پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    نوسـه‌ر : ڕه‌نج شێخانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م وتاره‌ باسی دوو فیتنه‌ی کارەسات بارو لەناو بەرەکەی باوەڕدار ده‌كات كه‌ بریتین له: فیتنەی (الشبهات) گومان و دودڵی ‌: یەکەم: فیتنەی (الشبهات) گومان و دودڵی و فیتنەی (الشهوات) حەزو ئارەزوو!. ئەم فیتنەیە پەیوەستە بە ئاینەوە کەبەڕاستی زۆر سامناك و لەناوبەرە، چونکە مرۆڤی باوەڕدار لە پاکێتی یەکخوا پەرستی یەوە دەباتە ناو پیسی هاوەڵ پەیداکردن و بێباوەڕی وهەڵگەڕانەوەو دور کەوتنەوە لەدین دووەم: فیتنەی (الشهوات) حەزو ئارەزوو!. بریتی یە لە هەواو هەوەس و ئارەزو، کەپاڵ بە کەسەکەوە دەنێت بۆ سەرپێچی فەرمانەکانی خواو پێغەمبەری خوا(صلی الله علیە وسلم) و ئەنجام دانی کردەوەی خراپ بەکردەوە!.

  • PDF

    فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌رگـێران : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پرسیارێكه له زۆر جار دەوترێت زەمەنی فیتنەیە...ئەو كارە فیتنەی لێ‌ دەكەوێتەوە...ئایا ئەم ووشەیە بە هەواو ئارەزوو مانا دەكرێت یان وەك ئەوەی لە شەرعدا هاتووە؟ ئایا مانای فیتنە لە قورئانی پیرۆزدا چییە؟...چەند مانای هەیە؟.هەر تەنها یەك مەبەستی هەیە؟. ئەم پرسیارانە لەم بابەتەی شێخ محمد صالح المنجد دا وەڵام دراوەتەوە...

  • PDF

    دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    باسی ئاژاوه‌و فه‌رته‌نه‌كانی ڕۆژی دوایی باسێكی به‌رفراوانه‌ له‌ كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا كه‌ ڕووداوو كاره‌ساتێكی زۆر به‌خۆوه‌ ده‌گرێت له‌ ڕووداوه‌كانی نیشانه‌ بچووك و گه‌وره‌كانی ڕۆژی دوایی, كه‌ تێیدا زۆر گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئاستی ژیانی به‌نده‌كان و گۆڕانكاریییه‌ گه‌ردوونییه‌كان و گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵسووڕانی ژیان ڕوو ئه‌دات. ئه‌و نیشانه‌ گه‌وره‌ و بچووكانه‌ش زۆر جۆرو چه‌شنیان هه‌یه‌, كه‌ هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌ڕه‌وشته‌كانه‌وه‌, هه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ گۆڕانكارییه‌ جیۆلۆجییه‌كانه‌وه‌, هه‌روه‌ها ڕوودانی چه‌ندین موعجیزه‌ كه‌ ئه‌قڵی ئینسان له‌ئاستیاندا ده‌سته‌وسان و بێوه‌ڵام ئه‌مێنێ.. زۆر شتی تر كه‌ له‌م باسه‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌, هه‌موو ئه‌و نیشانه‌و ئایه‌تانه‌یش كه‌ ڕوو ئه‌ده‌ن وه‌ك دانه‌ی ته‌سبیح وان و یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌وه‌ دێن, تا ئه‌وده‌مه‌ی ڕووداوه‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌قه‌ومێت كه‌ هاتنی ڕۆژی قیامه‌ته‌.

  • PDF

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    شووره‌ی ونه‌نگیه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كمان كه‌ په‌روه‌ردگار كردبێنی به‌برا وپشتوانی یه‌كتری كه‌چی گوێ له‌م بانگه‌وازه‌ ئیلاهیه‌ نه‌گیرین و له‌پێناو لاشه‌ی گه‌نیوی دونیا په‌لاماری یه‌كتری بده‌ین وبه‌رببینه‌ گیانی یه‌كتری وشه‌و وڕۆژ خه‌ریكی پیلان گێران بین له‌دژ یه‌ك.

  • DOC

    خوێنه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كان: ئه‌م باسه‌ بریتیه‌ له‌ مانای دوو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم كه‌ له‌ بابی ( نزیك بونه‌وه‌ی فیتنه‌ و له‌ناوچوون كاتێ تاوان زۆر بوو) له‌ كتێبی ( الفتن ) ی پوخته‌ی سه‌حیحی موسلیمدا هاتوه...

  • DOC

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:"به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه‌ وبه‌ڵايه‌ك چییه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟".

  • DOC

    ووشه‌ی فیتنه‌ له‌ زمانی عه‌ره‌بیدا به‌ مانای تاقیكردنه‌وه‌ وناڕه‌حه‌تی وبێباوه‌ڕی وماڵ ومنداڵ دێیت...وه‌‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا به‌ پازده‌ ( ١٥ ) مانا هاتوه‌، به‌ كورتی باسی ده‌كه‌ین بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست...

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان