پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ : به‌م دواییانه‌ وپاش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان ونه‌بوونی (سیوله) له‌ بانكه‌كاندا، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و چه‌ك (شیك) ــانه‌ی دیدات به‌ به‌ڵێنده‌ران وبه‌رهه‌مهێنه‌ران، خاوه‌نه‌كانیان له‌ بازاڕدا به‌ نرخی كه‌متر ده‌یفرۆشنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ حكومه‌ت چه‌ك ( شیك ) ێكی به‌ نرخی (100) ملیۆن دینار نووسیوه‌ بۆ به‌ڵێنده‌رێك، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ بانكدا پاره‌ نیه‌، ئه‌م به‌ڵێنده‌ره‌ چه‌كه‌كه‌ی له‌ بازاڕدا به‌ (95) ملیۆ دینار ده‌فرۆشێته‌وه‌، ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌م كڕین وفرۆشتنه‌ چیه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌..

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من كه‌سێكم له‌ بواری عه‌قارات ( زه‌وی و خانوو به‌ره‌)دا كار ده‌كه‌م و سه‌رمایه‌ی خۆم و چه‌ند كه‌سێكیشم خستوه‌ته‌ گه‌ڕه‌وه‌، زۆر جاریش كاره‌كانم له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌ره‌كاندایه‌، به‌تایبه‌تی بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌ ویه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون، به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌ قانوندا بڕگه‌یه‌ك هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت( الشرط الجزائي ) چۆنیه‌تیه‌كه‌یش به‌م شێوه‌یه‌یه‌، من كاتێك گرێ به‌ستێك له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌رێكدا ده‌به‌ستم بۆ دروستكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون كه‌ به‌ ماوه‌ی ساڵێك بۆم ته‌واو بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌و ماوه‌یه‌دا دروست نه‌كرد و دواكه‌وت له‌ماوه‌كه‌ی خۆی، من بۆ هه‌ر ڕۆژێك دواكه‌وتن بڕی (1000) هه‌زار دۆلاری لێ بسێنم، ئایا ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ لێی ده‌سێنم دروسته‌ ؟

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: : خوشكه‌كه‌م له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقی فه‌رعی موصڵ كارده‌كات، له‌و بانكه‌دا قه‌رز ده‌درێت به‌ خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خانوبه‌ره‌ به‌بێ وه‌رگرتنی سوود و ڕیبا، به‌ڵام ئه‌و گرێبه‌سته‌ له‌ بڕگه‌یه‌ك له‌ بڕگه‌كانیدا ده‌ڵیت ، ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه‌ وه‌رده‌گرێت ده‌بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بداته‌وه‌ كه‌ به‌قه‌رزی وه‌رگرتووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سوود له‌چه‌ند كاتێكی تایبه‌تیدا، له‌ پێناو پاراستنی قه‌رزه‌كه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌مه‌به‌ستی غه‌یری خانوو دروستكردن به‌كارهات... ئایا ئه‌م قه‌رزه‌ ته‌نها له‌به‌ر بوونی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه‌ سزایه‌ك ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر قه‌رزاره‌كه‌دا له‌حاڵه‌تی دواخستنی قه‌رزه‌كه‌ له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت بڵێین ئه‌م گرێبه‌سته‌ دروست نییه‌ ؟

  • حوكمی نه‌دانی باج كوردی سۆرانی

    PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام دروسته‌ من هه‌موو ئه‌و باجانه‌ نه‌ده‌م كه‌ حكومه‌ته‌كان ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌رماندا ؟ له‌بری ئه‌وه‌ی من هه‌موو ئه‌و باجانه‌ بده‌م كه‌ له‌سه‌رمه‌، هه‌ندێكی بده‌م وله‌هه‌ندێكی تری خۆم بدزمه‌وه‌؟ ئه‌ویش به‌وه‌ی حساباتی خۆم هه‌مووی ئاشكرا نه‌كه‌م بۆ حكومه‌ت، وه‌ك ئاشكرانه‌كردنی كۆی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی فرۆشراوون وكڕراون، یان كۆی قازانجی كۆتایی ساڵ، باجه‌كانیش، وه‌ك باجی كه‌لوپه‌له‌ فرۆشرا وكڕراوه‌كان، باجی قازانجه‌كان، وباجی هه‌ندێك شتی تر، جا من ده‌پرسم، ئایا حوكمه‌كه‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌ وڵاتێكی ئیسلامیه‌وه‌ بۆ ووڵاتیكی غه‌یری ئیسلامی ؟

  • PDF

    پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس‌ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: «ئایا حوكمی به‌جێهێنانی حه‌ج و عومره‌ چیه‌ به‌ ته‌قسیط ؟».

  • PDF

    پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: من پارچه‌یه‌ك زه‌ویم له‌شه‌قامێكی بازرگانی به‌ قسطی مانگانه‌‌ و بۆماوه‌ی ده‌ ساڵ‌ كڕیوه‌، ئایا هه‌موو ساڵێك زه‌كاتی تێدا واجب ئه‌بێت؟ یان پاش كۆتای هاتنی قسطه‌كان زه‌كاتی تێدا واجب ئه‌بێت ؟.

  • DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ باس وخواستی هاتووه‌ته‌ سه‌ر ڕووپه‌ڕی سایت و ڕۆژنامه‌ وگۆڤاره‌كان ولێره‌ وله‌وێ باسی لێ ده‌كرێت، مه‌سئه‌له‌ی گرێبه‌ست وكۆمپانیاكانی دڵنیایی بازرگانی یه‌ ، كه‌زۆربه‌ی زۆری یاسا وڕێساكانی ووڵاتانی پێشكه‌توو باسیان لێوه‌ كردووه‌ وكۆمه‌ڵێك له‌ لێكۆڵه‌ره‌وانیش ئه‌سپی خۆیانیان تێدا تاووداوه‌ وله‌م بواره‌دا باسی زۆریان نووسیوه‌ و له‌ڕاستیشدا جیاوازیان له‌نێواندا دروست بووه‌، بۆیه‌ منیش حه‌زم كرد پوخته‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌چه‌ند خاڵێكدا بخه‌مه‌ به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز .

  • PDF

    كاغه‌زه‌ بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به‌ ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه‌ مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له‌ لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان