پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • MP3

    ووتارێكه‌ به‌ زمانی عیفری، له‌م ووتاره‌دا باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ خوێنی موسڵمان دروست نیه بڕێژرێت به‌ سێ هۆكار نه‌بێت : كاتیك ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك یان ژنێك زینا بكه‌ن، یان كه‌سێك به‌ ناهه‌ق كه‌سێكی تر بكوژێت، یان له‌ ئاین وه‌ربگێڕێت وله‌ كۆمه‌ڵی موسڵمانان جیا ببێته‌وه‌ ...

  • PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ ڕواڵه‌تی ڕێزلێنانی خوا ده‌كات بۆ مرۆڤ به‌ به‌ڵگه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز.

  • PDF

    خۆشه‌ویستان بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ و به‌راوركردنی به‌ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ئه‌حكام و یاسا وڕێساكان ده‌بێت له‌ دوو ته‌وه‌ره‌وه‌ لێی بدوێین : ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ئامانجی ئه‌و ڕیكخروانه‌ و مه‌به‌سته‌ شاراوه‌كانیان. ته‌وه‌ره‌ی دووه‌میش : هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك له‌ ده‌قی ماده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیدا.

  • PDF

    نوسـه‌ر : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    زۆر جار كەسانێك بۆ پاساو هێنانەوە بۆ هەڵسوكەوت و سیاسەتە ناشەرعییەكانی خۆیان شوبهە دێننەوە لە جیاتی بەڵگە...بەوەی ئایەت و فەرمودەیەك دێننەوە كە هیچ پەیوەندی بەو باسەوە نییەو بگرە لەوانەشە بە پێچەوانەوە خۆی بۆ خۆی بەڵگە بێت لەسەر ناشەرعی ئەو كارەی دەیكات... یەكێك لەو بابەتانە بریتییە لە ڕێزگرتن و حورمەت گرتنی كافرو موشریك و جولەكەو گاور...

  • PDF

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خۆشه‌ویستان ئه‌گه‌ر به‌ وودری سه‌رنجێكی ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی قورئان وسوننه‌تی پێشه‌وا و سه‌روه‌رمان محمد المصطفی بده‌ین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی مافه‌كانی مرۆڤه‌ به‌هه‌موو واتاو ماناكانیه‌وه، چونكه‌ ده‌ق گه‌لێكی زۆرمان ده‌كه‌وێته‌ پێش چاو له‌و دوو سه‌رچاوه‌ به‌رز وپیرۆزه‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان داكۆكی له‌ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌و ساته‌ی دڵۆپه‌ ئاوێكه‌ وده‌كه‌وێته‌ ناو سكی دایكیه‌وه‌، وپاشان ده‌بێته‌ كۆرپه‌له‌یه‌ك ودواتریش دێته‌ دونیاوه‌ وتا ئه‌و رۆژه‌شی ده‌نرێته‌ ناو گۆڕ و ژیانی دونیا به‌جێ ده‌هێڵێت . جا ئه‌م هه‌موو مافانه‌ی كه‌ خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داویانه‌ به‌مرۆڤ چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌، كه‌ خۆیان له‌ چه‌ند بابه‌تێكی جیا جیادا ده‌بیننه‌وه‌، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌ر جاره‌ ویه‌كیك له‌و بنه‌مانه‌ باس ده‌كه‌ین

  • PDF

    خۆشه‌ویستان ئازادی غه‌ریزه‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌فیتره‌تی مرۆڤه‌كاندا چاندویه‌تی وهیچ كه‌س ناتوانێت ئینكاری ئه‌م ڕاسته‌ی بكات، به‌تایبه‌تی تر پاش هه‌ڵهاتنی خۆری ئیسلام وڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌یستمان، ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆر به‌ڕوونی له‌ووته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا (خوای لێ ڕازی بێت) زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فه‌رموویه‌تی : « متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا» ئه‌وه‌ چ كاتێك ئێوه‌ خه‌ڵكتان كرد به‌كۆیله‌ له‌كاتێكدائه‌وان به‌ئازادی له‌دایك بوون .

  • PDF

    فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : حاجی ئومێد چروستانی

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كان‌ ئه‌مه‌یه: ووته‌یه‌كی بڵاو هه‌یه ده‌ڵێت: یه‌كسانی له‌ سته‌مدا دادگه‌ریه‌، وه‌ هه‌ندێكیان ئه‌م وته‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌ هه‌ندێكیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات وه‌كو بنچینه‌یه‌كی نه‌گۆڕ، ئایا ئه‌م ووته‌یه‌ ڕاسته‌ و حوكمی ئایین چیه ده‌رباره‌ی؟ .

  • DOC

    دانـراو : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئایینی‌ پیرۆزی ‌ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی ‌رۆژئاوا بێت و داكۆكی ‌له مافه‌كانی ‌مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی ‌نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده ‌سه‌ده ‌زیاتر داكۆكی ‌له‌ مافه‌كانی ‌مرۆڤ كردووه‌و رێزی ‌لێگرتووه‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان