وه‌صفی فراوان

زانیاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كان

 

دامه‌زراوه‌ له‌

1422-02-01 || 2001-04-24

شوێن

Riyadh, Saudi Arabiaپۆست: 29465 ڕیاز: 11457

ده‌رباره

ده‌سته‌ی سایته‌كانی ماڵی ئیسلام IslamHouse.com بۆ ناساندنی ئیسلام به‌ زیاتر له‌ هه‌شتا زمان.

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كۆمپانیا

 

 

ئێمه‌ وه‌كو‌ ده‌سته‌ی سایته‌كانی ماڵی ئیسلام IslamHouse.com بۆ ناساندنی ئیسلام به‌ زیاتر له‌ هه‌شتا زمان كه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ چالاكییه‌كانی نوسینگه‌ی هه‌ره‌وه‌رزی بۆ بانگه‌واز وڕابه‌ریكردن و هوشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی ( ڕه‌بوه‌ ) له‌ شاری ڕیاز.
نووسینگه‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی بانگه‌وازكردنه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵ وكۆششی خێرخوازان و، به‌ ئاڕاسته‌ی مامۆستای پایه‌به‌رز ( عبد العزیز بن... عبد الله بن باز) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت له‌ ٢٨/٨/١٤١٤ كۆچی دامه‌زراوه‌، ئه‌م نوسینگه‌یه‌ له‌ ژێر چاودێری وه‌زاره‌تی كاروباری ئیسلامی وئه‌وقاف و بانگه‌واز و ڕابه‌ریكردن كار ده‌كات.

زانیاری گشتی

ئامانجی سه‌ره‌كی:
ئامانجی سایته‌كانی ( ماڵی ئیسلام IslamHouse.com ) ئه‌وه‌یه‌ جوانییه‌كانی ئیسلام ئاشكرا بكات بۆ كه‌سانی ناموسڵمان و به‌ ده‌یان زمانی جیهان، هه‌روه‌ها بۆ چوونی هه‌ڵه‌ ده‌رباره‌ی ئیسلام ڕاست بكاته‌وه‌ وگومان له‌ ده‌وری بڕه‌وێنێته‌وه‌ و، موسڵمانان هۆشیاركاته‌وه‌ سه‌بارت به‌وه‌ی كه‌ پێویستیانه‌ له‌ بیروباوه‌ڕ وخوا په‌رستنیاندا له‌ پێویستیه‌كانی ئایین له‌ڕوناكی ڕێڕه‌وی ئه‌هلی سوننه‌ت وج...ه‌ماعه‌ت به‌ تێگه‌یشتنی پێشینانی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته‌ ڕه‌زای خوایان لێبێت.

هۆكاره‌كانی هێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌كان:
[1]
هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كردنی ناوه‌ڕۆكی زانستی گونجاو به‌زمانی جۆراوجۆر.
[2]
نه‌خشه‌كێشان و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام بۆ كۆمه‌ڵێك له‌ سایته‌كان و به‌ده‌یان زمانی چۆراوچۆر كه‌ به‌ سایته‌كانی ( IslamHouse.com ) ده‌ناسرێن.
[3]
هاندانی بزاوتنی نووسین و وه‌ڕگێڕانی ئیسلامی له‌زمانی عه‌ره‌بی یه‌وه‌ بۆ زمانه‌كانی تر و داگرتنیان له‌ داڕێژگه‌ی سایته‌كانی ( IslamHouse.com ) به‌به‌رده‌وامێتی له‌گه‌ڵ خه‌مخۆران له‌م بواره‌دا.

خواسته‌كان:
[1]
سوود وه‌رگرتنی چاك له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ بواری بانگه‌وازكردن بۆ لای خواو گه‌یاندنی په‌یامی ئیسلام به‌زمانه‌ زیندووه‌كانی جیهان.
[2]
پێشكه‌شكردنی ئیسلام به‌ شێوه‌ بێگه‌رده‌كه‌ی خۆی وڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ شێوێندراوه‌ی كه‌ دوژمانی ئیسلام ده‌یانه‌وێت ده‌ریبخه‌ن.
[3]
فراوانكردنی بازنه‌ی سنووره‌ خوازراوه‌كانی نووسینگه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وگه‌كان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ڕابه‌ر بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی جیهان له‌ جیاتی چه‌ند ژماره‌و ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراو.
[4]
یه‌كخستنی هه‌وڵی نووسینگه‌كانی بانگه‌واز و ڕابه‌ریكردنی ڕه‌وگه‌كان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودی وشۆێنانی تر له‌ لایه‌نه‌كانی بانگه‌وازكردن و هه‌ماهه‌نگی كردنیان له‌ بواره‌كانی وه‌رگێران و پێداچوونه‌وه‌ی زانستی وزمانه‌وانی و شه‌رعی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌ لتووری به‌رهه‌می پێشوو به‌ زمانی جۆراوجۆر، به‌ مه‌به‌ستی خۆپاراستنی له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌و، ده‌سنیشانكردنی كه‌مته‌رخه‌می و ئه‌و كه‌لێنانه‌ی كه‌ دروست بوونه‌، هاوكات هه‌وڵه‌كانیش به‌گه‌ڕبخرێن بۆ لابردن یان ته‌واو كردنیان.
[5]
دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن وپشت ڕاستكردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ زانستی و بانگه‌وازبیه‌كان و دیاركردنی گونجاو له‌ نێوانیاندا بۆ دووباره‌ بره‌و پێدانیان وبڵاو كردنه‌وه‌یان و پارێزگاریكردنیان له‌ ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.

دیاریه‌كان

ده‌سته‌ی سایته‌كانی ( ماڵی ئیسلام IslamHouse ) له‌ كاروانی كاركردنیندا چوار خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه‌:
[1][2]
دوو جار به‌ دوای یه‌كدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌خه‌ڵاتی جودا كاری ئه‌لیكترۆنی ( التمیز الرقمي ) له‌ ( وزارة الاتصالات وتقنية المعلومات ) له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ ساڵه‌كانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧- له به‌شی رۆشنبيری ئه‌لیكترۆنی.
[3]
خه‌ڵاتی ( الذكر الخاص )ی ساڵی ٢٠٠٧ی به‌ده‌ست هێناو له‌ بواری ڕۆشنبیری ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان وڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ لوتكه‌ی جیهان بۆ خه‌ڵاته‌كانی wsa كه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ لو‌تكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌گرتووه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی زانیاری ڕاگه‌یاندرا.
[4]
خه‌ڵاتی ( الشارقه‌ ) ی ئیماراتی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌سه‌ر كاری خۆبه‌خشی له‌ ساڵی ٢٠١٠ له‌ بواری شه‌ریعه‌ت وئاییندا.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان