پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

چه‌ند باسێكی قورئانی جۆراو جۆر

له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا چه‌ند بابه‌تێك جێگایان بووه‌ته‌وه‌، وه‌ك : تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی قورئان، فه‌زڵه‌كانی قورئان، حوكم وئادابه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئان و گوێگرتن لێی، ئه‌خلاق وئادابی ئه‌هلی قورئان، بابه‌تی سوره‌ت وئایه‌ت وناو ومه‌به‌ست ولایه‌كانی قورئان، گشتیه‌كانی قورئان، وفێكردنی قورئان، پێڕسته‌كانی قورئان، چیرۆكه‌كانی قورئان، نمونه‌ وحیكمه‌ته‌كانی قورئان، گفتوگۆكانی قورئان، سوێند له‌ قورئاندا، نزا وپاڕانه‌وه‌كانی قورئان، زانسته‌ هه‌ڵهێنجراوه‌كان له‌ قورئلن، له‌به‌ركردنی قورئان وموته‌شابیعه‌ له‌فظیه‌كان

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 4

  • چلینه‌ی قورئانی كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌مه‌ بابه‌ته‌ ده‌قى(چلینه‌ى قورئانی)(الاربعون القرانیه‌) یه‌، دانه‌ر خوا بیپارێزێت چل فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هێناوه‌ سه‌باره‌ت به‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان و حوكم و ئادابه‌كانى تایبه‌ت به‌ قورئانى پیرۆز. هه‌وڵی داوه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ بێنێت كه‌ ده‌ربڕینه‌كانى له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكن ودورودرێژ نین وزۆر روونن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م بۆ له‌به‌ركردن ئاسان بێت و هه‌م خوێنه‌ریش پێی سوودمه‌ند بێت و كار به‌و فه‌رمودانه‌ بكات. وه‌ ئه‌م په‌رتو‌كه‌ له‌م به‌ندانه‌ پێك دێت: به‌ندی یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌زڵی خوێندنی قورئان هاتوون. به‌ندی دووه‌م: باسی ئاداب وئه‌حكامه‌كان. به‌ندی سێهه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوون ده‌رباره‌ی فه‌زڵی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وپاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی. به‌ندی چواره‌م: باسی هاندان له‌سه‌ر په‌یماندان به‌ قورئان وپێداچونه‌وه‌ی. به‌ندی پێنجه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه‌ ده‌رباره‌ی ده‌نگ خۆش كردن به‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئان. به‌ندی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه‌ ده‌رباره‌ی ئیخلاص بوونی كار بۆ خوای گه‌وره‌. به‌ندی حه‌وته‌م: فه‌زڵی هه‌ندێ له‌ سوره‌ته‌كانی قورئان.

  • PDF

    برای خۆشه‌ویستم... ئه‌وه‌ بزانه‌ چه‌ند ڕوو بكه‌یته‌ قورئانه‌ پیرۆزه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده‌ ڕووت لێ ده‌كات، وه‌ چه‌ندیش دووره‌ په‌رێز و بشت له‌ قورئان بیت، خوای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌نده‌ دووره‌ په‌رێز و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕێت. بۆیه‌ له‌م نامیلكه‌یه‌دا چه‌ند سوود و ئامۆژگاری یه‌كی تێدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ری تۆی به‌ڕێز بێت،بۆ كاریگه‌ر بوونت به‌ قورئانی پیرۆز و بشتوانی قورئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌یت.

  • PDF

    دانـراو : شێرزاد عه‌بدولقادر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ باسی گرنگی زانست ده‌كات، هه‌روه‌ها پێناسه‌ی قورئان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ناسینی ناوه‌كانی و سیفه‌ته‌كانی به‌ به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و فه‌رموده‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان