‌ركرده‌ بوو بێ, به‌جۆرێك شوێن كه‌وتوانى هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ به‌جێ پێیه‌كانى ئه‌ودا هه‌نگاو بنێن و له‌گه‌ڵ حه‌زو بیر كردنه‌وه‌ى ئه‌ودا ئاوێته‌ ببن . موسڵمانانیش تاكه‌پێشه‌وایان ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڕێزه‌یه‌ صلى الله عليه وسلم كه‌سه‌ردارى كوڕانى ئاده‌مه عليه السلام ونمونه‌ى ڕه‌وشت به‌رزى و جوامێرى و خواناسىو پیاوه‌تى و ئازایه‌تى و هه‌موو ئاكاره‌ به‌رزه‌كانى تره‌ .هه‌ركاتێك موسڵمانان به‌جوانى ده‌ستیان گرتبێ به‌ ڕێبازه‌كه‌یه‌وه‌و به‌شوێن هه‌نگاوه‌كانى كه‌وتبن؛ سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازو عیزه‌ت مه‌ندبوون و قورسایى خۆیان سه‌لماندووه... خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م په‌رتوكه‌ باسی ‌ ڕووخسارو ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌كات، هیوادارین سوودی لێوه‌رگریت.

  • PDF

    ئه‌م په‌رتووكه‌ شێوازی گفتۆگۆی له‌ خۆ گرتووه‌ له‌ نێوان ئه‌حمه‌د دیدات و هه‌ندێك له‌و قه‌شانه‌ی كه‌ ده‌یانویست ئینكاری ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ گوایه‌ له‌ ئینجیلدا موژه‌ نه‌دراوه‌ به‌ هاتنی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم ) ..

  • PDF

    یه‌كێ له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌و واجبانه‌ى له‌ رووى عه‌قڵی و له‌رووی نه‌قڵیشه‌وه‌(واته‌ بڕیارى قورئان و سوننه‌ت) واجبه‌، زانینین قه‌درى ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ر دان ده‌نێن به‌ په‌روه‌ردگارێتی ئه‌ودا، هه‌موو نه‌فسێكیش له‌ خودى خۆیدا بڕێ به‌ڵگه‌ى روونى هه‌ن كه‌ گه‌وره‌یی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ىء شكۆمه‌ندى دروستكردن و داهێنانى نیشان ده‌ده‌ن، جا هه‌ر كه‌س خۆی بۆ خۆی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌فسی خۆی و به‌ وردى بڕوانێته‌ خۆی و لێی ورد بێته‌وه‌ ئه‌وا قه‌درى په‌روه‌ردگارى خۆی ده‌زانێت ئه‌م بابه‌ته‌ باسی به‌گه‌وره‌دانانی خوای گه‌وره‌ وحوكمی ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێ ده‌ڵێیت ده‌كات.

  • PDF

    دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م په‌ڕتووكه‌ له‌م باسانه‌ی خواره‌وه‌ پێكدێت: • حوكمی هاوسه‌رگیری • پایه‌كانی هاوسه‌رگیری • مه‌رجه‌كانی هاوسه‌رگیری • ئه‌وشتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای نیكاح و هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ بونیات ده‌نرێن • سووده‌كانى ژنهێنان

  • PDF

    وه‌زاره‌تی كاروباروباری ئیسلامی وئه‌وقاف وبانگه‌واز وئیرشاد له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، باوه‌ڕی پته‌وی هه‌یه‌ به‌ گرنگی وه‌رگێڕانی ماناكانی قورئانی پیرۆز بۆ گشت زمانه‌ گرنگه‌كانی جیهان، به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكردنی تێگه‌یشتنی قورئان بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ به‌ غه‌یری زمانی عه‌ره‌بی قسه‌ ده‌كه‌ن. وه‌ك خزمه‌تێكیش بۆ ئه‌و برایانه‌مان كه‌ به‌ زمانی كوردی قسه‌ ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆز له‌ مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌، خۆشحاڵه‌ ئه‌م ته‌رجه‌مه‌ قورئانیه‌ به‌ زمانی كوردی پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز بكات، كه‌ به‌ڕێز جه‌نابی مامۆستا مه‌لا موحه‌مه‌د مه‌لا صالح بامۆكی پێی هه‌ستاوه‌، وه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك فه‌هد بۆ چاپكردنی قورئانی پیرۆزیش هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان: دكتۆر كه‌مال صادق یاسین له‌ك ومامۆستا ئومێد عمر چرۆستانی پێیداچونه‌ته‌وه‌.

  • PDF

    وه‌رگـێران : حه‌مید محمد عبد الله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م كتێبه‌ باسی كه‌سایه‌تی وسه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌ففان خوا لێی ڕازی بێت ده‌كات، وه‌ دابه‌ش كراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌وت به‌شدا: به‌شی یه‌كه‌م: له‌ ژیانی مه‌ككه‌وه‌ تا مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌. به‌شی دووه‌م: جێنشینكردنی عوسمان وڕێبازی حوكمكردنی... به‌شی سێهه‌م: داموزگای دارای و قه‌زایی له‌سه‌رده‌می عوسماندا. به‌شی چواره‌م: فتوحاته‌كانی سه‌رده‌می عوسمان. به‌شی پێنجه‌م:داموده‌زگای ویلایه‌ته‌كان له‌سه‌رده‌می عوسماندا. به‌شی شه‌شه‌م: هۆكاری فیتنه‌و كوشتنی عوسمان. به‌شی حه‌وته‌م: كوشتنی عوسمان.

  • PDF

    پێغه‌مبه‌ری مه‌زن له‌ ئاوێنه‌ی ڕۆژئاواوه‌ : لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستیانه‌یه‌ كه‌ ووته‌ی كۆمه‌لێك له‌ ڕۆشنبیرانی ده‌سته‌بژێر وناودارانی ڕۆژئاوای له‌خۆ گرتووه‌ له‌سه‌ر شاهیدیدانیان له‌باره‌ی موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ چه‌ندێك كه‌سایه‌تیه‌كی ڕه‌وشت به‌ر و صیفات جوان بووه‌، وه‌ باس له‌و شاكارانه‌ ده‌كات كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه‌، كه‌ تایبه‌تمه‌ندی و گه‌وره‌یی بیروباوه‌ڕی ئیسلامیمان ده‌گه‌یه‌نێت ...

  • PDF

    ئه‌م كتێبه‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی فه‌رمووده‌ هاوبه‌شه‌كانی بوخاری و موسلیم، واته‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ئه‌و دوو پێشه‌وا به‌ڕێزه‌، هه‌ردووكیان له‌ صه‌حیحه‌كانیان هێناویانه‌...شایانی باسه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ئه‌و دوو پێشه‌وایه‌ هێناویانه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی كتێبه‌كانی سووننه‌دان. تێبینی: له‌م كتێبه‌دا هەڵەیه‌ك هه‌یه‌ لە لاپەڕەی (3)دایە، ئه‌ویش له‌ لێکدانەوەی ئه‌م ئایەته‌ دایه‌: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا } [النساء: 80]. لێکدانەوەکە نوسراوە: (.....ئێمه تۆمان ناردوه بۆ پاراستنی ئه‌وان). بەڵام دروست ئەمەیە: ( ئێمه تۆمان نـەناردوه بۆ پاراستنی ئه‌وان). واتە لە جیاتی وشەی نەناردوە نوسراوە ناردوە، پێ ئەچێت هەڵەی چاپ بێت نەک ئەنقەست. خوای گەورە پاداشتی چاكه‌ی ئه‌و برایه‌ بدات كه‌وا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئاشكرا كردوه‌ و لە گوناهی هەموومان ببورێت بە گەورەی خۆی.

  • PDF

    ئه‌م كتێبه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌، وه‌ باس له‌ چه‌ند خاڵێكی گرنگ ده‌كات، له‌وانه‌: - ئینته‌رنێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌. - چه‌ند كارێك ده‌بنه‌ مایه‌ی رزگار بوون له‌ فیتنه‌ی ئینته‌رنێت.

  • PDF

    ئه‌م نامێلكه‌یه بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی كتێبی ( چه‌ندین عیباده‌تێن ب ساناهی به‌ڵێ خێرا وان مه‌زن ) له‌ ئاماده‌كردنی به‌شی زانستی له‌ دار ئیبن خوزه‌یمه‌، برای به‌ڕێزمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر‌ زمانی كوردی، به‌ تكای ئه‌وه‌ی موسڵمانانی كورد سوودی لێوه‌رگرن.

  • PDF

    ئه‌م نامێلكه‌یه بریتیه‌ له‌ وه‌رگێڕانی كتێبی ( چه‌ند كریارێن خێرا وان وه‌كو ڕابوونا عیباده‌تێ ب شه‌ڤێ ) دانه‌ره‌كه‌ی دكتۆر موحه‌مه‌د ئیراهیم النعیم، برای به‌ڕێزمان ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر‌ زمانی كوردی، به‌ تكای ئه‌وه‌ی موسڵمانانی كورد سوودی لێوه‌رگرن.

  • PDF

    دانـراو : ئه‌بو به‌كر كۆچه‌ر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م نامێلكه‌یه به‌ زمانی بادینانیه‌، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ بریتیه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه‌ تایبه‌تن به‌ گوتن وكرده‌وه‌ چاكه‌كان.

  • PDF

    دانـراو : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خواى په‌روه‌ردگار ئینسان و جنۆكه‌ى دروستكردووه‌و فه‌رمانى پێ كردوون كه‌ به‌ ته‌نیا په‌رستشى ئه‌و بكه‌ن و هیچ هاوبه‌شى بۆ دانه‌نێن. ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئه‌م خاڵانه‌ ده‌كات: ١- مانای شیرك له‌ زمانی عه‌ره‌بی و شه‌رعدا. ٢- جۆره‌كانی شیرك. ٣- شوێنه‌واری شیرك وزه‌ره‌ره‌كانی.

  • واتای ( الطاغوت ) كوردی سۆرانی

    PDF

    واتای تاغووت دانه‌ره‌كه‌ی شه‌یخی ئیسلام موحه‌ممه‌د كوڕی عبد الوهابه‌ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ شێخی پایه‌ به‌رز ساڵح الفوزان شه‌رحی كردوه‌، وه‌ برای به‌ڕێز ئاكۆ جه‌لیل كه‌ریم وه‌ریگڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر زمانی كوردی .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان