پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    خوای گه‌وره‌ ته‌واوی دروستكراوه‌كانی به‌جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كانه‌وه‌ بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌ دروستكردووه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ندایه‌تی كردنی ڕاست ودروستی خوای گه‌وره‌یه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و هیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵێكی بۆ دانه‌نێن... ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌، لاپه‌ڕه‌ 25.

  • PDF

    ئه‌م وتاره‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی چه‌ند په‌یامێك ده‌رباره‌ی سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌، كه‌ دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌مه‌د شامی ئال شه‌یبه‌یه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ بریتیه‌ له‌ باس كردنی په‌یمان وه‌رگرتن له‌ نه‌وه‌ی ئاده‌م، كه‌ له‌م چه‌ند خاڵه‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌: 1- خوای گه‌وره‌ په‌یمانی وه‌رگرتوه‌ له‌سه‌رت كاتێك تۆ له‌ پشتی باوه‌كه‌ ئاده‌م دا بویت، به‌وه‌ی كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ریك وهاوبه‌ش په‌یدا نه‌كه‌یت بۆ خوای گه‌وره‌... 2- خوای گه‌وره‌ به‌ فیتره‌ت وخیڵقه‌ت تۆی خستوه‌ته‌ سه‌ر ئاینه‌كه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامه... 3- خوای گه‌وره‌ په‌یمانی وه‌رگرتوه‌ له‌سه‌رت كه‌وا پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه‌ بكات وكتێبه‌كان دابه‌زێنێت... 4- خوای گه‌وره‌ په‌یمانی له‌ زانایان وه‌رگرتووه‌ كه‌وا ئایین روون بكه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی وبانگه‌وازیان بكه‌ن بۆ لای دینی خوا... ‌

  • PDF

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی وه‌سه‌تیه‌ت ومییانه‌ره‌وى وهاوسه‌نگیه‌، به‌ ته‌نها بانگه‌واز ناكات بۆ خۆته‌رخانكردن بۆ په‌رستش وزیاده‌ڕه‌وی تێیدا، به‌ڵكو بانگه‌واز ده‌كات بۆ وه‌سه‌تیه‌ت له‌ نێوان به‌دستهێنانی دونیا ودواڕۆژ.

  • PDF

    جۆره‌كانی په‌رستن (العبادة) زۆرن : هه‌موو كاروكرده‌وه‌یه‌كی چاك وباش كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆشی بووێت وپێی ڕازی بێت، جا كرداری یان ووتار بێت، دیار وئاشكرا یان نادیار بێت، ئه‌وه‌ جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی په‌رستن وپه‌رستنێكه‌ له‌كۆی سه‌رجه‌م په‌رستنه‌كان ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «بنه‌ماكانی باوه‌ڕ له‌ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌تدا»، له‌ ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام.

  • PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «بنه‌ماكانی باوه‌ڕ له‌ژێر ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌تدا»، له‌ ئاماده‌كردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایانی ئیسلام.باسی بنه‌ماكانی په‌رستنی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ مه‌رجی وه‌رگرتنیان ده‌كات.

  • خواپه‌رستن كوردی سۆرانی

    DOC

    وه‌رگێڕانی: احسان بورهان الدین ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( مختصر الفقه الإسلامي ) دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجریه‌، وه‌ بریتیه‌ له‌: ١- واتاى خوا په‌رستن. ٢- حیكمه‌ت له‌ درووستكردنى جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كاندا. ٣- حیكمه‌ت له‌ خواپه‌رستن چیه. ٤- رێگاى به‌ندایه‌تى كامه‌یه.

  • نوسـه‌ر : یاسین سه‌لیم صادق پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ پوخته‌ی ته‌فسیری كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌تێك ده‌رباره‌ی شوێنكه‌وتنی مه‌نهه‌جی خوای په‌روه‌ردگار.

  • DOC

    گرنگترین شوێنه‌واری به‌ندایه‌تی كردن بریتیه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ بزانێت كه‌ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ دروست كار و به‌ڕێوه‌به‌رێكی هه‌یه‌، وه‌هیچ شتێك نیه ‌له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا ئیلا به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌وه ‌به‌ڕێوه ‌ده‌چێت، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ألا له الخلق والأمر} الأعراف:54. وه‌له‌پاش ئه‌وه‌ی مرۆڤ زانی كه‌خوای گه‌وره‌ دروستی كردوه‌، ئه‌بێت بزانێت كه‌ ته‌نها بۆ به‌ندایه‌تی خۆی دروستی كردوه.‌

  • MP3

    ووتاربێژ : مامۆستا ناصر پێداچـونه‌وه‌ : سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

    به‌ندایه‌تی بریتیه‌ له‌: نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ به‌ پابه‌ند بوون به‌و‌ شه‌رعه‌ی كه‌ دایناوه‌ بۆ به‌نده‌كانی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌و قسانه‌ی كه‌ بائاشكرا یان نهێنی ده‌كرێن، وه‌ مافێكی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ سه‌ر دورستكراوه‌كانی و سوده‌كه‌شی هه‌ر بۆ خۆیانه‌. خۆشه‌ویستان: مامۆستا ناسر سوبحانی ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ له‌ زنجیره‌ باسێكدا هه‌ستاوه‌ به‌ روون كردنه‌وه‌ی مانای به‌ندایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌ ئیسلامدا..له‌گه‌ڵ ته‌فسیر كردنی چه‌نها ئایه‌ت كه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌م بابه‌ته‌وه‌‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان