پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    دانـراو : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌درێژایى مێژوو هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بووه‌ كه‌بێ پێشه‌واو سه‌ركرده‌ بوو بێ, به‌جۆرێك شوێن كه‌وتوانى هه‌وڵیان داوه‌ كه‌ به‌جێ پێیه‌كانى ئه‌ودا هه‌نگاو بنێن و له‌گه‌ڵ حه‌زو بیر كردنه‌وه‌ى ئه‌ودا ئاوێته‌ ببن . موسڵمانانیش تاكه‌پێشه‌وایان ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ڕێزه‌یه‌ صلى الله عليه وسلم كه‌سه‌ردارى كوڕانى ئاده‌مه عليه السلام ونمونه‌ى ڕه‌وشت به‌رزى و جوامێرى و خواناسىو پیاوه‌تى و ئازایه‌تى و هه‌موو ئاكاره‌ به‌رزه‌كانى تره‌ .هه‌ركاتێك موسڵمانان به‌جوانى ده‌ستیان گرتبێ به‌ ڕێبازه‌كه‌یه‌وه‌و به‌شوێن هه‌نگاوه‌كانى كه‌وتبن؛ سه‌ركه‌وتوو سه‌رفرازو عیزه‌ت مه‌ندبوون و قورسایى خۆیان سه‌لماندووه... خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م په‌رتوكه‌ باسی ‌ ڕووخسارو ڕه‌وشته‌ به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست ده‌كات، هیوادارین سوودی لێوه‌رگریت.

  • PDF

    خوشك وبرایانی به‌رێزم زۆر جار لێره‌ وله‌وێ گوێ بیستی ئه‌وه‌ ده‌بین كه‌ فڵان كه‌س یان فیسار كه‌س خه‌وی به‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( صلی الله علیه وسلم) بینیوه‌، یان لێمان ده‌پرسن ئایا خه‌و بینین به‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( صلی الله علیه وسلم) چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌، له‌ بابه‌تی ئه‌م جاره‌ماندا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌وڵده‌ده‌ین شیكاری ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ بكه‌ین . فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئیمكانیه‌تی بینینی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) له‌خه‌ودا، وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌خه‌ودا ئه‌و ببینێت ئه‌وه‌ به‌ڕاستی بینیویه‌تی .

  • DOC

    ئه‌م وتاره باسی كورته‌ێك ده‌كات له‌ وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر ـ دووردی خوای گه‌وره‌ی له‌ سه‌ر بێت ـ له‌ قورئانی پیرۆزدا.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان