پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " حه‌زم ده‌كه‌م پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌م، ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا شه‌یتانه‌كان كۆت وزنجیر ده‌كرێن، خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات لێیان، وه‌ حه‌زم كرد بیشپرسم ئایا جادووگه‌ره‌كان، نه‌فرینی خوایان لێ بێت، له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن ؟

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌ ڕیوایه‌ت كراوه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: شه‌یتان مه‌ئویس بووه‌ له‌وه‌ی نوێژخوێنه‌كان له‌ نیوه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بدا بیپه‌رستن، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌: شه‌و ڕۆژ له‌ناو ناچن هه‌تاوه‌كو لات و عوززا ده‌په‌رسترێن.. ئیشكال و پرسیاره‌كه‌م له‌مه‌دایه‌، له‌ فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێت كه‌ شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌ نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا ڕوو نادات، به‌ڵام ‌فه‌رمووده‌ی دووه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌نیوه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا ڕوو ده‌دات؟

  • DOC

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا مه‌به‌ست له‌و شه‌یتانانه‌ كامه‌یه‌ كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌به‌سترێنه‌وه‌، چونكه‌ له‌فه‌رمووده‌داهاتووه‌، كه‌ مانگی ره‌مه‌زان هات ده‌رگای به‌هه‌شت ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن وشه‌یتانه‌كانیش ده‌به‌سترێنه‌وه‌ ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌؟ ".

  • PDF

    دانـراو : هێمن عه‌بدولعه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه‌ هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه‌ له‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه‌، زۆر لایه‌نی گرنگی به‌ خۆوه‌ گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیارو ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له‌ خۆی گرێداوه‌، كه‌ تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له‌ مسوڵمانانی شكاندووه‌ و له‌ هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێئاگا له‌ خه‌ته‌ پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه‌ پاكه‌ی ئیسلامی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ له‌ ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه‌، له‌وانه‌: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له‌ مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه‌ له‌ مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه‌ 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ‌ 12. شه‌یتان كێ له‌ خشته‌ ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له‌ دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له‌ خشته‌ بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه‌؟ 16. له‌ كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان