پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    جيهادكردن پێى ناوترێت جیهادێكى ڕاسته‌قینه‌ مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خوابێت و بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ى ناوى ئه‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى به‌رزى ئیسلامه‌تى بێت، وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وبێت، جا هه‌ر كه‌سێك بۆ به‌ده‌ست هێنانى پله‌وپایه‌ى دونیایى بجه‌نگێت یان بۆ ده‌رخستنى ئازایه‌تى وچاو نه‌ترسێتى خۆى یا بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێكى ترى دونیایى ئه‌وه‌ هیچ پاداشتێكى بۆ نىیه‌ لاى خواى گه‌وره‌

  • PDF

    ‌بیرخسته‌وه‌ی جیهاد كردن له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا، بیرخستنه‌وه‌یه‌كه‌ به‌ ڕابردوێكی پرشنگدار، ئه‌مڕۆ هه‌موو موسڵمانان پێویستیان پێیه‌تی، تا له‌م زه‌لیلی ودواكه‌وتنه‌‌ درچن وئیتر نه‌بن به‌ كه‌فی سه‌ر ئاو ودوژمنانی ئیسلام زاڵ نه‌بن به‌سه‌ریاندا...

  • PDF

    ئوممه‌تی ئیسلام چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و زه‌لیلی وزه‌بوونیه‌ی تێیدا ده‌ژی و ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی كه‌ پێی ده‌كرێت له‌لایه‌ن دوژمنانیه‌وه‌ كۆتای پێی بێت، چونكه‌ سه‌رده‌مێكه‌ نووری ئیسلام و ئه‌و نیعمه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌خشیویه‌تی به‌ به‌نده‌كانی له‌لایه‌ن نه‌یارانیه‌وه‌ خامۆش كراوه‌... ده‌بێت زیاتر به‌ده‌م بانگه‌واز و دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه‌ بێین تاوه‌كو خوای گه‌وره‌ بمانكات به‌ هۆكاری سه‌ركه‌وتنی دین و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی، له‌م ووتاره‌ماندا ئاماژه‌ به‌و هۆكارنه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی باوه‌ڕداران و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌جد و عیزه‌ت وشكۆی موسڵمانان .

  • PDF

    خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی به‌ستاوه‌ته‌وه‌ به‌ تێكۆشان، هه‌ركه‌سێكیش هیدایه‌ێكی ته‌واو و پوخت دار بێت، ئه‌وه‌ جیهادێكی زۆری كردوه‌، واجبترین و له‌ پێشترین جهادیش جیهادی نه‌فس و ئاره‌زوات و جیهادی شه‌یتان و جیهادی دنیایه‌ . ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی " ئاوێته‌ی دڵ" ، دانه‌ره‌كه‌ی ئیبن قه‌یم ئه‌لجۆزیه.‌

  • PDF

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ابن جماعة له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ( تحریر الأحكام فی تدبیر أهل الإسلام ) ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان وڕێك وپێك باس ده‌كات وبه‌م شێوه‌یه‌ ئه‌و ئه‌رك و واجباتانه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ لێپسراوان...

  • DOC

    جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا له‌و كاره‌ گه‌ورانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی موسڵمان به‌ هۆیه‌وه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ وده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان وبه‌رز بوونه‌وه‌ی ووشه‌ی ئاین و لا اله الا الله‌...وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا چه‌نده‌ها ئایه‌ت هاتووه‌ كه‌ باسی فه‌زڵی جیهاد ده‌كات...‌

  • DOC

    نوسـه‌ر : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌گونجێ ‌سه‌ركه‌وتنی‌خوایی‌دوا بكه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌كه‌سته‌میان لێ‌كراوه ‌و له ‌ماڵ و حاڵی‌خۆیان وه‌ده‌رنراون به‌بێ ‌هیچ هه‌ق و گوناهێك, ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ‌وتوویانه‌"الله په‌روه‌ردگارمانه‌" جا ئه‌م دواكه‌وتنی ‌سه‌رخستن و نه‌صره ‌له‌به‌ر حیكمه‌تێكه ‌كه ‌خوای‌گه‌وره ‌خۆی ‌ویستی ‌لێ‌یه‌تی‌. ئه‌گونجێ ‌دواكه‌وتنه‌كه‌ی ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كه‌بناغه‌ی ‌ئومه‌تی ‌موسڵمانان هێشتا كامڵ نه‌بوبێ‌و پێ‌نه‌گه‌یشتبێ‌و ووزه‌و تواناكانی‌ كۆنه‌كردبێته‌وه‌و خانه‌كانی‌نه‌خستبێته‌كارو هێزو خۆئاماده‌كاری‌یه‌كانی ‌وه‌ك پێویست نه‌بێت. جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌یان سه‌ركه‌وتنیان بداتێ‌هه‌ر زوو له‌ده‌ستی ‌ده‌ده‌ن, له‌به‌رئه‌وه‌ی ‌توانای‌پاراستنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یان نی‌یه‌.

  • DOC

    ئه‌ی موسڵمانان له‌هه‌ر وڵاتێكن. ئه‌ی عه‌ره‌به‌كان له‌هه‌ر جێگاێیك بن. ئه‌ی سه‌ركرده‌و لێپرسراوان. ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له‌نێوان عه‌ره‌ب و جوله‌كه‌دایه‌، ته‌نها جه‌نگی عه‌ره‌ب نیه‌، به‌ڵكو جه‌نگێكی ئیسلامی عه‌ره‌بیه‌.جه‌نگێكه ‌له‌ نێوان بێ باوه‌ڕی و باوه‌ڕدا، له ‌نێوان حه‌ق و باتیڵدا، له ‌نێوان موسڵمانان و جوله‌كه‌دایه‌. وه‌هێرشی جوله‌كه ‌بۆ سه‌ر موسڵمانان له‌وڵاتی خۆیان ئه‌مه‌كارێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست و ئاشكرایه‌‌، بۆیه ‌واجبی سه‌ر شانی موسڵمانان له‌هه‌ر جێگاێیك بن ده‌ستی هاوكاری درێژ بكه‌ن بۆ ئه‌و برایانه‌یان كه‌سته‌میان لێ كراوه‌، وه‌ سه‌ریان بخه‌ن و مافه‌كانیان بۆ بگه‌رێننه‌وه..

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان