ئیسلامپە یامێکی پوخت سەبارەت بە ئاینی ئیسلام بەو شێوەیەی لە قورئان وسونەتدا هاتووە
(چاپێک کە هەموو بەڵگەکانى قورئان وسونەت لە خۆ دەگرێت) [1]
_____________________________
[1] چاپێکی تر هەیە سەبارەت بەم پەیامە تەنها بابەتەكانی تێدا باسكراوە و بەڵگەکانی قورئان وسونەتی تێدا باس نەکراوە، بۆ خوێندنەوەی كلیك لەسەر ئەم بەستەرە بكە: https://islamhouse.com/ku/books/2832146
بسم الله الرحمــن الرحیم
كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ.
1. ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، کۆتا پەیامی خودایە بۆ مرۆڤایەتی هەتا قیامەت بەرپا دەبێت.
ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەموو خەڵکی، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَمَا أَرسَلنَٰكَ إِلَّا كَافَّةٗ لِّلنَّاسِ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗا وَلَٰكِنَّ أَكثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعلَمُونَ} واتە: {وئێمە تۆمان نەناردووە بۆ ھەموو ئادەمی بە مژدەدەر وترسێنەر نەبێت بەڵام زۆربەی ئادەمی هەق ناناسن ونایزانن} [سبأ:28]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: ئەی خەڵکینە بەڕاستی من پێغەمبەری خودام بۆ ئێوە ھەمووتان (بۆ هەموو خەڵکی بە بێ جیاوازى ڕەگەز وڕەنگیان)}[الأعراف:158]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَآمِنُوا خَيْرًا لَّكُمْ وَإِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا} واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان پێغەمبەر ھێناویەتی بۆتان ڕاستی وڕەوا لە لایەن پەروەردگارتانەوە کەواتە ئێوەش باوەڕ بھێنن چاکترە بۆتان وئەگەر باوەڕ نەھێنن ئەوا بێگومان ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە موڵکی خودایە وخودا ھەمیشە زانا ودانا و(کاردروستە)}[النساء:170]. ئیسلام پەیامی خودایە بۆ هەتاهەتایە، وکۆتا پەیامی پەروەردگارە، خواى گەورە دەفەرموێت: {مَّا كَان مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} واتە: {موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- باوکی ھیچ یەكێک لە پیاوەکانتان نییە (نەزەیدی کوڕی حاریس ونە ھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێردراوی خودا وکۆتاھەمینی پێغەمبەرانە وخودا بەھەموو شتێك زانایە}[الأحزاب:40].
2. ئیسلام ئاینێکی تایبەت نییە بە ڕەگەزێکی دیاریکراو یان گەلێکی دیاریکراو بەڵکو ئاینی خودایە بۆ هەموو خەڵکی.
وئیسلام ئاینێکی تایبەت نییە بە ڕەگەزێک یان گەڵێک بەڵکو ئاینی خودایە بۆ هەموو خەڵکی ویەکەم فەرمان کە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} واتە: {ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان بپەرستن کەئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەشی دروست کردووە بەڵکو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن}[البقرة: 21]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً } واتە: {ئەی خەڵکینە خۆتان بپارێزن لە (سزای) پەروەردگارتان (لە خودا بترسن وتەقوادار بن) ئەوەی کە دروستی کردوون لە یەک کەسەوە (کە ئادەمە) وھەر لە ئەویش ھاوسەرەکەی درووست کردووە وبڵاوی کردووەتەوە لەو دووانە پیاوانی زۆر ھەروەھا ئافرەتان} [النساء:1]. لە ئیبن
عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژی فەتح وڕزگارکردنی مەککە وتاری بۆ خەڵکی دا، وفەرمووی: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَذْهَبَ عَنْكُمْ عُبِّيَّةَ الجَاهِلِيَّةِ وَتَعَاظُمَهَا بِآبَائِهَا فَالنَّاسُ رَجُلَانِ: بَرٌّ تَقِيٌّ كَرِيمٌ عَلَى اللَّهِ وَفَاجِرٌ شَقِيٌّ هَيِّنٌ عَلَى اللَّهِ وَالنَّاسُ بَنُو آدَمَ وَخَلَقَ اللَّهُ آدَمَ مِنْ تُرَابٍ قال الله: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13]» واتە: «ئەی خەڵکینە خودا نەزانینەکانى (نەفامیەکانى) جاهیلیەت وشانازی کردن بە باوباپیرانەوە لەسەر لابردن (بەهۆی مسوڵمان بوونتانەوە)، خەڵکی دوو چینن: چاکەکارێکی تەقوادار کە ڕێزدارە لای خواى گەورە، وتاوانکارێکی دۆڕاو کە بێڕێزە لای خواى گەورە، وخەڵکی نەوەى ئادەمن وخواى گەورە ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [الحجرات:13] واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە}»[رواه الترمذي: 3270]. لە فەرمانەکانى قورئان وسونەتدا هیچ فەرمان وشەریعەت ویاسایەکی تایبەت نابینیت کە تایبەت بێت بە گەلێک یان هۆزێکى دیاریکراو بەهۆی ئەوەی لە ڕەگەزێک یان گەلێک یان هۆزێکی دیاریکراون.
3. ئیسلام پەیامی خودایە کە تەواوکاری پەیامی پێغەمبەرانی پێشووە -علیهم الصلاة والسلام- بۆ ئومەتەکانیان.
ئیسلام پەیامی خودایە کە تەواوکاری پەیامی پێغەمبەرانی پێشووە -علیهم الصلاة والسلام- بۆ ئومەتەکانیان، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا} واتە: {بەڕاستی ئێمە وەحیمان (سروشمان) بۆ ناردیت هەروەکو چۆن وەحیمان نارد بۆ نوح وبۆ پێغەمبەرەکانی پاش ئەو و وەحیمان نارد بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب ونەوەکانی یەعقوب وبۆ عیسا وئەیوب ویونس وهارون وسولەیمان وزەبوریشمان بەخشی بە داود}[النساء:163]. ئەم ئاینە کە خودا وەکو وەحی (سروش) بۆ پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ناردوویەتی؛ هەمان ئاینە کە خودا بۆ پێغەمبەرانی پێشوو ناردوویەتی، وخودا وەسیەت وئامۆژگاری کردووە بەوەى کە دەستی پێوە بگرن وفەرمانەکانی جێبەجێ بکەن وخۆیان لە نەهی لێکراوەکان بپارێزن، خواى گەورە دەفەرموێت: {شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ} واتە: {ئەو ئاینەی بۆ داناون کە فەرمانی داوە بە نوح وئەوەش نیگامان کردووە بۆ تۆ وئەوەش کە فەرمانمان داوە بە ئیبراھیم وموسا وعیسا کە لەسەر ئەو ئاینە بن بە ڕێك وڕاستی وجیاوازی تێدا مەکەن زۆر قورس وگرانە بەلای ھاوبەشدانەرانەوە ئەوەی ئەوانی بۆ بانگ دەکەیت خودا ھەرکەسێکی بوێت ھەڵیدەبژێرێت بۆ (موسڵمان بوون) لای خۆی وڕێنمونی وهیدایەتی هەرکەسێك دەکات بۆ لای خودا بگەڕێتەوە}[الشورى:13]. ئەم کتێبە کە خودا وەکو وەحی (سروش) بۆ پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ناردی؛ بەڕاستدانانى کتێبەکانی خودایە لە پێشوودا وەکو تەورات وئینجیل پێش ئەوەى دەستکاری بکرێن وبگۆڕدرێن، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ هُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ إِنَّ اللَّهَ بِعِبَادِهِ لَخَبِيرٌ بَصِيرٌ } واتە: {وئەوەی لە قورئاندا نیگامان کردووە بۆ تۆ ھەر ئەوە ڕاستە وپشتیوانی کتێبەکانی پێش خۆیەتی بێگومان خودا بە بەندەکانی ئاگادار وبینایە} [فاطر: 31].
4. پێغەمبەران -علیهم السلام- یەک ئاینیان هەیە، بەڵام شەریعەتەکانیان جیاوازە.
پێغەمبەران -علیهم السلام- یەک ئاینیان هەیە بەڵام شەریعەتەکانیان جیاوازە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ } واتە: {وئەم قورئانەمان ناردە خوارەوە بۆ تۆ بە هەق وڕاستی وکتێبەکانی پێش خۆی بە ڕاست دەزانێت وپشتیوانیان لێدەکات (پێش دەست تێخستن وگۆڕینیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) وچاودێریانە کەواتە حوکم وبڕیار بدە لەناو نامەدارەکاندا بەوەی خودا ناردوویەتیە خوارەوە, وشوێن ھەوا وئارەزووی ئەوان مەکەوە لانەدەیت لەو حوکم و بڕیارە ھەق وڕاستەی کە بۆت ھاتووە دامان ناوە بۆ ھەر ئوممەتێک لە ئێوە شەریعەت وڕێگەیەکی ڕوون وئەگەر خودا بیویستایە ئێوەی ئەکرد بەیەک ئوممەت وکۆمەڵ بەڵام (نەیکردوون) بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەو شەریعەت ویاسایانەی کە پێی بەخشیوون کەواتە پێشبڕکێ بکەن بۆ ئەو شتانەی کە چاکن گەڕانەوەتان ھەر بۆ لای خودایە بە گشتی ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا سەبارەت بەوەی کە لە ژیانی دونیادا تێیدا جیاواز وناکۆک بوون} [المائدة:48].
وپێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «أَنَا أَوْلَى النَّاسِ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَالْأَنْبِيَاءُ إِخْوَةٌ لِعَلَّاتٍ أُمَّهَاتُهُمْ شَتَّى وَدِينُهُمْ وَاحِدٌ» واتە: «من نزیکترین کەسم لە عیسای کوڕی مەریەم لە نێوان هەموو مرۆڤەکاندا لە دونیا ودواڕۆژدا، وپێغەمبەران بران لە بیروباوەڕدا (یەک عەقیدە وبیروباوەڕیان هەیە) بەڵام دایکی جیاوازیان هەیە (شەریعەتەکانیان جیاوازە) و لەگەڵ ئەمەشدا هەموویان هەمان ئاینیان هەیە» [رواه البخاري: 3443].
5. ئاینی ئیسلام بانگەشە دەکات هەروەکو بانگەشەی پێغەمبەرانی پێشوو: نوح وئیبراهیم وموسا وسولەیمان وداود وعیسا -علیه السلام- بە ئیمان وباوەڕهێنان بــەوەى کـە پـەروەردگار (الله) یە وئەو زاتە خوڵقــێنـەرە -الخالق-ە وڕۆزیــدەرەوە -الرزاق-ە وژیان دەبەخشێت -المحيي-ە وزیندووەکان دەمرێنێت -الممیت-ە وهەموو شتێک موڵکی ئەوە -مالك الملك- وهەموو کاروباری بوونەوەرەکان ئەو بەڕێوەى دەبات وئەو زاتە مەزنە بە ڕەئفەتە -الرؤف-ە ومیهرەبانە -الرحیم-ە.
خواى گەورە دەفەرموێت: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ } واتە: {ئەی خەڵکینە بیربکەنەوە لە فەزڵی خودا بە سەرتانەوە ئایا بێجگە لە خودا دروستکارێکی -خوڵقێنەرێکی- تر ھەیە کە ڕۆزیتان بدات لە ئاسمان وزەویدا ھیچ پەرستراوێکی ڕاست وهەق نییە بێجگە لە خودا دەی چۆن وا ڕوو وەردەگێڕن (لەیەک خودا پەرستی)} [فاطر:3]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: ئایا کێ ڕزق وڕۆزیتان دەدات لە ئاسمان (بە باران) ولە زەویەوە (بە ڕووەک) یان کێ خاوەنی (دروستکەری) گوێ وچاوانە وکێ زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت ومردوو لەزیندوو دەردەھێنێت ھەروەھا کێ کارەکان ھەڵدەسوڕێنێت بێگومان یەکسەر دەڵێن خودا کەواتە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: دەی بۆ خۆتان ناپارێزن (لە سزای خودا؟)} [يونس:31]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} واتە: {ئایا زاتێك کە لە سەرەتاوە بوونەوەر بەدیدەھێنێت پاشان (دوای مردنی) جارێکی تر دروستی دەکاتەوە وزاتێك کە لە ئاسمان وزەویەوە ڕزق وڕۆزیتان دەدات ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نییە) (ئەی موحەممەد -صلى الله علیه وسلم-) بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن} [النمل:64].
وهەموو پێغەمبەران -علیهم السلام- نێردراون بۆ بانگەوازى کردن بۆ پەرستنی خودا بە تەنها بە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَد بَعَثنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجتَنِبُواْ ٱلطَّـٰغُوتَ فَمِن هُم مَّن هَدَى ٱللَّهُ وَمنهم مَّن حَقَّت عَلَيهِ ٱلضَّلَٰلَةُ فَسِيرُواْ فِي ٱلأَرضِ فَٱنظُرُواْ كَيفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلمُكَذِّبِينَ} واتە: {سوێند بە خودا لەناو ھەموو گەل وئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بە خەڵکی) بەوەی تەنھا خودا بپەرستن ودووربکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر ئینجا خودا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد وھەندێکیشیان (لەبەر خراپییان) گومڕایی یەخەی گرتن دەی بە زەویدا بگەڕێن وتەماشا بکەن سەرەنجامی بێباوەڕان چۆن بوو} [النحل: 36]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ } واتە: {وئێمە نەمان ناردووە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێک مەگەر وەحیمان (نیگامان) بۆ ناردووە (بەوەی کە) بێگومان جگە لە من ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە کەواتە تەنھا من بپەرستن} [الأنبياء:25]. خواى گەورە سەبارەت بە نوح -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە نوح -علیه السلام- فەرموویەتی: {يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ} واتە: {ئەی گەلەکەم تەنھا خودا بپەرستن ئێوە ھیچ پەرستراوێکتان نییە جگە لە خودا؛ بەڕاستی من دەترسم (دووچاری) ئێوە بێت سزای ڕۆژێکی گەورە (کە ڕۆژی دواییە)} [الأعراف:59]. وخواى گەورە سەبارەت بە ئیبراهیم -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە ئیبراهیم -علیه السلام- فەرموویەتی: {وَإِبرَٰهِيمَ إِذ قَالَ لِقَومِهِ ٱعبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ ذَٰلِكُم خَيرٞ لَّكُم إِن كُنتُم تَعلَمُونَ} واتە: {و(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئیبراھیم بکە) کاتێك بە گەلەکەی ووت خودا بپەرستن ولێی بترسن ئەوە چاکترە بۆ ئێوە ئەگەر ئێوە بزانن} [العنكبوت: 16]. وخواى گەورە سەبارەت بە ساڵح -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە ساڵح -علیه السلام- فەرموویەتی: {قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ قَدْ جَاءَتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ هَٰذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} واتە: {ئەی گەلەکەم خودا بەتەنھا بپەرستن جگە لە ئەو هیچ پەرستراوێکی ترتان نییە بێگومان موعجیزەیەکی ڕوونتان لە پەروەردگارتانەوە بۆ ھاتووە ئەمە وشتری خودایە (وەکو ڕێزلێنانێک بۆ ئەم وشترە ئەم ناوەى پێدراوە -ناقة الله-) کە موعجیزەیەکە بۆ ئێوە جا لێی بگەڕێن با بخوات وبلەوەڕێت لە زەوی خوادا وئازاری مەدەن ودەستی بۆ مەبەن بە خراپە (ئەگەر وابکەن) تووشی سزایەکی سەخت وبە ئازار دەبن} [الأعراف: 73]. وخواى گەورە سەبارەت بە شوعەیب -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە شوعەیب -علیه السلام- فەرموویەتی: {يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ قَدْ جَاءَتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ} واتە: {ئەی گەلەکەم بەتەنھا خودا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نییە بێجگە لە ئەو؛ بێگومان لە لایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگە وموعجیزەیەکی ڕوون وئاشکراتان بۆ ھاتووە کەواتە لە پێوانە وکێشانەتان دا ڕێک وڕاست بن ولە شتومەکی خەڵکی کەم مەکەنەوە (بە دزی) ولە زەویدا خراپەکاری مەنێنەوە (مەکەن) لە پاش چاکردنی ئەوەی باسکرا چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە ئیماندارن} [الأعراف: 85].
ویەکەمجار کە خودا قسەی لەگەڵ موسا کرد -علیه السلام-، خودا -سبحانه وتعالى- پێی فەرموو: { وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰ (13) من تۆم ھەڵبژاردووە (بۆ پێغەمبەرایەتی) کەواتە گوێ بگرە بۆ ئەوەی نیگا بۆت دەکرێت (وەحیەی بۆت دەنێردرێت) (13) إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (14) بەڕاستی ھەر من خوام ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە جگە لە من کەواتە من بپەرستە بە چاکی نوێژ ئەنجامبدە بۆ ئەوەى یادی من بکەیتەوە (14)} [طه: 13-14]. وخواى گەورە سەبارەت بە موسا -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە موسا -علیه السلام- پەنای بە خودا گرت وفەرمووی: {إِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ الْحِسَابِ (27) وموسا -علیه السلام- ووتی: بەڕاستی من پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم وپەروەردگاری ئێوەش لەھەموو خۆبەزلزانێك کە باوەڕی بە ڕۆژی لێپرسینەوە نییە (27)} [غافر]. خواى گەورە سەبارەت بە مەسیح (عیسا) -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە عیسا -علیه السلام- فەرموویەتی: {إِنَّ اللَّهَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَٰذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ (51) بە ڕاستی خوا پەروەردگاری من وئێوەیە دەی بیپەرستن ئەمەیە ڕێگای ڕاست (51)} [آل عمران]. وهەروەها خودا سەبارەت بە مەسیح (عیسا) -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە عیسا -علیه السلام- فەرموویەتی: {يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ إِنَّهُ مَن يُشْرك بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنصَارٍ (72) ئەی بەنو ئیسرائیل تەنھا خوا بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە بەڕاستی ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خودا دابنێت ئەوە بێگومان خودا بەھەشتی لێ حەرام کردووە، وجێگا وشوێنی ئاگر دەبێت وە بۆ ئەو ستەمکارانە ھیچ یارمەتیدەرێک نییە (72)} [المائدة].
تەنانەت لە تەورات وئینجیلیشدا دووپاتکردنەوە هاتووە لەسەر پەرستنی خودا بە تەنها وبە بێ بڕیاردانى هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، لە (سیفری دووەم)دا هاتووە کە موسا -علیه السلام- دەفەرموێت: (اسمع يا إسرائيل الرَّب إلهنا رب واحد) واتە: (گوێبگرن ئەی نەوەکانى ئیسـرائیل، -اللە- خودا پەروەردگارمانە، یەک پەروەردگار هەیە). ودووپاتکردنەوە هاتووە لەسەر تەوحید -یەک خودا پەرستی- لە (ئینجیلی مرقس)دا، کە مەسیح (عیسا) -علیه السلام- دەفەرموێت: (إن أول الوصايا هي: اسمع يا إسرائيل الرَّب إلهنا رب واحد) واتە: (یەکەم وەسیەت -ئامۆژگاری- بریتیە لە: گوێبگرن ئەی نەوەکانى ئیسـرائیل، -اللە- خودا پەروەردگارمانە، یەک پەروەردگار -خودا- هەیە).
وخواى گەورە ئەوەى ڕوونکردووەتەوە کە هەموو پێغەمبەران نێردراون بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە مەزنە کە بریتیە لە بانگەوازى کردن بۆ تەوحید (یەک خودا پەرستی)، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ } واتە: {سوێند بە خودا لە ناو ھەموو گەل وئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بەخەڵکی) بەوەی تەنھا خودا بپەرستن و دوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر، بۆیە خودا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد (هیدایەتی دان) وھەندێکیشیان (لەبەر خراپیان) گومڕایی یەخەی گرتن} [النحل: 36]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الأرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ اِئْتُونِي بِكِتَابٍ مِنْ قَبْلِ هَذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِنْ عِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خودا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە (دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن} [الأحقاف:4].
شێخ سەعدی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: (خواى گەورە دەزانێت کە مشتومڕی موشریکەکان سەبارەت بە شیرک بڕیاردانیان هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نییە، بەڵکو تەنها پشت دەبەستن بە گومانى درۆ وڕا وبۆچوون وئەقڵ وتێگەیشتنی پوچەڵ، وئەوەی کە نیشانەى پوچەڵی ئەم بەڵگانەیە ئەگەر سەیری حاڵ وزانستیان بکەیت وسەیری حاڵی ئەوانە بکەیت کە تەمەنیان بەسەربرد لە پەرستنی -مەبەست پەرستنی ئەو پەرستراوانەیە جگە لە خواى گەورە-ئایا هیچ سوودێکی پێگەیاندن لە دونیا وقیامەتدا ؟) [تيسير الكريم المنان: 779].
6. الله -سبحانه وتعالى- خۆی پەروەردگارە وخوڵقێنەرە -الخالق-ە، وتەنها ئەو شایەنی پەرستنە بە بێ هیچ هاوبەش وشەریکێک، ونابێت لەگەڵ پەرستنی خودا هیچ شتێکی تر بپەرسترێت.
خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (21) واتە: {ئەی خەڵکینە پەروەردگارتان بپەرستن کەئێوەو ئەوانەی پێش ئێوەشی دروست کردووە بەڵکو بەو پەرستنە خۆتان بپارێزن (21) الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ (22) } واتە: {ئەو( خودایەی) کەزەوی بۆ ڕاخستوون وئاسمانی بۆ کردوون بە کۆشک (ئاسمانی بۆ گێڕاون بە گومەزی) وئاوی (بارانی) لەئاسمانەوە ھێناوەتە خوارەوە ئەمجا دەری ھێناوە بەو ئاوە ھەموو جۆرە میوە وبەروبوومێک بۆ ڕۆزی ئێوە کەواتە ھاوتا وشەریک بۆخودا پەیدامەکەن، لە کاتێکدا ئێوە خۆتان دەزانن (بێ ھاوتایە -بێ شەریکە-) (22)} [البقرة:21-22]. ئەو زاتەى کە ئێمەی خوڵقاندووە ونەوەکانى پێش ئێمەشی خوڵقاندووە وزەوی وەکو ڕاخەر بۆمان داخستووە کە بەسەریدا ڕێبکەین ولە ئاسمانەوە ئاو وبارانی بۆمان دابەزاندووە بۆ ئەوەى بەرووبومی جۆراوجۆر وەکو ڕزق وڕۆزییەک بۆ ئێمە دەربچێت؛ تەنها ئەو زاتە مەزنە شایستەی پەرستنە -سبحانه وتعالى-، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ} واتە: {ئەی خەڵکینە بیربکەنەوە لە فەزڵی خودا بە سەرتانەوە ئایا بێجگە لە خودا دروستکارێکی -خوڵقێنەرێکی- تر ھەیە کە ڕۆزیتان بدات لە ئاسمان وزەویدا ھیچ پەرستراوێکی ڕاست وهەق نییە بێجگە لە خودا دەی چۆن وا ڕوو وەردەگێڕن (لەیەک خودا پەرستی)} [فاطر:3]. ئەو زاتەی کە خوڵقێنەر ودروستکارە و ڕزق وڕۆزی دەدات تەنها ئەو شایستەی پەرستنە، خواى گەورە دەفەرموێت: {ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ} واتە: {ھەر ئەو خودایەیە کە پەروەردگاری ئێوەیە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست وهەق نییە جگە لە ئەو زاتە کە دروستکەری ھەموو شتێکە کەواتە تەنها ئەو بپەرستن وئەو خودایە توانا ودەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێک هەیە وپارێزەری هەموو شتێکە} [الأنعام: 102].
هەموو ئەوانەى دەپەرسترێن جگە لە خواى گەورە شایستەی پەرستن نین، چونکە خاوەنی تەنها هێندەى گەردیلەیەکیش نین ودەسەڵاتیان نییە بە سەریدا نە لە ئاسمانەکان ونە لە زەویدا، ولە هیچ شتێک شەریک وهاوبەشی خودا نین ویارمەتی وپشتیوانی خودا نین چونکە خودا پێویستی بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکان نییە، ئیتر چۆن داوا وپاڕانەوە نزا لە یەکێکی تر دەکەن جگە لە خودا یان چۆن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خودا هاوبەش وشەریکی هەیە، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِن شِرْكٍ وَمَا لَهُ مِنْهُم مِّن ظَهِيرٍ } واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ ھاوار بکەن لەوانەی کە بێجگە لە خودا بە پەرستراوتان دەزانین هێندەى ھەرە وردیلەیەکیان بەدەست نییە نە لە ئاسمانەکان ونە لە زەویدا وە ئەو پەرستراوانە ھاوبەشی (خودا) نەبوون نە لە دروستکردنی ئاسمانەکان ونە لە دروستکردنی زەویدا وھیچ یەك لەوان یارمەتیدەری خودا نەبوون} [سبأ: 22]. وخودا -سبحانه وتعالى- ئەو زاتەیە کە بوونەوەرەکانى دروستکردووە لە نەبوونەوە وبوونی ئەم بوونەوەرانە بەڵگەن لەسەر بوونی خودا وپەروەردگارێتی و(ئولوهیەتی) خودا، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنتُم بَشـر تَنتَشِـرُون(20) ولە نیشانەکانی ئەو (خودایە) کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاش (ماوەیەك) کتوپڕ ئێوە ئادەمین وبڵاوبوونەتەوە بەسەر زەویدا (20) وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (21) ولە ئایەت ونیشانەکانی ئەو (نیشانەکانی خوا) کە بۆی دروست کردوون لە (ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وخۆشەویستی وبەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کە بیردەکەنەوە (21) وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ (22) ولە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) ئەو دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی وجیاوازی زمان وڕەگەز وڕەنگتانە بەڕاستی لەوەدا (ئەوەى باسکرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ زانایان (22) وَمِنْ آيَاتِهِ مَنَامُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ وَابْتِغَاؤُكُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (23) ولە ئایەت ونیشانەکانی ئەو (ئایەتەکانى خودا)، خەوتنتان بە شەو وڕۆژدا وھەوڵدانتان (لە ڕۆژدا) بۆ سوود وەرگرتن لە فەزڵ وبەخششی (ڕۆزی) خوا بەڕاستی لەوەدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەیە بۆ کۆمەڵێك ببیستن (23) وَمِنْ آيَاتِهِ يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَيُحْيِي بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (24) لە نیشانەکانی (خوایە) کە ھەورە بروسکەتان نیشان دەدات بۆ ترسان و ئومێـد بوون (ترسان لە ھەورە بروسکە و ئومێد بوون بە باران بارین) لە ئاسمانەوە باران دەبارێنێت کە زەوی دوای مردنی بەھۆی ئەو بارانەوە دەبوژێنێتەوە بەڕاستی لەوەدا (کە باسکرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ئەوانەی ژیریان بەکاردەھێنن (24) وَمِنْ آيَاتِهِ أَن تَقُومَ السَّمَاءُ وَالْأَرْضُ بِأَمْرِهِ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةً مِّنَ الْأَرْضِ إِذَا أَنتُمْ تَخْرُجُونَ (25) ولە نیشانەکانی ئەوە کە ئاسمان و زەوی بە فەرمانی ئەو وەستاون پاشان کاتێک (لە ڕۆژی دواییدا) لە زەویەوە بانگتان دەکەن یەکسەر ئێوە (لە گۆڕەکانتان) دێنە دەرەوە (25) وَلَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ (26) ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا موڵکی خوایە ھەموویان ھەر بۆ ئەو (خوایە) گەردن کەچن (ملکەچن) (26) وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ ...(27) ئەو (خوا) زاتێکە بەدیھێنانی دەستپێکردووە لە پاشان (دوا مردنی بوونەوەر) دووبارە دروستی دەکاتەوە ئەم (دروستکردنەوەی دووەم) لای خوا ئاسان ترە ...(27)} [الروم: 20 - 27].
ونەمرود ئینکاری دەکرد لە هەبوونی خودا، بەڵام ئیبراهیم -علیه السلام- پێی فەرموو؛ هەروەکو خواى گەورە سەبارەت بەم باسەی ئیبراهیم -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە ئیبراهیم -علیه السلام- فەرموویەتی: {قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} واتە: {ئیبراھیم ووتی: بێگومان خوا خۆر لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێت (ئەگەر دەتوانیت) تۆ لە ڕۆژئاواوە ھەڵیبێنە ئینجا دەم کوت بوو ئەو بێباوەڕە (نەمروود) وخوا ڕێنمونی گەلی ستەمکاران ناکات} [البقرة: 258]. وهەروەها ئیبراهیم -علیه السلام- بەڵگەی ئەوەى هێنایەوە لە سەر قەومەکەى کە خودا ئەوی هیدایەت داوە وخۆراکی پێبەخشیووە وتینوویەتی لەسەر لادەبات وئەگەر نەخۆش بکەوێت شیفای دەدات وئەو زاتە ئەو دەمرێنێت ودیسانەوە زیندووی دەکاتەوە؛ هەروەکو خواى گەورە سەبارەت بەم بەڵگە هێنانەوەى ئیبراهیم -علیه السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە ئیبراهیم -علیه السلام- فەرموویەتی: {الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ (78) ئەو منی دروستکردووە پاشان ھەر ئەویش ڕێنموونیم دەکات (78) وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (79) وھەر ئەو زاتە خۆراک وئاوم پێدەبەخشێت (79) وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ (80) وکاتێک نەخۆش بکەوم ھەر ئەو شیفام دەدات -چاکم دەکاتەوە- (80) وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (81) وزاتێکە کە من دەمرێنێت و پاشان زیندووم دەکاتەوە (81)} [الشعراء: 78 -81]. وخواى گەورە سەبارەت بە گفتوگۆی موسا -علیه السلام- لەگەڵ فیرعەون لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە موسا -علیه السلام- بەڵگەی هێنایەوە لەسەر فیرعەون وپێی فەرموو: کە پەروەردگاری ئەو زاتەیە کە: { الَّذِي أَعْطَىٰ كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَىٰ} واتە: {(موسا) فەرمووی: پەروەردگاری ئێمە ئەو زاتەیە کەھەموو شتێکی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وجوان دروستکردووە پاشان ڕێنمونیشی کردووە (بۆ کاری خۆی)} [طه: 50 ]. وخواى گەورە هەموو ئەو شتانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان بۆ مرۆڤ فەراهەمی کردووە ودەوروپشتی مرۆڤ هەمووی نیعمەتی خوای گەورەیە؛ ئەمانە هەمووی بۆ ئەوەیە مرۆڤ خودای لە بیر بێت وبیپەرستێت وکوفر وبێباوەڕ نەبێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النَّاسِ مَن يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُّنِيرٍ} واتە: {ئایا نەتانزانیووە کە بەڕاستی خودا ئەوەی لە ئاسمانەکان ولەزەویدان بۆ ئێوەى فەراهەم کردووە ونیعمەتەکانی ڕشتووە بە سەرتاندا چ دیار وئاشکرا و چ پەنھان ونادیارە ھەندێك لە ئادەمی گفتوگۆ ودەمەقاڵێ دەکەن لە بارەی خوداوە بەبێ ھیچ زانیاریەك یان ڕێنمونییەك یان کتێبێکی ڕوون وئاشکرا} [لقمان:20]. هەروەکو چۆن خواى گەورە هەموو شتێکی فەراهەم کردووە بۆ ئادەمیزاد لە ئاسمانەکان وزەویدا بەهەمان شێوە بیستن وبینین ودڵ وبیرکردنەوە وتێگەیشتنی پێبەخشیووە بۆ ئەوەى ئەو زانستە فێر ببێت کە سوودی پێدەگەیەنێت ولە پەروەردگاری نزیکی دەکاتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَاللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّن بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْئًا وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ } واتە: {خودا ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وخودا گوێ وچاو ودڵی پێدان بۆ ئەوەی سوپاسی بکەن}[النحل:78].
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هەموو ئەم بوونەوەرانە ومرۆڤیشی دروستکردووە وهەموو ئەو ئەندام وتوانا پێویستانەى پێی بەخشیووە بۆ پەرستنی خودا ونیشتەجێبوون لەسەر زەوی وهەروەها هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدایە بۆ مرۆڤ فەراهەمی کردووە. وخواى گەورە ئەم بوونەوەرە مەزنانەى دروستکردووە کە بەڵگەن لەسەر پەروەردگارێتی خودا وهەروەها بەڵگەن بۆ ئەوەى کە تەنها خودا شایەنی پەرستنە بە هەق وهەموو پەرستراوێکی تر جگە لە خواى گەورە پوچەڵ وناهەقە پەرستنی، خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: {قُلْ مَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّنْ يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَنْ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَنْ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللَّهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: ئایا کێ ڕزق وڕۆزیتان دەدات لە ئاسمان (بە باران) ولە زەویەوە (بە ڕووەک) یان کێ خاوەنی (دروستکاری) گوێ وچاوانە وکێ زیندوو لە مردوو دەردەھێنێت ومردوو لەزیندوو دەردەھێنێت ھەروەھا کێ کارەکان ھەڵدەسوڕێنێت بێگومان یەکسەر دەڵێن خودا کەواتە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: دەی بۆ خۆتان ناپارێزن (لەسزای خودا؟)} [يونس: 31]. وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الأرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ اِئْتُونِي بِكِتَابٍ مِنْ قَبْلِ هَذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِنْ عِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خودا پیشانم بدەن لە زەویدا چییان دروست کردووە یان لە (دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن} [الأحقاف: 4]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { خَلَقَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَىٰ فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَابَّةٍ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ (10) هَٰذَا خَلْقُ اللَّهِ فَأَرُونِي مَاذَا خَلَقَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ بَلِ الظَّالِمُونَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ (11)} واتە: { (خوا) ئاسمانەکانی دروستکردووە بەبێ ھیچ کۆڵەکە وئەستوونێك کە ئێوە بیبینن و لە زەویدا چەندان شاخی لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەوەی نەتانلەرزێنێت و نەجوڵێت لە ژێرتاندا لە ھەموو جۆرە زیندەوەرێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە ولە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە بەھۆی ئەو (بارانەوە) لە زەویدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی بە کەڵك و جوانمان ڕواندووە (10) ئەمەی (باسکرا) دروستکراوی خوایە دەی نیشانم بدەن ئەو (بت و پەرستراوانە)ی جگە لە خودا چییان دروستکردووە (ھیچیان دروست نەکردووە) بەڵکو ستەمکاران لە گومڕایی یەکی ئاشکرادان (11)} [لقمان:10-11]. وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: { أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (35) ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکەری خۆیانن؟ (35) أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانیان ھەیە (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ (37) ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن؟ (37)} [الطور:35 37 ].
شێخ سەعدی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: (ئەم بەڵگە هێنانەوەیە لەسەریان هیچ بژاردەیەکیان بۆ جێناهێڵێت جگە لە ملکەچ بوون بۆ هەق یان ئەوەتا دەبێت لابدەن لەوەی کە داواکراوە لە لایەن ئەقڵ وئاینەوە) [تفسير ابن سعدي: 816].
7. الله خوڵقێنەری هەموو شتێکە کە لە گەردوون وئاسمانەکاندا هەیە لەو شتانەى دەیانبینین ولەو شتانەش کە نایان بینین، هەموو شتێک جگە لە (الله) دروستکراوە ومەخڵوقە، وخواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی لە شەش ڕۆژدا دروستکرد.
خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَىٰ وَالْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە بڵێ خوا ئینجا بڵێ دەی ئێوە بێجگە لە ئەو (خوای گەورە) پشتیوانانێکتان ھەڵبژاردووە (بۆ خۆتان) کە خاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نین بۆ خۆشیان بڵێ ئایا کوێر و چاو ساغ یەکسانن؟ یان ئایا تاریکیەکان و ڕووناکی وەک یەک وان؟ نەخێر ئەوانە چەند ھاوبەشێکیان بۆ خوا داناوە؟ (گوایە) وەک دروستکراوانی خوایان دروست کردبێت؟ ئەوسا دروست کراوەکەیان لێ شێواوە!! بڵێ خوا دروستکەری ھەموو شتێکە و ھەر ئەویشە تاک و تەنھا و زاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا} [الرعد:16]. وخواى گەورە دەفەرموێت: { وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ} واتە: {وخودا شتی وا دروست دەکات کە (ئێستا) ئێوە نایزانن} [النحل:8]. خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی لە شەش ڕۆژدا دروستکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ السَّمَاءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ} واتە: {(خـوا) ئـەو زاتـەیە کـە ئـاسمـانـەکـان وزەوی دروسـت کـردووە لە شەش ڕۆژدا پاشان بەرزبویەوە بۆ سەر عەرش (باوەڕمان پێیەتی بەو شێوەی شیاوی خوا بێت، وە چۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا خۆی دەزانێت) دەزانێت چی دەچێتە ناوی زەوی وچی لێ دێتە دەرەوە وچی لەئاسمانەوە دێتە خوار وچی بۆ سەردەکەوێت و لە ھەر کوێ بن خوا لەگەڵتانە (بە زانیاری و ئاگاداری) و خوا بینایە بەھەر کردەوەیەک کە دەیکەن} [الحديد:4]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ } واتە: {سوێند بە خوا بێگومان دروستمان کردووە ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە، لە شەش ڕۆژدا و ھیچ ماندوو بوونێکمان تووش نەبوو} [ق:38].
8. وخودا -سبحانه وتعالى- هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە نە لە موڵکیدا، نە لە خوڵقاندندا، ونە لە بەڕێوەبردندا، ونە لە پەرستندا.
خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ أَرَأَيْتُمْ مَا تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الأرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ اِئْتُونِي بِكِتَابٍ مِنْ قَبْلِ هَذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِنْ عِلْمٍ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خودا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە (دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن} [الأحقاف:4].
شێخ سەعدی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: {قُلْ} واتە: بڵێ بە ئەوانەی هاوبەشيان بۆ خوا داناوە بە پەرستنی بتەكان لە کاتێکدا نه سوودیان هەیه و نه زیان و نه مردن و نە ژیان، و نه زیندووكردنەوە، پێیان بڵێ -ڕوونى بكەرەوە بۆیان دەستەوسانى پەرستراوەکانیان که بێگومان ئەوانە شایستەی هيچ جۆرێک له بەندایەتیکردن نین-: {أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ} واتە: {پێم نیشان بدەن له زەویدا چییان دروستكردووه یان له دروستکردنى ئاسمانەکاندا بەشداريان کردووە}، ئایا هیچ شتێکیان له ناو ئاسمانەكان و زەویدا دروستكردووە؟ ئایا کێوەکانیان دروستكردووە؟ ئایا دەریایان بەڕێخستووە؟ ئایا ئاژەڵەکانیان بڵاوه پێکردووە؟ ئايا دارودرەختەکانیان سەوز کردووە؟ ئایا يارمەتى دەرێکیان هەیه له دروستكردن شتێ لەوانە؟ نەخێر هیچ شتێک لەوانه نییه، بەوەی كه خۆیان دانى پێدادەنێن، ئەمە بێجگە لە باسکردنی دانپێدانانى ئەوانى تر، وئەمە بەڵگەیەکى ئەقڵى یەکلاکەرەوەیە لەسەر ئەوەی بێگومان بەندايەتى کردن بۆ جگە لە خودا شتێکی پووچە. پاشان باسى نەبوونى بەڵگەی دەقی -نەقڵی- کردووه وفەرموویەتى: {ائْتُونِي بِكِتَابٍ مِّن قَبْلِ هَٰذَا} واتە: {دەی پەڕاوێكم بۆ بهێنىن له پێش ئەم قورئانە هاتبێت}، كتێبێک بانگەشە بکات بۆ هاوبەشدانان، {أَوْ أَثَارَةٍ مِّنْ عِلْمٍ} واتە: {یان زانیارییەک بەجێمابێت له پێغەمبەرانەوە فەرمان بەوە بکات}. بێگومان ئەوەی زانراوە ئەوان دەستەوسانن کە لە یەکێک له پێغەمبەرانەوە بەڵگەیەک بهێىن لەسەر هاوبەشدانانیان، بەڵكو دڵنیایین هەموو پێغەمبەران بانگەشەيان کردووە بۆ لای یەکتاپەرستى پەروەردگاریان و ڕێگرییان كردووە له هاوبەشدانان، ئەمەش مەزنترین میراته لەوانەوە بەجێمابێت له زانست وزانیارى. [تفسير ابن سعدي: 779].
و (الله) -سبحانه وتعالى- موڵکی هەموو شتێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە -مالك الملك-ە وهیچ هاوبەش وشەریکێکی نییە لە موڵک وخاوەندارێتیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: { قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ } واتە: { بڵێ ئەی خودای خاوەن دەسەڵات؛ دەسەڵات دەدەیت بە ھەرکەسێک کە بتەوێت ودەسەڵات دەسێنیتەوە لە ھەرکەسێک کە بتەوێت وبەڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت وبێڕێزی دەکەیت ئەو کەسەی بتەوێت تەنھا بە دەستی تۆیە ھەموو چاکەیەک بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایت } [آل عمران:26]. وخواى گەورە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە هەموو موڵک ودەسەڵاتێک تەنها بۆ ئەو زاتە مەزنەیە لە ڕۆژی قیامەتدا، هەروەکو -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: { يَوْمَ هُم بَارِزُونَ لَا يَخْفَىٰ عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ } واتە: {ڕۆژێك کە ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) ئاشکرا دەبن ھیچ شتێکیان لە خودا پەنھان نابێت (خوا دەفەرمووێت) ئەمڕۆ پادشایەتی ودەسەڵات بۆ کێیە (وەڵام نادرێتەوە)، (خۆی وەڵام دەداتەوە و دەفەرمووێت): ھەر بۆ خوای تاك وتەنھایە کە بە سەر ھەموو شتێکدا زاڵە} [غافر:16]. وخودا -سبحانه وتعالى- هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە نە لە موڵکیدا، نە لە خوڵقاندندا، ونە لە بەڕێوەبردندا، ونە لە پەرستندا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا} واتە: {و(ئـەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە دابنێ} [الإسراء:111]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا} واتە: {ئەو زاتەی کە دەسەڵاتی بەسەر ئاسمانەکان وزەویدا هەیە وهەموو موڵکی ئەون وھیچ منداڵی بۆ خۆی بڕیاڕ نەداوە وکەس شەریک وھاوبەشی نییە لە فەرمانڕەوایی وحوکم وموڵکدا وھەموو شتێکی دروستکردووە وئەندازەی بۆ دیاری کردووە (بە چاکی لە ھەموو ڕوویەکەوە)} [الفرقان:2]. خواى گەورە پادشا (المالك)ە وهەموو شتێک موڵکی ئەوە -سبحانه وتعالى- وئەو خوڵقێنەرە (الخالق)ە، وهەموو شتێک جگە لە زاتی مەزنی خۆی بوونەوەرە وخوڵقێنراوە، وهەر خۆی کاروباری بوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وبۆیە ئەو زاتەى کە ئەم وەسف وموڵک ودەسەڵاتەی بێت تەنها ئەو شایەنی پەرستنە، وپەرستنی شتێک یان یەکێکی تر لەگەڵ ئەو زاتە یان پەرستنی شتێک یان یەکێکی تر جگە لە ئەو زاتە؛ نیشانەى لاوازى ئەقڵە وهەروەها شیرک وهاوبەشدانە بۆ خودا کە ئەمیش هۆکاری خراپبوونی دەرەنجامی بوونەوەرە لە دونیا وئاخیرەتدا، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَقَالُوا كُونُوا هُودًا أَوْ نَصَارَىٰ تَهْتَدُوا قُلْ بَلْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْـرِكِينَ} واتە: {(جوولەکە و گاوڕەکان) بە (موسڵمانەکان) ووتیان: ببن بە جوولەکە یان بە گاوڕ بۆ ئەوەى بێنە سەر ڕێگای ڕاست بڵێ: بەڵکو پەیڕەویی ئاینی پاکی ئیبراھیم دەکەین کە لە ھاوبەش بڕیاردەران (موشریکان) نەبووە} [البقرة:135]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا} واتە: {ئایا کێ ئایینی چاکتر و جوانترە (وکێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە وییستی خۆی لە بەتاڵی وگومڕایی لای داوە بۆ لای ڕاستی) و خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بە دۆست و خۆشەویستی خۆی} [النساء:125]. وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئەوەى ڕوونکردووەتەوە کە هەرکەسێک شوێنی ئاینێک بکەوێت جگە لە ئاینی ئیبراهیمی خەلیل -علیه السلام-؛ ئەوا ئەو کەسە خۆی گێل ونەفامکردووە ودۆڕاوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ } واتە: {کێ ڕوو وەردەگێڕێت لە ئایینی ئیبراھیم -علیه السلام-؟ مەگەر کەسێک کە خۆی گێل ونەفام کردبێت؟ سوێند بێت بێگومان ئیبراھیممان ھەڵبژارد لە دونیادا وبێگومان ئەو لەڕۆژی دواییدا لە چاکەکارانە } [البقرة:130].
9. و (الله) -سبحانه وتعالى- باوکی کەس نەبووە، ولە دایک نەبووە، بەڵکو لە سەرەتاوە هەر بوونی هەبووە، وهیچ شتێک هاوشێوەى ئەو زاتە مەزنە نییە.
خواى گەورە دەفەرموێت:{قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (1) (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە -خودایە- تاکە وبێ هاوتایە (1) اللَّهُ الصَّمَدُ (2) ئەو خودایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی -باوەڕدارانە- (2) لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ (3) کەسی لێ نەبووە ولە کەس نەبووە (3) وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ (4) وھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نییە (4)} [الإخلاص:1-4]. وخواى گەورە دەفەرموێت: {رَّبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَاعْبُدْهُ وَاصْطَبِرْ لِعِبَادَتِهِ هَلْ تَعْلَمُ لَهُ سَمِيًّا} واتە: {پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وھەرچی لە نێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە وزۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا گومانت هـەیە لەوەى كەسێـک هاوتا وهاوناوى ئەو بێت! } [مريم:65]. وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: {فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ} واتە: {(خودا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوییە، بۆی بەدیھێناون ھاوسەران لە خودی خۆتان ھەروەھا لە ئاژەڵیشدا جووتی (دروستکردووە) لە جووت بووندا ژمارەتان زۆر دەکات ھیچ شتێك وەکو خودا نییە (نە لە زات ونە لە سیفات ونە لە کرداریدا) وئەو زاتە بیسەر وبینایە} [الشورى:11].
10. خوای گەورە تێکەڵی هیچ شتێک نابێت وبەرجەستە نابێت لە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانیدا، بەڵکو زاتێکی مەزن وپیرۆزە لە سەرەوەى بوونەوەرەکانە لە سەرەوەى عەرشی مەزنە.
خوای گەورە تێکەڵی هیچ شتێک نابێت وبەرجەستە نابێت لە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانیدا، بەڵکو زاتێکی مەزن وپیرۆزە لە سەرەوەى بوونەوەرەکانە لە سەرەوەى عەرشی مەزن، چونکە ئەو خودایە وجگە لە ئەو هەمووی دروستکراون، وجگە لە ئەو زاتە هەموو شتێک ئەگەری لە ناوچوون ونەمانی هەیە، وهەموو شتێک موڵکی خودایە بۆیە تێکەڵ وبەرجەستە نابێت لە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکان ودروستکراوەکانیدا، وهەروەها هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکان ودروستکراوەکان بەرجەستە وتێکەڵی زاتی مەزنی ئەو نابن، وخودا -سبحانه وتعالى- لە هەموو شتێک وکەسێک گەورەتر ومەزنترە، خواى گەورە ئینکاری کردووە لەسەر ئەوانەى کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خودا تێکەڵ وبەرجەستە بووە لە لاشەی مەسیح (عیسا) -علیه السلام-، کە دەفەرموێت: {لَّقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ وَمَن فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} واتە: {سوێند بێت بێباوەڕ بوون (کافر بوون) ئەوانەی کە ووتیان بێگومان خودا مەسیحی کوڕی مەریەمە لە کاتێکدا مەسیح (کاتێک ڕەوانە کرا) ووتی ئەی نەوەکانى ئیسـرائیل تەنھا خودا بپەرستن کە پەروەردگاری من وئێوەیشە بەڕاستی ھەرکەسێک ھاوبەش بۆ خودا دابنێت ئەوا بێگومان خودا بەھەشتی لێ حەرام کردووە، وجێگا وشوێنی ئاگری دۆزەخ دەبێت وبۆ ئەو ستەمکارانە ھیچ یارمەتیدەرێک نییە} [المائدة:17]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (115) رۆژھەڵات و رۆژئاوا ھەر بۆ خوایە کەواتە ڕووبکەنە ھەرلایەک (لە نوێژ کردندا بە فەرمانی خودا) ئەوە ڕووگەیە و ڕووتان لە خودا کردووە بێگومان خوا (بەزەیی و میھرەبانی) فراوانە و زانایە (115) وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا سُبْحَانَهُ بَل لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ (116) (گاوڕ و جوولەکە و بت پەرستەکان) وتیان: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوە ئەو (خوا) پاک و بەدوورە لەوە؛ بەڵکو ھەرچی ھەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا موڵکی ئەوە ھەموو فەرمانبەردار وملکەچی ئەون (116)بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (117) (خوا) بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە وکاتێک کە ویستی شتێک بکات ھەر ئەوەندەی پێ دەوێت کە پێی بڵێت: ببە، ئیتر دەبێت (117)} [البقرة:115-117]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَقَالُوا اتَّخَذَ الرَّحْمَٰنُ وَلَدًا (88) (گاوڕ وجولەکەکان) دەیانووت خوا منداڵی بۆ خۆی داناوە (88) لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْئًا إِدًّا (89) سوێند بە خوا بەڕاستی شتێکی زۆر نابەجێ و سەیر دەڵێن (89) تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ الْأَرْضُ وَتَخِرُّ الْجِبَالُ هَدًّا (90) نزیکە ئاسمانەکان لەت لەت و پارە پارە ببن لەبەر ئەو (قسەیە) و (نزیکە) زەویش شەق بەرێت و بقڵیشێ و(نزیکە) چیاکان بە یەکجار بڕوخێن (90) أَن دَعَوْا لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا (91) لەبەرئەوەی (بێباوەڕان) منداڵ دەدەنە پاڵ خوای میھرەبان (91) وَمَا يَنبَغِي لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا (92) بۆ خوای میھرەبان شیاو نییە کە منداڵی ھەبێت (92) إِن كُلُّ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا (93) ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدان بە بەندەیی دێنە لای خوای میھرەبان (ھیچ کەسێک لەوانە نییە بەندەی خوای میھرەبان نەبێت) (93) لَّقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (94) سوێند بە خوا بەڕاستی ھەموویانی سەرژمێری کردووە بە ژماردن (94) وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا (95) ھەر ھەموویان بە تاک و تەنھا دێنەوە بۆ لای (خوا) لە ڕۆژی قیامەتدا (95)}[مريم:88-95]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت:{ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلحَيُّ ٱلقَيُّومُ لَا تَأخُذُهُۥ سِنَةٞ وَلَا نَومٞ لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلأَرضِ مَن ذَا ٱلَّذِي يَشفَعُ عِندَهُۥ إِلَّا بِإِذنِهِۦ يَعلَمُ مَا بَينَ أَيدِيهِم وَمَا خَلفَهُم وَلَا يُحِيطُونَ بِشـَيءٖ مِّن عِلمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرسِيُّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلأَرضَ وَلَا يَـُٔودُهُۥ حِفظُهُمَا وَهُوَ ٱلعَلِيُّ ٱلعَظِيمُ} واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)، و وەنەوز نایگرێت وناخەوێت، ھەرچی لە ئاسمانەکان وزەویدایە موڵکی ئەوە، کێ هەیە لەو ڕۆژەدا بتوانێت تکا وشەفاعەت لە لای ئەو بکات مەگەر بە ڕێگاپێدان وئیزنی ئەو زاتە مەزنە نەبێت، ئاگادارە بە ئەوەی لە پێشەوەى (ئادەمی) یە و(ئەوەى لە دونیا لە بەردەستیاندایە) وئەوەی لە پاشەوەیەتی (لە ڕۆژی دوایی بۆیان ئامادەکراوە)، وکەس ئاگای نییە لە ھیچ شتێک لە زانین وزانیاری ئەو (خودا) یە مەگەر بەوەی کە خۆی بیەوێت (بیبەخشێت پێیان)، کورسیەکەی* خودا هەموو ئاسمانەکان وزەوی گرتۆتەوە، وپارێزگاری کردنی ئاسمانەکان وزەوی بۆ خودا ئاسانە و(گران نییە) وھەر ئەو بڵندە پلەوپایەی مەزن وگەورەیە}.[البقرة:255] *(کورسی: دروستکراوێکی مەزنی خودایە وعەرش لە کورسی گەورەترە، وکورسی ئەو شوێنەیە خودا پێیەکانی -لەسەری یان لە نێوی دادەنێت-). ئەگەر ئەمە مەزنی وپلەوپایەی خودا بێت وئەو شتانەى کە دروستی کردوون هێندە مەزن بن، ئایا چۆن تێکەڵی هیچ یەکێک لە شتەکان یان بوونەوەرەکان دەبێت؟ یان چۆن دەیانکات بە منداڵی خۆی؟ یان چۆن کەسی تر لەگەڵ زاتی مەزنی خۆیدا دەکات بە خودا وپەرستراو؟ .
11. (الله) -سبحانه وتعالى- بە ڕەئفەتە ومیهرەبانە بەرامبەر بە بەندەکانى بۆیە پێغەمبەرانی ناردووە وکتێبە ئاسمانیەکانی دابەزاندووە.
(الله) -سبحانه وتعالى- بە ڕەئفەتە ومیهرەبانە بەرامبەر بە بەندەکانى بۆیە پێغەمبەرانی ناردووە وکتێبە ئاسمانیەکانی دابەزاندووە؛ بۆ ئەوەى لە تاریکایی کوفر وشیرک وتاوانەوە دەریان بکات بەرەو نور وڕۆشنایی وهیدایەت وپەرستنی خودا بە بێ هیچ شەریک وهاوبەش بڕیاردانێک، خواى گەورە دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ} واتە: {خوا ئەو زاتەیە دەینێرێت بۆ بەندەی خۆی (کە موحەممەدە -صلى اللە علیە وسلم-) بەڵگە وئایەتانێکی ڕوون وئاشکرا تا لەتاریکستانی (گومڕایی وبێباوەڕی) دەرتان بھێنێت بۆ ناو ڕووناکی ( ئیمان وئیسلام) و بەڕاستی خوا بەرامبەر ئێوە بەسۆز ومیھرەبان} [الحديد:9]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرسَلنَٰكَ إِلَّا رَحمَةٗ لِّلعَٰلَمِينَ} واتە: {و(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە ڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان}[الأنبياء: 107].
وخودا فەرمان بە پێغەمبەرەکەى دەکات کە بە بەندەکانى بڵێت: ئەو زاتە لێخۆشبووە -الغفور-ە ومیهرەبانە -الرحیم-ە، خواى گەورە دەفەرموێت: {نَبِّئْ عِبَادِي أَنِّي أَنَا الْغَفُورُ الرَّحِيمُ} واتە: {ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە ومیھرەبانم} [الحجر:49]. ولە ڕەئفەت ومیهرەبانی خودا بەرامبەر بە بەندەکانى ئەوەیە کە ناخۆشی وزیانیان لەسەر لادەبات وخێر وباران دادەبەزێنێت بۆ سەر بەندەکانى، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِن يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ} واتە: {وئەگەر خوا بە تۆ بگەیەنێت زیانێک ھیچ لادەرێک نییە بۆ ئەو (زیانە) بێجگە لە خوا و ئەگەر خێر و خۆشیەکی بوێت بۆت ئەوا ھیچ ڕێگریکەرێک نییە بۆ چاکەی خوا بەھرەمەندی دەکات ئەو کەسەی خۆی بیەوێت لە بەندەکانی و ھەر ئەو لێبوردە و بە بەزەییە} [يونس:107].
12. خودا (اللە) پەروەردگارێکی میهرەبانە (الرحیم)ە، وتەنها زاتی مەزنی خۆی لێپرسینەوە لە بەندەکان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا کاتێک زیندوویان دەکاتەوە لە گۆڕەکانیان، بۆیە هەر کەسێک پاداشت دەدرێتەوە بە پێی کردەوەکەى خێر یان شەڕ بێت، ئەوەى ئیماندار بێت وکردەوەى چاک ئەنجامبدات ئەوا نیعمەت وئاسوودەیی بەردەوامى بۆ هەیە، وئەوەى کافر وبێباوەڕ بێت وکردەوەى خراپ ئەنجامبدات ئەوا سزایەکی مەزنی بۆ هەیە لە قیامەتدا.
ئەوەی دادپەروەری و دانایی و ڕەحمەتی خوایی تەواو دەسەلمێنێت بۆ بوونەوەرەکان ئەوەیە ئەم ژیانەی دروستکردووه بۆ ئەوەى شوێنی کردەوە کردن بێت وشوێنێکی تریش بۆ پاداشتی چاکە و لێپرسینەوە وسزا داناوە؛ بۆ ئەوەی چاکەکار پاداشتی چاکەی وەربگرێتەوە، وستەمکار ودەستدرێژکار سزای ستەم ودەستدرێژییەکەى وەربگرێت؛ چونکە ڕەنگە هەندێک کەس زیندووبوونەوە بە دوور بزانن، بۆیە خواى گەورە بەڵگەی زۆری باسکردووە سەبارەت بەوەى زیندووبوونەوە لە پاش مردن ڕاستی وهەقیقەتە وهچی گومانێکی تێدا نییە، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَىٰ إِنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} واتە: {لە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) خوایە کە زەوی دەبینیت وشك و ماتە کەچی کاتێك بارانمان باراند بەسەریدا (بە ڕواندنی ڕووەك) دەکەوێتە جوڵە ودەبووژێتەوە (بەرز دەبێتەوە) بێگومان ئەوەی (زەوی وشك) دەبوژێنێتەوە زیندووکەرەوەی مردووەکانیشە بەڕاستی ئەو (خوا) بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایە}[فصلت:39].
وخوای گەورە دەفەرموێت: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰ أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِن بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ} واتە: {ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لە گوماندان دەربارەی زیندووبوونەوە ئەوسا (بزانن) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروستکردووە لە خاک (خۆڵ) پاشان (نەوەکان) لە دڵۆپە ئاوێک -نوتفەیەک- (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) پارچە خوێنێکی مەیو دوای ئەوە (دەبێتە) پارچە گۆشتێک شکڵ و شێوە کێشراو و شکڵ و شێوە نەکێشراو بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە بۆ ئێوە وە لە مناڵداندا دەیھێڵینەوە (ڕایدەگرین) ئەو (کۆرپەلەیەی) بمانەوێت (لەبار نەچێت) تا کاتێکی دیاریکراو پاشان (لەسکی دایکتان) دەرتان دەھێنین بە ساوایی پاشان گەورە دەبن هەتا دەگەنە تەواوی ھێز و تواناتان وە (لەم تەمەنەدا) ھەندێکتان دەمرێنرێت وە ھەندێکتان دەگەیەنرێنە ئەو پەڕی پیری، بێ سوودترینی تەمەن بۆ ئەوەی نەزانێت و لەبیری نەمێنێت ھەرچی کە دەیزانی وە زەوی دەبینی (لە زستاندا) خامۆشە ووشک و بێ گیایە جا کاتێک بارانمان بەسەردا باراند زەوی (ڕووەکی لێ دەڕوێت و) دەجوڵێت زەوی ھەڵ دەدات (بەرز دەبێت) و (زەوی) دەڕوێنێ لە ھەموو جۆرە (گیا و گوڵێکی) جوان} [الحج:5].
خواى گەورە لەم ئایەتەدا سێ بەڵگەى ئەقڵی باسکردووە کە بەڵگەن لەسەر دووبارە زیندووبوونەوەى بوونەوەرەکان لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەوانیش بریتین لە:
1- خواى گەورە مرۆڤی لە خۆڵ وخاک دروستکردووە، وکاتێک مرۆڤ دەمرێت ودەبێت بە خۆڵ ئەو خودایەی کە سەرەتا لە خۆڵ دروستی کرد؛ خودا توانادارە لەو خۆڵەی کە تێیدا لاشەی مرۆڤ ڕزیووە ونەماوە دووبارە دروست وزیندووی بکاتەوە.
2- ئەو زاتەی کە مرۆڤی لە دڵۆپە ئاوێکەوە (مەنیەکەوە) دروستکردووە؛ توانادارە سەبارەت بەوەى کە مرۆڤ دروست وزیندوو بکاتەوە لە پاش مردنی.
3- ئەو زاتەى کە زەوی زیندوو دەکاتەوە لە پاش باران، توانادارە لەسەر ئەوەى کە بوونەوەرەکان زیندوو بکاتەوە لە پاش مردنیان، ولەم ئایەتەدا بەڵگەیەکی مەزن هەیە لەسەر ئیعجاز ومەزنی قورئانی پیرۆز ئەم ئایەتە -کە زۆریش درێژ نییە- سێ بەڵگەی ئەقڵی سەرنجڕاکێشیان تێدایە سەبارەت بە مەسەلەیەکی زۆر مەزن.
وخوای گەورە دەفەرموێت: { يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ } واتە: {(بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بە ڕووت وقووتی)، پاش مردنیش ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدیدەھێنین} [الأنبياء:104]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًا وَنَسِيَ خَلْقَهُ قَالَ مَن يُحْيِي الْعِظَامَ وَهِيَ رَمِيمٌ (78) وە نموونەمان بۆ دێنێتەوە و بەدیھێنانی خۆی لە بیر چووەتەوە (ئەو بێباوەڕە) دەڵێت کێ ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لە کاتێکدا کە ڕزیون (78) قُلْ يُحْيِيهَا الَّذِي أَنْشَأَهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ (79) (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە لە یەکەمجارەوە بەدیھێناون وئەو بە ھەموو دروستکراوێك زانا و ئاگادارە (79)} [يس:78-79]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاءُ بَنَاهَا (27) ئایا دروستكردنی ئێوە گرانترە یان ئاسمان ؟ ودروستیشی کرد (27) رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا (28) وئاسمانی له بان سەرتان وەكو بینایەك بەرز كردووە و ڕێك خستووە (28) وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا (29) وشەوەکەى تاریك کرد (بە تاریکی دایپۆشی) و ڕۆژەکەى ڕووناک کردەوە (29) وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَاهَا (30) لە پاشان زەوی ڕاخست (30) أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءَهَا وَمَرْعَاهَا (31) ئاو ولەوەڕگای لێ دەرھێنا (30) وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا (32) و شاخەکانی پتەو دامەزراند (32) } [النازعات:27-32].
خواى گەورە ڕوونی کردووەتەوە کە دروستکردنی مرۆڤەکان گرانتر نییە لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی وئەوەى تێیاندایە، ئەو زاتەى کە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە بە دڵنیاییەوە توانا ودەسەڵاتی هەیە لەوەى کە مرۆڤ جارێکی تر دروست بکاتەوە.
13. خودا (الله) -سبحانه وتعالى- ئادەمی دروستکردن لە خۆڵ (قوڕ: گڵ) ونەوەکانى لە پاش خۆی زۆر دەبن، بۆیە هەموو خەڵکی بنچینەیان وەکو یەکە، وهیچ ڕەگەزێک فەزڵی بە سەر ڕەگەزێکی ترەوە نییە وهیچ گەلێک فەزڵی بە سەر گەلێکی ترەوە نییە؛ مەگەر بە پێی پلەی ئیمان وتەقواداری ولە خودا ترسی نەبێت.
خواى گەورە دەفەرموێـت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} واتە: {ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر ومێیەك وکردومانن بە چەند گەل وھۆزێکەوە تا یەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خودا ئەو کەسەیە کە زیاتر لە خودا دەترسێت، بێگومان خودا زانا وئاگادارە} [الحجرات:13]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَاللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَاجًا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِ إِلَّا فِي كِتَابٍ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ } واتە: {خوا (باوکی) ئێوەی لە خاک دروستکردووە لەپاشان (نەوەکانی دروستکرد) لە دڵۆپە ئاوێک (نوتفەیەک) ئینجا (خوا) کردوونی بە چەند جووت (نێر و مێ) وھیچ مێینەیەك (ئافرەتێك) دوو گیان نابێت وسکەکەی دانانێت (مناڵی نابێت) مەگەر بە ئاگاداری خوا نەبێت وھیچ تەمەن درێژ کراوێك تەمەنی درێژ ناکرێت ولە تەمەنی کەم ناکرێت مەگەر لە کتێبێکدا (لە لوح المحفوظ )دا نوسراوە بەڕاستی ئەم کارە بۆ خوا ئاسانە} [فاطر:11].
وخوای گەورە دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ} واتە: {ئەو خوایە کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاشان لە دڵۆپێك ئاو پاشان لە پارچە خوێنێك لە پاشان بە منداڵی (ساوایی) دەتانھێنێـتە دەر (لە سکی دایك) لە پاشان تا دەگەنە تینی ھێز ولاویتان لە پاشان تا پیر دەبن وھەندێکتان پێش پیربوون دەمرێندرێن هەتا دەگەنە ئەو کاتەی کە بۆتان دیاریکراوە وبۆ ئەوەی بیربکەنەوە}[غافر:67]. وخواى گەورە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە مەسیحی (عیسای) -علیه السلام- بە فەرمانێکی گەردوونی دروست وخەڵق کرد هەروەکو چۆن ئادەمی لە خۆڵ دروستکرد بە فەرمانێکی گەردوونی، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ} واتە: {بەڕاستی وێنەی (دروست بوونی) عیسا لای خوا وەک وێنەی ئادەم وایە کە دروستی کرد لە گڵ لە پاشان پێی ووت ببە، ئەویش بوو (بەمرۆڤ)} [آل عمران : 59]. وپێشتر لە بڕگەى ژمارە (2) باسکرا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە خەڵکی وەکو یەکن وهیچ کەسێک فەزڵی بەسەر کەسێکی ترەوە نییە مەگەر بە پێی پلەی تەقواداری وئیمان ولە خودا ترسانەوە نەبێت.
14. هەموو منداڵێک لەسەر فیترەت لە دایک دەبێت.
فیترەت: ئەو سروشتەیە کە خواى گەورە مرۆڤی لەسەر دروستکردووە، بریتیە لە شتە قبوڵکراوەکان وپاکەکان لای مرۆڤ لەو کاتەوەى لە دایک دەبێت، لە گرنگترینیان: باوەڕبوون بەوەی کە یەک پەروەردگار کە (الله)یە -سبحانه وتعالى- و تەنها ئەو شایەنی پەرستنە، خواى گەورە دەفەرموێت: خواى گەورە دەفەرموێت: {فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ} واتە:{کەواتە ڕووی خۆت ڕێك بکەرە ئاینی ئیسلام وپاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) یەکخواپەرستی بکەوە، ئەو ئاینەی کە خوای گەورە (لە سەرەتاوە) فیترەتی پاکی مرۆڤی لەسەر دروستکردووە ئاین ودروستکراوەکانی خوا بە ھیچ جۆرێک گۆڕانی بۆ نییە ئەو (ئاینەی باسکرا) ھەر ئەوە ئاینی ڕێك وڕاستە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن} [الروم:30].
وحەنیفیەت ئاينی ئیبراهیمی خەلیل بووە -علیه السلام-، حەنیفیەت: واتا پەرستنی خودا (الله) بە تەنها بە دڵسۆزییەوە بە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک، وخۆ دوورکردنەوە وبەریئبوون وبێباوەڕ بوون: بە پەرستنی بتەکان وبە پەرستنی پەرستراوە ناهەقەکانى تر لەگەڵ خواى گەورەدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} واتە:{پاشان نیگامان بۆ کردیت (وەحیمان بۆ ناردیت) کە پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکە چونکە پاک وڕاست بوو بە ھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران (موشریکان) نەبوو} [النحل:123]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلَّا يُولَدُ عَلَى الفِطْرَةِ فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ كَمَا تُنْتَجُ البَهِيمَةُ بَهِيمَةً جَمْعَاءَ هَلْ تُحِسُّونَ فِيهَا مِنْ جَدْعَاءَ» واتە: «هەموومنداڵێک لەسەر فیترەت لەدایک دەبێت، باوک ودایکی دەیکەن بە جولەکە یان نەسڕانی یان مەجوسی، هەروەکو چۆن ئاژەڵێک بێچوویەکی دەبێت کە سەلامەتە ئایا هیچ کەموکورتیەکی هەیە، پاشان تووشی کەموکورتی دەبێت وەکو گۆج بوون». پاشان ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: {فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَتَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ} واتە:{کەواتە ڕووی خۆت ڕێك بکەرە ئاینی ئیسلام وپاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) یەکخواپەرستی بکەوە، ئەو ئاینەی کە خوای گەورە (لە سەرەتاوە) فیترەتی پاکی مرۆڤی لەسەر دروستکردووە ئاین ودروستکراوەکانی خوا بە ھیچ جۆرێک گۆڕانی بۆ نییە ئەو (ئاینەی باسکرا) ھەر ئەوە ئاینی ڕێك وڕاستە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن} [الروم:30] [صحيح البخاري: 4775]، وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «أَلَا إِنَّ رَبِّي أَمَرَنِي أَنْ أُعَلِّمَكُمْ مَا جَهِلْتُمْ مِمَّا عَلَّمَنِي يَوْمِي هَذَا كُلُّ مَالٍ نَحَلْتُهُ عَبْدًا حَلَالٌ وَإِنِّي خَلَقْتُ عِبَادِي حُنَفَاءَ كُلَّهُمْ وَإِنَّهُمْ أَتَتْهُمُ الشَّيَاطِينُ فَاجْتَالَتْهُمْ عَنْ دِينِهِمْ وَحَرَّمَتْ عَلَيْهِمْ مَا أَحْلَلْتُ لَهُمْ وَأَمَرَتْهُمْ أَنْ يُشْرِكُوا بِي مَا لَمْ أُنْزِلْ بِهِ سُلْطَانًا» واتە: «پەروەردگارم فەرمانى پێکرم ئەوەتان فێر بکەم کە نایزانن، ولەو شتانەى کە لە ئەمڕۆ فێری کردم: هەر سامانێک بە بەندەکەمم بەخشیووە بۆی حەڵاڵە، من بەندەکانم لەسەر فیترەت دروستکردووە (لەسەر تەنها یەک خوا پەرستن دروستکردووە)، وشەیتانەکان بۆیان هاتن لە ئاینەکەیان دووریان خستنەوە، وئەو شتانەى لەسەریان حەرامکرد کە من بۆیانم حەڵاڵ کردبوو، وفەرمانى پێیان کرد کە هاوبەش وشەریک بۆ من بڕیار بدەن لە کاتێکدا من هیچ بەڵگەيەکم سەبارەتی دانەبەزاندووە (سەبارەت بەم هاوبەش بڕیاردانە دانەبەزاندووە)» [رواه مسلم: 2865].
15. هیچ مرۆڤێک بە گوناهباری وتاوانباری لە دایک نابێت ونابێتە میراتگری تاوانی هیچ مرۆڤێکی تر.
واتا تاوانى هيچ مرۆڤێک ناکەوێتە ئەستۆی مرۆڤێکی تر (ئەگەر مرۆڤی یەکەم هۆکار نەبوو بێت بۆ ئەوەى ئەو مرۆڤەکەى تر ئەو تاوانە ئەنجامبدات). وخواى گەورە باسی ئەوە دەکات بۆ ئێمە کاتێک ئادەم -علیه السلام- وهاوسەرەکەى لە دارەکەیان خوارد وسەرپێچی فەرمانى خودايان کرد؛ لە پاشاندا تەوبەيان کرد وداواى لێخۆشبوونيان لە خواى گەورە کرد، بۆیە خواى گەورە ئیلهامی وتنی هەندێک وشەی جوانى پێی بەخشین، بۆیە ووتیان وخواى گەورە تەوبەکەى لێیان قبوڵکرد، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ (35) وە ووتمان: ئەی ئادەم خۆت و هاوسەرەکەت نیشتەجێ بن لەم بەھەشتەدا وە لە ھەموو خواردەمەنیەکی تێر بخۆن لە ھەر شوێنێک کە حەز دەکەن وە نزیکی ئەم درەختە مەکەون تا لە ستەمکاران نەژمێردرێن -تا نەبنە ستەمکار- (35) فَأَزَلَّهُمَا الشَّيْطَانُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِيمَا مِنْ مَوْلُودٍ إِلَّا يُولَدُ عَلَى الفِطْرَةِ فَأَبَوَاهُ يُهَوِّدَانِهِ أَوْ يُنَصِّرَانِهِ أَوْ يُمَجِّسَانِهِ كَمَا تُنْتَجُ البَهِيمَةُ بَهِيمَةً جَمْعَاءَ هَلْ تُحِسُّونَ فِيهَا مِنْ جَ الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ (36) ئەمجا شەیتان ھەڵیخەڵەتاندن لە بەھەشتدا ولەو خۆشگوزەرانییەی کە تێیدا بوون دەریپەڕاندن و ووتمان: (بە ئادەم وحەوا وشەیتان) بچنە خوارەوە (بۆ سەر زەوی) ھەندێکتان دەبن بە دوژمنی هەندێکی ترتان وبۆتان ھەیە جێگیربن لەسەر زەوی وچێژ لە ئارەزووەکانى (دونیا) وەربگرن هەتا ماوەیەک (36) فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِن رَّبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (37) ئەمجا ئادەم چەند ووتەیەکی (پاڕانەوەی ) لە پەروەردگارییەوە وەرگرت (ئەویش) لێی گیرا کرد بەڕاستی ھەر ئەو تەوبەگیراکاری میھرەبانە (37) قُلْنَا اهْبِطُوا مِنْهَا جَمِيعًا فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَن تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (38) ووتمان: ھەموو بچنە خوارەوە لە بەھەشت ئەمجا ئەگەر لە منەوە ڕێنمونیەکتان بۆ ھات ئەو کەسەی دوای ڕێنموونی من بکەوێت نە ترسیان لەسەرە و نە خەم دەخۆن (38)} [البقرة:35-38].
وکاتێک ئادەم -علیه السلام- تەوبەی کرد ئەوا چیتر گوناهەکە لەسەر نامێنێت، ولە پاشاندا نەوەکانى ئادەم نابن بە میراتگری ئەو گوناهە لە کاتێکدا ئەو گوناهە بەهۆی تەوبەوە خودا لێی خۆش بوو، وبنچینە ئەوەیە کە مرۆڤ تاوانی کەسێکی تر لە ئەستۆ ناگرێت (ئەگەر ئەو هۆکار نەبوو بێت بۆ ئەوەى کەسێکی تر تاوانێکی دیاریکراو ئەنجامبدات)، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ إِلَّا عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ} واتە: {و ھەرکەسێک ھەر تاوانە وخراپە وگوناهێک بکات تەنھا لەسەر خۆیەتی وھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆ لای پەروەردگارتانە ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا بەوەی کە ئێوە تێیدا جیاواز بوون} [الأنعام:164]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {مَّنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا} واتە: {ھەرکەس ڕێنمونی و ھیدایەتی وەرگرتبێت ئەوا بێگومان ڕێنمونی و ھیدایەتەکەی (سوود و قازانجەکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت و ھەرکەسیش گومڕا بووبێت ئەوا بێگومان (زیان و سزاکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت وھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت ئێمە ھەرگیز سزای (بەندەکان) نادەین ھەتا پێغەمبەر نەنێرین (بۆیان)} [الإسراء:15]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَىٰ حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَيْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ إِنَّمَا تُنذِرُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَمَن تَزَكَّىٰ فَإِنَّمَا يَتَزَكَّىٰ لِنَفْسِهِ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ } واتە: {ھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت وئەگەر بارگرانی (گوناھبارێك) بانگی کەسێکی تر بکات بۆ ھەڵگرتنی (بارە گوناھەکەی) ھیچ لەو (بارە گوناھە) ھەڵناگرێت ھەرچەندە (داوا لێکراوەکە) خزمیشی بێت بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تەنھا ئەوانە بێدار دەکەیتەوە کە بە پەنھانی لەپەروەردگاریان دەترسن ونوێژەکانیان بە ڕێکی جێبەجێ دەکەن و ھەرکەسێک خۆی پاک ڕابکرێت (لە تاوان) ئەوا بەڕاستی (سوودی) خۆ پاك ڕاگرتنەکەی ھەر بۆ خۆیەتی وگەڕانەوەش تەنھا بۆ لای خودایە} [فاطر:18].
16. ومەبەست وئامانج لە دروستکردنی خەڵکی: بۆ پەرستنی خودایە بە تەنها بە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک.
ومەبەست وئامانج لە دروستکردنی بوونەوەرەکان بریتیە لە: پەرستنی خودا -الله- بە تەنها وبە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} واتە: {ومن جنۆکە وئادەمیزادم تەنھا بۆ ئەوە دروست کردووە کە بەندایەتی من بکەن -من بپەرستن-} [فاطر:18].
17. ئاینی ئیسلام ڕێزی لە مرۆڤ گرتووە (بە پیاوان وئافرەتانەوە)، وهەموو مافێکی بە مرۆڤ داوە وکردوویەتی بە بەرپرسیار لەسەر بژاردەکانى وکردەوەکانى وهەڵسوکەوتەکانى ولێپرسینەوە وبەپرسیاریەتی خستووەتە ئەستۆ سەبارەت بە هەرکردەوەیەک کە زیان لە خۆی یان بە خەڵکی بگەیەنێت.
ئاینی ئیسلام ڕێزی لە مرۆڤ گرتووە -پیاو یان ئافرەت بێت-، خواى گەورە مرۆڤی دروست وخەڵق کردووە بۆ ئەوەى ببێت بە جێنشین لەسەر زەویدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً } واتە: {(بیریان بێنەرەوە) کاتێک کە پەروەردگاری تۆ بە فریشتەکانی ووت: بەڕاستی من جێنشینێک دروست دەکەم لەسەر زەوی } [البقرة:30]. ئەم ڕێزلێنانە هەموو نەوەى ئادەمێک -هەموو مرۆڤێک- دەگرێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا } واتە: {سوێند بە خوا بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت ولە ووشکانی ولە دەریادا ھەڵمان گرتن (بە سواری وبۆ سەفەر کردن) و ڕۆزی پاک وخاوێنمان پێداون وفەزڵمان داون بەسەر زۆرێک لەوانەى کە دروستمان کردوون بە فەزڵێکی گەورە} [الإسراء:70]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ } واتە: {سوێند بە خودا بەڕاستی مرۆڤمان لە جوانترین شێوەدا دروستكرد} [التين:4]. وخواى گەورە نەهی لە مرۆڤ کردووە کە خۆی بکات بە شوێنکەوتوویەکی زەلیل وسەرشۆڕ بۆ پەرستراوێک یان یەکێک خەڵکی شوێنی بکەوێت یان یەکێک کە گوێڕایەڵی بکرێت جگە لە خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللَّهِ أَندَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِّلَّهِ وَلَوْ يَرَى الَّذِينَ ظَلَمُوا إِذْ يَرَوْنَ الْعَذَابَ أَنَّ الْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا وَأَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعَذَابِ. إِذ تَبَرَّأَ ٱلَّذِينَ ٱتُّبِعُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُواْ وَرَأَوُاْ ٱلعَذَابَ وَتَقَطَّعَت بِهِمُ ٱلأَسبَابُ} واتە: {وکەسانی وا ھەیە لە خەڵکی کە ھاوبەشی زۆر بۆ خودا پەیدا دەکەن خۆشیان دەوێن وەک خۆشەویستی ئیمانداران بۆ خودا، بەڵام ئەوانەی بڕوایان ھێناوە زۆر زیاتر خوایان خۆش دەوێت ئەگەر ببینن ئەوانەی ستەمیان کردوە (بە ھاوبەش پەیدا کردن بۆ خودا) کاتێک کە چاویان دەکەوێت بە سزای خودا دەزانن کە ھەرچی دەسەڵات ھەیە ھەمووی بۆ خودایە وبێگومان سزای خودا زۆر سەختە} [البقرة: 165 166]. وخواى گەورە حاڵی شوێنکەوتووان وئەوانەى خەڵکی شوێنیان دەکەن (کە لەسەر شتی پوچ وبەتاڵن) بە بەتاڵ وپوچەڵ ودۆڕاو باسدەکات لە ڕۆژی قیامەتدا، ودەفەرموێت: { قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا لِلَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا أَنَحْنُ صَدَدْنَاكُمْ عَنِ الْهُدَىٰ بَعْدَ إِذْ جَاءَكُم بَلْ كُنتُم مُّجْرِمِينَ (32) خۆبەگەورەزانەکان دەڵێن بە ئەوانەی ژێردەستە ولاواز کرابوون ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لە ڕێنمونی دوای ئەوەی بۆتان ھات (نەخێر وا نییە) بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون (32) وَقَالَ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا بَلْ مَكْرُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ إِذْ تَأْمُرُونَنَا أَن نَّكْفُرَ بِاللَّهِ وَنَجْعَلَ لَهُ أَندَادًا وَأَسَرُّوا النَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ وَجَعَلْنَا الْأَغْلَالَ فِي أَعْنَاقِ الَّذِينَ كَفَرُوا هَلْ يُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (33) ژێر دەستەو چەوساوەکان دەڵێن بەوانەی خۆبەگەورەزان بوون (نەخێر وا نییە) بەڵکو پیلانی (ئێوە) بە شەو وبە ڕۆژ (چەواشەی کردین) کاتێك فەرمانتان پێ دەکردین بۆ ئەوەى بێ باوەڕ بین بە خودا وھاوبەش وشەریکی بۆ دابنێین ھەموویان پەشیمانی دەشارنەوە کاتێك کە سزای دۆزەخ دەبینن وزنجیر وتەوقمان کردە گەردنی بێباوەڕان ئایا تۆڵەیان لێ دەسێندرێت جگە لە سزای ئەوەی دەیانکرد (33)} [سبأ:32 – 33].
ولە نیشانەکانی دادپەروەری خودا -سبحانه وتعالى- ئەوەیە کە بانگخواز وپێشەوا گومڕاکەرەکان تاوانى خۆیان هەڵدەگرن وتاوانی ئەوانەش هەڵدەگرن کە گومڕایان کردوون بە نەزانینەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ} واتە: {بۆ ئەوەی باری گوناھی خۆیان بە تەواوی ھەڵبگرن لە ڕۆژی دوایدا لەگەڵ ھەندێک لە باری گوناھی ئەوانەی کە ئەمان گومڕایان دەکردن بەبێ زانیاری بێداربن زۆر بەدە ئەوەی کە ھەڵیدەگرن (ولە ئەستۆی دەگرن)} [النحل:25]. وئاینی ئیسلام هەموو مافێکی بەخشیووە بە مرۆڤەکان وبۆیانی زامن کردووە لە دونیا وقیامەتدا، ولە مەزنترین مافەکان کە ئاینی ئیسلام بەخشیوویەتی وزامنی کردووە بریتیە لە: مافی خودا لە سەر بەندەکان، ومافى بەندەکان لەسەر خودا ، فعَنْ مُعَاذٍ رضي الله عنه قَالَ: أَنَا رَدِيفُ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «يَا مُعَاذُ» قُلْتُ: لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ ثُمَّ قَالَ مِثْلَهُ ثَلاَثًا: «هَلْ تَدْرِي مَا حَقُّ اللَّهِ عَلَى العِبَادِ» قُلْتُ: لاَ قَالَ: «حَقُّ اللَّهِ عَلَى العِبَادِ أَنْ يَعْبُدُوهُ وَلاَ يُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا» ثُمَّ سَارَ سَاعَةً فَقَالَ: «يَا مُعَاذُ» قُلْتُ: لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ قَالَ: "هَلْ تَدْرِي مَا حَقُّ العِبَادِ عَلَى اللَّهِ إِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ: أَنْ لاَ يُعَذِّبَهُمْ » واتە: «لە موعازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە پشتی پێغەمبەرەوە بووم -صلى اللە علیە وسلم- لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانى مافى خودا لەسەر بەندەکان چییە؟»، ئەویش (موعاز) ووتی: «نەخێر»، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مافى خودا لەسەر بەندەکان ئەوەیە کە بیپەرستن وهیچ هاوەڵ وشەریکێکی بۆ بڕیار نەدەن لە پەرستنیدا»، پاش ماوەیەک فەرمووی: «ئەی موعاز»، ووتم:«من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، فەرمووی: «ئایا دەزانى مافى بەندەکان لەسەر خودا ئەوەیە ئەگەر ئەوەیان ئەنجامدا (ئەگەر خودا بپەرستن بە بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک): سزایان نەدات».[صحيح البخاري: 6840]. وئاینی ئیسلام پاراستنی ئاینی هەق ونەوە وسامان ونەفس وناوبانگی (شەرەفی) مرۆڤی زامن کردووە، -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «فَإِنَّ اللَّهَ حَرَّمَ عَلَيْكُمْ دِمَاءَكُمْ وَأَمْوَالَكُمْ وَأَعْرَاضَكُمْ كَحُرْمَةِ يَوْمِكُمْ هَذَا فِي شَهْرِكُمْ هَذَا فِي بَلَدِكُمْ هَذَا» واتە: «خودا خوێنتان وماڵتان (سامانتان) وناوبانگتانی (شەرەف ونامووستانی) لەسەر یەکتر حەرامکردووە وەکو حەرامی ئەم ڕۆژە وئەم مانگە وئەم شارەتان». [صحيح البخاري: 6501]، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پەیمانە مەزنەى ئاشکرا کرد لە حەجی ماڵئاواییدا کە زیاتر لە سەد هەزار لە هاوەڵان ئامادەی بوون وئەم واتایانەى دووبارە کردەوە ودووپاتی لەسەر کردەوە لە ڕۆژی قوربانیدا لە حەجی ماڵئاوایی. وئاينی ئیسلام مرۆڤی کردووە بە بەرپرسیار بەرامبەر هەموو هەڵبژاردەکانی وکردەوەکانى وهەڵسوکەوتەکانى، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَكُلَّ إِنسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنشُورًا اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَى بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا } واتە: { وھەموو مرۆڤێک (لە ڕۆژی دواییدا) کردەوەی خۆیمان کردووەتە گەردنیەوە (چاکە یان خراپە بێـت) ولە ڕۆژی دواییدا بۆی دەردەھێنن نامەیەک کە بە کراوەیی (وھەموو کردەوەکانی تێدا نووسراوە) ودەیبینێت } [الإسراء:13]. هەرکردەوەیەک خێر یان شەڕ بێت خواى گەورە وایلێدەکات بە گەردنی خودی کەسەکەوە بێت، بۆیە هیچ کەسێک لێپرسینەوەى لێناکرێت سەبارەت بە کردەوەى یەکێکی تر، ویەکێکی تر لێپرسینەوەى لێناکرێت سەبارەت بە کردەوەی کەسی یەکەم، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الْإِنسَانُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًا فَمُلَاقِيهِ} واتە: {ئەی ئینسان تۆ بێگومان تێکۆشەریت بەرەو پەروەردگارت بەتێکۆشان (بە ئەنجامدانى چاکە وخراپە) ! ئەوسا پێی دەگەیت} [الانشقاق:6]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: { مَّن عَمِلَ صَٰلِحٗا فَلِنَفسِهِۦ وَمَن أَسَاءَ فَعَلَيهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّـٰمٖ لِّلعَبِيدِ} واتە: {ھەر کەسێك کاری چاکە بکات (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش خراپە بکات (زیانەکەی) بۆ خۆیەتی وپەروەردگارت ستەم لە بەندەکانی ناکات} [فصلت:46]. وئاینی ئیسلام بەرپرسیاریەتی دەخاتە ئەستۆی مرۆڤ ئەگەر هەرکردەوەیەک ئەنجامبدات کە ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە نەفسی خۆی یان زیانگەیاندن بە خەڵکانی تر، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَكْسِبْ إِثْمًا فَإِنَّمَا يَكْسِبُهُ عَلَىٰ نَفْسِهِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا} واتە: {وھەرکەسێک گوناھێکی (گەورە) بکات بێگومان (زیانی) ئەو گوناھە ھەر بۆ خۆیەتی وخودا ھەمیشە زانای کاردروستە} [النساء:111]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا } واتە: { ھەر لەبەر ئەوەی (کە لەو داستانەدا باسکرا) پێویستمان کرد لەسەر نەوەی ئیسـرائیل کە بێگومان بڕیار ئەمەیە ئەوەی تەنھا کەسێک بکوژێت (بە مەرجێک لە تۆڵەی کەسێکی کوژراودا نەبێت یان تۆڵەی خراپە کاری وئاژاوە نانەوە نەبێت لەسەر زەویدا) ئەوە وەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت } [المائدة:32]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لَا تُقْتَلُ نَفْسٌ ظُلْمًا إِلَّا كَانَ عَلَى ابْنِ آدَمَ الْأَوَّلِ كِفْلٌ مِنْ دَمِهَا لِأَنَّهُ كَانَ أَوَّلَ مَنْ سَنَّ الْقَتْلَ» واتە: «هەر نەفسێک بە ستەملێکراوی کوژرا بێت؛ ئەوا بەشێک لە خوێنەکەى لە سەر یەکێک لە کوڕەکانی ئادەمە، چونکە ئەو یەکەم کەس بوو کە تاوانی کوشتنی هێنایە ئاراوە». [صحيح مسلم: 5150].
18. ولە ئاینی ئیسلامدا ئافرەت وپیاو یەکسانن لە ڕوانگەى بەرپرسیاریەتی وپاداشت وسزادان.
ولە ئاینی ئیسلامدا ئافرەت وپیاو یەکسانن لە ڕوانگەى کردەوە ئەنجامدان وبەرپرسیاریەتی وپاداشت وسزادان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ مِن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ نَقِيرًا} واتە: {کەسێکیش کردەوە چاکەکان جێبەجێ دەکات لە نێر یان لە مێ لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە بڕوادار بێت ئەوە ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە وبچووکترین ستەمیان لێناکرێت (ئەگەر ھێندەی توێکڵی ناوکە خورمایەکیش بێـت)} [النساء :124]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ } واتە: {ھەرکەسێک لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت وبیکات وبڕواداریش بووبێت ئەوە سوێند بە خودا بە ژیانێکی خۆشیان پێدەبەخشین و سوێند بێت پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان ئەنجامیاندەدا}[النحل:97]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ} واتە: {ھەر کەسێك کاری خراپەی کرد بێت ھەر بەئەندازەی خراپەکەی سزا دەدرێت ھەر کەسیش چاکەی کرد بێت ئافرەت بێت یان پیاو (بەو مەرجەی) باوەڕدار بێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە لەوێدا بەبێ ژمارە وحیساب ڕزق و ڕۆزییان پێ دەدرێت} [غافر:40].
وخوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا} واتە: {بەڕاستی پیاوە موسڵمانەکان وئافرەتە موسڵمانەکان وپیاوە باوەڕدارەکان وئافرەتە باوەڕدارەکان وپیاوانی ھەمیشە گوێڕایەڵ وئافرەتانی ھەمیشە گوێرایەڵ وپیاوە ڕاستگۆکان وئافرەتە ڕاستگۆکان و پیاوان وئافرەتانی خۆگر وبە ئارام وپیاوانی لە خودا ترس وژنانی لە خودا ترس و پیاوان وئافرەتانی بەخشندە و پیاوان وئافرەتانی ڕۆژووگر، پیاوان وئافرەتانی داوێن پاك، وپیاوانێک کە زۆر یادی خوا دەکەن وئافرەتانێک کە زۆر یادی خوا دەکەن خودا ئامادەی کردووە بۆ ھەموویان لێخۆشبوون وپاداشتی گەورە} [الأحزاب:35].
19. ئاینی ئیسلام ڕێزی لە ئافرەت گرتووە وئافرەتانی بە هاوتای پیاوان داناوە (مەگەر لە هەندێک حوکمی شەریعەت وئەو شتانە نەبێت کە پەیوەندی بە سروشتی پیاو وئافرەتەوە هەیە)؛ واجبی کردووە لەسەر پیاو کە خەرجی بکات ئەگەر لە توانایدا هەبوو، بۆیە باوک واجبە خەرجی بکات لەسەر کچەکانى، وکوڕەکان لەسەر دایک وخوشکیان ئەگەر باڵغ بوون وتوانایان هەبوو، وئافرەت لەسەر مێردەکەى.
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «إن النساء شقائق الرجال» واتە: «ئافرەتان هاوتای پیاوانن (مەگەر لە هەندێک حوکمی شەریعەت وئەو شتانە نەبێت کە پەیوەندی بە سروشتی پیاو وئافرەتەوە هەیە)». [رواه الترمذي: 113]. ولە ڕێزلێنانى ئاینی ئیسلام بۆ ئافرەت ئەوەیە کە واجبە لەسەر کوڕ کە پێداویستیەکانى دایک دابین بکات وبۆی جێبەجێ بکات ئەگەر لە توانایدا هەبوو. پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «يَدُ الْمُعْطِي الْعُلْيَا -وابدَأْ بمَن تعولُ:- أُمَّكَ وَأَبَاكَ وَأُخْتَكَ وَأَخَاكَ ثُمَّ أَدْنَاكَ أَدْنَاكَ» واتە: «ئەو دەستەی دەبەخشێت بەزرترە -سەرەتا ببەخشە بە ئەوانەى کە خەرجیان لەسەرت واجبە- دایکت وباوکت وخوشکت وبرات وپاشان کەسەکانى ترت بە پێی نزیکیان» [رواه: أحمد و النسائي]. باسی پلەوپایەی دایک وباوک دەکرێت بە ئیزنی خودا لە بڕگەى ژمارە (29).
ولە ڕێزلێنانى ئاینی ئیسلام بۆ ئافرەت ئەوەیە کە واجبە لەسەر مێردەکەى پێداویستیەکانى بۆ جێبەجێ بکات وخەرجی لەسەر بکات ئەگەر لە توانایدا هەبوو، خواى گەورە دەفەرموێت: { لِيُنفِقْ ذُو سَعَةٍ مِّن سَعَتِهِ وَمَن قُدِرَ عَلَيْهِ رِزْقُهُ فَلْيُنفِقْ مِمَّا آتَاهُ اللَّهُ لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا مَا آتَاهَا سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا} واتە: {با دەوڵەمەند بە پێی دەوڵەمەندیی خەرجی بکات وھەر کەسێك کەم دەست وھەژار بوو با بە پێی ئەوەی کە خوا پێی بەخشیووە خەرجی بکات، خوا داوا لەکەس ناکات مەگەر بە پێی ئەوە نەبێت کە پێی بەخیشووە (لە توانا) بێگومان خوا دوای تەنگانە ئاسانی دەهێنێت} [الطلاق:7]. پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئایا مافی خێزانی یەکێک لەسەر مێردەکەى چییە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تُطْعِمُهَا إِذَا طَعِمْتَ وَتَكْسُوهَا إِذَا اكْتَسَيْتَ وَلَا تَضْرِبِ الْوَجْهَ وَلَا تُقَبِّحْ» واتە: «خۆراکی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خۆراکت خوارد، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت». [رواه أحمد]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک لە مافەکانى ئافرەتانى لەسەر مێردەکانیان ڕوونکردەوە: «وَلَهُنَّ عَلَيْكُمْ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ» واتە: «ئەرکی ئەوان لەسەر ئێوە ئەوەیە کە ڕزق (خۆراک) وجلیان پێببەخشن بە پێی پێویست ودادپەروەری». [صحيح مسلم]. و -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «كَفَى بِالْمَرْءِ إِثْمًا أَنْ يُضَيِّعَ مَنْ يَقُوتُ» واتە: «ئەوەندە تاوانبار بێت بەسە بۆ کەسێک کە خۆی بگرێتەوە لە خەرجکردن وبەخشین بە ئەوانەى کە واجبە لەسەری خۆراک وپێداویستیان بۆ دابین بکات». [رواه: أحمد و النسائي]. وخەتابی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: (کاتێک دەفەرموێت: -من یقوت: واتە: ئەوانەى واجبە لەسەری خۆراک وپێداویستیان بۆ دابین بکات-، وبە شێوەیەکی تر مانای ئەوەیە کە بەو کەسەی خێر دەکات دەفەرموێت: خێرێک مەکە کە هیچ فەزڵ وپاداشتێکی تێدا نەبێت چونکە نابەخشیت بە خێزانەکەت؛ لەوەیە بەم خێرکردنە گوناهبار ببیت، چونکە تۆ هیچ شتێک نابەخشیت بە خێزانەکەت بەڵام خێر دەکەیت! ).
ولە ڕێزلێنانى ئاینی ئیسلام بۆ ئافرەت ئەوەیە کە خەرجی ودابینکردنی پێداویستیەکان ئافرەت لەسەر باوکیەتی (پێش ئەوەى هاوسەرگیری بکات)، واتا ئەگەر ئافرەتەکە سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) هەبێت واجبە لەسەر پێداویستی وخەرجییەکانى ئەو ئافرەتە دابین بکات جا چ برای یان باوکی یان مێردی بێـت، واجب نییە لەسەر ئافرەتەکە کە خۆی هەوڵبدات بۆ دابینکردنی بژێوی وپێداویستیەکانى ژیانی کە ئەمیش زۆر سوودی تری هەیە بۆ کۆمەڵگا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ وَعَلَى الْمَوْلُودِ لَهُ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} واتە: {دایکان شیر بدەن بە منداڵەکانیان دوو ساڵی تەواو (ئەمە) بۆ کەسێکە کە بیەوێت شیری تەواو بدات لەسەر باوکەکەیە بە باشی ڕۆزی وکاڵا وپێداویستی دایکەکان دابین بکات} [البقرة:233]. خواى گەورە ئەوەى ڕوونکردووەتەوە کە لەسەر باوک واجب وئەرکە کاتێک منداڵی دەبێت پێویستە خۆراک وجلی بۆ دابین بکات بە پێی پێویست ودادپەروەری، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَإِنْ أَرْضَعْنَ لَكُمْ فَآَتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ} واتە: {ئەگەر ئەو ژنە تەڵاقدراوانە شیریان بە منداڵەکانتان داو گۆشیانکردن، ئەوا هەق وماف وکرێی خۆیانیان پێبدەن، واتە: ئەگەر ژنە تەڵاق دراوەکە داوای کرێی کرد، دەبێت پیاوەکە کرێی شیرپێدانەکەی پێبدات} [الطلاق:6]. بۆیە خواى گەورە واجبی کردووە کە باوک کرێی شیرپێدانى منداڵ بدات، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەیە کە خەرجی وپێداویستیەکانى منداڵ لەسەر دایک وباوک واجبە، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە خەرجی ودابینکردنی پێداویستیەکانى دایک ومنداڵەکانیان واجبە لەسەر باوک: لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هند بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: ئەبو سوفیان پیاوێکی ڕەزیلە پێویستمە لە پارە وسامانەکەى دەربکەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «خُذِي مَا يَكْفِيكِ وَوَلَدَكِ بِالْمَعْرُوفِ» واتە: «ئەوەندە دەربهێنە کە خۆت ومنداڵەکەت پێویستتانە بە دادپەروەرییەوە». [رواه البخاري]. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی خەرجی ودابینکردنی پێداویستیەکانی کچ وخوشک وخێزانی ڕوونکردووتەوە، کە دەفەرموێت: «مَنْ عَالَ ابْنَتَيْنِ أَوْ ثَلَاثَ بَنَاتٍ أَوْ أُخْتَيْنِ أَوْ ثَلَاثَ أَخَوَاتٍ حَتَّى يَبِنَّ أَوْ يَمُوتَ عَنْهُنَّ كُنْتُ أَنَا وَهُوَ كَهَاتَيْنِ. وَأَشَارَ بِأُصْبُعَيْهِ السَّبَّابَةِ وَالْوُسْطَى» واتە: «هەرکەسێک (دوو کچ یان سیان، دوو خوشک یان سیان) بەخێو بکات (پەروەردەیان بکات وپێداویستەکانیان دابین بکات)؛ هەتا ئەوان لێی جیا دەبنەوە (بە هاوسەرگیری کردنیان یان مردنیان) یان خۆی بمرێت؛ ئەوا من وئەو کەسە (بەخێوکارە) وەکو ئەم دووانە دەبین (لە بەهەشتدا). وئاماژەی بۆ پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست کرد». [السلسلة الصحيحة: 296].
20. مردن نەمان وتیاچوون نییە بۆ هەتاهەتایە، بەڵکو دەرچوونە لە شوێنی کردەوە ئەنجامدان بۆ شوێنی پاداشت وەرگرتن بە چاکە وخراپە، ومردن لاشە وڕۆح دەگرێتەوە، ومردنی ڕۆح ئەو کاتەیە کە لە لاشە جیا دەبێتەوە وپاشان بۆ دەگەڕێتەوە لە پاش زیندووبوونەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ولە پاش مردن ڕۆح ناچێت بۆ نێو لاشەیەکی تر ودووبارە ژیانی نوێ ناژێت لە نێو لاشەی مرۆڤێکی تردا.
خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُم مَّلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ فریشتەی گیان کێشان کە گیان کێشانی ئێوەی پێسپێردراوە دەتان مرێنێت لە پاشان بۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێندرێنەوە} [السجدة:11]. مردن؛ لاشە وڕۆح دەگرێتەوە، ولاشە دەمرێت کاتێک ڕۆح لێی جیا دەبێتەوە، وپاشان بۆ ناو لاشەکە دەگەڕێتەوە کاتێک خواى گەورە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: { اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَىٰ عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَىٰ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} واتە: {خودا گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا وئەوەی نەمردبێت لەکاتی خەوتنیدا، ئەمجا ئەو (گیانانە) ڕادەگرێت بڕیاری مردنی داوە وئەوانی تر ڕاناگرێت (چونکە دەبێ زیندوو بن) تا ماوەیەکی دیاریکراو، بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە} [الزمر:42]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «إِنَّ الرُّوحَ إِذَا قُبِضَ تَبِعَهُ الْبَصَرُ» واتە: «ڕۆح کاتێک دەکێشرێت (لە لاشە دەردەچێت)، چاو سەیری دەکات (کاتێک بەرەو ئاسمان دەچێت)» [رواه مسلم: 920]. وپاش مردن مرۆڤ لە ژیانی کردەوە کردن بەرەو ژیانی پاداشتدانەوە (بە چاکە وخراپە) دەچێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: { إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا وَعْدَ اللَّهِ حَقًّا إِنَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ بِالْقِسْطِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ شَرَابٌ مِّنْ حَمِيمٍ وَعَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْفُرُونَ } واتە: {گەڕانەوەی ھەمووتان ھەر بۆ لای ئەوە بەڵێنی خوا هەق وڕاستە بێگومان خوا لەسەرەتاوە دروستکراوان دووبارە دروست دەکاتەوە دوای (مردنیان) بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە بڕوایان ھێناوە وکردەوەی چاکیان کردووە بە دادگەرانە وئەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بۆیان ھەیە خواردنەوەی کوڵا وکوڵی زۆر گەرم وسزای سەختی ئازاردەر لەبەرئەوەی لە دونیادا کافر وبێباوەڕ بوون} [يونس:4]. وڕۆح لە پاش مردن ناچێت بۆ نێو لاشەیەکی تر، وبانگەی لاشەگۆڕکێی ڕۆحەکان (استنساخ الأرواح) هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەهاتووە لە لایەن پێغەمبەرانەوە -علیهم السلام- وهەروەها هیچ بەڵگەیەکی ئەقڵی وهەستپێکراو ئاماژە بۆ ئەم بیروباوەڕە پوچەڵە ناکات.
21. ئاینی ئیسلام بانگەشە دەکات بۆ باوەڕهێنان بە بنچینە مەزنەکانى ئیمان کە بریتیە لە: باوەڕهێنان بە خودا وفریشتەکان وکتێبە ئاسمانییەکان وەکو تەورات وئینجیل وزەبوور -پێش دەستکاری کردنیان وگۆڕینیان- وبە قورئان، وباوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران وباوەڕهێنان بۆ کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-، وباوەڕهێنان ڕۆژی دوایی -قیامەت-، ودەبێت بزانین کە ئەگەر ژیانی دونیا کۆتایی بووایە وببڕایەتەوە وژیانێکی تر نەبووایە ئەوا بوونمان تەنها بۆ گاڵتە وگەپ وبێ هۆ بوو، وباوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر.
ئاینی ئیسلام بانگەشە دەکات بە ئیمان وباوەڕهێنان بە بنچینە مەزنەکانى ئیمان؛ ئەوانەى کە هەموو پێغەمبەران بانگەشەیان بۆ کردوون -علیهم السلام-، ئەم بنچینانەش بریتین لە:
یەکەم: باوەڕهێنان بەوەى کە خودا تەنها خودا پەروەردگارە وخوڵقێنەرە وڕۆزیدرە وئەو گەردوونە ئەم بەڕێوەى دەبات وتەنها ئەو شایەنی پەرستنە، وپەرستنی جگە لە (الله) پوچەڵ وبەتاڵە؛ بۆیە تەنها ئەو زاتە مەزنە شایەنی پەرستنە بە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، پەرستن دروست نییە بە دوو مەرج نەبێت: دەبێت بە دڵسۆزییەوە تەنها بۆ ئەو زاتە مەزنە ئەنجامبدرێت وبە گوێرەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، وپێشتر بەڵگەکانى ئەم بابەتە ڕوونکراوەتەوە لە بڕگەی ژمارە (8)دا. وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- ئەم بنچینە مەزنانەى لە زۆر ئایەتی قورئانی پیرۆزدا باسکردووە، لەوانە کە دەفەرموێت: { آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ } واتە: { (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بڕوای ھێنا بەو پەیامەى کە بۆی نێردراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداران ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خودا وبە فریشتەکانی وبە پەیامەکانی وبە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەران (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خودای پێ گەیاندین) ئێمەش بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوەمان } [البقرة:285]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {لَّيْسَ الْبِرَّ أَن تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ وَآتَى الْمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِ ذَوِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينَ وَابْنَ السَّبِيلِ وَالسَّائِلِينَ وَفِي الرِّقَابِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَالْمُوفُونَ بِعَهْدِهِمْ إِذَا عَاهَدُوا وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ} واتە: {چاکە ئەوە نییە کە ڕوو بکەنە بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بەڵکو چاکە ئەوەیە کە مرۆڤ بڕوای بە خوا و بە ڕۆژی دوایی و بە فریشتەکان و بە کتێبەکان و بە پێغەمبەران ببێت وسامانی خۆی ببەخشێت لەگەڵ ئەوەی کە -سامانەکەیشی- خۆش دەوێت بە خزمان و بە ھەتیوان و بە بێنەوایان (ھەژاران) و بە ڕێبوارانی کەم دەست و بە سواڵکەران و لەڕێی ئازاد کردنی کۆیلەکاندا و نوێژی بەچاکی ئەنجامدابێت و زەکاتی دابێت و لە پەیمان بەجێ گەیەنەران بێـت کاتێک کە پەیمانیان دابێت و خۆڕاگران لەکاتی تەنگدەستی و نەخۆشی و لەکاتی جەنگدا ئا ئەوانەن کە ڕاستیان کرد و ھەرئەوانەن پارێزکاران (تەقواداران)} [البقرة:177]. وخواى گەورە بانگەوازى دەکات بۆ باوەڕهێنان بە ئەم بنچینانە وئەوەى کوفر وبێباوەڕ بێت پێیان ئەوا گومڕا بووە گومڕابوونێکی ڕوون وئاشکرا، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنزَلَ مِن قَبْلُ وَمَن يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا} واتە:{ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام بن لەسەر باوەڕ بەخوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی و بەو کتێبانەش کە پێشتر ناردوویەتیە خوارەوە, و ھەر کەسێک بێ باوەڕ بێت بە خوا و بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بە پێغەمبەرەکانی و بە ڕۆژی دوایی ئەوا بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕاییەکی زۆر دوور (لەڕاستی)} [النساء:136]. ولە فەرموودەیەک کە عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە، دەڵێت: «بَيْنَمَا نَحْنُ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ يَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعَرِ لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ وَلَا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إِلَى رُكْبَتَيْهِ وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخِذَيْهِ وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِي عَنِ الْإِسْلَامِ فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ وَتَصُومَ رَمَضَانَ وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إِنِ اسْتَطَعْتَ إِلَيْهِ سَبِيلًا» قَالَ: صَدَقْتَ قَالَ: فَعَجِبْنَا لَهُ يَسْأَلُهُ وَيُصَدِّقُهُ قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ قَالَ: «أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ» قَالَ: صَدَقْتَ قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِحْسَانِ قَالَ: «أَنْ تَعْبُدَ اللهَ كَأَنَّكَ تَرَاهُ فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاكَ». واتە: «کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک دەرکەوت وهاتە لامان، جلەکەی زۆر سپی وقژی زۆر ڕەش بوو وبەوە ناکات کەسێکی موسافیر بێت وکەسیش لە ئێمە نایناسێت هات دانیشت لە بەرامبەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەستەکانی لە سەر قاچەکانى خۆی دانا، و ووتی: ئەی موحەمەد ئیسلام چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەیە کە شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت، ووتی: ڕاست دەکەیت، پێشەوا عومەر دەڵێت: (سەیر بوو بە لامانەوە، پرسیاری لێدەکرد ودەیووت ڕاست دەکەیت). پاشان پیاوەکە ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئیمان ئەوەیە باوەڕ بهێنیت بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی، ووتی: ڕاست دەکەیت، هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیحسان (پلەی چاکەکاری لە پەرستندا)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودا بپەرستیت وەکو ئەوە بێت کە بیبینیت خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت (الساعة)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوەی پرسیاری لێکراوە زاناتر نیە لەو کەسەی پرسیار دەکات، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە نیشانەکانی (نیشانەکانی ڕوودانی قیامەت)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (أنْ تلِدَ الأَمَةُ ربَّتَها) واتە: منداڵەکان ببن گەورە وسەردار بە سەر بەخێوکارەکانیانەوە -دایک وباوکیانەوە- ( یان بە واتای ئەوە دێت کە کەنیزەکەکان ئەو منداڵەی کە دەیانبێت دەبن بە پادشا)، وببینیت کە کەسانی پێ پەتی وڕووتی هەژار کە شوانێتی دەکەن بینای بەرز دروست بکەن، پاشان پیاوەکە چوو، وعومەر دەڵێت: بۆ ماوەیەک ماینەوە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی عومەر دەزانیت ئەوە کێ بوو پرسیاری دەکرد؟ ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوە جبریل بوو هات بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێر بکات». [صحيح مسلم: 8]. لەم فەرموودەیەدا جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاری پلەوپایەکانى ئاینی لێیکرد وئەوانیش بریتین لە: ئیسلام وئیمان وئیحسان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە وپاشان بە هاوەڵانی فەرموو ئەوە جبریل بوو هاتبوو بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێر بکات. ئەم ئیسلامە پەیامی خودایە کە جبریل هێناویەتەتی وپێغەمبەر موحەمەدیش -صلى اللە علیە وسلم- بە خەڵکی ڕاگەیاندووە وهاوەڵانیش -ڕەزاى خوایان لێبێت- پاراستوویانە وبە خەڵکیان گەیاندووە.
دووەم: باوەڕهێنان بە فریشتەکان کە ئەوان جیهانێکی نەبینراون -غەیبین- وخواى گەورە لەسەر شێوەیەکی دیاریکراو دروستیانی کردووە وئەرکی مەزنی پێسپاردوون ولە مەزنترین ئەو ئەرکانەش گەیاندنى پەیامەکانى خودایە بۆ پێغەمبەران -علیهم السلام- وبەڕێزترینی فریشتەکان جبریلە -علیه السلام-، وبەڵگەی زۆر هەیە لەسەر دابەزینی جبریل -علیه السلام- بۆ هێنانى وەحی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە قورئان وسونەتدا، ولەوانەش خواى گەورە دەفەرموێت: {يُنَزِّلُ الْمَلَائِكَةَ بِالرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ أَنْ أَنذِرُوا أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاتَّقُونِ} واتە: {فریشتە دەنێرێتە خوارەوە بە وەحی بە فەرمانی خۆی بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت بەوەی کە خەڵکی بترسێنن کە بەڕاستی بێجگە لە من ھیچ پەرستراوێکی ھەقی تر نییە کەواتە ھەر لە من بترسن} [النحل:2]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِنَّهُ لَتَنزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (192) و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە (192) نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (193) جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە (193) عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ (194) بۆ سەر دڵی تۆ بۆ ئەوەی لە ترسێنەران بیت (194) بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ (195) بە زمانێکی عەرەبی ڕوون و پاراو (195) وَإِنَّهُ لَفِي زُبُرِ الْأَوَّلِينَ (196) و بەڕاستی (باسی قورئان) لە کتێبی پێغەمبەرەکانى پێشوودا ھەیە (196)}[الشعراء:192-196].
سێیەم: باوەڕهێنان بە کتێبانەى کە لە لایەن خوداوە دابەزیووە وەکو تەورات وئینجیل وزەبور -پێش ئەوەی دەستکاری بکرێن وبگۆڕدرێن- وقورئان، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنزَلَ مِن قَبْلُ وَمَن يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا} واتە:{ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام بن لەسەر باوەڕ بەخوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی و بەو کتێبانەش کە پێشتر ناردوویەتیە خوارەوە, و ھەر کەسێک بێ باوەڕ بێت بە خوا و بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بە پێغەمبەرەکانی و بە ڕۆژی دوایی ئەوا بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕاییەکی زۆر دوور (لەڕاستی)} [النساء:136]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ (3) ناردوویەتیە خوارەوە بۆت قورئان بە ڕاستی ودروستی بە ڕاست دانەری ھەموو ئەو (کتێبانەیە) لە پێشیدا بوون وتەورات وئینجیلی ناردە خوارەوە (3) مِن قَبْلُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ الْفُرْقَانَ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انتِقَامٍ (4) لە پێش قورئاندا بە ڕێنمونی بۆ خەڵکی ناردیە خوارەوە وفورقانی دابەزاند (واتە: جیاکەرەوەی ڕاست و ناڕاست؛ مەبەست پێی قورئانە) بێگومان ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە ئایەت و بەڵگەکانی خودا سزای سەختیان بۆ هەیە لە قیامەتدا، وخودا شکۆدارە وبە توانایە وخاوەنی تۆڵە وسزایە (4) } [آل عمران:3-4]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلمُؤمِنُونَ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَينَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦ وَقَالُواْ سَمِعنَا وَأَطَعنَا غُفرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيكَ ٱلمَصِيرُ} واتە: {پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڕوای ھێنا بەو پەیامەی کە بۆی نێردراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خوا وبە فریشتەکانی وبە کتێبەکانى (پەیامەکانى) وبە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەران (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێگەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوەمان} [البقرة:285]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {قُل ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَينَا وَمَا أُنزِلَ عَلَىٰ إِبرَٰهِيمَ وَإِسمَٰعِيلَ وَإِسحَٰقَ وَيَعقُوبَ وَٱلأَسبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِم لَا نُفَرِّقُ بَينَ أَحَدٖ مِّنهُم وَنَحنُ لَهُۥ مُسلِمُونَﱞ} واتە: { (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: ئێمە بڕوامان ھێناوە بە خوای گەورە, وبەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆمان وبەوەی کە نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق یەعقوب وکوڕانی یەعقوب وبــەوەی کـە دراوە بە موسا وعیسا وەپێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وئێمە بۆ خوای گەورە ملکەچین (گەردن کەچین -گوێڕایەڵین ومسوڵمانین-)} [آل عمران:84].
چوارەم: ئیمان وباوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەرانی خودا -علیهم الصلاة والسلام-، بۆیە واجبە ئیمان هێنان بە هەموو پێغەمبەران ودەبێت مسوڵمان باوەڕی وابێت کە هەموویان نێردراو وپەیامبەرن لە لایەن خوداوە کە پەیام وئاین وشەریعەتی خودا دەگەیەنن بە ئومەتەکان، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنْزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِنْ رَبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ}واتە: {(ئەی موسڵمانان) بڵێن: بڕوامان ھێنا بە خوا و بە ئەو قورئانەی کە بۆ خۆمان نێردراوەتە خوارەوە، وبەو نامەیەی کە نێردراوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق ویەعقوب وکوڕەکانی یەعقوب وبەوەی کە دراوە بە موسا وعیسا وبەوەی کە دراوە بە ھەموو پێغەمبەران لە لایەن پەروەدگاریانەوە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ کامێکیاندا وئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوداین} [البقرة: 136]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلمُؤمِنُونَ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَـٰئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَينَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦ وَقَالُواْ سَمِعنَا وَأَطَعنَا غُفرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيكَ ٱلمَصِيرُ} واتە: {پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڕوای ھێنا بەو پەیامەی کە بۆی نێردراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خوا وبە فریشتەکانی وبە کتێبەکانى (پەیامەکانى) وبە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەران (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێگەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوەمان} [البقرة:285]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { قُلْ آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ عَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَالنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ } واتە: { (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ: ئێمە بڕوامان ھێناوە بە خوای گەورە, وبەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆمان وە بەوەی کە نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق یەعقوب وکوڕانی یەعقوب وبــەوەی کـە دراوە بە موساو عیسا وپێغەمبەرەکانی تر لە پەروەردگاریانەوە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ کامێک لەم پێغەمبەرانە وئێمە بۆ خوای گەورە ملکەچین (گەردن کەچین وگوێڕایەڵین -مسوڵمانین-) } [آل عمران:84]. وباوەڕی هەبێت بە کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم- ودوایین پەیامبەر ونێردراوی خودایە -علیهم الصلاة والسلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: { إِذ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ لَمَا ءَاتَيتُكُم مِّن كِتَٰبٖ وَحِكمَةٖ ثُمَّ جَاءَكُم رَسُولٞ مُّصَدِّقٞ لِّمَا مَعَكُم لَتُؤمِنُنَّ بِهِۦ وَلَتَنصُرُنَّهُۥ قَالَ ءَأَقرَرتُم وَأَخَذتُم عَلَىٰ ذَٰلِكُم إِصرِي قَالُواْ أَقرَرنَا قَالَ فَٱشهَدُواْ وَأَنَا۠ مَعَكُم مِّنَ ٱلشَّـٰهِدِينَ} واتە: {کاتێک کە خودا پەیمانی وەرگرت لە پێغەمبەران کە ھەرچیم پێدان لە نامە وحیکمەت وشەریعەت لە پاشان پێغەمبەرێکتان بۆ ھات کە بڕواهێنەرە بەو پەیامەى کە لە لاتانە دەبێت بڕوای پێ بھێنن ویارمەتی بدەن، خودا فەرمووی: ئایا دانتان نا بەم پەیمانەدا؟ و لەسەر ئەوە پەیمانی منتان وەرگرت پێغەمبەران ووتیان: بەڵێ دانمان پێدانا وپەیمانمان بەست، خودا فەرمووی: کەواتە ئێوە بە شاهێد بن ومنیش لەگەڵ ئێوە یەکێکم لە شاھێدان} [آل عمران:81] ئاینی ئیسلام باوەڕهێنان بە هەموو پێغەمبەران واجب دەکات بە شێوەیەکی گشتی، وهەروەها باوەڕهێنان بە کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم- واجب دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى الله علیه وسلم-) بڵێ ئەی خاوەن کتێبەکان -مەبەست گاوڕ وجووەکانە- ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا بە ڕێک وڕاستی پەیڕەوی تەورات وئینجیل نەکەن ھەروەھا ئەو قورئانەی کە ھێنراوەتە خوارەوە بۆتان لە لایەن پەروەردگارتانەوه} [المائدة:68]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ } واتە: { (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: ئەی خاوەن پەیامەکان وەرن بۆ لای وتەیەکی ڕاست و(یەکسان) لە نێوان ئێمە وئێوەدا کە جگە لە خوا ھیچ نەپەرستین وھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی (لە پەرستنیدا) وھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھید بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین } [آل عمران:64]. وئەوەى کوفر وبێباوەڕ بێت بە یەک پێغەمبەر وەکو ئەوە وایە بێباوەڕ بووبێت بە هەموو پێغەمبەران -علیهم السلام- وبۆیە خواى گەورە سەبارەت بە حیکمەت وداناییەکانى لەسەر قەومی نوح دەفەرموێت: { كَذَّبَتْ قَوْمُ نُوحٍ الْمُرْسَلِينَ } واتە: { گەلی نوح پێغەمبەرانیان بە درۆزن دانا (بڕوایان پێنەکردن) } [الشعراء:105]. وئاشکرایە کە لە پێش نوح هیچ پەیامبەرێک -نێردراوێک: رسول- نەهاتووە و لەگەڵ ئەوەیشدا کاتێک کە قەومەکەى بە درۆیان خستەوە ئەم بە درۆخستنەوەیە وەکو بەدرۆدانان وبێباوەڕ بوون بە هەموو پێغەمبەران دادەنرێت، چونکە بانگەواز وئامانجی هەموو پێغەمبەران هەمان مەبەستە (یەک مەبەستە).
پێنجەم: باوەڕهێنان بە ڕۆژی دوایی واتا قیامەت، ولە کۆتایی ئەم ژیانەدا خودا فەرمان دەکات بە فریشتەیەک بەناوى ئیسرافیل -علیه السلام- بۆیە فوو دەکات بە نێو كەڕەنادا (صور)دا بۆیە هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان زەویدا دەمرن بە پێی ویستی خودا، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَن شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُونَ } واتە: { کاتێك فووکرا بەکەڕەنادا (بە شەیپوردا) دەکرێت یەکسەر ھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان وزەویدان دەمرن مەگەر کەسانێك خودا بیەوێت (نەمرن) پاشان جارێکی تر فوو دەکرێت بە کەڕەنادا جا لە پڕ ھەموو ڕاست دەبنەوە چاوەڕِوان دەکەن } [الزمر:68]. وکاتێک هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان تیا دەچن ودەمرن جگە لە ئەوانەى کە خودا بیەوێت (کە نەمرن)؛ ئەوا خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دەپێچێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: { يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ } واتە: {(بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کە ئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بە ڕووت وقووتی)، پاش مردنیش ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین} [الأنبياء:104]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { وَمَا قَدَرُوا اللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ } واتە: {(کافران) خوایان نەناسیووە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاویەتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بەدەست خوایە) وئاسمانەکانیش بە دەستی ڕاستی ئەو پێچراونەتەوە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن سیفەتی دەستی ڕاست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك وشێوەکەی نازانین، تەنھا خودا دەیزانێت) خودا پاك وبڵندترە لەو شەریک وهاوبەشانەى کە ئەوان بۆ خودا بڕیاری دەدەن} [الزمر:67]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «يَطْوِي اللهُ عَزَّ وَجَلَّ السَّمَاوَاتِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ثُمَّ يَأْخُذُهُنَّ بِيَدِهِ الْيُمْنَى ثُمَّ يَقُولُ: أَنَا الْمَلِكُ أَيْنَ الْجَبَّارُونَ؟ أَيْنَ الْمُتَكَبِّرُونَ؟ ثُمَّ يَطْوِي الْأَرَضِينَ بِشِمَالِهِ ثُمَّ يَقُولُ: أَنَا الْمَلِكُ أَيْنَ الْجَبَّارُونَ؟ أَيْنَ الْمُتَكَبِّرُونَ؟» واتە: «خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: «من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان -ستەمکەرەکان-؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟ پاشان زەوییەکان بە دەستی چەپی دەپێچێتەوە ودەفەرموێت: من پادشام لە کوێن سەرکوتکەرەکان؟ لە کوێن خۆبەگەورەزانەکان؟». [رواه مسلم]. پاشان خواى گەورە فەرماندەکات بە فریشتەکە بۆیە جارێکی تر فوو دەکات بە کەڕەناکەدا وخەڵکی هەمووی زیندوو دەبنەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُونَ} واتە: {پاشان جارێکی تر فوو دەکرێت بە کەڕەنادا جا لە پڕ ھەموو ڕاست دەبنەوە وچاوەڕِوان دەکەن} [الزمر:68]. ئەگەر خواى گەورە خەڵکی زیندوو بکاتەوە؛ کۆیان دەکاتەوە (حەشریان دەکات) بەرەو لێپرسینەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَوْمَ تَشَقَّقُ الْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًا ذَلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌ} واتە: {ڕۆژێك دێت زەوی لە ئاست ئەوانەی (مردوون) قڵیش دەبات بەپەلە (دێنە دەرەوە) ئەو کۆکردنەوە بە لای ئێمەوە ئاسانە} [ق:44]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { يَوْمَ هُم بَارِزُونَ لَا يَخْفَىٰ عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ } واتە: {ڕۆژێك کە ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) ئاشکرا دەبن ھیچ شتێکیان لە خودا پەنھان نابێت (خوا دەفەرمووێت) ئەمڕۆ پادشایەتی ودەسەڵات بۆ کێیە (وەڵام نادرێتەوە)، (خۆی وەڵام دەداتەوە و دەفەرمووێت): ھەر بۆ خوای تاك وتەنھایە کە بە سەر ھەموو شتێکدا زاڵە} [غافر:16]. لەم ڕۆژەدا خواى گەورە لێپرسینەوە لە هەموو خەڵکی دەکات، وماف بۆ ستەملێکراوان دەگەڕێندرێتەوە لەو کەسەی کە ستەمی لێکردوون، وپاداشتی هەموو مرۆڤێک دەداتەوە بە ئەندازەی کردەوەکانى، خواى گەورە دەفەرموێت: {الْيَوْمَ تُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ} واتە: {ئەمڕۆ ھەموو کەس پاداشت یان سزا دەدرێتەوە بە گوێرەی ئەوەی ئەنجامیداوە ئەمڕۆ ستەم کردن نییە لە کەس، بەڕاستی لێپرسینەوەی خودا بەپەلە وخێرایە} [غافر:17]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ وَإِن تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا} واتە: {بە ڕاستی خودا بە ئەندازەی گەردیلەیەک ستەم ناکات وئەگەر چاکەیەک ھەبێت (خودا) پاداشتەکەی چەندجارە دەکاتەوە ودەیبەخشێت لە لایەن خۆیەوە پاداشتێکی گەورە} [النساء:40]. وخواى گەورە دەفەرموێت: {فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە (7) وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (8) و ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە (8)} [الزلزلة:7-8]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْئًا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَاسِبِينَ} واتە: {وئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کە کردەوەی پێ دەکێشرێت) لە ڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) هێندەی تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین وبەسە کە ئێمە ژمێریاری (کردەوەی بەندەکان) بین} [الأنبياء:47]. وپاش زیندووبوونەوە ولێپرسینەوە پاداشت هەیە بۆیە ئەوەى ئیمانی هێنابێت وخێر وکردەوى چاکەی ئەنجامدابێت ئەوا نیعمەت وخێری بەردەوامی بۆ هەیە کە هەرگیز لێی دانابڕێت بۆ هەتاهەتایە لە بەهەشتدا، وئەوەى کوفر وبێباوەڕ بێت وشەڕ وخراپەی کردبێت ئەوا سزای هەتاهەتایی بۆ هەیە لە دۆزەخدا، خواى گەورە دەفەرموێت: { الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (56) دەسەڵات وپاشایەتی لەو ڕۆژەدا تەنھا بۆ خودایە لە نێوانیاندا دادوەری دەکات ئەمجا ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە لە بەھەشتانی پڕ لە ناز ونیعمەتدان (56) وَالَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ (57) وئەو کەسانەی بێباوەڕ بوون وئایەتەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی بۆ ئەوانە سزای ڕیسواکەر وسەرشۆڕکەر هەیە (57)} [الحج:56-57]. ودەبێت بزانین ئەگەر ئەم ژیانە کۆتایی بووایە، ئەوا ئەم ژیان وبوونە تەنها بۆ گاڵتە وگەپ وبێ هۆ بوو، خواى گەورە دەفەرموێت: { أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ } واتە: {ئایا ئێوە گومانتان وا بووە کە بێگومان ئێوەمان بە بێ هۆی (بۆ یاری وگاڵتە وگەپ) دروستکردووە، و (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟} [المؤمنون:115].
شەشەم: باوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر کە ئەمیش ئەوەیە واجبە مرۆڤ باوەڕی وابێت کە خودا هەموو شتێک کە ڕوویداوە وڕوودەدات لە داهاتوودا لەم گەردوونەدا پێی دەزانێت وزانستی سەبارەتی هەیە، وخواى گەورە هەموو ئەم ڕووداوانەى نووسیووە پێش دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَعِندَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لَا يَعْلَمُهَا إِلَّا هُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِي ظُلُمَاتِ الْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ } واتە: { وکلیلی ھەموو نھێنیەکان ھەر لای خودایە کەس نایانزانێت جگە لە (خودا) و(خودا) دەزانێت چی لە وشکانی ودەریادا ھەیە وھەرگەڵایەک بکەوێتە خوارەوە خودا پێی دەزانێت وھەردانەوێڵەیەک لە تاریکیەکانی زەویدا بێت وھەرتەڕ و وشکێک ھەبێت ھەر ھەموویان لە کتێبی ئاشکران لە (لوح المحفوظ) دان } [الأنعام:59]. وزانستی خودا دەوری هەموو شتێکی داوە وزانستی بە هەموو شتێک هەیە، خواى گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} واتە: {خودا زاتێکە کە حەوت ئاسمانی دروستكردووە وبە وێنەی ئەوان زەویشی دروستكردووە، فەرمانی خودا لە نێوانیاندا دادەبەزێت تا چاك بزانن کە خودا بەسەر ھەموو شتێکدا بە دەسەڵات وبە توانایە وبێگومان خودا (بە زانست وزانیاری) دەوری ھەموو شتێکی داوە (واتە: ئاگاداری ھەموو بوونەوەرەکانە)} [الطلاق:12]. هەرشتێک یان ڕووداوێک ڕووبدات لەم گەردوونەدا؛ ئەوا لە پاش ویست وتوانا و(ئیرادەت) ودەسەڵاتی خودا بووە وهەروەها لە پاش دروستکردن وبەدیهێنان وئاسان کردنی هۆکارەکان بووە لە لایەن خواى گەورەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا } واتە: { ئەو زاتەی کە دەسەڵاتی بەسەر ئاسمانەکان وزەویدا هەیە وهەموو موڵکی ئەون وھیچ منداڵی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وکەس شەریک وھاوبەشی نییە لە فەرمانڕەوایی وحوکم وموڵکدا وھەموو شتێکی دروستکردووە وئەندازەی بۆ دیاری کردووە (بە چاکی لە ھەموو ڕوویەکەوە) } [الفرقان:2].
ولەوەشدا ئەوپەڕی حیکمەتی ئەو زاتە مەزنەى تێدایە کە خەڵکی هەرگیز ناتوانن درکی پێبکەن ولێی تێبگەن، خواى گەورە دەفەرموێت: {حِكْمَةٌ بَالِغَةٌ فَمَا تُغْنِ النُّذُرُ} واتە: {(قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ قەومێکی بێباوەڕ) سوودی نییە} [القمر:5]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ وَلَهُ الْمَثَلُ الْأَعْلَى فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} واتە: {ئەو (خودا) زاتێکە بەدیهێنانى دەستپێکردووە لە پاشان (دوا مردنی) دووبارە دروستی دەکاتەوە ئەم (دروست کردنەوەی دووەم) لە لای خودا ئاسانترە وھەر تەنها بۆ ئەوە (ھەموو) سیفەتێکی بەرز وبڵند لە ئاسمانەکان وزەویدا وھەر ئەو شکۆدار ودانایە} [الروم:27]. وخواى گەورە خۆی بە دانا وبە حیکمەت وەسفکردووە، وناوی (الحکیم) واتا -دانا-ی لە خۆی ناوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ } واتە: {خودا شاهێدی دەدات (واتە ڕایدەگەیەنێت وبە بەڵگە دەیچەسپێنێت) کە بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو زاتە مەزنە نەبێت وفریشتەکانیش شاهێدی دەدەن (واتە: دانیپێدا دەنێن) وخاوەن زانستەکان (زانایان)یش شاهێدی دەدەن (واتە: باوەڕی چەسپاویان ھەیە)، خودا ھەمیشە دادپەروەری ڕاگرتووە، ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو وخودا شکۆدار ودانایە} [آل عمران:18]. خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا سەبارەت بە گفتوگۆی عیسا -علیه السلام- لەگەڵ خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا دەفەرموێت: کە عیسا -علیه السلام- دەفەرموێت: {إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} واتە: {ئەگەر سزایان بدەیت، ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن وئەگەر لێشیان خۆش بیت ئەوە بێگومان تەنھا خۆت شکۆدار ودانایت} [المائدة:118]. کاتێک موسا -علیه السلام- لە شوێنێکی تەنیشتی کێور (توڕ -الطور-) بوو؛ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بانگی کرد وفەرمووی: {يَا مُوسَىٰ إِنَّهُ أَنَا اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ} واتە: {ئەی موسا بەڕاستی ئەوەی (بانگی کردی) منم خودای شکۆدار ودانا} [النمل:9]. وخواى گەورە قورئانی پیرۆزی بە حیکمەت -دانایی- وەسفکردووە، هەروەکو -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: {الر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ} واتە: {بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێندرێتەوە خودا زاناترە بە ماناکەی، ئەمە کتێبێکە پتەو داڕێژراوە ئایەتەکانی پاشان ڕوون کراونەتەوە لە لایەن (خودای) دانا وزاناوە} [هود:1]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { ذَٰلِكَ مِمَّا أَوْحَىٰ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ الْحِكْمَةِ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَتُلْقَىٰ فِي جَهَنَّمَ مَلُومًا مَّدْحُورًا} واتە: {ئەوەی (کـە باسکرا) ھەندێکە لەو دانـایی وحیکمـەتەی کە پەروەردگارت نیگای کردووە بۆت وھـیچ پـەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا مەپەرستە ئەگینا فڕێ دەدرێیتە نێو دۆزەخەوە بە لۆمەکراوی ودوورخراوەیی لە بەزەیی وڕەحمەتی خودا} [الإسراء:39].
22. وپێغەمبەران -علیهم السلام- پارێزراون (مەعسومن) لەو پەیامانەى کە دەیگەیەنن لە لایەن خوداوە، وهەروەها پارێزراون لە توشبوون بە هەرشتێک کە پێچەوانەی ئەقڵی تەندروست وڕەوشتی جوان بێت، وپێغەمبەران گەیاندنی پەیامەکانی خودایان پێسپێردراوە بۆ بەندەکانى، وپێغەمبەران هیچ تایبەتمەندییەکی پەروەردگارێتی یان خودایەتی (ئولوهیەت:پەرستن)یان نییە، بەڵکو ئەوان مرۆڤێکن وەکو هەموو مرۆڤەکان بەڵام جیاوازییان لەوەدایە کە خودا وەحییان (سروشیان) بۆ دەنێرێت کە پەیامەکانى خودای تێدایە.
وپێغەمبەران -علیهم السلام- پارێزراون (مەعسومن) لەو پەیامانەى کە دەیگەیەنن لە لایەن خوداوە، چونکە خواى گەورە باشترین وچاکترین بوونەوەرەکان هەڵدەبژێڕێت بۆ ئەوەى پەیامەکانى خودا بگەیەنن، خواى گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ يَصْطَفِي مِنَ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ} واتە: {خودا لە فریشتەکاندا نێردراو ھەڵدەبژێرێت ھەروەھا لە خەڵکیشدا بەڕاستی خودا بیسەر وبینایە} [الحج:75]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: { إِنَّ ٱللَّهَ ٱصطَفَىٰ ءَادَمَ وَنُوحٗا وَءَالَ إِبرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمرَٰنَ عَلَى ٱلعَٰلَمِينَ} واتە: {بێگومان خودا ھەڵیبژاردووە ئادەم ونوح وخانەوادەی ئیبراھیم وخانەوادەی عیمران بەسەر ھەموو جیھانیاندا} [آل عمران:33]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: { قَالَ يَٰمُوسَىٰ إِنِّي ٱصطَفَيتُكَ عَلَى ٱلنَّاسِ بِرِسَٰلَٰتِي وَبِكَلَٰمِي فَخُذ مَا ءَاتَيتُكَ وَكُن مِّنَ ٱلشَّـٰكِرِينَ} واتە: {(پەروەردگار) فەرمووی: ئەی موسا بێگومان من تۆم ھەڵبژاردوە بەسەر ھەموو خەڵکیدا بە پەیامەکانم وقسەکردنم (لەگەڵت ڕاستەوخۆ) کەواتە ئەوەی پێم بەخشیوویت توند دەستی پێوە بگرە ولە سوپاسگوزاران بە} [الأعراف:144]. وپێغەمبەران -علیهم السلام- دەزانن کە ئەوەى بۆیان دادەبەزێت وەحیە لە لایەن خوداوە، وئەو فریشتانە دەبینن کە وەحی دەهێنن، خواى گەورە دەفەرموێت: {عالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا (26) ھەر خودا زانا بە نھێنیەکان وکەس ئاگادار ناکات بەسەر نھێنی خۆیدا (26) إِلَّا مَنِ ارْتَضَىٰ مِن رَّسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا (27) مەگەر بۆ پێغەمبەرێك کە خۆی ڕازی بێت، جا بێگومان خودا لە پێشەوە وپشتیەوە پاسەوان (لە فریشتە) دەنێرێت (27) لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِسَالَاتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا (28) تا بزانێت کە پەیامی خودای خۆیان گەیاندووە وخودا ئاگادارە بەوەی کە لایانە وھەموو شتێکی (لەسەریان) ژماردووە بە ھەڵژماردن (28)} [الجن:26-28].
وخواى گەورە فەرمانی پێیانکرد بەوەى کە پەیامەکانى خودا بگەیەنن وبانگەوازى بۆ بکەن، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} واتە: {ئەی (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕایبگەیەنە (بە خەڵک) ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لە لایەن پەروەردگارتەوە, وئەگەر وانەکەیت ئەوا پەیامەکەى خودات ڕانەگەیاندووە وبە جێت نەھێناوە، وخودا تۆ دەپارێزێت لە خەڵکی (کە بتکوژن) بێگومان خودا ڕێنمونی بێباوەڕان ناکات (هیدایەتیان نادات)} [المائدة:67]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {رُّسُلٗا مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى ٱللَّهِ حُجَّةُ بَعدَ ٱلرُّسُلِ وَكَانَ ٱللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمٗا} واتە: {پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ ئەوەى کە موژدەدەر وترسێنەر بن بۆ ئەوەی بۆ خەڵکی نەبێت بەڵگە بەسەر خوداوە بهێنن دوای (ناردنی) پێغەمبەران وخودا ھەمیشە شکۆدار ودانایە} [النساء:165]. وپێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام- تەقوادارترین ولە خودا ترسترین مرۆڤ بوون بۆیە هیچ شتێک بۆ سەر پەیامەکەى خودا لە لایەن خۆیانەوە زیاد ناکەن وهیچیشی لێ کەم ناکەنەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِيلِ (44) ئەگەر (موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بە ناوى ئێمەوە ھەندێك (وتەی) ھەڵببەستایە (44) لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ (45) بێگومان ئێمە بە دەستی خۆمان تۆڵەمان لێدەسەند (45) ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ (46) لە پاشان ڕەگی دڵیمان دەبڕی (46) فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَاجِزِينَ (47) وهیچ کەسێک لە ئێوە نەیدەتوانی بەرگری لێبکات (47)} [الحاقة:44-47]. ئیبن کثیر -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا} واتە: {خۆ ئەگەر موحەمەد -صلی الله علیه وسلم- هەندێك قسە و گوفتاری بە ناوى ئێمەوە هەڵبەستایه} واتا ئەگەر بەو شێوەیە بووایە کە موشریک وبێباوەڕەکان بانگەشە دەکەن بە شێوەیەک کە شتێکی زیاد بکردایە بۆ پەیامەکەى خودا یان لێی کەم بکردایەتەوە لە لایەن خودی خۆیەوە و بانگەشەی ئەوەى بکردایە کە خودا ئەمەى فەرمووە -لە کاتێکیشدا ئەوە ڕاست نەبێت- ئەوا بەپەلە سزامان دەدا، بۆیە خواى گەورە فەرمووی: {لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ} واتە: {ئەوا بە دەستی ڕاست دەیبەینەوە (تۆڵەی لێدەسێنین وسزای دەدەین)}، ووتراوە: مەبەست لە باسکردنی دەستی ڕاست ئەوەیە چونکە بەهێزترە لە کاتى تۆڵەسەندنەوەدا، ووتراوە: ئێمە تۆڵە لە ئەو دەسێنین سەرەتا بە لای ڕاستی (لاشەی) دەستپێدەکەین. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِذ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبنَ مَريَمَ ءَأَنتَ قُلتَ لِلنَّاسِ ٱتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَينِ مِن دُونِ ٱللَّهِ قَالَ سُبحَٰنَكَ مَا يَكُونُ لِي أَن أَقُولَ مَا لَيسَ لِي بِحَقٍّ إِن كُنتُ قُلتُهُۥ فَقَد عَلِمتَهُۥ تَعلَمُ مَا فِي نَفسِي وَلَا أَعلَمُ مَا فِي نَفسِكَ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّـٰمُ ٱلغُيُوبِ (116) مَا قُلتُ لَهُم إِلَّا مَا أَمَرتَنِي بِهِۦ أَنِ ٱعبُدُواْ ٱللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُم وَكُنتُ عَلَيهِم شَهِيدٗا مَّا دُمتُ فِيهِم فَلَمَّا تَوَفَّيتَنِي كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيهِم وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَيءٖ شَهِيدٌ (117)} واتە: {خودا (لە ڕۆژی قیامەتدا) دەفەرمووێت: ئەی عیسای کوڕی مەریەم ئایا تۆ ووتووتە بە خەڵکی کە من ودایکم بە دوو پەرستراو دابنێن (وبمانپەرستن) لە جیاتی خودا؟ (عیسا) ووتی پاک وبێگەردی بۆ تۆ ئەی خودایە نابێت وناگونجێت بۆ من شتێک بڵێم کە بە ھیچ شێوەیەک مافی من نیيە ئەگەر من ئەو قسەیەم کردبێت ئەوە بەڕاستی تۆ ئاگات لێیە چونکە تۆ ئەوەی لە نەفسم دایە دەیزانی بەڵام من نازانم و بێ ئاگام لەوەی کە لە نەفسی تۆدایە بەڕاستی تەنھا تۆ زانای تەواوی بە ھەموو نھێنیەک (116) ھیچم پێ نەوتوون بێجگە لەوە نەبێت کە تۆ فەرمانت پێکردووم کە تەنها خودا بپەرستن کە پەروەردگاری من وئێوەیشە ومن شایەت وچاودێر بووم بە سەریانەوە تا لە ناویاندا بووم ئەمجا کاتێک تۆ منت بردەوە (و بەرزت کردمەوە بۆ ئاسمان) ھەر خۆت چاودێر بووی بەسەریانەوە, وخۆت ئاگادار وشاهێدی بەسەر ھەموو شتێکەوە (117)} [المائدة:116-117].
ولە فەزڵی خودا بەسەر پێغەمبەرانەوە -علیهم الصلاة والسلام- ئەوەیە کە خواى گەورە جێگیریان دەکات لەسەر ڕێبازی وڕاست وگەیاندنی پەیامی هەق، خواى گەورە دەفەرموێت: {قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (54) (پێغەمبەر هود -علیه السلام-) ووتی: بەڕاستی من خودا دەکەم بە شاهێد وئێوەش شاهێد بن کە بەڕاستی من بەریئم ودوورم لەوەی کە ئێوە دەیکەنە ھاوبەش وشەریک بۆ خودا (54) مِنْ دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنْظِرُونِ (55) جگە لە خودا جا ھەمووتان پیلانم لێبگێڕن لە پاشان مۆڵەتیشم مەدەن (ولێم مەوەستن) (55) إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمْ مَا مِنْ دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (56) بەڕاستی من پشتم بە خودا بەستووە کە پەروەردگاری من وپەروەردگاری ئێوەیشە گیانلەبەرێک نییە لە ژێر ڕکێفی خوای گەورەدا نەبێت (بگری پێشە سەریەتی) بەڕاستی پەروەردگارم لەسەر ڕێگەیەکی ڕاستە (56)} [هود 54-56]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِن كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ وَإِذًا لَّاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا (73) وبە ڕاستی نزیک بوو ئەوانە لاتدەن و وەرتگێڕن لە ئەوەی کە نیگامان کرد بۆت بۆ ئەوەی جگە لە قورئان شتێک بە ناوى ئێمەوە ھەڵبەستیت (ئەگەر گوێڕایەڵیان بوویتایە) ئەوە لەو کاتەدا دەیان کردیت بە دۆست وخۆشەویستی خۆیان و (گومڕایان دەکردیت) (73) وَلَوْلَا أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا (74) خۆ ئەگەر ئێمە تۆمان دامەزراو نەکردایە بەڕاستی نزیک بوو لەوەى کەمێک بە لایاندا بچیت (74) إِذًا لَّأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا (75) جا بێگومان ئەو کاتە پێمان دەچەشتی دوو بەرامبەر (سزای) ژیان دوو بەرامبەر (سزای) مردن پاشان دەستت نەدەکەوت یارمەتیدەرێک بەرامبەر بە ئێمە (کە بەرگری ئەو سزایەت لێ بکات) (75)} [الإسراء:73-75]. وئەم ئایەتانە وئەوانەى پێشووتر بەڵگە وشاهێدن لەسەر ئەوەى کە قورئان لە لایەن خواى گەورە دابەزیووە؛ چونکە ئەگەر لە لایەن پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بووایە ئەوا هاوشێوەى ئەم قسانەى تێدا نەدەبوو کە ئاراستەی ئەو کراوە. وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێغەمبەرانی دەپارێزێت لە خەڵکی، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ وَإِن لَّمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} واتە: {ئەی (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) ڕایبگەیەنە (بە خەڵک) ئەوەی ھێنراوەتە خوارەوە بۆت لە لایەن پەروەردگارتەوە, وئەگەر وانەکەیت ئەوا پەیامەکەى خودات ڕانەگەیاندووە وبە جێت نەھێناوە، وخودا تۆ دەپارێزێت لە خەڵکی (کە بتکوژن) بێگومان خودا ڕێنمونی بێباوەڕان ناکات (هیدایەتیان نادات)} [المائدة:67]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِي وَتَذْكِيرِي بِآيَاتِ اللَّهِ فَعَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوا أَمْرَكُمْ وَشُرَكَاءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةً ثُمَّ اقْضُوا إِلَيَّ وَلَا تُنظِرُونِ } واتە: { (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) دەنگوباس وھەواڵی نوح -علیە السلام- یان بۆ بخوێنەرەوە کاتێک بە گەلەکەی ووت: ئەی گەلەکەم ئەگەر بە لاتانەوە قورس وگرانە مانەوەم لەناوتاندا وئامۆژگاری کردنم بۆتان بە ئایەتەکانی خودا ئەوا من پشتم بە خودا بەستووه ئێوەش کار وبڕیاری خۆتان کۆ بکەنەوە لەگەڵ ھاوبەشەکانتاندا ئەمجا با کار وبڕیارەکانتان شاراوە نەبێت بە لاتانەوە (بەڵکو با ئاشکرا بێت) پاشان پەلامارم بدەن وماوەم مەدەن } [يونس:71].
خواى گەورە سەبارەت بە وتەی موسا وهارون -علیهما السلام- لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە موسا وهارون -علیهما السلام- فەرموویانە، پاشان خودا وەڵامیان دەداتەوە: {قَالَا رَبَّنَا إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفرُطَ عَلَينَا أَو أَن يَطغَىٰ (45) قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسمَعُ وَأَرَىٰ (46)} واتە: {ھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە دەترسین دەستدرێژی بکاتە سەرمان پێش ئەوەی ئێمە ھیچ بڵێین یان زیاتر یاخی وسەرکەش ببێت (45) (خودا) فەرمووی: مەترسن بەڕاستی من لەگەڵتانم دەبیستم ودەبینم (46)} [طه:45-46]. خواى گەورە ئەوەى ڕوونکردووەتەوە کە پێغەمبەرانی دەپارێزێت -علیهم السلام- لە دوژمنانیان بۆیە ناتوان زیانیان پێبگەیەنن، وخواى گەورە باسی ئەوەى کردووە کە کۆتا وەحی (قورئان وسونەت) دەپارێزێت بۆیە کەس ناتوانێت بۆیان زیاد بکات یان لێیان کەم بکاتەوە یان دەستکاریان بکات وبیانگۆڕێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ} واتە: {بێگومان هەر ئێمه قورئانمان ناردۆته خوارەوه وبەڕاستی هەر ئێمەش دەیپارێزین} [الحجر : 9].
وپێغەمبەران -علیهم السلام- پارێزراون (مەعسومن) لە تووشبوون بە هەرشتێک کە پێچەوانەى ئەقڵی تەندروست وڕەوشتی جوان بێت؛ خواى گەورە وەسف وستایشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات ودەفەرموێت: {وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ} واتە: {وبە ڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وئاکار وخوویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت} [القلم:4]. وهەروەها سەبارەتی دەفەرموێت: {وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجنُون} واتە: {وھاوڕێکەتان (کە موحەممەدە -صلى اللە علیە وسلم-) شێت نییە (وەكو ئەوەى ئێوە دەیڵێن)} [التكوير:22]؛ وئەمیش بۆ ئەوەى پەیامەکەى خودا بە جوانترین شێوە بگەیەن وپێغەمبەران -علیهم السلام- سپێردراون بە گەیاندنى فەرمانەکانى خودا بۆ بەندەکان وهیچ تایبەتمەندیەکی پەروەردگارێتی یان خودایەتیان نییە بەڵکو ئەوان مرۆڤن وەکو هەموو مرۆڤەکانى تر، وتەنها جیاوازییان لەوەدایە کە خودا پەیامیان بۆ دەنێرێت لە ڕێگەی وەحی، خواى گەورە دەفەرموێت: { قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَمَا كَانَ لَنَا أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ} واتە: {پێغەمبەرەکانیان پێـیان ووتن ئێمە ھەر مرۆڤین وەکو ئێوە بەڵام خودا منەت دەنێت بەسەر ھەرکەسێک لە بەندەکانیدا کە بیەوێت (دەیکاتە پێغەمبەر) وئێمە ھەرگیز ناتوانین موعجیزە وبەڵگەیەکتان بۆ بھێنین مەگەر پاش ئیزن ومۆڵەتی خودا نەبێت وبا بڕواداران پشت ھەر بە خودا ببەستن} [إبراهيم:11]. وخواى گەورە فەرمانی کردووە بە پێغەمبەرەکەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کە بە ئومەتەکەى بفەرمووێت: {قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰ إِلَيَّ أَنَّمَا إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا} واتە: {بڵێ: من تەنها مرۆڤێکم وەکو ئێوە بەڵام من وەحیم (سروشم) بۆ دێت سەبارەت بە ئەوەى بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێکی تاک وتەنھایە جا ھەرکەسێک بەتەمایە بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری (لە قیامەتدا) ئەوا با کردەوەی چاک بکات وکەس نەکاتە هاوبەش وشەریکی پەروەردگار لە پەرستنیدا} [الكهف:110].
23. وئاینی ئیسلام بانگەوازى دەکات بۆ تەنها پەرستنی خودا ئەویش بە بنچینەى پەرستنە مەزنەکان کە بریتین لە: 1/نوێژ کردن: کە پێکهاتووە لە وەستان -قیام- وڕکوع بردن وسوجدە بردن ویادی خودا وستایشکردنی ونزاکردن، کە مسوڵمان لە ڕۆژێکدا دەبێت پێنج جار نوێژ بکات، وهەموو جیاوازییەکان نامێنێت لە نوێژدا کاتێک هەژار ودەوڵەمەند وسەرۆک وخەڵکی هەمووی پێکەوە لە یەک ڕیزدا ڕادەوەستن بۆ ئەنجامدانى نوێژ. 2/ وزەکاتدان: ئەمیش ڕێژەیەکی کەمە لە سامان -بە پێی چەند مەرج وڕێژەیەک کە خواى گەورە بڕیاری لەسەر داوە- کە واجبە لە سامانەکان دەربهێندرێت وبدرێت بە هەژارەکان وئەو چینانەى کە دیاریکراوە لە شەریعەتدا لە ساڵێکدا یەک جار. 3/ ڕۆژووگرتن: بریتیە لە خۆگرتنەوە لە ئەو شتانەى ڕۆژوو دەشکێنن بە درێژایی ڕۆژەکانى مانگی ڕەمەزان، کە مرۆڤ خۆی پەروەردە دەکات لەسەر ئیرادەت وتوانا وئارامگرتن. 4/حەج کردن: ئەمیش بریتیە لە مەبەستی سەردانیکردنی ماڵی خواى گەورە بۆ جێبەجێکردنی هەندێک دروشم وپەرستنی دیاریکراو لە شاری مەککەی پیرۆز لەسەر ئەو کەسانە واجبە کە لە توانایاندا هەیە (توانایی دارایی وجەستەیی)، یەکێک لە جوانییەکانى حەجکردن ئەوەیە کە هەمووی بە یەک ئاراستە داوا لە خودا دەکەن وهیچ جیاوازییەک نامێنێت لە نێوان مرۆڤەکاندا چونکە هەموویان هەمان جلیان لەبەردایە وبە یەک شێوە پەرستنەکان ئەنجامدەدەن.
وئاینی ئیسلام بانگی مرۆڤ دەکات بۆ پەرستنی خودا بە ئەنجامدانى پەرستنە مەزنەکان وجگە لەم پەرستنانە، وئەم پەرستنە مەزنانە خواى گەورە واجبی کردبوو لەسەر هەموو پێغەمبەران -علیهم الصلاة والسلام- وئومەتەکانیان، ومەزنترین پەرستنەکان بریتین لە:
یەکەم: نوێژکردن، خواى گەورە لەسەر مسوڵمانان فەرزی کردووە هەروەکو چۆن لەسەر پێغەمبەران -علیهم السلام- وئومەتەکانى پێشوو فەرزی کرد، وفەرمانى بە پێغەمبەر ئیبراهیمی خەلیل کرد -علیە السلام- کە ماڵەکەى (مسجد الحرام) پاک بکاتەوە بۆ تەوافکاران ونوێژخوێنان ئەوانەى لە ڕکوع وسوجدەدان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ جَعَلْنَا الْبَيْتَ مَثَابَةً لِّلنَّاسِ وَأَمْنًا وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى وَعَهِدْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ أَن طَهِّرَا بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْعَاكِفِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ} واتە: {کاتێک کە کەعبەمان گێڕا بە پەناگەی خەڵکی وجێی ئارامی وئاسایش (پێمان ووتن) شوێنی ئەو بەردەی ئیبراھیم -علیە سلام- لە سەری ڕادەوەستا -لە کاتی دروست کردنی کەعبە- بکەنە جێگای نوێژ وسپاردمان بە ئیبراھیم وئیسماعیل کە ماڵەکەم پاک بکەنەوە بۆ ئەوانەی کە بە دەوری کەعبەدا دەسوڕێنەوە، وبۆ ئەوانەی کە تێیدا دەمێننەوە، ھەروەھا بۆ ڕکوع بەران وسوجدە بەران} [البقرة:125]. خواى گەورە لەسەر موسا -علیه السلام- واجبی کرد هەر لەو کاتەی یەکەمجار بانگی موسای کرد، خواى گەورە دەفەرموێت: { إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (12) بەڕاستی من پەروەردگاری تۆم دەی پێڵاوەکانت دابکەنە (لەبەر ڕێزی شوێنەکە) چونکە بێگومان تۆ لە شیوی پیرۆزی (تووا - طووا) دایت (12) وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰ (13) من تۆم ھەڵبژاردووە (بۆ پێغەمبەرایەتی) کەواتە گوێ بگرە بۆ ئەوەی نیگا دەکرێت (بۆت) (13) إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (14) بەڕاستی ھەر من خوام ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە جگە لە من کەواتە من بپەرستە بە چاکی نوێژ ئەنجامبدە بۆ ئەوەى یادی من بکەیتەوە (14)} [طه: 12-14]. خواى گەورە سەبارەت بە وتەکانى عیسا -علیه السلام- سەبارەت بەوەى کە خودا فەرمانى پێکردووە بە ئەنجامدانى نوێژ وزەکات لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە عیسا -علیه السلام- فەرموویەتی: {وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا} واتە:{وپیرۆز وفەڕداری کردووم لە ھەرجێگایەکدا بم وفەرمانی پێداوم بە نوێژکردن وبە زەکاتدان ھەتا لە ژیاندام وزیندووم } [مريم:31]. ونوێژکردن لە ئاینی ئیسلامدا بریتیە لە وەستان -قیام- وڕکوع بردن وسوجدە بردن ویادی خواى گەورە وستایشکردنی ونزا وپاڕانەوە، مسوڵمان لە ڕۆژێکدا دەبێت پێنج جار نوێژ ئەنجامبدات، خواى گەورە دەفەرموێت: {حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ} واتە: {ئاگاداری نوێژەکانتان بن وبیانپارێزن و(بە تایبەتی) نوێژی ناوەڕاست (کە نوێژی عەسرە) ولە نوێژدا بوەستن بۆ خودا بە ئەوپەڕی ملکەچیەوە (بە بێ قسەکردن)} [البقرة:238]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {أَقِمِ الصَّلَاةَ لِدُلُوكِ الشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ اللَّيْلِ وَقُرْآنَ الْفَجْرِ إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا} واتە:{(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) نوێژ ئەنجامبدە لە کاتی لادانی خۆر (لە ناوەڕاستی ئاسمان) ھەتا (ھاتنی) تاریکی شەو ھەروەھا نوێژی بەیانی (ئەنجامبدە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت -ئامادەی دەبن وشاهێدی لەسەر دەدرێت- (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)} [الإسراء:78]. و -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «فَأَمَّا الرُّكُوعُ فَعَظِّمُوا فِيهِ الرَّبَّ عَزَّ وَجَلَّ وَأَمَّا السُّجُودُ فَاجْتَهِدُوا فِي الدُّعَاءِ فَقَمِنٌ أَنْ يُسْتَجَابَ لَكُمْ» واتە:«لە ڕکوع بردندا خودا بە مەزن وشکۆدار دابنێن*، ولە سوجدە بردندا** هەوڵ وکۆششی زۆر بدەن بۆ نزا کردن چونکە پێدەچێت زیاتر وەڵامتان بدرێتەوە» *(مەزندانان: (واتا بڵێن: زیکری بە مەزندانانی خودا بخوێنن: "سبحان ربي العظيم" ولەگەڵ ئەم زیکرە دەکرێت زیکری تریش بخوێندرێت بەڵام خوێندنی ئەم زیکرە واجبە)، **(سوجدە بردندا: دەبێت لە سوجدە بردنیشدا زیکری بە بڵند ومەزندانان بخوێندرێت ئەویش ووتنی: "سبحان ربي الأعلى"یە ولەگەڵ ئەم زیکرە دەکرێت زیکری تریش بخوێندرێت بەڵام خوێندنی ئەم زیکرە واجبە، وهەروەها سونەتیشە نزای زۆر بکرێت لە سوجدە بردندا) [صحيح مسلم].
دووەم: وزەکاتدان خودا فەرزی کردووە لەسەر مسوڵمانان هەروەکو چۆن فەرزی کردووە لەسەر پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام- وئومەتەکانیان ئەمیش ڕێژەیەکی کەمە لە سامان -بە پێی چەند مەرج وڕێژەیەک کە خواى گەورە بڕیاری لەسەر داوە- کە واجبە لە سامانەکان دەربهێندرێت وبدرێت بە هەژارەکان وئەو چینانەى کە دیاریکراوە لە شەریعەتدا لە ساڵێکدا یەک جار، خواى گەورە دەفەرموێت: {خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَّهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} واتە: {وەربگرە لە ماڵ وداراییان (زەکات و خێرکردن -سەدەقە-) تا بەھۆیەوە پاکیان بکەیتەوە (لە گوناھـ و تاوان) و(دڵیان) پوخت وخاوێن دەکەیت بەو ماڵ بەخشینە ودوعا ونزای خێریان بۆ بکە بەڕاستی دوعای تۆ ئارامی ودڵخۆشییە بۆ ئەوان وخودا بیسەر وزانایە} [التوبة:103]. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی بۆ یەمەن نارد -ڕەزای خواى لێبێت- پێی فەرموو: «إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ فَادْعُهُمِ الَى شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللهِ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ لِذَلِكَ فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ فَإِنْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ فِي فُقَرَائِهِمْ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ لِذَلِكَ فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ حِجَابٌ» واتە: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (جولەکە ونەسڕانیەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله)* وشاهێدی دان بەوەى من پێغەمبەری خودام، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە خێرکردن (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی پارە وماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله) [رواه الترمذي: 625].
سێیەم: خواى گەورە ڕۆژووگرتنی فەرزکردووە لەسەر مسوڵمانان هەروەکو چۆن فەرزی کردبوو لەسەر پێغەمبەران ونێردراونی پێشوو -علیهم الصلاة والسلام- وئومەتەکانیان، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} واتە: {ئەی ئەوانەی کە بڕواتان ھێناوە ڕۆژووتان لەسەر نووسراوە وفەرزکراوە ھەروەکو چۆن لەسەر ئومەتەکانى پێش ئێوە فەرز کرابوو؛ بۆ ئەوەی خۆتان بپارێزن ولە خودا بترسن} [البقرة:183]. وڕۆژووگرتن بریتیە لە: خۆگرتنەوە لەو شتانەى کە دەبنە هۆی ڕۆژوو شکاندن لە ماوەى ڕۆژەکانى مانگی ڕەمەزان، وڕۆژووگرتن نەفس ودەروونی مرۆڤ پەروەردە دەکات لەسەر توانا وبەهێزی وئارامگرتن. -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «يَقُولُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ: الصَّوْمُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ يَدَعُ شَهْوَتَهُ وَأَكْلَهُ وَشُرْبَهُ مِنْ أَجْلِي وَالصَّوْمُ جُنَّةٌ وَلِلصَّائِمِ فَرْحَتَانِ: فَرْحَةٌ حِينَ يُفْطِرُ وَفَرْحَةٌ حِينَ يَلْقَى رَبَّهُ» واتە: «خوای گەورە دەفەرموێت: «ڕۆژووگرتن بەدڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لەسەر دەدەمەوە؛ لە بەر من واز لە شەهوەتەکەی (ئارەزووەکەی) وخواردن وخواردنەوەکەی دەهێنێت، وڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، ڕۆژووگر دوو خۆشی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش وئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت (ئەوا دڵخۆش دەبێت بە ڕۆژوو شکاندنی)، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری (ئەوا دڵخۆشە بە پاداشتی ڕۆژووگرتنی)» [صحيح البخاري: 7492]،
چوارەم: حەج کردن، خواى گەورە فەرزی کردووە لەسەر مسوڵمانان هەروەکو فەرز کردنی لەسەر پێغەمبەرانی پێشوو -علیهم السلام- وئومەتەکانیان، وخواى گەورە فەرمانى بە پێغەمبەر ئیبراهیمی خەلیل کردووە -علیه السلام- کە خەڵکی بانگ بکات بۆ ئەنجامدانى حەج، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ} واتە: {وجاڕ بدە بەناو خەڵکیدا بۆ حەج کردن دێن بۆ لات (بۆ حەج) بە پیادە وبە سواری ھەموو وشترێکی لاواز (لەبەر ئەوەی) کە لە ھەموو ڕێگایەکی دوورەوە دێن} [الحج : 27]. وخواى گەورە فەرمانى بە پێغەمبەر ئیبراهیم کردووە -علیه السلام- کە ماڵە پارێزراو وبەنرخەکەی (مسجد الحرام) پاک بکاتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَاهِيمَ مَكَانَ الْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِي شَيْئًا وَطَهِّرْ بَيْتِيَ لِلطَّائِفِينَ وَالْقَائِمِينَ وَالرُّكَّعِ السُّجُودِ} واتە: {(بیریان بخەرەوە) کاتێک دیاریمان کرد بۆ ئیبراھیم (علیە السلام) جێگای کەعبە (پێمانووت) ھیچ شتێک مەکەرە ھاوبەشم، وماڵەکەم (مزگەوتی حەرام) پاک بکەرەوە بۆ تەوافکاران وبۆ نوێژخوێنان (بە پێوە) وڕکوعبەران وسوجدەبەران} [الحج:26]. وحەج کردن بریتیە لە: مەبەست لە سەردانیکردنی ماڵی خودا (مسجد الحرام) لە شاری مەککە بۆ ئەنجامدانى هەندێک کردەوە دروشم وپەرستنی دیاریکراو لەو شارە پیرۆزەدا یەکجار لە تەمەندا؛ ئەمیش لەسەر کەسێک فەرزە کە توانای دارایی وتەندروستی هەبێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ} واتە: {خوای گەورەش بڕیاریداوە لەسەر خەڵکی حەج وسەردانی (بیت الحرام) بکەن تەنھا لەسەر ئەوانە فەرزە کە توانای (دارایی وتەندروستیان) ھەیە، جا ئەوەی کە باوەڕی نەھێناوە، ئەوە با بزانێت بەڕاستی خودا بێ نیازە لە ھەموو خەڵکی (پێویستی بە چاکە وپەرستنی کەس نییە)} [آل عمران:97]. لە حەجدا هەموو حاجیە مسوڵمانەکان کۆ دەبنەوە لە یەک شوێندا بە دڵسۆزیەوە پەرستن بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالى- ئەنجامدەدەن وهەموو حاجیەکان دروشمەکانی حەج جێبەجێ دەکەن بەهەمان شێوە ویەک چۆنیەتی بۆیە لەم شوێنە پیررۆزەدا هیچ جیاوازییەکی ژینگەیی وڕەچەڵەکی وڕۆشنبیری وئاستی بژێوی ژیان نامێنێت.
24. مەزنترین تایبەتمەندی پەرستنەکان لە ئیسلامدا ئەوەیە کە چۆنیەتی وکاتی ئەنجامدان ومەرجەکانیان خواى گەورە لە شەریعەتدا فەرمانی پێکردووە وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- گەیاندوویەتی، ومرۆڤ بە هیچ شێوەیەک دەستکاری وگۆڕانکاری تێدا نەکردووە نە بە زیاد کردن ونە بە کەمکردن هەتاوەکو ئەمڕۆش، وهەموو ئەم پەرستنە مەزنانە هەموو پێغەمبەران -علیهم السلام- بانگەوازییان بۆ کردووە.
مەزنترین تایبەتمەندی پەرستنەکان لە ئیسلامدا ئەوەیە کە چۆنیەتی وکاتی ئەنجامدان ومەرجەکانیان خواى گەورە لە شەریعەتدا فەرمانی پێکردووە وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- گەیاندوویەتی، ومرۆڤ بە هیچ شێوەیەک دەستکاری وگۆڕانکاری تێدا نەکردووە نە بە زیاد کردن ونە بە کەمکردن هەتاوەکو ئەمڕۆش، خواى گەورە دەفەرموێت: {ٱليَومَ أَكمَلتُ لَكُم دِينَكُم وَأَتمَمتُ عَلَيكُم نِعمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ ٱلإِسلَٰمَ دِينٗا} واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم بۆ تەواو (کامڵ) کردووە وچاکە ونیعمەتی خۆم بە تەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا وڕازی بووم کە ئیسلام ئاینتان بێت} [المائدة:3]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {فَٱستَمسِك بِٱلَّذِي أُوحِيَ إِلَيكَ إِنَّكَ عَلَىٰ صِرَٰطٖ مُّستَقِيمٖ} واتە: {کەواتە دەست بگرە بەو قورئانەوەی بۆت نێردراوە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕێبازێکی ڕاستیت} [الزخرف:43]. وخواى گەورە سەبارەت بە نوێژکردن دەفەرموێت: {فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ فَإِذَا اطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا} واتە: {ئینجا کاتێک نوێژەکانتان ئەنجامدا یادی خوا بکەن بە وەستانەوە و بە دانیشتنەوە و لەسەر تەنیشتتان (بە پاڵکەوتنەوە) جا ھەر کاتێک دڵ ئارام بوون (و ترستان نەما) ئەو کاتە نوێژەکانتان بە ڕێک و پێکی بکەن بەڕاستی نوێژ ھەمیشە لەسەر باوەڕداران فەرز کراوێکی کات بۆ دیاریکراوە} [النساء:103]. وسەبارەت بە ئەو چینانەى کە زەکاتیان پێدەدرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا ٱلصَّدَقَٰتُ لِلفُقَرَاءِ وَٱلمَسَٰكِينِ وَٱلعَٰمِلِينَ عَلَيهَا وَٱلمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُم وَفِي ٱلرِّقَابِ وَٱلغَٰرِمِينَ وَفِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱبنِ ٱلسَّبِيلِ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ} واتە: {بەڕاستی زەکاتدان تەنھا (بۆ ئەم کۆمەڵانەیە کە خوای گەورە باسی کردوون) ئەوانیش بۆ بێ نەوایان -ئەوانەى هیچ شتێکیان دەستناکەوێت- وبۆ ھەژاران -ئەوانەى هەیانە بەڵام بە پێی پێویستی نییە- وبۆ کرێکارانێک کە زەکات کۆ دەکەنەوە و ئەوانەی دڵیان دادەھێنرێت (بۆ خۆشویستنی ئیسلام) و بۆ ئازاد کردنی بەندە وکۆیلەکان و بۆ قەرزاران و بۆ موجاهیدان وتێکۆشەران لە پێناوى خودا و بۆ ڕێبوارانی پەککەوتە ئەمە پێویست کراوە وفەرزکراوە لەلایەن خواوە، و خوا زانا و کاردروستە} [التوبة:60]. وخواى گەورە سەبارەت بە ڕۆژووگرتن دەفەرموێت: { شَهرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِي أُنزِلَ فِيهِ ٱلقُرءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلهُدَىٰ وَٱلفُرقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهرَ فَليَصُمهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَو عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّن أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱليُسرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلعُسرَ وَلِتُكمِلُواْ ٱلعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُم وَلَعَلَّكُم تَشكُرُونَ} واتە: {مانگی ڕەمەزان مانگێکە قورئانی تێدا نێردراوەتە خوارەوە بە ڕێنما بۆخەڵکی وبەڵگە گەلێکی ڕۆشن بۆ ڕێنموونی و جیاکردنەوەی (دروست ونادروست) ئینجا ھەرکەسێک لە ئێوە مانگی ڕەمەزانی بینی (باڵغ بوو وتەندروستی باش بوو وموسافیر نەبوو) با بەڕۆژوو بێت و ھەرکەسێک نەخۆش بوو یان لە سەفەردا بوو با بە ئەندازەی ئەو ڕۆژانە قەزای بکاتەوە لە چەند ڕۆژێکی تردا خوا ئاسانی بۆ ئێوە دەوێت، و گرانی ناوێت بۆتان (قەزای ڕەمەزانتان لەسەر دانرا) تا مانگەکە (بگرن) بەتەواوی و بە گەورە ناوی خوا بەرن لەسەر ئەو ڕێنمونیەی کە کردوونی وتا سوپاسی (خوا) بکەن} [البقرة:185]. وخواى گەورە سەبارەت بە حەج دەفەرموێت: {ٱلحَجُّ أَشهُرٞ مَّعلُومَٰتٞ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلحَجِّ وَمَا تَفعَلُواْ مِن خَيرٖ يَعلَمهُ ٱللَّهُ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقوَىٰ وَٱتَّقُونِ يَـٰأُوْلِي ٱلأَلبَٰبِ} واتە:{(کاتی) حەج لە چەند مانگێکی دیاری کراودایە ئەمجا ھەرکەسێک لەم مانگانەدا حەجی لەسەر خۆی پێویست کرد با ئیتر نەچێتە لای خێزانى و بەدکاری نەکات و دەمەقاڵێ نەکات لە حەجدا و ھەرچی بکەن لە چاکە خوا پێی دەزانێت وتوێشووی (پارێزکاری) ولە خواترسان ھەڵبگرن کە باشترین توێشوو لە خوا ترسانە ولە من بترسن ئەی ھۆشمەندان} [البقرة:197]. وهەموو ئەم پەرستنە مەزنانە سەرجەم پێغەمبەران بانگەشەیان بۆ ئەنجامدانیان کردووە -علیهم الصلاة والسلام-.
25. پێغەمبەری ئیسلام ناوى موحەمەدی کوڕی عبداللەیە لە نەوەى ئیسماعیل کوڕی ئیبراهیمە -علیهم السلام- لە شاری مەککە لە ساڵی 571ز لە دایکبووە، ولە مەککە وەحی بۆ نێردرا وبوو بە پێغەمبەر، ولە پاشان کۆچی کرد بۆ مەدینە وبە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان بەشداری قەومەکەى نەبوو لە بت پەرستی وکارەکانى سەردەمی جاهیلیەت، تەنها لە کردەوە باشەکان بەشداریان بوو، وهەر لەسەر ڕەوشتی مەزن بوو پێش ئەوەى ببێت بە پێغەمبەر، وقەومەکەى بە (صادق الأمین) واتە (ڕاستگۆی دەستپاک) ناویان دەبرد، وخواى گەورە لە تەمەنی چل ساڵیدا وەحی بۆی نارد وبوو بە پێغەمبەر وپشتیوانی لێی کرد ویارمەتی دا ئەویش بە بەخشینی چەندەها ئایەت ونیشانە وموعجیزە ولە مەزنترینیان قورئانی پیرۆزە کە مەزنترین ئایەت وموعجیزەى پێغەمبەرانە وموعجیزەیەکە کە هەتاوەکو ئەمڕۆ ماوەتەوە، وکاتێک خواى گەورە ئاینەکەى بۆ کامڵ کرد وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاینەکەى وەکو خۆی بە کامڵی وجوانی گەیاند لە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ولە شاری مەدینە لە گۆڕ دانرا، وپێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پێغەمبەرە کە خواى گەورە ناردی بە هیدایەت وڕۆشنایی وئاینی هەق بۆ ئەوەى خەڵکی دەربهێنێت لە تاریکایی کوفر وبت پەرستی ونەزانین بۆ ڕۆشنایی ونوری تەوحید (یەکخواپەرستی) وئیمان، وخواى گەورە شاهێدی بۆ داوە کە ناردوویەتی بۆ بانگەوازی کردن بۆ لای خواى گەورە بە ئیزنی ئەو زاتە مەزنە.
خواى گەورە بە خاوەن ڕەوشتی مەزن وەسفی پێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: {وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ } واتە:{و بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت} [القلم:4]. وکاتێک گەیشت بە تەمەنی چل ساڵی خواى گەورە پشتیوانی کرد وسەری خست ئەمیش بە پێبەخشینی ئایەت وبەڵگە ونیشانە وموعجیزە مەزنەکان، ومەزنترین موعجیزە قورئانی پیرۆزە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مَا مِنَ الأَنْبِيَاءِ نَبِيٌّ إِلَّا أُعْطِيَ مَا مِثْلهُ آمَنَ عَلَيْهِ البَشَرُ وَإِنَّمَا كَانَ الَّذِي أُوتِيتُ وَحْيًا أَوْحَاهُ اللَّهُ إِلَيَّ فَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَكْثَرَهُمْ تَابِعًا يَوْمَ القِيَامَةِ» واتە: «هەموو پێغەمبەرێک موعجیزەی پێ بەخشراوە بۆ ئەوەى خەڵکی باوەڕی پێ بهێنێت، بەڵام ئەوەى بە من بەخشراوە* وەحیە لە لایەن خوداوە بۆیە هیوام ئەوەیە کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا» *(مەبەست قورئانی پیرۆزە کە گەورەترین موعجیزەیە) [صحيح البخاري]. وقورئانی پیرۆز بریتیە لە وەحی (سروشی) خودا بۆ پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە سەبارەت بە قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: {ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ} واتە: {ئەم قورئانە ھیچ گومانێکی تێدا نییە (کـە لەلایـەن خوای گـەورەوە نـێـردراوە) ڕێنیشاندەری پارێزکار و لە خوا ترسانە (پارێزکاران ولە خوا ترسان بە زانست وزانیاری بەسوود وکار وکردەوەی چاکە پێدەکەن وسوودی لێوەردەگرن، چونکە ئەوانن لە پەروەردگاریان دەترسن وشوێن فەرمان وڕێنمایەکانی دەکەون)} [البقرة:2]. وهەروەها خواى گەورە سەبارەت بە قورئانی پیرۆز لە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا} واتە: {ئەوە بۆ بیر ناکەنەوە لە قورئان؟ خۆ ئەگەر لەلایەن کەسێکی ترەوە بووایە جگە لە خوا بێگومان دەیانبینی تیایدا جیاوازیی زۆر} [النساء:82]. خواى گەورە بەرەنگاری مرۆڤ وجنۆکە بووەوە بەوەى کە ئەگەر دەتوانن با کتێبێک وەکو قورئانی پیرۆز بهێنن، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُل لَّئِنِ اجْتَمَعَتِ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَىٰ أَن يَأْتُوا بِمِثْلِ هَٰذَا الْقُرْآنِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن} [الإسراء:88]. وخواى گەورە بەرەنگاریان بووە بەوەى کە ئەگەر دەتوانن با دە سورەت وەکو سورەتەکانى قورئانی پیرۆز بهێنن، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُوا بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُوا مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} واتە: {یان ئەوانە دەڵێن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو (قورئانە)ی ھەڵبەستووە بڵێ دەی ئێوەش دە سورەتی وەکو ئەو (قورئانە) بھێنن ھەڵبەستراو بن وبانگ بکەن (لە پشتیوانیتان) ھەرکەس دەتوانن بێجگە لە خوا ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن} [هود:13]. بەڵکو خواى گەورە بەرەنگاریان بووەوە بەوەى کە ئەگەر دەتوانن با تەنانەت یەک سورەتیش بێت وەکو سورەتەکانى قورئانی پیرۆز بیهێنن، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّمَّا نَزَّلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا فَأْتُوا بِسُورَةٍ مِّن مِّثْلِهِ وَادْعُوا شُهَدَاءَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} واتە: {وئەگەر ئێوە لەگومان دان لەم (قورئانەی) کەناردومانەتە خوارەوە بۆ بەندەی خۆمان(موحەممەد ) دەی سورەتێک بهێنن بە وێنەی ئەو وبانگی ھاوکارەکانتان بکەن (لە ڕەوانبێژان وشاعیران) بێجگە لە خوا ئەگەر ڕاست دەکەن (وبە فەرموودەی خوای نازانن)} [البقرة:23].
وقورئانی پیرۆز تاکە ئایەت ونیشانە وموعجیزەیە کە ماوەتەوە لە موعجیزە وئایەتەکانى پێغەمبەران هەتاوەکو ئەمڕۆ، وکاتێک خواى گەورە ئەم ئاینەى کامڵ کرد بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وبە ئەوپەڕی جوانی وکامڵی ئاینەکەى گەیاند؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ولە شاری مەدینە لە گۆڕ دانرا. وپێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا پێغەمبەر -نبي- وكۆتا نێردراوە -رسول-ە، خواى گەورە دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} واتە: {موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم- باوکی ھیچ یەك لە پیاوانتان نییە (نە زەیدی کوڕی حاریثە و نە ھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێردراوی خوا و کۆتاھەمینی پێغەمبەرانە و خوا بە ھەموو شتێك زانایە} [الأحزاب:40]. لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «إِنَّ مَثَلِي وَمَثَلَ الأَنْبِيَاءِ مِنْ قَبْلِي كَمَثَلِ رَجُلٍ بَنَى بَيْتًا فَأَحْسَنَهُ وَأَجْمَلَهُ إِلَّا مَوْضِعَ لَبِنَةٍ مِنْ زَاوِيَةٍ فَجَعَلَ النَّاسُ يَطُوفُونَ بِهِ وَيَعْجَبُونَ لَهُ وَيَقُولُونَ هَلَّا وُضِعَتْ هَذِهِ اللَّبِنَةُ؟ قَالَ: فَأَنَا اللَّبِنَةُ وَأَنَا خَاتِمُ النَّبِيِّينَ» واتە: «نمونەى من وپێغەمبەرانی پێش من وەکو نمونەى پیاوێکە خانوویەکی بە جوانى دروستکردبێت تەنها شوێنی خشتێکی مابێت لە گۆشەیەکدا، وخەڵکی بە دەوروپشتی خانووەکەدا بسوڕێنەوە وبە لایانەوە جوان بێت ودەڵێن: خۆزگایە ئەو خشتە دابنرێت؟ -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی:«من ئەو خشتەم ومن کۆتا پێغەمبەرم». [صحيح البخاري]. ولە ئینجیلدا مەسیح (عیسا) -علیه السلام- موژدەی داوە بە هاتنی پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-: (ئایا هەرگیز نەتانخوێندووەتەوە لە پەڕە تۆمارکراوەکاندا -کتێبەکانى پێشوودا- : ئەو بەردەی کە هەموو بنیاتکەرەکان ڕەتیان کردەوە؛ ئێستا بووە بە بەردی سەرەکی لە گۆشەکەدا، ئەمە کردەوەى پەروەردگارە وسەیرە لە چاوی ئێمەوە -بە لای ئێمەوە-).
لەو تەوراتەی کە لە ئەمڕۆدا هەیە وتەیەکی تێدایە کە خودا بە موسا -علیه السلام- دەفەرموێت: (پێغەمبەرێک بەرز دەکەمەوە لە نێو براکانیان، وەکو تۆیە و وتەی خۆم دەکەمە نێو دەمی، بۆیە هەموو شتێک دەگەیەنێت کە من بۆی دەنێرم -بە وەحی-). وپێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- خواى گەورە ناردی بە هیدایەت وئاینی هەق وشاهێدی بۆی داوە کە لەسەر هەقە وبە ئیزنی خودا وەکو پێغەمبەر وبانگخواز نێردراوە بۆ ئەوەی خەڵکی بانگ بکات بۆ ﻻی خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَّٰكِنِ اللَّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ وَالْمَلَائِكَةُ يَشْهَدُونَ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا} واتە: {بەڵام خوا شاهێدی دەدات لەسەر ئەوەى ئەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە بۆت بە زانینی خۆی ناردوویەتیە خوارەوە و فریشتەکانیش شاهێدی دەدەن خوا بەسە کە شاهێد بێت} [النساء:166]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا} واتە: {خوا ئەو زاتەیە کە پێغەمبەری خۆی ناردووە بە ڕێنموونیی وئاینێکی ڕاست ودروستەوە، ھەتا بەسەر ھەموو ئاینێکدا سەری بخات ھەرچەندە ھاوبەش پەیداکەرانیش (موشریکانیش) پێیان ناخۆش بێت} [الفتح:28]. خواى گەورە بە هیدایەت ناردی بۆ ئەوەى خەڵکی دەربهێنێت لە تاریکایی بت پەرستی وکوفر ونەزانین وجەهالەت وخوڕافیات بۆ نور وڕۆشنایی تەوحید وئیمان (باوەڕ)، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} واتە: {خوا ڕێنمونی کەسێکی پێدەکات شوێن ڕەزامەندی ئەو بکەوێت بۆ ڕێگەکانی ئارامی و ئاشتی و دەریان دەھێنێت لەتاریکیەکانی (کوفر وبێباوەڕیەوە) بۆ ناو ڕووناکی (ئیمان و ئیسلام) بە فەرمانی خۆی وڕێنمونیان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست} [المائدة:16]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {الر كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ } واتە: {بە (ئەلیف لام ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، ئەمە کتێبکە ناردومانەتە خوارەوە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بۆ ئەوەی خەڵکی ڕزگار بکەیت لەتاریکیەکانەوە بۆ ڕووناکی (لەتاریکی بێباوەڕیەوە بۆ ڕووناکی باوەڕ وئیمان) بە ئیزنی پەروەردگاریان (رێنمونیان بکەیت) بۆ ڕێگای (خوای) بە دەسەڵات وشکۆدار و سوپاس کراو} [إبراهيم:1].
26. وشەریعەتی ئیسلام کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە کۆتا پەیام وشەریعەتی خودایە، وشەریعەتێکە لە ئەوپەڕی کامڵیدایە لە هەموو ڕوانگەیەکەوە، وهۆکاری چاکبوونی دینداری ودونیای خەڵکیە، وبە پلەی یەکەم پارێزگاری دەکات لە: ئاینی خەڵکی، وخوێنیان (نەفسیان)، وسامانیان، وئەقڵیان ونەوەکانیان، وئاین وشەریعەتی ئیسلام هەڵوەشێنەرەوەى هەموو ئاین وشەریعەتەکانى پێشووە (واتە: نابێت چیتر شەریعەت وئاینەکانى پێشووتر پەیڕەو وکردەوەیان پێبکرێت)؛ هەروەکو چۆن شەریعەت وئاینەکانى پێشووتر یەکتریان هەڵوەشاندنەوە لە ڕوانگەى پەیڕەو کردن وکردەوە پێکردن.
شەریعەتی ئیسلام کە پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە؛ دواین پەیام وشەریعەتی خودایە، وخواى گەورە بەم پەیامە ئاینی کامڵ کرد ونیعمەتی خۆی ڕژاند بەسەر خەڵکیدا ئەمیش بە ناردنی پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، خوای گەورە دەفەرموێت: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە وبەھرە ونیعمەتی خۆم بە تەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئاینتان بێت} [المائدة:3]. وشەریعەتی ئیسلام لە ئەوپەڕی کامڵیدایە وهۆکاری چاکبوونی دینداری خەڵکی ودونیایانە، چونکە هەموو ئەو شتانەى تێدایە کە لە شەریعەتەکانى پێشوودا هەبوو وتەواو وکامڵی کردن، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا} واتە: {بەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە} [الإسراء:9]. وشەریعەتی ئیسلام هات بە لابردن وهەڵوەشاندنەوەى ئەو قورسی وناڕەحەتیانەی کە لەسەر ئومەتانى پێشوو هەبوو، خواى گەورە دەفەرموێت: {الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} واتە: {(ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) دەکەون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتێب سیفەتەکانی دەزانن ودەیناسن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە وشتە پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وشتە پیسەکانیان لێ حەرام (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکان وئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون لەسەریان لای دەبات ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێردراوەتە خوارەوە ئەوان ھەموو (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن} [الأعراف:157]. شەریعەتی ئیسلام هەڵوەشێنەرەوەى شەریعەتەکانى پێشووی ئاینی پێغەمبەرانی پێشووە (واتا: نابێت چیتر کردەوەیان پێبکرێت)، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ } واتە: {وئەم قورئانەمان ناردە خوارەوە بۆ تۆ بە هەق وڕاستی وکتێبەکانی پێش خۆی بە ڕاست دەزانێت وپشتیوانیان لێدەکات (پێش دەست تێخستن وگۆڕینیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) وچاودێریانە کەواتە حوکم وبڕیار بدە لەناو نامەدارەکاندا بەوەی خودا ناردوویەتیە خوارەوە, وشوێن ھەوا وئارەزووی ئەوان مەکەوە لانەدەیت لەو حوکم و بڕیارە ھەق وڕاستەی کە بۆت ھاتووە دامان ناوە بۆ ھەر ئوممەتێک لە ئێوە شەریعەت وڕێگەیەکی ڕوون وئەگەر خودا بیویستایە ئێوەی ئەکرد بەیەک ئوممەت وکۆمەڵ بەڵام (نەیکردوون) بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە لەو شەریعەت ویاسایانەی کە پێی بەخشیوون کەواتە پێشبڕکێ بکەن بۆ ئەو شتانەی کە چاکن گەڕانەوەتان ھەر بۆ لای خودایە بە گشتی ئەمجا ھەواڵتان پێدەدا سەبارەت بەوەی کە لە ژیانی دونیادا تێیدا جیاواز وناکۆک بوون} [المائدة:48]. قورئانی پیرۆز کە شەریعەتیشی لە خۆگرتووە وەکو بەڕاستدانانێک بۆ کتێبەکانی خودا هاتووە لە پێشوودا، وفەرمانڕەوایە بەسەریانەوە، وهەڵوەشێنەرەوەیانەوە (واتە نابێت چیتر حوکم بەو پەیامانەى پێشوو بکرێت وەکو: تەورات وئینجیل وجگە لە ئەمانە)
27. لە ڕۆژی قیامەتدا؛ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- هیچ ئاینێک قبوڵ ناکات جگە لە ئاینی ئیسلام، ئەو ئیسلامەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە، وهەرکەسێک شوێنی ئاین وبەرنامەیەکی تر بکەوێت جگە لە ئیسلام ئەوا لێی قبوڵ ناکرێت ولە دۆڕاوەکان دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پاش ئەوەى موحەمەدی نارد وەکو پێغەمبەرێک -صلى اللە علیە وسلم-؛ هیچ ئاینێکی تر قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا جگە لە ئاینی ئیسلام، ئەو ئیسلامەى کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێی هاتووە، وهەرکەسێک شوێنی ئاین وبەرنامەیەکی تر بکەوێت جگە لە ئیسلام ئەوا لێی قبوڵ ناکرێت ولە دۆڕاوەکان دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا. خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ} واتە: {ھەرکەسێک جگە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ھەر ئاینێکی تر ھەڵبژێرێت ئەوا خوای گەورە لێی وەرناگرێت} [آل عمران:85]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَمَن يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ} واتە: { بەڕاستی دینی پەسەندکراو لای خوا (ھەر) ئیسلامە دوو بەرەکی نەکەوتە نێوان ئەوانەی کە پەیامیان بۆ ھاتبوو مەگەر دوای ئەوە نەبێت کە زانستی ڕاست وتەواویان بۆ ھات (ئەم لادانەشیان) لە ڕوانگەى ستەم و حەسوودیەوە بوو لە نێو خۆیاندا جا ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بە ئایەتەکانی خوا (کە قورئانە) ئەوا بەڕاستی خوا زوو حسێبی لەگەڵ دەکات} [آل عمران:19]. وئاینی ئیسلام ئاینی پێغەمبەر ئیبراهیمی خەلیلی خودا بووە -علیه السلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يَرْغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفْسَهُ وَلَقَدِ اصْطَفَيْنَاهُ فِي الدُّنْيَا وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ } واتە: {کێ ڕوو وەردەگێڕێت لە ئایینی ئیبراھیم -علیه السلام-؟ مەگەر کەسێک کە خۆی گێل ونەفام کردبێت؟ سوێند بێت بێگومان ئیبراھیممان ھەڵبژارد لە دونیادا وبێگومان ئەو لە ڕۆژی دواییدا لە چاکەکارانە} [البقرة:130]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا} واتە: {ئایا کێ ئایینی چاکتر و جوانترە (وکێ دیندارترە) لە کەسێک کە ڕووی خۆی یەکلا کردبێتەوە بۆ خوا لە ھەمان کاتدا ئەو کەسە چاکەکار بێت و شوێنی ئاینی ئیبراھیم کەوتبێت بەڕاستی و پاکی (کە بە ویستی خۆی لە بەتاڵی وگومڕایی لای داوە بۆ لای ڕاستی) و خوا ئیبراھیمی ھەڵبژارد بە دۆست و خۆشەویستی خۆی} [النساء:125]. وخواى گەورە فەرمانی کردووە بە پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- کە بفەرموێت: {قُلْ إِنَّنِي هَدَانِي رَبِّي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ دِينًا قِيَمًا مِّلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى الله علیه وسلم-) بڵێ بێگومان من پەروەردگارم ڕێنمونی کردووم بۆ ڕێگای ڕاست ئاینێکی زۆر ڕاست و پاک (کە ھیچ لاریەکی تیا نییە) ئایینی ئەو ئیبراھیمەیە کە لە ھەموو ئایینە ناڕاستەکان لایداوە بۆ پەرستنی خوا بە تەنھا وبە ھیچ جۆرێک لە ھاوبەش پەیداکەران (موشریکان) نەبووە} [الأنعام:161].
28. قورئانی پیرۆز کتێبی خودایە کە بە وەحی ناردی بۆ پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- و وتەی خودای پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکانە، وخودا ڕکابەرایەتی مرۆڤ وجنۆکەکانى کرد کە کتێبێک بهێنن وەکو قورئانی پیرۆز وڕکابەرایەتیەکە بەردەوامە هەتاوەکو ئەمڕۆ، وقورئانی پیرۆز وەڵامی زۆر پرسیاری گرنگ دەداتەوە کە جێگای سەرگەردانى وسەرسوڕمانیە لە لای ملیۆنەها مرۆڤ، وقورئانی پیرۆز پارێزراوە هەتاوەکو ئەمڕۆ بەو زمانەى کە پێی دابەزیووە ئەویش زمانى عەرەبیە وتەنانەت پیتێکیشی لێ کەم نەبووەتەوە وچاپکراوە وبڵاوکراوەتەوە، وکتبێکی مەزنە وپڕە لە موعجیزە ودەبێت مرۆڤ بیخوێنێتەوە یان واتا وەرگێڕاوەکانى بخوێنێتەوە، وهەروەها سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرموودەکانی وفێرکردنەکانى وسیرەتی پارێزراوە وگێڕدراونەتەوە بۆمان بە پێی زنجیرەیەک لە گێڕەرەوەى متمانەپێکراو ولە چەندەها کتێبدا چاپکراون بە زمانى عەرەبی ئەو زمانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەی پێی کردووە و وەرگێڕدراون بۆ سەر چەندەها زمان لە جیهاندا، وقورئانی پیرۆز وسونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تاکە سەرچاوەن بۆ ئەحکام ویاساکانى ئاین وشەریعەتی ئیسلام، ونابێت کردەوەى ئەو تاکانەى کە خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام وەکو سەرچاوە دابنرێن؛ بەڵکو تاکە سەرچاوە کە دەبێتە لێیەوە فێری ئەحکامەکانى ئاینی ئیسلام بین بریتیە لە وەحی خودا: قورئانی پیرۆز وسونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
قورئانی پیرۆز ئەو کتێبەیە کە خودا بە وەحی (سروش) ناردی بۆ پێغەمبەرێک کە لە گەلی عەرەبە ئەویش موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم- وبە زمانى عەرەبی، وئەم کتێبە وتەی پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکانە -سبحانه وتعالى-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَإِنَّهُ لَتَنزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ (192) و بەڕاستی ئەم (قورئانە) دابەزێنراوی پەروەردگاری جیھانیانە (192) نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ (193) جوبرەیلی ئەمین ھێنایە خوارەوە (193) عَلَىٰ قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنذِرِينَ (194) بۆ سەر دڵی تۆ بۆ ئەوەی لە ترسێنەران بیت (194) بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُّبِينٍ (195) بەزمانێکی عەرەبی پاراو وڕوون (195)} [الشعراء:192-195]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى الْقُرْآنَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ } واتە: {بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) قورئانت پێدەدرێ (فێر دەکرێیت) لەلایەن خوای کاردروست و زاناوە} [النمل:6]. وئەم قورئانە لە لایەن خوداوە نێردراوەتە خوارەوە و بەڕاستدانانى کتێبە ئاسمانیەکانی پێشووە کە خودا ناردوویەتی، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ هَٰذَا الْقُرْآنُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ الَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ الْكِتَابِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ الْعَالَمِينَ} واتە: {ڕەوا نییە و ناگونجێت کە ئەم قورئانە ھەڵبەسترا بێت وقسەی جگە لە خودا نییە (چونکە کەس ناتوانێت قسەی وا بکات جگە لە خودا) بەڵکو بەڕاست دانەری ئەو (کتێبانەی) پێش خۆیەتی (پێش دەستکاری کردنیان) و ڕوونکەرەوەی کتێبە ئاسمانیەکانە (ئەم قورئانە) ھیچ گومانی تێدا نییە لە لایەن پەروەردگاری جیھانیانەوە ھاتووە} [يونس:37]. قورئانی پیرۆز زۆربەی ئەو مەسەلانە ڕووندەکاتەوە کە جولەکە وگاوڕەکان سەبارەتی ناکۆک بوون لە ئاینەکەیاندا، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ } واتە: {بەڕاستی ئەم قورئانە دەیگێرێتەوە بۆ نەوەی ئیسـرائیل زۆربەی ئەو مەسەلانەی کە ئەوان تێیدا جیاوازن} [النمل:76].
وقورئانی پیرۆز ئەوەندە بەڵگە ونیشانەى ئاشکرا وڕوونی تێدایە کە ببێتە بەڵگە بەسەر خەڵکیەوە بۆ ئەوەى ئەو ڕاستی وهەقیقەتانە بناسن کە پەیوەستە بە خواى گەورەوە -سبحانه وتعالى- وئاینەکەى وپاداشت وسزادانی، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ} واتە: {سوێند بە خودا بەڕاستی لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی ھەموو جۆرە نموونەیەك تا پەند وئامۆژگاری لێوەربگرن} [ الزمر:27]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {وَنَزَّلنَا عَلَيكَ ٱلكِتَٰبَ تِبيَٰنٗا لِّكُلِّ شَيءٖ وَهُدٗى وَرَحمَةٗ وَبُشرَىٰ لِلمُسلِمِينَ} واتە: {ئێمە قورئانمان ناردووەتە خوارەوە بۆت کە ڕوونکەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وڕێنمونی و میھرەبانی و موژدەیە بۆ موسڵمانان} [النحل:89]. وقورئانی پیرۆز وەڵامی هەندێک پرسیار دەداتەوە کە هۆی سەرگەردان بوونی ملیۆنەها مرۆڤن، قورئانی پیرۆز ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ} واتە: {ئایا نەیان بینی (نەیانزانیووە) ئەوانەی بێباوەڕن کە ئاسمانەکان و زەوی ھەردووکیان پێکەوە لکابوون (ویەک پارچە بوون) ئەمجا لە یەکترمان جیاکردنەوە و فەراھەممان ھێنـا لەئاو ودروستمان کردووە ھەموو شتێکی زیندوو دەی ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟} [الأنبياء:30]. وچۆن خواى گەورە مرۆڤی دروستکرد، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِن كُنتُمْ فِي رَيْبٍ مِّنَ الْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ وَنُقِرُّ فِي الْأَرْحَامِ مَا نَشَاءُ إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰ أَرْذَلِ الْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِن بَعْدِ عِلْمٍ شَيْئًا وَتَرَى الْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَا أَنزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ} واتە: {ئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لە گوماندان دەربارەی زیندووبوونەوە ئەوسا (بزانن) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروستکردووە لە خاک (خۆڵ) پاشان (نەوەکان) لە دڵۆپە ئاوێک -نوتفەیەک- (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) پارچە خوێنێکی مەیو دوای ئەوە (دەبێتە) پارچە گوشتێک شکڵ و شێوە کێشراو و شکڵ و شێوە نەکێشراو بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە بۆ ئێوە و لە مناڵداندا دەیھێڵینەوە (ڕایدەگرین) ئەو (بێچووەى) بمانەوێت (لەبار نەچێت) تا کاتێکی دیاریکراو پاشان (لەسکی دایکتان) دەرتان دەھێنین بە ساوایی پاشان گەورە دەبن هەتا دەگەنە تەواوی ھێز وتواناتان و (لەم تەمەنەدا) ھەندێکتان دەمرێندرێت و ھەندێکتان دەگەیەنرێنە ئەو پەڕی پیری، بێ سوودترینی تەمەن بۆ ئەوەی نەزانێت و لەبیری نەمێنێت ھەرچی کە دەیزانی و زەوی دەبینی (لەزستاندا) خامۆشە و وشک و بێ گیایە جا کاتێک بارانمان بەسەردا باراند زەوی (ڕووەکی لێ دەڕوێت) ودەجوڵێت زەوی ھەڵدەدات (بەرز دەبێتەوە) و(زەوی) دەڕوێنێ لە ھەموو جۆرە (گیا و گوڵێکی) جوان} [الحج: 5]. وچارەنووسی بەرەو کوێیە وپاداشتی چاکەکار وسزای خراپەکار چییە لە پاش ئەم ژیانە ولە پێشتردا باسی بەڵگەکان کرا سەبارەت بەم بابەتە لە بڕگەى ژمارە (20) وئایا ئەم بوونە بە ڕێکەوتە یان بەدیهێنراوە بۆ مەبەستێکی پیرۆز؟ خوای گەورە دەفەرموێت: { أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ} واتە: {ئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە وفراوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ولەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون ولەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان ئینجا بە چی قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن} [الأعراف:185]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: { أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ } واتە: {ئایا ئێوە گومانتان وا بووە کە بێگومان ئێوەمان بە بێ هۆ (بۆ یاری وگاڵتە وگەپ) دروستکردووە، و (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟} [المؤمنون:115]. وقورئانی پیرۆز پارێزراوە هەتا ئەمڕۆ بەو زمانەى کە دابەزێندراوە، خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ﴾واتە: ﴿بێگومان هەر ئێمه قورئانمان ناردۆته خوارەوه وبەڕاستی هەر ئێمەش دەیپارێزین﴾ [الحجر : 9]. تەنانەت یەک پیتیشی لێی کەم نەکراوە وبۆی زیاد نەکراوە، ومەحاڵە کە دژیەکی تێدا بێت یان شتێکی لێ کەم بکرێتەوە یان شتێکی بۆ زیاد بکرێت یان بگۆڕدرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا} واتە: {ئەوە بۆ بیر ناکەنەوە لە قورئان؟ خۆ ئەگەر لەلایەن کەسێکی ترەوە بووایە جگە لە خوا بێگومان دەیانبینی تیایدا جیاوازیی زۆر} [النساء:82].
وقورئانی پیرۆز چاپکراوە وبڵاوکراوەتەوە، وکتبێکی مەزنە وپڕە لە موعجیزە ودەبێت مرۆڤ بیخوێنێتەوە و گوێی لێبگرێت یان واتا وەرگێڕاوەکانى بخوێنێتەوە، وهەروەها سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وفەرموودەکانی وفێرکردنەکانى وسیرەتی پارێزراوە وگێڕدراوەتەوە بۆمان بە پێی زنجیرەیەک لە گێڕەرەوەى متمانەپێکراو ولە چەندەها کتێبدا چاپکراون بە زمانى عەرەبی ئەو زمانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قسەی پێی کردووە و وەرگێڕدراون بۆ سەر چەندەها زمان لە جیهاندا، وقورئانی پیرۆز وسونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تاکە سەرچاوەن بۆ ئەحکام ویاساکانى ئاین وشەریعەتی ئیسلام، ونابێت کردەوەى ئەو تاکانەى کە خۆیان دەدەنە پاڵ ئیسلام وەکو سەرچاوە دابنرێن؛ بەڵکو تاکە سەرچاوە کە دەبێتە لێیەوە فێری ئەحکامەکانى ئاینی ئیسلام بین بریتیە لە وەحی خودا: قورئانی پیرۆز وسونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواى گەورە سەبارەت بە قورئانی پیرۆز دەفەرموێـت: { إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِٱلذِّكرِ لَمَّا جَاءَهُم وَإِنَّهُۥ لَكِتَٰبٌ عَزِيزٞ (41) لَّا يَأتِيهِ ٱلبَٰطِلُ مِن بَينِ يَدَيهِ وَلَا مِن خَلفِهِۦ تَنزِيلٞ مِّن حَكِيمٍ حَمِيدٖ (42)} واتە: { بەڕاستی ئەوانەی کە قورئانیان بۆ ھات وباوەڕیان پێنەھێنا (سزایان دەدەین) کە بەڕاستی کتێبێکی زۆر بەرز وجێگەی ڕێزە (41) بەتاڵ وناڕاستی ڕووی تێناکات نە لە ئێستا ونە لە داهاتوودا (گۆڕانکاری بەسەریدا ڕوونادات: نە بە لێ کەمکردن ونە بە زیادکردن) چونکە نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن (خودای) کاردروست و ستایشکراوەوە (42)} [فصلت:41-42]. وسونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەحیە (سروشە) لە لایەن خوداوە، خواى گەورە سەبارەت بە سونەت دەفەرموێت: {وَمَا ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُم عَنهُ فَٱنتَهُواْ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلعِقَابِ} واتە: {وئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی دان (فەرمانی پێکردن) وەریبگرن (جێبەجێی بکەن) وئەوەی لێتانی قەدەغەکرد وازی لێ بھێنن (ئەنجامی مەدەن) ولە خودا بترسن بێگومان خوای گەورە سزای سەختە} [الحشر:7].
29. وئاینی ئیسلام فەرمان دەکات بە چاکەکار بوون بەرامبەر دایک وباوک، ئەگەرچیش مسوڵمان نەبن، وئامۆژگاری کردووە بە پەروەردە کردن وئامۆژگاریکردنی منداڵان.
ئاینی ئیسلام فەرماندەکات بە چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا} واتە: {وپەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ کەس وشتێک نەپەرستن جگە لە ئەو و لەگەڵ دایک و باوکتان چاکەکار بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوک یان دایک) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێن تەنانەت ئەگەر ئۆفیش بێت وتێیان مەخوڕە و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) وتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە} [الإسراء:23]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَالُهُ فِي عَامَيْنِ أَنِ اشْكُرْ لِي وَلِوَالِدَيْكَ إِلَيَّ الْمَصِير} واتە: {وفەرمانمان داوە بە ئادەمی (بە چاکی ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ) دایك و باوکیدا دایکی ھەڵی دەگرێ بە دووگیانی (پێی لاواز دەبێ) لاوازی لە دوای لاوازی و بڕینەوەی لە شیر لە (دوا تەمەنی) دوو ساڵیەوە (و فەرمانمان بەئادەمی دا) کە سوپاسگوزاری من (خوا) وباوک و دایکت بە تەنھا بۆ لای منە گەڕانەوەتان} [لقمان:14]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ } واتە: {وئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە و بە ئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوون (ی دایك) پێیەوە هەتا شیر بڕینەوەی سی مانگە تا دەگاتە تافی لاوی (پێگەیشتوی لاشەیی و ژیری) و دەگاتە چل ساڵی، دەڵێ ئەی پەروەردگار ئیلهامم پێببەخشە تا سوپاسگوزار وشوکرانە بژێری ئەو بەھرە ونیعمەتانەت بکەم کە ڕشتوتە بە سەر من و دایك وباوکمدا و (ئیلهامم پێببەخشە) بۆ ئەوەى کردەوەی چاكە ئەنجام بدەم کە تۆ پێی ڕازی بیت، نەوەکانیشم چاك و ساڵح بکە، بێگومان بۆلای تۆ گەڕاومەتەوە و بەڕاستی من لە موسوڵمانی گەردن کەچم (ملکەچم)}
[الأحقاف:15]. (وعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ مَنْ أَحَقُّ النَّاسِ بِحُسْنِ صَحَابَتِي؟ قَالَ: «أُمُّكَ» قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ أُمُّكَ» قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ أُمُّكَ» قَالَ: ثُمَّ مَنْ؟ قَالَ: «ثُمَّ أَبُوكَ») واتە: (لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، و ووتی:ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا کێ شایستەترە بۆ ئەوەی کە هاوەڵی چاک بم بەرامبەری؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەوەی کێ؟ فەرمووی: «دایکت»، ووتی: پاش ئەو کێ؟ فەرمووی: «باوکت»). [صحيح مسلم].
وئەم ئامۆژگاریکردنە بە چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک دەبێت جێبەجێ بکرێت ئەگەر مسوڵمان بن یان مسوڵمانیش نەبن، لە ئەسمائی کچی ئەبوبەکرەوە دەڵێت: «دایکم کە موشریک بوو، لەگەڵ کوڕەکەى هات بۆ ئەوەى سەردانیم بکات لە ماوەى پەیمانی لە نێوان قوڕەیش وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد و ووتم: دایکم بە ویستی خۆی هاتووە، ئایا بە چاکی مامەڵەی لەگەڵدا بکەم؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، بە چاکی مامەڵەی لەگەڵدا بکە». [صحيح البخاري]، بەڵکو ئەگەر دایک وباوک هەوڵیاندا کە منداڵەکەیان لە پاش مسوڵمان بوون هەڵگەڕێتەوە وکافر بێت؛ ئەوا لێرەدا ئیسلام فەرمانی پێدەکات کە نابێت گوێڕایەڵی دایک وباوکی بکات لەمەدا ولە هەر تاوانێکی تریشدا، بەڵکو دەبێـت لەسەر ئیمان ودینداریەکەى بەردەوام بێت؛ لەگەڵ ئەمەشدا دەبێت بەرامبەر دایک وباوکی باش بێت وبە چاکە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰ أَن تُشرِكَ بِي مَا لَيسَ لَكَ بِهِۦ عِلمٞ فَلَا تُطِعهُمَا وَصَاحِبهُمَا فِي ٱلدُّنيَا مَعرُوفٗا وَٱتَّبِع سَبِيلَ مَن أَنَابَ إِلَيَّ ثُمَّ إِلَيَّ مَرجِعُكُم فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُم تَعمَلُونَ} واتە: {وئەگەر (باوك و دایکت) ئەوپەڕی ھەوڵیاندا لەگەڵت بۆ ئەوەی شتێك بکەیت بە ھاوبەش من کە ھیچ زانیارییەکت پێی نییە ئەوا گوێڕایەڵییان مەکە بەڵام لە دونیادا زۆر بە چاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە وشوێن ڕێبازی کەسێك بکەوە کە بە دڵسۆزی گەڕاوەتەوە بۆ لای من (لە دواڕۆژدا) گەڕانەوەتان تەنھا بۆ لای منە ئینجا ھەواڵتان پێدەدەم سەبارەت بەو کردەوانەی کە دەتانکرد} [لقمان:15].
وئاینی ئیسلام ڕێگری ناکات لە چاکەکاری بەرامبەر کەسی موشریک ئەگەر خزم بێت یان خزم نەبێت؛ بەڵام بە مەرجێک دژی مسوڵمانان وئاینەکەیان نەبێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَّا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَارِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ} واتە: {خودا نەهیتان لێناکات لەگەڵ ئەوانەی کە جەنگیان لەگەڵ نەکردوون لەسەر ئەم دینە ودەریان نەکردوون لە جێگا وشوێن وخاك و وڵاتی خۆتان کە چاکەیان لەگەڵ بکەن ودادگەربن لەگەڵیاندا بەڕاستی خودا ئەوانەی خۆش دەوێت کە دادگەرن} [الممتحنة:8]. وئاینی ئیسلام فەرماندەکات بە ئامۆژگاری کردن وفێرکردنی منداڵەکان، ومەزنترین ئامۆژگاری کە پێویستە دایک وباوک فێری منداڵەکانیان بکەن بریتیە فێرکردنیان سەبارەت بە مافەکانى پەروەردگاریان لەسەیان، هەروەکو پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فێری کوڕی مامی کرد (عبداللەی کوڕی عەباس) -ڕەزاى خوایان لێبێت- : «يَا غُلامُ أَوْ يَا غُلَيِّمُ أَلا أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ يَنْفَعُكَ اللهُ بِهِنَّ؟ فَقُلْتُ: بَلَى. فَقَالَ: "احْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ أَمَامَكَ تَعَرَّفْ إِلَيْهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّةِ وَإِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللهِ» واتە: «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە بەهۆیانەوە خودا سوودت پێبگەیەنێت؟» ووتم: بەڵێ (فێرم بکەم)، فەرمووی:«سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، خودا بناسە (لە خودا بترسە) لە کاتی خۆشی وئاساییدا؛ لە کاتی ناخۆشی تەنگانەدا وەڵامت دەداتەوە، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه» [رواه أحمد 4/287]. وخواى گەورە فەرمانى بە دایک وباوک کردووە کە منداڵەکانیان فێر بکەن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە سوودیان پێدەگەیەنێت لە ئاینەکەیان ولە دونیایان، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَـٰأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قُواْ أَنفُسَكُم وَأَهلِيكُم نَارٗا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلحِجَارَةُ عَلَيهَا مَلَـٰئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ لَّا يَعصُونَ ٱللَّهَ مَا أَمَرَهُم وَيَفعَلُونَ مَا يُؤمَرُونَ} واتە: {ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە خۆتان وکەسوکارتان بپارێزن لە ئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی ئادەمی وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخە) چەند فریشتەیەکی زبر وتوندوتیژی وان کە نافەرمانی خودا ناکەن لەوەی کە فەرمانیان پێدەدات وچ فەرمانێکیان پێبدرێت ئەنجامی دەدەن} [سورة التحريم:6]. وسەبارەت بەم ئایەتە کە خواى گەورە دەفەرموێت: {قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا } واتە: {ئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە خۆتان وکەسوکارتان بپارێزن لە ئاگری دۆزەخێک، عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- لە تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزەدا دەڵێـت: (پەروەردەیان بکەن وفێریان بکەن). وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکردووە بە باوکان کە ڕۆڵەکانیان فێری نوێژکردن بکەن بۆ ئەوەى لەسەر ئەنجامدانى نوێژکردن پەروەردە ببن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (مُرُوا أولادكمِ بالصلاةِ وهم أبناءُ سبعِ سِنينَ) واتە: (فەرمانی نوێژکردن بە منداڵەکانتان بکەن؛ لە تەمەنی حەوت ساڵیاندا) [رواه أبو داود]، و -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْؤولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ الإِمَامُ رَاعٍ وَمَسْؤولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ وَالرَّجُلُ رَاعٍ فِي أَهْلِهِ وَهُوَ مَسْؤولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ وَالمَرْأَةُ رَاعِيَةٌ فِي بَيْتِ زَوْجِهَا وَمَسْؤولَةٌ عَنْ رَعِيَّتِهَا والخادمُ راعٍ في مالِ سيِّدِه ومسؤولٌ عن رعيَّتِه وكلُّكم راعٍ ومسؤولٌ عن رعيَّتِه» واتە: «هەمووتان شوانن، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى: دەسەڵاتدار (ئەمیر) شوانە وبەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى، پیاو شوانە وبەرپرسیارە بەرامبەر خێزانەکەى، وئافرەت شوانە وبەرپرسیارە بەرامبەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى، خزمەتکار شوانە وبەرپرسیارە بەرامبەر ماڵ وسامانی گەورەکەى، وهەمووتان شوانن وبەرپرسیارن بەرامبەر ژێردەستەکانتان». [صحيح بن حبان: 4490]. وئاینی ئیسلام فەرمانى بە باوک کردووە بە خەرجی کردن ودابینکردنی پێداویستیەکانى دایک ومنداڵەکان وپێشتر ئەمە باسکراوە لە بڕگەی ژمارە (18) وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵی خەرجی لەسەر منداڵەکانی ڕوونکردووەتەوە کە دەفەرموێت: «أَفْضَلُ دِينَارٍ يُنْفِقُهُ الرَّجُلُ: دِينَارٌ يُنْفِقُهُ عَلَى عِيَالِهِ وَدِينَارٌ يُنْفِقُهُ الرَّجُلُ عَلَى دَابَّتِهِ فِي سَبِيلِ اللهِ وَدِينَارٌ يُنْفِقُهُ عَلَى أَصْحَابِهِ فِي سَبِيلِ اللهِ». قَالَ أَبُو قِلَابَةَ: «وَبَدَأَ بِالْعِيَالِ ثُمَّ قَالَ أَبُو قِلَابَةَ: وَأَيُّ رَجُلٍ أَعْظَمُ أَجْرًا مِنْ رَجُلٍ يُنْفِقُ عَلَى عِيَالٍ صِغَارٍ يُعِفُّهُمْ أَوْ يَنْفَعُهُمُ اللهُ بِهِ وَيُغْنِيهِمْ» واتە: ««باشترین دینار (پارە) کە کەسێک خەرجی بکات پارەیەکە کە لە سەر منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو خوای گەورە (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات لەسەر هاوڕێکانی لە پێناو خوای گەورە» ئەبو قیلابە دەڵێت: «وسەرەتا بە منداڵەکان دەستی پێکرد، وکێ لەو پیاوە گەورەترە کە خەرجی دەکات لەسەر منداڵەکانى بۆ ئەوەى بیانپارێزێت لە هەژاری وسوودیان پێبگەیەنێت ودەوڵەمەند بن» [صحيح مسلم: 994].
30. ئاینی ئیسلام فەرماندەکات بە دادپەروەر بوون لە وتە وکردەوەدا تەنانەت ئەگەر بەرامبەر دوژمنانیش بێت.
خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وەسف دەکرێت بە ئەوپەڕی دادپەروەری لە کردەوەکانی وبەڕێوەبردنی لە نێوان بەندەکان وئەو زاتە پیرۆزە لەسەر ڕێگای ڕاستە لەو شتانەى فەرمانى پێدەکات ونەهی لێدەکات ولە دروستکردن (خوڵقاندن) ولە قەدەر وقەزا وبڕیارەکانیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ } واتە: {خودا شاهێدی دەدات (واتە ڕایدەگەیەنێت وبە بەڵگە دەیچەسپێنێت) کە بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو زاتە مەزنە نەبێت وفریشتەکانیش شاهێدی دەدەن (واتە: دانیپێدا دەنێن) وخاوەن زانستەکان (زانایان)یش شاهێدی دەدەن (واتە: باوەڕی چەسپاویان ھەیە)، خودا ھەمیشە دادپەروەری ڕاگرتووە؛ ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو وخودا شکۆدار ودانایە} [آل عمران:18]. وخودا فەرمان بە دادپەروەری دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ} واتە: {بڵێ پەروەردگارم فەرمانی بە دادپەروەری داوە} [الأعراف:29].
وهەموو پێغەمبەرانی خودا دادپەروەریان هێناوە وبەرپایان کردووە -علیهم الصلاة والسلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ} واتە: {سوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرانی خۆمانمان ناردووە بە بەڵگە وموعجیزەی ڕوونەوە و کتێبی (ئاسمانی) وتەرازوی دادمان لەگەڵدا ناردن بۆ ئەوەی خەڵکی بە دادگەری ڕەفتار بکەن (لەناو خۆیاندا)} [الحديد:25]. وتەرازوو بریتیە لە دادپەروەری لە وتەکان وکردەوەکاندا. وئاینی ئیسلام فەرماندەکات بە دادپەروەر بوون لە قسەکان وکردەوەکاندا تەنانەت ئەگەر بەرامبەر دوژمنانیش بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَىٰ أَن تَعْدِلُوا وَإِن تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا} واتە: {ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام زۆر دادگەر بن لەبەر خوا شاهێدی بدەن با شاهێدیەکە دژ بە ئێوەش بێت یان دژی باوک ودایک و دژی خزمە نزیکەکانتان (بێت) ئەگەر (شاهێدی لەسەر دراوەکە) دەوڵەمەند بێت یان ھەژار (شاهێدیەکە ھەر بدەن) چونکە خوا بەرژەوەندی وسوودی ئەوان باشتر دەزانێت کەواتە شوێن ئارەزوو مەکەون بۆ ئەوەی لە ھەق لانەدەن وئەگەر (شاهێدیەکە) پێچەوانە بدەن یان نەیدەن و گوێی پێنەدەن ئەوا بەڕاستی خوا ھەمیشە بە کارەکانتان ئاگادارە} [النساء:135]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا ۘ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ} واتە: {با خەشم و قینتان لە کۆمەڵێک واتان لێنەکات بەهۆی ئەوەى کاتی خۆی نەیانهێشت تەواف بە دەوری کەعبە بکەن؛ دەست درێژی بکەن و کۆمەکی یەکتری بکەن لە سەر چاکە و پارێزگاری و لە خوا ترسان و کۆمەکی یەکتر مەکەن لەسەر تاوان و دەست درێژی و لە خوا بترسن بێگومان تۆڵە وسزای خوا بەتینە} [المائدة:2]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ لِلَّهِ شُهَدَاءَ بِالْقِسْطِ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَىٰ أَلَّا تَعْدِلُوا اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَىٰ} واتە: {ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە زۆر بە ڕێکوپێکی ھەستن بەئەنجامدانی فەرمانەکانی خوا شاهێدیدەر بن بە داد و ڕاستی با ڕق و کینەتان لەدەستە و کۆمەڵێک ھانتان نەدات لەسەر ئەوەی ڕاست نەڕۆن و دادگەر نەبن دادگەربن ئەوە نزیکترە لە پارێزکاری (تەقواداری)} [المائدة:8].
ئایا لە یاسای گەلەکان یان ئاینی خەڵکی لە ئەمڕۆدا شتی وەکو ئەمە دەبینین کە بریتیە لە شاهێدی دان بە هەق و ووتنی ڕاستی هەتا تەنانەت ئەگەر لەسەر نەفسی خۆت ودایک وباوک وکەسە نزیکەکانیش بێت، وفەرمانکردن بە دادپەروەر بوون بەرامبەر دوژمن ودۆست. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە دادپەروەر بوون لە نێوان منداڵەکاندا، عامر دەڵێت: گوێم لە نوعمانى کوڕی بەشیر بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لەسەر مینبەر دەیووت: (باوکم دیاریەکی پێدام)، بەڵام عەمرەتی کچی ڕەواحە -دایکی نوعمان- ووتی: (من ڕازی نیم لەسەر ئەم دیاری بەخشینە هەتاوەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شاهێدی لەسەر دەدات)، باوکم -بەشیر- چوو بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: (من دیاریەکم بەخشی بە کوڕەکەم -نوعمان- کە دایکی -عەمرەتی کچی ڕەواحە- پێی بەخشی، وداواى لە من کرد کە تۆ بکەم بە شاهێد لەسەر ئەمە)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا هەمان شتت بەخشی بە هەموو منداڵەکانت؟»، ئەویش (بەشیر) ووتی: نەخێر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «تەقوای خوا بکەن -لە خوا بترسن-، ودادپەروەر بن لە نێوان منداڵەکانتان»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: وپاشان (بەشیر) گەڕایەوە ودیاریەکەى وەرگرتەوە. [صحيح البخاري: 2587]. دادپەروەری تاکە هۆکارە بۆ پاراستنی سەقامگیری خەڵک و وڵاتان. بەبێ ئەوە خەڵک هەست بە سەلامەتی ناکات لە سەر دین و ژیان و منداڵ و شەرەف و ماڵ و وڵاتیان. هەر لەبەر ئەم هۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە موسڵمانان کرد کە کۆچ بکەن بۆ حەبەشە، پاش ئەوەی لەسەر دەستی کافرەکانی مەککە دەچەوسێندرانەوە. هۆکاری هەڵبژاردنی حەبەشە ئەوە بوو کە پاشاکەی دادپەروەر بوو و هیچ کەس لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا ستەمی لێ نەکرابوو.
31. ئاینی ئیسلام فەرماندەکات بە چاکەکار بوون بەرامبەر بە هەموو بوونەوەرەکان، وبانگەشە دەکات بۆ ڕەوشت وکردەوە جوانەکان.
ئاینی ئیسلام فەرماندەکات بە چاکەکاری بەرامبەر هەموو خەڵکی، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ } واتە: {بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری وبە چاکە وبە بەخشین بە خزم وکەسوکار} [النحل:90]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاءِ وَالضَّرَّاءِ وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} واتە: {ئەوانەی ماڵ دەبەخشن (لە پێناوی خوادا) لە کاتی خۆشی (دەوڵەمەندی) وناخۆشیدا وڕقی بەتینی خۆیان دەخۆنەوە و دەبوورن لە خەڵکی وخوداش چاکەکارانی خۆشدەوێت} [آل عمران : 134]. وپێغەمبەر موحەمەد -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «إنَّ اللَّهَ كَتَبَ الإحْسَانَ علَى كُلِّ شيءٍ، فَإِذَا قَتَلْتُمْ فأحْسِنُوا القِتْلَةَ، وإذَا ذَبَحْتُمْ فأحْسِنُوا الذَّبْحَ، وَلْيُحِدَّ أَحَدُكُمْ شَفْرَتَهُ، فَلْيُرِحْ ذَبِيحَتَهُ» واتە: «خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتاریەکتان کرد؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وئەگەر سەربڕینێکتان کرد؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وبا یەکێک لە ئێوە تیغەکەى تیژ بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لە سەر سەربڕاوەکە لابدات». [صحيح مسلم: 1955]. وئاینی ئیسلام بانگەشە دەکات بۆ ڕەوشتە جوانەکان وکردەوە چاکەکان، خواى گەورە سەبارەت بە سیفەتی پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- لە کتێبەکانى پێشووتردا دەفەرموێت: {الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} واتە: {(ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) دەکەون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتێب سیفەتەکانی دەزانن ودەیناسن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە وشتە پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وشتە پیسەکانیان لێ حەرام (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکان وئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون لەسەریان لای دەبات ئەمجا ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەو (پێغەمبەرە) ھێنابێت و ڕێزو قەدریان بۆ دانابێت یارمەتیان دابێت و پشتیوانیان لێ کردبێت و پەیڕەوی ئەو نوورەیان کردبێت (کە قورئانە) کە لەگەڵیدا نێردراوەتە خوارەوە ئەوان (کە باسکران) لە ڕزگار بووانن} [الأعراف:157]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «يَا عَائِشَةُ إِنَّ اللهَ رَفِيقٌ يُحِبُّ الرِّفْقَ وَيُعْطِي عَلَى الرِّفْقِ مَا لَا يُعْطِي عَلَى الْعُنْفِ وَمَا لَا يُعْطِي عَلَى مَا سِوَاهُ» واتە: «ئەی عائیشە، خودا میهرەبانە، وبە بەزەیی ونەرم ونیان بوونی -میهرەبانی- خۆشدەوێت؛ وئەوەى لەسەر میهرەبانی ونەرم ونیان بوون دەیبەخشێت؛ ئەوەندە بەهۆی توند بوون وهەرشتێکی ترەوە نابەخشێت» [صحيح مسلم: 2593]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «إِنَّ اللَّهَ حَرَّمَ عَلَيْكُمْ: عُقُوقَ الأُمَّهَاتِ وَوَأْدَ البَنَاتِ وَمَنَعَ وَهَاتِ وَكَرِهَ لَكُمْ قِيلَ وَقَالَ وَكَثْرَةَ السُّؤَالِ وَإِضَاعَةَ المَالِ» واتە: «خواى گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان: خراپەکاری بەرامبەر دایکات، وکوشتنی کچان، (وجێبەجێ نەکردنی ئەرک ومافێک لەسەری بێت وداواکردنی مافێک کە هی خۆی نەبێت -یان ووتراوە: [ومنعَ وهاتِ] واتا/ نەبەخشین وجێبەجێ نەکردنی ئەو شتانەى خودا فەزری کردووە ببەخشرێت، داواکردنی ئەو شتانەى کە خودا حەرامی کردووە-). وخودا حەز ناکات لە: قسە هێنان وبردن -قسە زۆر کردن-، وزۆر پرسیار کردن، وبە فیڕۆدانى سامان» [صحيح البخاري: 2408]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لَا تَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا أَوَلَا أَدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ؟ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ» واتە: «سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی منی بە دەستە، ناچنە بەهەشتەوە هەتا ئیمان نەهێنن، وئیمان (باوەڕ) ناهێنن هەتا یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم کە بەهۆیەوە یەکتریان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن بڵاو بکەنەوە لە نێوانتاندا». [صحيح مسلم: 54].
32. وئاینی ئیسلام فەرمان بە ڕەوشتە جوانەکان دەکات وەکو ڕاستگۆیی وپاراستنی سپاردە (ئەمانەت) وداوێن پاکی وشەرم کردن وئازایەتی وبەخشندەیی وبەخشین وڕێزلێنان ویارمەتیدانی خاوەن پێویستیەکان ویارمەتیدانى کەسانی لێقەوماو وتێرکردنی برسیەکان وچاکبوون بەرامبەر دراوسێ وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ونەرم ونیانی بەرامبەر ئاژەڵەکان.
ئاینی ئیسلام فەرمان دەکات بە ڕەوشتە جوان وچاکەکان، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمِّمَ صَالِحَ الْأَخْلَاقِ) واتە: (نێردراوم بۆ ئەوەى ڕەوشتە جوانەکان تەواو وکامڵ بکەم) [صحيح الأدب المفرد 207]، وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (إنَّ من أحبِّكم إليَّ ، وأقربِكم مني مجلسًا يومَ القيامةِ أحاسِنُكم أخلاقًا ، وإنَّ أبغضَكم إليَّ وأبعدَكم مني مجلسًا يومَ القيامةِ الثَّرثارونَ ، والمُتشدِّقونَ ، والمُتفيهقونَ ، قالوا : قد علِمْنا الثرثارونَ و المتشدِّقونَ ، فما المتفيهقونَ ؟ قال : المُتكبِّرونَ) واتە: (ئەو کەسەی لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وئەوەی زیاتر ڕقم لێیەتی ولە دانیشتنی من دوورتر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا -لە بەهەشتدا- (ئەم جۆرە کەسانەن): [سەرسارەکان] ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود-، و [موتەشەدیقەکان] ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق (بۆ گاڵتە کردن بە خەڵکی)، و[موتەفەیقیهەکان]» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا [سەرسارەکان] و[موتەشەدیقەکانمان] زانی، ئەی [موتەفەیقیهەکان] کێن؟، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوانەى خۆبەگەورەزانن»). [السلسة الصحيحة: 791]. لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کەسێکی جوێندەر و جوێن فرۆش نەبوو، ودەیفەرموو: «إن من خياركم أحسنكم أخلاقًا». واتە: «باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە». [صحيح البخاري: 3559].
وئایەت وفەرموودەی تریش زۆرن کە بەڵگەن لەسەر ئەوەى کە ئاینی ئیسلام ئامۆژگاری دەکات بە ڕەوشتە جوانەکان وکردەوە چاکەکان بە شێوەیەکی گشتی. ولەو ئاکارە بەرزانەى کە ئاینی ئیسلام فەرمانى پێدەکات بریتیە لە: ڕاستگۆیی، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ فَإِنَّ الصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى الْبِرِّ وَإِنَّ الْبِرَّ يَهْدِي إِلَى الْجَنَّةِ وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَصْدُقُ وَيَتَحَرَّى الصِّدْقَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ صِدِّيقًا) واتە: (دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت) [صحيح مسلم: 2607]. لەو ڕەوشتە جوانانەى کە ئیسلام فەرمانی پێکردووە بریتیە لە پاراستنی سپاردە (ئەمانەت)، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤَدُّوا الْأَمَانَاتِ إِلَىٰ أَهْلِهَا} واتە: {بەڕاستی خوا فەرمانتان پێ دەکات بەدانەوەی گشت سپاردەکان بۆ خاوەنەکانیان} [النساء:58]. لەو ڕەوشتە جوانانەى کە ئیسلام فەرمانی پێکردووە بریتیە لە داوێن پاکی وپاکیزەیی وخۆ دوورگرتن لە پیس وبۆگەنی تاوانەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ثلاثة حق على الله عونهم: وذكر منهم: والناكح الذي يريد العفاف» واتە: «سێ کۆمەڵ مافە لەسەر خواى گەورە کە یارمەتیان بدات: ویەکێک لەوانەى کە باسیکرد: ئەو کەسەی دەیەوێت هاوسەرگیری بکات بۆ ئەوەى داوێنی خۆی پاک ڕابگرێت» [سنن الترمذي: 1655]. ولە نزاکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە دەیفەرموو: «اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَى» واتە: «خودایە، من داواى هیدایەت، وتەقواداری، وداوێن پاکی، ودەوڵەمەندیت لێدەکەم» [صحيح مسلم: 2721]. لەو ڕەوشتە جوانانەى کە ئیسلام فەرمانی پێکردووە بریتیە لە شەرم کردن (الحیاء)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «الْحَيَاءُ لَا يَأْتِي إِلَّا بِخَيْرٍ» واتە: «شەرم کردن هیچ شتێک ناهێنێت جگە لە خێر» [صحيح البخاري: 6117]، وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لِكُلِّ دِينٍ خُلُقٌ وَخُلُقُ الْإِسْلَامِ الْحَيَاءُ» واتە: «هەموو ئەهلی -شوێنکەوتووانى-ئاینێک ڕەوشتێکیان (ڕەوشتێکی تایبەتیان) هەیە، وڕەوشتی (تایبەتی) ئەهلی ئیسلام -مسوڵمانان- بریتیە لە شەرم کردن» [شعب الإيمان/ البیهقي: 6/2619].
ولەو ئاکارە جوانانەى ئاینی ئیسلام فەرمانى پێدەکات؛ بریتیە لە ئازایەتی، لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَحْسَنَ النَّاسِ وَأَشْجَعَ النَّاسِ وَأَجْوَدَ النَّاسِ وَلَقَدْ فَزِعَ أَهْلُ المَدِينَةِ فَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ علَيْهِ وَسَلَّمَ سَبَقَهُمْ عَلَى فَرَسٍ» واتە: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باشترین وئازاترین وبەخشندەترین مرۆڤ بوو لە نێو خەڵکیدا، وجارێکیان خەڵکی مەدینە تووشی ترس بوون بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشیان کەوت بە سواری ئەسپێکەوە (بۆ ئەوەى دڵنیایان بکاتەوە ونەترسن)» [صحيح البخاري: 2820]. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خودا دەگرت لە ترسنۆکی، بۆیە دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الجُبْنِ» واتە: «خودایە، من پەنات پێدەگرم لە ترسنۆکی» [صحيح البخاري: 6374]. لەو ڕەوشتە جوانانەى کە ئیسلام فەرمانی پێکردووە بریتیە لە بەخشین وسەخاوەت وڕێزلێنان (خزمەتکردن)، خواى گەورە دەفەرموێت: {مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّائَةُ حَبَّةٍ وَاللَّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} واتە: {وێنەی (خێری) ئەوانەی کە ماڵی خۆیان دەبەخشن لە ڕێی خوادا وەک دەنکە (تۆوێک) وایە (ڕوابێت) وحەوت گوڵی گرتبێت لەھەر گوڵێکدا سەد دانەی تێدا بێت وخوا لەمەش زیاتری دەکات بۆ ھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت وە خوا خاوەن بەھرەی فراوانی زانایە (ئاگادارە)} [البقرة:261]. وبەخشندەیی ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ بِالخَيْرِ وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ وَكَانَ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلاَمُ يَلْقَاهُ كُلَّ لَيْلَةٍ فِي رَمَضَانَ حَتَّى يَنْسَلِخَ يَعْرِضُ عَلَيْهِ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ القُرْآنَ فَإِذَا لَقِيَهُ جِبْرِيلُ عَلَيْهِ السَّلاَمُ كَانَ أَجْوَدَ بِالخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ المُرْسَلَةِ» واتە: «پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى بۆ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو» [صحيح البخاري: 1902].
لەو کردەوە چاکانەى کە ئاینی ئیسلام فەرمانى پێدەکات: یارمەتیدانی خاوەن پێویستیەکان ویارمەتیدانى کەسانی لێقەوماو وتێرکردنی برسیەکان وچاکبوون بەرامبەر دراوسێ وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ونەرم ونیانی بەرامبەر ئاژەڵەکان. لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: چی کردەوەیەک لە ئیسلامدا باشترین وچاکترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواردن ببەخشیت وسەلام بکەیت لە هەرمسوڵمانێک بیناسیت یان نەیناسیت». [صحيح البخاري: 12]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «بَيْنَمَا رَجُلٌ يَمْشِي بِطَرِيقٍ اشْتَدَّ عَلَيْهِ العَطَشُ فَوَجَدَ بِئْرًا فَنَزَلَ فِيهَا فَشَرِبَ ثُمَّ خَرَجَ فَإِذَا كَلْبٌ يَلْهَثُ يَأْكُلُ الثَّرَى مِنَ العَطَشِ فَقَالَ الرَّجُلُ: لَقَدْ بَلَغَ هَذَا الكَلْبَ مِنَ العَطَشِ مِثْلُ الَّذِي كَانَ بَلَغَ بِي فَنَزَلَ البِئْرَ فَمَلَأَ خُفَّهُ ثُمَّ أَمْسَكَهُ بِفِيهِ فَسَقَى الكَلْبَ فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ فَغَفَرَ لَهُ» قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَإِنَّ لَنَا فِي البَهَائِمِ أَجْرًا؟ فَقَالَ: «نَعَمْ فِي كُلِّ ذَاتِ كَبِدٍ رَطْبَةٍ أَجْرٌ» واتە: «پیاوێک بە ڕێگایەکدا دەڕۆیشت وزۆر تینووی بوو، وبیرێکی دۆزیەوە ودابەزی وئاوی لێ خواردەوە وپاشان دەرچوو و(بینی) سەگێک زمانى دەرهێناوە لە تینوێتیدا لە خۆڵی خاکەکە دەخوات، پیاوەکە ووتی: ئەم سەگە تینوویەتی وەکو چۆن من تینووم بوو، بۆیە دابەزی بۆ نێو بیرەکە وخوفەکەى (پێڵاوەکەى) پڕ کرد (لە ئاو) وبە دەمی گرتی (هەتا هاتە سەرەوە)، ودای بە سەگەکە، وبۆیە خواى گەورە سوپاسی پیاوەکەى کرد بەهۆی ئەم کردەوەیە ولە تاوانەکانى خۆش بوو»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایان پاداشتمان بۆ دەنووسرێت بەهۆی چاکەکردن بەرامبەر ئاژەڵەکان؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ، (چاکەکردن) بەرامبەر هەموو بوونەوەرێک پاداشتی لەسەرە» [صحيح بن حبان: 544]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «السَّاعِي عَلَى الأَرْمَلَةِ وَالمِسْكِينِ كَالْمُجَاهِدِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوِ القَائِمِ اللَّيْلَ الصَّائِمِ النَّهَارَ» واتە: «ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت». [صحيح البخاري: 5353]، وئاینی ئیسلام پێداگیری دەکات لەسەر مافى خزم وکەسە نزیکەکان وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی واجبە، خواى گەورە دەفەرموێت: {النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُهَاجِرِينَ إِلَّا أَن تَفْعَلُوا إِلَىٰ أَوْلِيَائِكُم مَّعْرُوفًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا} واتە: {پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خودی بڕواداران بۆ خۆیان لە پێشترە خێزانەکانیشی دایکی باوەڕدارانن و ئەوانەی (بە ڕەچەڵەک -نەسەب-) خزمی یەکترن (ئەگەر موسڵمان بن) لە قورئانی خوا بۆ یەکتری لە پێشترن (میرات لە یەکتر بەرن) لە ئیمانداران و کۆچەران (کە خزم نین) مەگەر خۆتان چاکەیەك (بەخشین یان وەسێتێك) بۆ دۆست و خۆشەویستانتان بکەن ئەو بڕیارە لە قورئان (یان لە لوح المحفوظ دا) نووسراوە} [الأحزاب:6].
وهەڕەشە وئاگاداری داوە سەبارەت بە پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی ولەگەڵ خراپەکاری نانەوە لەسەر زەویدا باسی کردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (22) جا ئایا ئێوە بەتەمان (ئەی ناپاکان) ئەگەر پشت ھەڵبکەن (لە ئیسلام وجیھاد) لە زەویدا ئاژاوە وخراپە بەرپابکەن وە ھەرچی پەیوەندی خزمایەتیە بیبچڕێنن (22) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰ أَبْصَارَهُمْ (23) ئا ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا نەفرەتی لێكردوون وە کەڕی کردوون وچاویانی کوێر کردووە (23)} [محمد:22-23]. وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ قَاطِعُ رَحِمٍ» واتە: «ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە». [صحيح مسلم: 2556]. وئەو خزمانەی کە واجبە پەیوەندی هەبێت لەگەڵیان وسەردانیان بکرێت: دایک وباوک، برا، خوشک، داپیرە، باپیرە، مام، خاڵ، پور (میمک). وئاینی ئیسلام گرنگی دەدات بە مافی دراوسێ ئەگەرچیش کافر بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا} واتە: {بەس خوا بپەرستن، و ھیچ شتێک مەکەن بە ھاوبەشی ھەروەھا لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن و لەگەڵ خزم و نزیکان و ھەتیوان و ھەژاران وھاوسێی خزم و ھاوسێی بێگانە یا دوور و ھاوڕێی ھەمیشەیی یا ھاوڕێی سەفەر و ڕێبوار و ئەوانەی بوون بە موڵکتان (چاک بن لەگەڵیاندا) بەڕاستی خوا خۆشی ناوێت ئەو کەسەی کە خۆ بەزلزان وشانازیکار بێت} [النساء:36]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (مَا زَالَ جِبْرِيلُ يُوصِينِي بِالْجَارِ حَتَّى ظَنَنْتُ أَنَّهُ سَيُوَرِّثُهُ) واتە: (جبریل بەردەوام وەسیەت وئامۆژگاری دەکردم سەبارەت دراوسێ هەتا گومانم وابوو کە دەبێتە میراتگریش). [صحيح أبي داود: 5152].
33. وئاینی ئیسلام شتە پاکەکانى حەڵاڵ کردووە لە خواردن وخواردنەوەکان وفەرمانى کردووە بە پاکژکردنەوەى دڵ ولاشە وماڵ، وهاوسەرگیری حەڵاڵکردووە، و بەهەمان شێوە فەرمانى بە پێغەمبەران کردووە -علیهم السلام-، بۆیە ئەوان تەنها فەرمانى شتی پاک بە خەڵکی دەکەن.
ئاینی ئیسلام خواردن وخواردنەوە پاکەکانى حەڵاڵ کردووە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلاَّ الطَّيِّبَ وإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ قَالَ تعالى: {يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ} وَقَالَ تعالى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طِيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ واشكروا لله إن كنتم إياه تعبدون} الآية قَالَ: ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ: يَا رَب يَا رَبِّ وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ وَغُذِّيَ بِالْحَرَامِ فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ؟!» واتە: «ئەی خەڵکینە، خوای گەورە پاک وپیرۆز (دوورە لە کەموکورتی) وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وفەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەرانیش، بۆیە خوای گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ} [المؤمنون: 51]، {ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن،چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن زانام (ئاگادارم)}، وفەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ} [البقرة: 172]، واته: {ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن}، پاشان پێغەمبەر ﷺ باسی پیاوێکی کرد کە قژی گڤ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی خۆڵ وتۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، (ودەڵێت:) ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی بە پارە حەرام کڕیویەتی ولە بەریدایە، وخواردنی حەرامی پێدراوە، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟». [صحيح مسلم: 1015]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ کێ ڕازاندنەوە وجوانی و (نازونیعمەتە) خواییەکانی حەرام کردووە کە خودا بۆ بەندەکانی دروستی کردووە ھەروەھا ڕۆزی وخۆراکە پاک وخۆشەکان (کێ حەرامی کردوون) (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: ئەوانە بۆ بڕوادارانە لە ژیانی دونیادا (بێباوەڕانیش لە پەنای ئەواندا بەشداری دەکەن)، بەڵام لە ڕۆژی دواییدا تایبەتە بە بڕواداران بەم شێوەیە ئایەتەکانمان باس دەکەین وڕوونی دەکەینەوە بۆ گەل وکۆمەڵێک کە دەزانن وتێدەگەن} [الأعراف:32].
وئاینی ئیسلام شتە پاکەکانى حەڵاڵ کردووە لە خواردن وخواردنەوکان وفەرمانى کردووە بە پاکژکردنەوەى دڵ ولاشە وماڵ، وهاوسەرگیری حەڵاڵکردووە، و بەهەمان شێوە فەرمانى بە پێغەمبەران کردووە -علیهم السلام-، بۆیە ئەوان تەنها فەرمانى شتی پاک بە خەڵکی دەکەن، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَاللَّهُ جَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ اللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ} واتە: {وخودا لە ڕەگەزی خۆتان ھاوسەری بۆ بەدی ھێناون ولە ژن وھاوسەرەکانتان کوڕ ونەوەی بۆ فەراھەم ھێناون وڕزق وڕۆزی پاک وخۆشی پێداون دەی ئایا ئەوان ھەر بە ناھەق وبەتاڵ باوەڕ دێنن وبە چاکە ونیعمەتەکانی خودایش بێباوەڕ وسپڵەن} [النحل:72]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ (4) وە پۆشاکت بە پاك ڕابگرە (4) وَالرُّجْزَ فَاهْجُرْ (5) بەردەوام بە لە وازھێنان لە بت پەرستی و گوناهەکان (5)} [المدثر:4-5]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (لَا يَدْخُلُ الْجَنَّةَ مَنْ كَانَ فِي قَلْبِهِ مِثْقَالُ ذَرَّةٍ مِنْ كِبْرٍ. قَالَ رَجُلٌ: إِنَّ الرَّجُلَ يُحِبُّ أَنْ يَكُونَ ثَوْبُهُ حَسَنًا وَنَعْلُهُ حَسَنَةً قَالَ: إِنَّ اللهَ جَمِيلٌ يُحِبُّ الْجَمَالَ الْكِبْرُ بَطَرُ الْحَقِّ وَغَمْطُ النَّاسِ) واتە: («هەرکەسێک هێندەی کێشی گەردیلەک خۆبەگەورەزانین لە ناو دڵیدا هەبێت ناچێتە بەهەشتەوە»، پیاوێک ووتی: کەسێک حەز دەکات جلەکەی ڕێکوپێک بێت، ونەعلەکەى ڕێکوپێک بێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە جوانە، وجوانیشی خۆشدەوێت، خۆبەگەورەزانین: بریتیە لە ڕەتدانەوەى هەق وبە کەمزانینی خەڵکی -بە چاوی سووک سەیرکردنی خەڵکی-») [صحيح مسلم: 91].
34. وئاینی ئیسلام ئەو تاوانانەى حەرامکرد کە بە بنچینەی حەرامکراوەکان دادەنرێت وەکو: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خودا وکوفر وبێباوەڕی، وبت پەرستی، وقسەکردن بەناوى خوداوە بە بێ زانست، وکوشتنی منداڵەکان، وکوشتنی ئەو نەفسانەى کە کوشتنیان حەرامکراوە، وخراپەکاری نانەوە لەسەر زەویدا، وتاوان وخراپە ئاشکرا ونهێنیەکان وزینا کردن ونێربازی، ومامەڵکردن بە ڕیبا (سوو)، وخواردنی گۆشتی ئاژەڵی مردارەوە بوو (جگە لە ئاژەڵانی نێو دەریا وکولە)، وخواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵەی بۆ -لەبەر- بتەکان وگۆڕەکان سەربڕاوە، خواردنی گۆشتی بەراز، وهەموو شتە پیس وبۆگەنەکان، وخواردنی ماڵی هەتیوەکان، وفێڵکردن لە تەرازوو وکێشان، وپچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی، وپێغەمبەران -علیهم السلام- کۆک ویەک دەنگن سەبارەت بە حەرامکردنی ئەم تاوانە حەرامکراوەکانە.
ئاینی ئیسلام ئەو تاوانانەى حەرامکرد کە بە بنچینەی حەرامکراوەکان دادەنرێت وەکو: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خودا وکوفر وبێباوەڕی، وبت پەرستی، وقسەکردن بەناوى خوداوە بە بێ زانست، وکوشتنی منداڵەکان، خواى گەورە دەفەرموێت: { قُل تَعَالَواْ أَتلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُم عَلَيكُم أَلَّا تُشرِكُواْ بِهِۦ شَيـٔٗا وَبِٱلوَٰلِدَينِ إِحسَٰنٗا وَلَا تَقتُلُواْ أَولَٰدَكُم مِّن إِملَٰقٖ نَّحنُ نَرزُقُكُم وَإِيَّاهُم وَلَا تَقرَبُواْ ٱلفَوَٰحِشَ مَا ظَهَرَ مِنهَا وَمَا بَطَنَ وَلَا تَقتُلُواْ ٱلنَّفسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلحَقِّ ذَٰلِكُم وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُم تَعقِلُونَ (151) (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بڵێ وەرن با بیخوێنمەوە (بۆتان) ئەوەی پەروەردگارتان (حەرام) و یاساغی کردووە لەسەرتان (فەرمانیداوە کەوا) ھیچ شتێک نەکەن بە ھاوبەش بۆی و لەگەڵ باوک و دایکدا ئاکار چاک و ڕەفتار جوان بن و مناڵەکانتان مەکوژن لەبەر ھەژاری و نەبوونی ئێمە ڕۆزی ئێوە و ئەوانیش دەدەین ونزیکی گوناھــ و کردەوە بەدەکان مەکەونەوە ئەوەی بە ئاشکرا دەکرێت لەو (خراپانە) و ئەوەش بە پەنھان وئەو کەسە مەکوژن کە خوا کوشتنی حەرامکردووە مەگەر ھەق بێت (و بکوژرێتەوە لە تۆڵەدا) خوا ئەمانەی بە ئێوە ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی تێبگەن (و ژیری خۆتان بەکاربھێنن) (151) وَلَا تَقرَبُواْ مَالَ ٱليَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحسَنُ حَتَّىٰ يَبلُغَ أَشُدَّهُۥ وَأَوفُواْ ٱلكَيلَ وَٱلمِيزَانَ بِٱلقِسطِ لَا نُكَلِّفُ نَفسًا إِلَّا وُسعَهَا وَإِذَا قُلتُم فَٱعدِلُواْ وَلَو كَانَ ذَا قُربَىٰ وَبِعَهدِ ٱللَّهِ أَوفُواْ ذَٰلِكُم وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُم تَذَكَّرُونَ (152) و نزیکی ماڵی ھەتیوان مەکەونەوە مەگەر بەو شێوەی کەجوانتر و چاکتر بێت (بۆ ئەوان) تا باڵغ دەبێت و دەگاتە ھێزی خۆی و پێوانە و کێشانە بێ زیاد و کەم ئەنجام بدەن بە دادگەری داوای ھیچ ئەرک و فەرمانێک لەکەس ناکەین مەگەر بە ئەندازەی توانای خۆی نەبێت وکاتێک (بۆ شایەتیدان و شتی تر) قسەتان کرد دادوەر وڕاست بن با (لە دژی) خزمی نزیکی خۆشتان بێت وبەڵێن و پەیمانی خوا بە چاکی ببەنە سەر خوا ئەو شتانەی بە ئێوە ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە (152)} [الأنعام:151-152]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} واتە: {بڵێ بێگومان پەروەردگارم تەنھا ئەو کردەوانەی حەرامکردووە کە زۆر بەد و خراپن ئەوانەی کە ئاشکران و ئەوانەش کە نھێنین وگوناھـ ودەست درێژی بەناھەقی (حەرامکردووە)، و (حەرامی کردووە) شتێک بکەنە ھاوبەش بۆ خوا کە بەڵگەی بۆ نەھاتووە, و(حەرامی کردووە) کە بە ناوى خواوە شتانێک بڵێن کە نایزانن} [الأعراف:33].
وئاینی ئیسلام کوشتنی ئەو کەسانەى حەرامکردووە کە کوشتنیان حەرام ونەهی کراوە لە شەریعەتدا، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَقتُلُواْ ٱلنَّفسَ ٱلَّتِي حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلحَقِّ وَمَن قُتِلَ مَظلُومٗا فَقَد جَعَلنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلطَٰنٗا فَلَا يُسرِف فِّي ٱلقَتلِ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورٗا} واتە: {وە کەسێک مەکوژن کە خوا کوشتنی حەرام کردووە مەگەر بە (ھۆیەکی) ڕاست و ڕەوا نەبێت (وەک ئەگەر ھاتوو کەسێکی کوشتبوو، یان لە ئاین پاشگەز ببوەوە، یان شووی کردبوو یان ژنی ھێنابوو وزینایان کرد) جا ھەرکەسێک بە ناھەق و ستەم لێکراوی کوژرا ئەوە دەسەڵاتمان داوە بەخاوەنەکەی (بەسەر بکوژەکەدا) جا با خاوەنەکەی زیادەڕۆیی نەکات لە تۆڵەسەندنەوەدا (ئەگەر عەفووی کرد پاش ئەوە نەچێت تۆڵەی لێ بسەنێتەوە، وە ئەگەر کوشتیەوە بە جوانترین شێوە بیکوژێتەوە و ڕازی بێت بە بڕیاری خوا ھەرچۆنێک بێت) چونکە بەڕاستی ئەو (خاوەنە) یارمەتیدراوە} [الإسراء:33]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ يَلْقَ أَثَامًا} واتە: {وە کەسانێکن کە لەگەڵ خوادا ناپەرستن ھیچ پەرستراوێکی تر و ناکوژن ھیچ کەسێک کە خوا کوشتنی ئەوی یاساغ و(حەرام) کردووە مەگەر بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زینا وداوێن پیسی ناکەن وە ھەر کەسێک ئەو تاوانانە بکات (کە باسکران) سزاکەی وەردەگرێت} [الفرقان:68]. وئاینی ئیسلام نانەوەى ئاژاوە وپشێوەى وخراپەکاری (فەسادی) لەسەر زەویدا حەرامکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا} واتە: {خراپەکاری مەکەن (مەنێنەوە) لەسەر زەویدا پاش ئەوەی کە خوا چاکی کردووە} [الأعراف:56]. خواى گەورە سەبارەت بە گفتوگۆی شوعەیب -علیه السلام- لەگەڵ قەومەکەى لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە شوعەیب -علیه السلام- فەرموویەتی: {يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ قَدْ جَاءَتْكُم بَيِّنَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ} واتە: {ئەی گەلەکەم بەتەنھا خودا بپەرستن ھیچ پەرستراوێکتان نییە بێجگە لە ئەو؛ بێگومان لە لایەن پەروەردگارتانەوە بەڵگە وموعجیزەیەکی ڕوون وئاشکراتان بۆ ھاتووە کەواتە لە پێوانە وکێشانەتان دا ڕێک وڕاست بن ولە شتومەکی خەڵکی کەم مەکەنەوە (بە دزی) ولە زەویدا خراپەکاری مەنێنەوە (مەکەن) لە پاش چاکردنی ئەوەی باسکرا چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە ئیماندارن} [الأعراف: 85].
وئاینی ئیسلام سیحر کردنی بە هەموو شێوەیەک لە شێوەکان حەرامکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَلقِ مَا فِي يَمِينِكَ تَلقَف مَا صَنَعُواْ إِنَّمَا صَنَعُواْ كَيدُ سَٰحِرٖ وَلَا يُفلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيثُ أَتَىٰ} واتە: {ئەوەی لەدەستی ڕاستتدایە (کە گۆچانەکەتە) فڕێی بدە ھەرچی (جادوو) ئەوان کردوویانە قوتی دەدات (ھەڵی دەلوشێت) بێگومان ئەوەی ئەوانە کردوویانە تەنھا فڕوفێڵی جادووگەرە جادووگەریش سەرکەوتوو نابێت لەھەر کوێوە ھاتبێت و(ھەرچی بکات)} [طه:69]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «اجْتَنِبُوا السَّبْعَ المُوبِقَاتِ قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ؟ قَالَ: الشِّرْكُ بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالحَقِّ وَأَكْلُ الرِّبَا وَأَكْلُ مَالِ اليَتِيمِ وَالتَّوَلِّي يَوْمَ الزَّحْفِ وَقَذْفُ المُحْصَنَاتِ المُؤْمِنَاتِ الغَافِلاَتِ»واتە: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی یەتیم، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین دژی ئافرەتە ئیماندارە داوێن پاکە بێئاگاکان*». *(بێئاگاکان: تاوانى بوهتانکردن دژی پیاوە ئیماندارە داوێن پاکەکانیش دەگرێتەوە، ولەوەیە هۆکاری ئەوە بێت لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوی نەکردووە چونکە بە زۆری بوهتانی داوێن پیسی دەدرێتە پاڵ ئافرەتان) [صحيح البخاري: 6857].
وئاینی ئیسلام تاوان وخراپەکارییە نهێنی وئاشکراکانی حەرامکردووە وەکو زینا ونێربازی وپێشووتر لە سەرەتای ئەم بڕگەیەدا ئەو ئایەتانە باسکرا کە بەڵگەن لەسەر حەرامبوونی ئەم کارە قێزەوەنانە، وهەروەها ئاینی ئیسلام ڕیبای (سووی) حەرامکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَذَرُوا مَا بَقِيَ مِنَ الرِّبَا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (278) ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە (بە خودا) لە خودا بترسن و وازبهێنن لە پاشماوەی ڕیبا (سوو) ئەگەر ئێوە بڕوادارن (278) فَإِن لَّمْ تَفْعَلُوا فَأْذَنُوا بِحَرْبٍ مِّنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَإِن تُبْتُمْ فَلَكُمْ رُءُوسُ أَمْوَالِكُمْ لَا تَظْلِمُونَ وَلَا تُظْلَمُونَ (279) واتە: ئەمجا ئەگەر دەستتان لێهەڵنەگرت کەواتە بزانن وئاگادار بن جەنگ لەگەڵ خودا وپێغەمبەرەکەی ڕادەگەیەنن وئەگەر پەشیمان بوونەوە ئەوا تەنھا سەرمایەکانتان بۆ ئێوەیە نە ستەم بکەن (لە خەڵکی) ونە ستەمتان لێدەکرێت (279)} [البقرة:278-279].
خواى گەورە هەڕەشەی جەنگی نەکردووە بەرامبەر تاوانەکانى تر هێندەی هەڕەشە کردن بەرامبەر ئەو کەسەی مامەڵە بە ڕیبا (سوو) ەوە دەکات؛ چونکە مامەڵە کردن بە ڕیبا هۆکاری تیاچوونی دینداری و وڵاتەکان وپارە وسامان ونەفسەکانە. وئاینی ئیسلام خواردنەوەى گۆشتی ئاژەڵی مردارەوە بوو وخواردنەوەى خوێن، وخواردنی گۆشتی بەراز وئەو گۆشتانەى حەرامکردووە کە بۆ بتەکان سەربڕدراون؛ لەگەڵ هەندێک گۆشتی تر کە لەم ئایەتە پیرۆزەدا باسکراوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ذَٰلِكُمْ فِسْقٌ } واتە: {لەسەرتان یاساغ کراوە -قەدەغە کراوە- (گۆشتی) مردارەوە بوو وخوێن وگۆشتی بەراز و ئەو ئاژەڵەی لەکاتی سەر بڕیندا ناوی جگە لە خوای لەسەر هێنرا بێت و ئاژەڵی خنکاو (و خنکێنراو) و ئەوەی کە لێی درابێت تا گیانی دەرچووبێت وئەوەی لە بەرزی کەوتبێتە خوارەوە ومرد بێت وقۆچ لێدراو (کە بەو قۆچ لێدانە مردبێت) وئەوەی دڕندە لێی خواردبێت بێجگە لە ئەوەی (پێش مردن) سەرتان بڕی بێت ھەروەھا (یاساغ کراوە لەسەرتان) ئەو ئاژەڵەی لەسەر نێب* یان لەو شوێنانەدا سەربڕابێت کە هانا وهاوار دەبن بۆ جگە لە خودا *(نێب: چەند بەردێک بوون لە دەوری کەعبە بەپیرۆز سەیر دەکران و لەلایاندا ئاژەڵیان سەر دەبڕی) و داواکردنی بەش بەخت (و نیاز گرتنەوە) بە تیروپشک (کە ھەموو جۆرە یانێیب وفڕێدانى زار وفاڵگرتنەوە وقاوە گرتنەوە وبورجەکان وھاوشێوەی ئەمانە دەگرێتەوە) (ئەنجامدانی) ئەمانە ھەمووی لە فەرمان دەرچوون و تاوانە} [المائدة:3].
وئاینی ئیسلام خواردنەوەى مەی (سەرخۆشکەرەکان) وهەموو شتە پیس وبۆگەنەکانی حەرامکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90) ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە بێگومان مەی (سەرخۆشکەرەکان) و قومار و ئەو بەردانەی کە کراون بە بت و ئەو پارچە دارانەی (کە بەکاردەھێنرێن بۆ دیاریکردنی بەش و چارەنووس) ئەوانە پیسن و لە کردەوەی شەیتانن کەواتە دوورکەونەوە لێی بۆ ئەوەى ڕزگارتان بێت (90) إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُونَ (91) بێگومان شەیتان ھەر ئەوەی دەوێت کە دوژمنایەتی و کینە و ڕق بخاتە نێوانتانەوە بەھۆی مەی (سەرخۆشکەرەکان) و قومارەوە وە ڕێگریتان بکات لە یادی خودا و لە نوێژ کردن دەی ئایا ئێوە وازدەھێنن (لەو خراپانە)؟ (91)} [المائدة:90-91]. وپێشتر ڕوونکرایەوە لە بڕگەی ژمارە (31) کە خواى گەورە باسی ئەوە دەکات لە سیفاتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە تەوراتدا ئەوەیە کە شتە پیسەکانیان لەسەر حەرام وقەدەغە دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالْإِنجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالْأَغْلَالَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ} واتە: {(ئەم ڕەحمەتەی پەروەردگار) بۆ ئەوانەیە کە شوێن (پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) دەکەون کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە و (لەلایەن پەروەردگارەوە ھاتووە) ئەو کەسە (پێغەمبەرێکە ئەھلی کتێب سیفەتەکانی دەزانن ودەیناسن) چونکە بە نووسراوی لایانە لە تەورات و ئینجیلدا کە فەرمانیان پێ دەکات بە چاکە و ڕێگرییان لێ دەکات لە خراپە وشتە پاکەکانیان بۆ حەڵاڵ دەکات وشتە پیسەکانیان لێ حەرام (قەدەغە) دەکات و بارە قورس وگرانەکان وئەو کۆت و زنجیرانەش کە بەسەریانەوە بوون لەسەریان لای دەبات} [الأعراف:157].
وئاینی ئیسلام خواردنی ماڵی هەتیو (یەتیمی) حەرامکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَآتُوا الْيَتَامَىٰ أَمْوَالَهُمْ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَىٰ أَمْوَالِكُمْ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا} واتە: {بیدەنەوە بە ھەتیوان (دوای باڵغ بونیان) ماڵ و سامانیان وە پیس (لە ماڵی خۆتان) مەگۆڕنەوە بە پاک (لە ماڵی ئەوان) وە ماڵەکانیان مەخۆن لەگەڵ ماڵەکانی خۆتان بێگومان ئەو خواردنە گوناھێکی گەورەیە} [النساء:2]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا} واتە: {بەڕاستی ئەو کەسانەی کە ماڵی ھەتیوەکان دەخۆن بەستەم و ناڕەوا بەڕاستی ئەوانە بەس لە سکی خۆیان ئاگر دەخۆن. وە لەمەوپاش دەچنە ئاگرێکی بەتین و ھەڵگیرساوەوە} [النساء:10].
وئاینی ئیسلام فێڵکردنی لە کێشان وتەرازوودا حەرامکردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ (1) ھاوار وتیاچوون بۆ تەرازوو بازان (1) الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ (2) ئەوانەی کە کاتێك پێوانە بکەن (بۆ خۆیان) لەسەر (ماڵی) خەڵکی بەتەواوی وەریدەگرن (2) وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ (3) بەڵام کاتێك بۆیان پێوانە یان کێشانە بکەن کەمیان پێدەدەن (3) أَلَا يَظُنُّ أُولَٰئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ (4) ئایا ئەوانە نازانن کە بێگومان زیندوو دەکرێنەوە؟! (4) [المطففين:1-4]. وئاینی ئیسلام پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی حەرامکردووە وپێشتر باسی ئەمە کرا لە بڕگەی ژمارە (31) وئەو ئایەت وفەرموودانەش باسکرا لەسەر ئەم بابەتە، وپێغەمبەران -علیهم السلام- هەموویان کۆکن لەسەر حەرامکردنی ئەم قەدەغەکراوانە.
35. ئاینی ئیسلام بە شێوەیەکی گشتی نەهی لە هەموو ڕەوشتێکی خراپ وناشیرین دەکات وەکو درۆ وفێڵ وستەم وخیانەت و(پیلانگێڕی شەڕ وخراپە) ودزی وستەم ودەستدرێژی وهەموو ڕەوشتێک چەوت وپیس وبۆگەنی تر.
ئاینی ئیسلام بە شێوەیەکی گشتی نەهی لە ڕەوشتە خراپ وناشیرینەکان دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تُصَعِّر خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمشِ فِي ٱلأَرضِ مَرَحًا إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُختَالٖ فَخُورٖ} واتە: {ڕوو لە خەڵك وەرمەگێڕە وبە فیزەوە مەڕۆ بە سەر زەویدا چونکە بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزلزان وشانازیکەرێکی خۆشناوێت} [لقمان:18]. پێغەمبەری -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «إنَّ من أحبِّكم إليَّ ، وأقربِكم مني مجلسًا يومَ القيامةِ أحاسِنُكم أخلاقًا ، وإنَّ أبغضَكم إليَّ وأبعدَكم مني مجلسًا يومَ القيامةِ الثَّرثارونَ ، والمُتشدِّقونَ ، والمُتفيهقونَ ، قالوا : قد علِمْنا الثرثارونَ و المتشدِّقونَ ، فما المتفيهقونَ ؟ قال : المُتكبِّرونَ» واتە: «ئەو کەسەی لە لای من خۆشەویستترە ولە دانیشتنی من نزیکترە لە ڕۆژی قیامەتدا -لە بەهەشتدا-؛ ئەو کەسەتانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وئەوەی زیاتر ڕقم لێیەتی ولە دانیشتنی من دوورتر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا (ئەم جۆرە کەسانەن): [سەرسارەکان] ئەوانەى زۆر قسە دەکەن -بە بێ سوود-، و [موتەشەدیقەکان] ئەوانەى قسە فراوان وقووڵ دەکەن بە ناهەق (بۆ گاڵتە کردن بە خەڵکی)، و[موتەفەیقیهەکان]» ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا [سەرسارەکان] و[موتەشەدیقەکانمان] زانی، ئەی [موتەفەیقیهەکان] کێن؟، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوانەى خۆبەگەورەزانن». [السلسلة الصحيحة: 791].
ئیسلام نەهی دەکات لە درۆکردن، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهدِي مَن هُوَ مُسرِفٞ كَذَّابٞ} واتە: {بێگومان خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە زێدەڕۆ و درۆزن بێت} [غافر:28]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ فَإِنَّ الْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى الْفُجُورِ وَإِنَّ الْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى النَّارِ وَمَا يَزَالُ الرَّجُلُ يَكْذِبُ وَيَتَحَرَّى الْكَذِبَ حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اللهِ كَذَّابًا» واتە: «وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت». [صحيح مسلم: 2607]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «آيَةُ المُنَافِقِ ثَلاَثٌ: إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ وَإِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ» واتە: «نیشانەکانى کەسی مونافیق (دوو ڕوو) سیانن: ئەگەر قسە بکات؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات؛ پەیمانەکە دەشکێنێت، وئەگەر سپاردەیەکی (ئەمانەتێکی) پێ بسپێردرێت؛ خیانەت لە پاراستنی سپاردەکە دەکات». [صحيح البخاري: 6095].
ئاینی ئیسلام نەهی لە غەش وفێڵکردن دەکات، ولە فەرموودەیەکدا هاتووە: «أن رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرَّ عَلَى صُبْرَةِ طَعَامٍ فَأَدْخَلَ يَدَهُ فِيهَا فَنَالَتْ أَصَابِعُهُ بَلَلًا فَقَالَ: «مَا هَذَا يَا صَاحِبَ الطَّعَامِ؟» قَالَ أَصَابَتْهُ السَّمَاءُ يَا رَسُولَ اللهِ قَالَ: أَفَلَا جَعَلْتَهُ فَوْقَ الطَّعَامِ كَيْ يَرَاهُ النَّاسُ مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنِّي» واتە: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لە لای هەندێک خۆراکی دانراودا تێپەڕ بوو ودەستی خستە نێو خۆراکەکەوە ودەستی تەڕی بەرکەوت، وفەرمووی: «ئەمە چییە ئەی خاوەنی خۆراکەکە -فرۆشیاری خۆراکەکە-؟» ووتی: ئەمە باران لێی داوە ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «ئەی بۆچی نایکەیتە سەرەوەى خۆراکەکە بۆ ئەوەى خەڵکی بیبینێت، ئەوەى فێڵ -غەش- بکات لە من نییە» [صحيح مسلم: 102].
ئاینی ئیسلام نەهی لە ناپاکی وخیانەتکاری وفێڵکردن دەکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ } واتە: {ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ناپاکی مەکەن لەگەڵ خودا و پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- وناپاکی مەکەن لە سپاردەکانی ناو خۆتان لە کاتێکدا کە ئێوە دەزانن (ناپاکیە)} [الأنفال:27]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: { ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلمِيثَٰقَ} واتە: {ئەوانەی کە پەیمانی خودا دەبەنە سەر وبەڵێن ناشکێنن وھەڵی ناوەشێننەوە} [الرعد:20]. وئەگەر سوپاکان دەربچوونایە بۆ جیهاد کردن؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی دەفەرموو: «اغْزُوا وَلَا تَغُلُّوا وَلَا تَغْدِرُوا وَلَا تَمْثُلُوا وَلَا تَقْتُلُوا وَلِيدًا» واتە: «غەزا (هەڵمەتی ڕزگاری کردن) ئەنجامبدەن، ودزی مەکەن لە دەستکەوتەکانى جەنگ، وخیانەت مەکەن، ولاشەی مردووەکان مەشێوێنن، ومنداڵەکان مەکوژن» [صحيح مسلم: 1731]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَصْلَةٌ مِنَ النِّفَاقِ حَتَّى يَدَعَهَا: إِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ وَإِذَا حَدَّثَ كَذَبَ وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ» واتە: «هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا مونافیقێکی (دوو ڕوویەکی) تەواوە، و هەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفاتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت -واز لەم سیفەتە ناشیرینە دەهێنێت-: (سیفەتەکان): ئەگەر سپاردەی (ئەمانەتی) پێ بسپێردرێت خیانەتی لێدەکات، وئەگەر قسە بکات درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات دەیشکێنێت وخیانەت دەکات، وئەگەر تووشی گفتوگۆ وناکۆکی ببێت ئەوا لە ڕاستی لادەدات -ستەم لە بەرامبەر دەکات-» [صحيح البخاري: 34]،
ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لە حەسوودی (ئیرەیی)، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا} واتە: {یان ئێرەیی (حەسوودی) دەبەن بە خەڵکی؟ لەسەر ئەوەی خوا پێی بەخشیوون (کە پێغەمبەرێتیە) لە فەزڵ و بەھرەی خۆی ئەوە بێـگومان داومانە بە نەوەی ئیبراھیم کتێب و پێغەمبەرێتی ھەروەھا پێمان بەخشین دەسەڵاتێکی گەورە} [النساء:54]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} واتە: {زۆر لە خاوەن کتێبەکان (گاوڕ وجولەکەکان) ئاواتە خوازن کە ئێوە بێباوەڕ بن، دوای باوەڕ ھێنانتان لەبەر حەسودییەک کە لە دەرونیانەوەیە (ئەمەش) دوای ئەوەی کە ڕاستیەکەیان بۆ ڕوون بووەتەوە بەڵام ئێوە لێیان خۆش بن و چاو پۆشیان لێ بکەن تا خوا فەرمانی خۆی دەنێرێت بێگومان خوا بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا} [البقرة:109]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «دَبَّ إِلَيْكُمْ دَاءُ الأُمَمِ قَبْلَكُمْ: الحَسَدُ وَالبَغْضَاءُ هِيَ الحَالِقَةُ لَا أَقُولُ تَحْلِقُ الشَّعَرَ وَلَكِنْ تَحْلِقُ الدِّينَ وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَا تَدْخُلُوا الجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا وَلَا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا أَفَلَا أُنَبِّئُكُمْ بِمَا يُثَبِّتُ ذَلِكَ لَكُمْ؟ أَفْشُوا السَّلَامَ بَيْنَكُمْ» واتە: «دەرد ونەخۆشی ئومەتەکانى پێشووتر بەرەبەرە خۆی دەخشێنێت بەرەو لاتان: حەسوودی وڕق لێبوون -کینەیی- ئەمە تاشێنەرە ناڵێم موو دەتاشێت بەڵکو دینداری دەتاشێت -نایهێڵێـت-، سوێند بە ئەو زاتەى نەفسی من بەدەستە ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەکو ئیمان (باوەڕ) نەهێنن وئیمان ناهێنن هەتاوەکو یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم کە ئەمە دەهێنێتە دی وجێگیری دەکات؟ سەلامکردن لە نێوانتاندا بڵاو بکەنەوە» [سنن الترمذي: 2510].
ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لە پیلانی شەڕ وخراپ، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَكَذَٰلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجْرِمِيهَا لِيَمْكُرُوا فِيهَا وَمَا يَمْكُرُونَ إِلَّا بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ} واتە: {بەو شێوەیە لە ھەموو شارێکدا گەورەترینی تاوانباریمان کرد (بە دەسەڵاتدار) بۆ ئەوەی پیلان و فێڵ بکەن لەو شارانەدا وە فێڵ وپیلان ناکەن (لە کەس) بێجگە لە خۆیان بەڵام ئەوان ھەستی پێ ناکەن} [الأنعام:123]. وخواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە جولەکەکان هەوڵیاندا بۆ ئەوەى مەسیح (عیسا) -علیه السلام- بکوژن وپیلانیان بۆی گێڕا؛ بەڵام خواى گەورە پیلانی بۆ ئەوان دانا، خواى گەورە ڕوونیکردەوە کە پیلانی شەڕ وخراپە تەنها بۆ پیلانداڕێژەرەکە دەگەڕێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَلَمَّا أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ الْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ آمَنَّا بِاللَّهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ (52) ئەمجا کاتێک کە عیسا ھەستی کرد بە بێباوەڕی گەلەکەی ووتی: کێ لەگەڵ مندا دینی خوا سەردەخات هاوەڵانی (حەوارییەکانی) ووتیان ئێمە سەرخەری ئاینی خوداین بڕوامان بە خوا ھێناوە و تۆ ئەی عیسا شاھێد بە کە ئێمە گوێڕایەڵ وملکەچی ئەوین (52) رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (53) ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێنا بەوەی کە ناردووتەتە خوارەوە, وە شوێنکەوتەى پێغەمبەری تۆین؛ خوایە ناومان بنووسە (بمانژمێرە) لەگەڵ بڕوادارانی (یەکتاپەرست) دا (53) وَمَكَرُوا وَمَكَرَ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (54) (جولەکەکان) پیلانیان گێڕا (بۆ کوشتنی عیسا) خوداش لە بەرانبەردا پیلانی لێ گێڕان وە خواش چاکترین پیلان گێرە (لە بەرانبەر پیلان گێڕاندا بۆ پووچەڵکردنەوەی فڕوفێڵەکانیان) (54) إِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَىٰ إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا وَجَاعِلُ الَّذِينَ اتَّبَعُوكَ فَوْقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ثُمَّ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ (55) (بیھێنەرەوە یادت) کاتێک خوا فەرمووی ئەی عیسا من تۆ دەبەمەوە و بەرزت دەکەمەوە بۆ لای خۆم وە پاک کەرەوەی تۆم لە (ھاودەمی) ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون وە پەیڕەوانی (ڕاستەقینەی) تۆ بەرز دەکەمەوە بەسەر بێبڕوایاندا هەتا ڕۆژی دوایی پاشان گەڕانەوەتان بۆ لای منە ئەمجا بڕیار دەدەم لە نێوانتاندا لەو شتانەی کە تیایاندا جیاواز وناکۆکن (55)} [آل عمران:52-55]. وخواى گەورە باسی ئەوە دەکات کە قەومی پێغەمبەر ساڵح -علیه السلام- پیلانیان بۆی دانا و ویستیان بیکوژن بەڵام خواى گەورە پیلانی بۆ ئەوان دانا و لەناویانی برد وهەموو قەومەکە تیاچوون، خواى گەورە دەفەرموێت: {قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ (49) ووتیان (بە یەکتری) سوێند بخۆن بە خوا کە بە شەودا ھێرش دەکەینە سەر ماڵ و خێزانی (ساڵح و ھەموویان لەناو دەبەین) لە پاشان دەڵێین بە کەسوکاری (ساڵح) ئێمە ئاگامان لە کوشتن و تیاچوونی خێزانی ئەو نییە وبێگومان ڕاستیش دەکەین (49) وَمَكَرُوا مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (50) ئەوان پیلانی نەخشەیان داڕشت بە پیلاندانێکی خراپ (بۆ کوشتنی ساڵح) ئێمەش (لە بەرامبەر پیلانی ئەواندا) پیلانمان گێڕا (بۆ لەناو بردنیان) بە پیلانگێڕانێکی بەھێز لە کاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد (50) فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ (51) ئەمجا سەرنج بدە سەرەنجامی پیلانی ئەوان چی لێھات چۆن ئێمە ئەوان وقەومەکەیانمان ھەموو پێکەوە لەناو برد (51)} [النمل:49-51].
ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لە دزی کردن، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لاَ يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلاَ يَسْرِقُ حِينَ يَسْرِقُ وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَلاَ يَشْرَبُ حِينَ يَشْرَبُهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ وَالتَّوْبَةُ مَعْرُوضَةٌ بَعْدُ»واتە: «زیناکەر کاتێک زینا دەکات ئیماندار نییە، ودز کاتێک دزی دەکات ئیماندار نییە، ومەی خۆر -ئارەق خۆر- ئیماندار نییە لە کاتی مەی -سەرخۆشکەر- خواردنەوە، بەڵام لە پاشاندا -لە پاش ئەم تاوانانە- دەرفەت هەیە بۆ تەوبە کردن» [صحيح البخاري: 6810].
ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لە ستەمکردن، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالْإِحْسَانِ وَإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ}-واتە: {بەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری و بە چاکە و بە بەخشین بە خزم و خوێش وە (خوا) ڕێگری دەکات لە داوێن پیسی و خراپە و دەستدرێژی ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی پەند وەرگرن و بیربکەنەوە} [النحل:90]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «إنَّ الله أوحى إليَّ أن تَواضَعُوا حتى لا يَبغِي أحدٌ على أحدٍ ولا يفخَرَ أحدٌ على أحدٍ»واتە: «خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن (-متواضع- بن) بۆ ئەوەى هیچ کەسێک ستەم لە کەسێکی تر نەکات وهیچ کەسێک شانازی بەسەر کەسێکی ترەوە نەکات». [صحيح أبي داود: 4895].
ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لە ستەمکردن، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّـٰلِمِينَ} واتە: {بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت} [آل عمران:57]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّهُۥ لَا يُفلِحُ ٱلظَّـٰلِمُونَ} واتە: {بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت} [الأنعام:21]. وھەروەھا خوای گەورە دەفەرموێت: {وَٱلظَّـٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُم عَذَابًا أَلِيمَا} واتە: {وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت} [الإنسان:31]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ثَلَاثَةٌ لَا تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ: الْإِمَامُ الْعَادِلُ وَالصَّائِمُ حَتَّى يُفْطِرَ وَدَعْوَةُ الْمَظْلُومِ تُحْمَلُ عَلَى الْغَمَامِ وَتُفْتَحُ لَهَا أَبْوَابُ السَّمَاوَاتِ وَيَقُولُ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ: وَعِزَّتِي لَأَنْصُرَنَّكَ وَلَوْ بَعْدَ حِينٍ» واتە: «سێ چین نزاکانیان ڕەت ناکرێتەوە: پێشەوایەکی (دەسەڵاتدارێکی) دادپەوەر، وکەسی ڕۆژووگر هەتاوەکو ڕۆژووەکەى دەشکێنێت، ونزای ستەملێکراو کە نزاکەى لەسەر هەورەکان هەڵدەگیرێت ودەرگاکانى ئاسمانی بۆ دەکرێتەوە وپەروەردگاری بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: سوێند بە عیزەت وشکۆداریم سەرت دەخەم ئەگەر پاش ماوەیەکیش بێت». [أخرجه مسلم: (2749)، والترمذي: (2526)، وأحمد: (8043)]. وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «وَاتَّقِ دَعْوَةَ المَظْلُومِ فَإِنَّهُ لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَ اللَّهِ حِجَابٌ» واتە: « وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە». [صحيح البخاري: 1496]، وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «أَلَا مَن ظَلم مُعاهِداً أو انتَقصَهُ أو كلَّفَهُ فوقَ طاقَتِه أو أخَذ منهُ شيئاً بِغيرِ طِيبِ نَفسِ فأنا حَجِيجُهُ يوم القيامةِ» واتە: «هەرکەسێک ستەم لە پەیمانپێدراوێک -موعاهیدێک- بکات یان مافی بخوات یان ئەرکێک بخاتە سەری کە لە توانایدا نەبێت یان شتێکی لێ ببات بە بێ ئەوەى خۆی ڕازی بێت؛ ئەوا من ڕووبەڕووی ئەو کەسە دەوەستمەوە لە ڕۆژی قیامەتدا» [سنن أبي داود: 3052]. ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لە هەموو ڕەوشتێکی ناشیرین وپیس وخراپ وهەروەها نەهی دەکات لە هەموو مامەڵەیەکی ستەمکارانە.
36. ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لەو مامەڵە داراییانەى کە ڕیبا (سوو) یان زیان یان ستەم یان فێڵ یان هۆکارە بۆ تووشبوون بە زیان وکارەساتی گشتی بۆ سەر کۆمەڵگا وگەل وتاکەکان.
ئاینی ئیسلام نەهی دەکات لەو مامەڵە داراییانەى کە ڕیبا (سوو) یان زیان یان ستەم یان فێڵ یان هۆکارە بۆ تووشبوون بە زیان وکارەساتی گشتی بۆ سەر کۆمەڵگا وگەل وتاکەکان. وپێشتر ئەو ئایەت وفەرموودانە باسکرا کە ڕیبا وستەم وفێڵکردن -غەش- وخراپەکانی نانەوە لەسەر زەویدا حەرام دەکەن، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا} واتە: {وکەسانێك کە ئازاری پیاوان وئافرەتانی ئیماندار دەدەن بە بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان وتاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ} [الأحزاب:58]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {مَّنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ} واتە: {ھەرکەسێك کاری چاکە بکات (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش خراپە بکات (زیانەکەی) بۆ خۆیەتی وپەروەردگارت ستەم لە بەندەکانی ناکات} [فصلت:46]. ولە سونەتدا هاتووە: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بڕیار وحوکمی داوە لەسەر ئەوەى: « لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ» واتە: «زيان به خۆتان و به یەكتر مەگەیەنن، جا به ئەنقەست یان بەبێ ئەنقەست بێت» [سنن أبي داود]، وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلاَ يُؤْذِ جَارَهُ وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَسکت. وفي روايةٍ: فَلْيُحْسِنْ إلى جارِهِ) واتە: (ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ولە گێڕانەوەیەکدا: -ئەوەى باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە-؛ ئەوا با چاکەکار بێت بەرامبەر دراوسێکەى) [صحيح مسلم: 47]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «عُذِّبَتِ امْرَأَةٌ فِي هِرَّةٍ سَجَنَتْهَا حَتَّى مَاتَتْ فَدَخَلَتْ فِيهَا النَّارَ لَا هِيَ أَطْعَمَتْهَا وَسَقَتْهَا إِذْ هِيَ حَبَسَتْهَا وَلَا هِيَ تَرَكَتْهَا تَأْكُلُ مِنْ خَشَاشِ الْأَرْضِ»واتە: «ئافرەتێک سزا درا وچووە دۆزەخەوە بەهۆی پشیلەیەکەوە چونکە بەندی دەکرد هەتاوەکو پشیلەکە مرد، نە خواردن وخواردنەوەى پێدا ونە هێشتی بۆ خۆی لە شتی سەر زەوی بخوات». [صحيح البخاري: 3482].
ئەمە سزای کەسێکە کە ئازاری پشیلەیەک بدات؛ ئەی چی سەبارەت بە کەسێک کە ببێتە هۆی ئازاردنی خەڵکی بێ تاوان، ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چووە سەر مینبەر وبە دەنگێکی بەرز قسەی کرد، وفەرمووی: «يَا مَعْشَرَ مَنْ أَسْلَمَ بِلِسَانِهِ وَلَمْ يُفْضِ الإِيمَانُ إِلَى قَلْبِهِ لاَ تُؤْذُوا الْمُسْلِمِينَ وَلاَ تُعَيِّرُوهُمْ وَلاَ تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ فَإِنَّهُ مَنْ تَتَبَّعَ عَوْرَةَ أَخِيهِ الْمُسْلِمِ تَتَبَّعَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ وَمَنْ تَتَبَّعَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ يَفْضَحْهُ وَلَوْ فِي جَوْفِ رَحْلِهِ قَالَ: وَنَظَرَ ابْنُ عُمَرَ يَوْمًا إِلَى البَيْتِ أَوْ إِلَى الكَعْبَةِ فَقَالَ: مَا أَعْظَمَكِ وَأَعْظَمَ حُرْمَتَكِ وَالمُؤْمِنُ أَعْظَمُ حُرْمَةً عِنْدَ اللهِ مِنْكِ» واتە: «ئەی ئەوانەى کە بە زمان مسوڵمان بوون وئیمان نەچوونە نێو دڵتان؛ ئازاری مسوڵمانان مەدەن وجنێویان پێمەدەن وشوێنی کەموکورتی وعەیبەکانیان مەکەون چونکە ئەوەى شوێنەى عەیبە وکەموکورتی برای مسوڵمانی ئەوا خودا شوێنی عەیبەی ئەو دەکەوێت وئەوەیشی خودا شوێنی عەیبەی بکەوێت ئەوا ئابڕووی دەبات ئەگەر لە نێو ماڵەکەى خۆیشیدا بێت»، گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: ڕۆژێکیان ئیبن عومەر سەیری کەعبەی کرد و ووتی: «چەندێک مەزنی وچەندێک وڕێزلێگیراویت بەڵام ئیماندار ڕێزی لە تۆ گەورەترە لە لای خودا» [أخرجه الترمذي: (2032)، وابن حبان: (5763)]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (مَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلاَ يُؤْذِ جَارَهُ وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيُكْرِمْ ضَيْفَهُ وَمَنْ كَانَ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ فَلْيَقُلْ خَيْرًا أَوْ لِيَصْمُتْ) واتە: (ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ئازاری دراوسێکەى نەدات، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت). [صحيح البخاري: 6018]، «وعَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: " هَلْ تَدْرُونَ مَنِ الْمُفْلِسُ؟ " قَالُوا: الْمُفْلِسُ فِينَا يَا رَسُولَ اللهِ مَنْ لَا دِرْهَمَ لَهُ وَلَا مَتَاعَ. قَالَ: " إِنَّ الْمُفْلِسَ مِنْ أُمَّتِي مَنْ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِصِيَامٍ وَصَلَاةٍ وَزَكَاةٍ وَيَأْتِي قَدْ شَتَمَ عِرْضَ هَذَا وَقَذَفَ هَذَا وَأَكَلَ مَالَ هَذَا فَيُقْعَدُ فَيَقُصُّ هَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ وَهَذَا مِنْ حَسَنَاتِهِ فَإِنْ فَنِيَتْ حَسَنَاتُهُ قَبْلَ أَنْ يَقْضِيَ مَا عَلَيْهِ مِنَ الْخَطَايَا أُخِذَ مِنْ خَطَايَاهُمْ فَطُرِحَتْ عَلَيْهِ ثُمَّ طُرِحَ فِي النَّارِ» واتە: «لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ (موفلیس) ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، بەڵام بە ناهەق: جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، ئەوانەى ستەمی لێیان کردووە لە چاکەکانى دەدرێت پێیان. کاتێک چاکەی نامێنیت پێش ئەوەى دادەپەروەری بە تەواوى جێبەجێبکرێت خراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە فڕێ دەدرێتە سەری، پاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخ». [أخرجه مسلم: (2581)، والترمذي: (2418)، وأحمد: (8029)]. پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (كَانَ عَلَى الطَّرِيقِ غُصْنُ شَجَرَةٍ يُؤْذِي النَّاسَ فَأَمَاطَهَا رَجُلٌ فَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ) واتە: (لەسەر ڕێگاوبانێک لقە دارێک هەبوو ئازاری خەڵکی دەدات، پیاوێک ئەم لقە دارەی لابرد؛ بەهۆی ئەم کردەوەیەوە چووە نێو بەهەشتەوە)، لابردنی لقە دارێک هۆکاری چوونە بەهەشتە؛ ئەی چی سەبارەت بەو ئەو کەسەى هۆکاری هیدایەتدانى خەڵکیە وناخۆش وئازارەکانیان لەسەر لادەبات. وبە پێچەوانەوەشەوە دانانى لقە دارێک بۆ ئازاردانى خەڵکی لەوەیە هۆکاری چوونە دۆزەخ بێت؛ چ جای ئەو کەسەی خەریکی بڵاوکردنەوەى کوفر وتاوانە بۆ ئەوەى خەڵکی بەرەو دۆزەخ ببات. [أخرجه البخاري: (652)، ومسلم: (1914)، وابن ماجه: (3682)، وأحمد: (10432)]
37. یەکێک لە ئامانجەکانى شەریعەتی ئیسلام بریتیە لە پاراستنی ئەقڵ وحەرامکردن وقەدەغەکردنی هەرشتێک ببێتە هۆی تێکچوون ونەمانی ئەقڵ وهۆش وەکو مەی خواردنەوە (خواردنەوەى سەرخۆشکەرەکان)، ئیسلام ئاینی وەکو ڕۆشنکەرەوەى ڕێبازی ئەقڵ ناساندووە؛ بۆ ئەوەى مرۆڤ خودا بپەرستێت بە چاوڕۆشنی وزانستەوە، وشەریعەتی ئیسلام باسی ئەقڵ وهۆشی بە مەزن داناوە وهەبوونی ئەقڵ وهۆشی بە مەرج داناوە بۆ واجب بوونی ئەرکە شەرعییەکان (تەکلیفە شەرعییەکان)، وئەقڵی ئازاد کرد لە کۆت وزنجیری خوڕافیات وبت پەرستی، لە ئاینی ئیسلامدا هیچ نهێنی وحوکمێک نییە کە تایبەت بێت بە چینێکی دیاریکراو جیا لە چینەکانى تر، وهەموو حوکم وشەریعەت ویاساکانى ئاینی ئیسلام ئەقڵی سەلامەت وتەندروست قبوڵی دەکات ودانی پێدا دەنبێت، چونکە ئەم حوکمانە ئەوپەڕی دادپەروەری وحیکمەتی تێدایە.
ئاینی ئیسلام هاتووە بۆ پاراستنی ئەقڵ وپرسی ئەقڵ وبیرکردنەوە وتێگەیشتنی بەرز وبڵند کردەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا} واتە: {بەڕاستی گوێ وچاو ودڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان} [الإسراء:36]. بۆیە واجبە لەسەر مرۆڤ کە ئەقڵی بپارێزێت بۆیە ئاینی ئیسلام سەرخۆشکەرەکانى حەرامکردووە کە (مەی وماددە هۆشبەرەکان وهەرشتێک دەگرێتەوە کە ببێتە هۆی لەدەستدانى بیر وهۆش)، وحەرامکردنی سەرخۆشکەرەکان لە بڕگەى ژمارە (34)دا باسکرا وزۆر لە ئایەتەکانى قورئانی پیرۆز بەم ڕستانە کۆتایی هاتووە: {لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ} واتە: {بەڵکو ژیریتان بخەنە کار وبیربکەنەوە} [البقرة:242]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَلَلدَّارُ الْآخِرَةُ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يَتَّقُونَ أَفَلَا تَعْقِلُونَ} واتە: {وە ژیانی دونیا ھیچ نییە بێجگە گاڵتە و سەرقاڵیی نەبێت وە بێگومان ماڵی دوا ڕۆژ چاکترە بۆ ئەوانەی خۆیان دەپارێزن و لە خوا دەترسن دەی ئایا بۆ ژیر نابن} [الأنعام:32]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { إِنَّا أَنزَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ } واتە: {بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە قورئانێک بە -زمانى- عەرەبی بۆ ئەوەی ژیربن ولێی تێبگەن} [يوسف:2]. وخواى گەورە ڕوونی کردووەتەوە کە هیدایەت وحیکمەت تەنها ئەوانەى ئاقڵ وژیرن سوودی لێدەبینن وتەنها ئەوانەن زيرەک وهۆشمەندەکان، خواى گەورە دەفەرموێت: {يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ وَمَن يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ } واتە: {دەیبەخشێت ژیری ودانایی بە ھەرکەسێک کە بیەوێت و ھەرکەسێک ژیری ودانایی پێدرابێت ئەوا بەڕاستی خێر وچاکەیەکی زۆری پێدراوە، زۆرینە پەند وەرناگرن تەنھا خاوەن ژیری وھۆشمەندەکان نەبێت} [البقرة:269].
بۆیە ئاینی ئیسلام بوونی ئەقڵی بە مەرج داناوە بۆ واجب بوونی ئەرکە شەرعییەکان -تەکلیفە شەرعییەکان-، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «رُفِعَ الْقَلَمُ عَنْ ثَلَاثٍ: عَنِ النَّائِمِ حَتَّى يَسْتَيْقِظَ وَعَنِ الصَّبِيِّ حَتَّى يَحْتَلِمَ وَعَنِ الْمَجْنُونِ حَتَّى يَعْقِلَ» واتە: «پێنووسی تاوان نوسین لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە : کەسی خەوتوو هەتا بەخەبەر دەبێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وکەسی شێت هەتا چاک دەبێتەوە (ئاقڵ دەبێتەوە)». [أخرجه البخاري:(5269)، وأبو داود: (4402)، والترمذي: (1423)، والنسائي في السنن الكبرى: (7346)، وأحمد: (956)، وابن ماجه: (2042)]. وئازادی کرد لە کۆت وزنجیری خوڕافیات وبت پەرستی، وسەبارەت بە حاڵی ئومەتانى پێشوو کە دەستیانگرت بە خوڕافیات وڕەتدانەوەى ئەو هەقەی لایەن خوداوە هاتبوو، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَكَذَٰلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَىٰ أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَىٰ آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ} واتە: {ھەروەھا پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە لە ھیچ شارێکدا مەگەر خۆشگوزەرانەکان (دەوڵەمەندەکان)ی ووتویانە بەڕاستی ئێمە باوو باپیرانی خۆمان لەسەر ئاینێك بینیووە وە بەڕاستی ئێمە لەسەر ئاینی ئەوان دەڕۆین} [الزخرف:23]. خواى گەورە سەبارەت بە گفتوگۆی ئیبراهیم -علیه السلام- لەگەڵ قەومەکەى لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: کە ئیبراهیم -علیه السلام- فەرموویەتی: {مَا هَٰذِهِ التَّمَاثِيلُ الَّتِي أَنتُمْ لَهَا عَاكِفُونَ (52) ئا ئەم پەیکەر و بتانە چین؟ کە ئێوە دەیان پەرستن (بە لایانەوە ماونەتەوە)؟ (52) قَالُوا وَجَدْنَا آبَاءَنَا لَهَا عَابِدِينَ (53) -قەومەکەی- ووتیان: باوباپیرانمان بینیووە ئەمانەیان پەرستووە (53)} [الأنبياء:52-53]. وئاینی ئیسلام هات وفەرمانى بە خەڵکی کرد کە واز بە بت پەرستی بهێنن ودەست هەڵبگرن لەو شتە خوڕافیاتانەی کە لە باوباپیرانەوە ماوەتەوە، وفەرمانى بەوە کرد کە دەبێت مرۆڤ شوێنی ڕێبازی پێغەمبەران بکەوێت -علیهم الصلاة والسلام-.
ولە ئاینی ئیسلامدا هیچ نهێنی وحوکمێک نییە کە تایبەت بێت بە چینێک لە خەڵکی جیا لە چینەکانى تر، عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزاى خواى لێبێت- کە کوڕی مامی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-ومێردی فاتیمەی کچێتی پرسیاری لێکرا: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێکی تایبەتی بە ئێوە وتووە (پیشانداوە) کە بە خەڵکی نەوتبێت (پیشان نەدابێت)؟ ئەویش (عەلی) ووتی: «هیچ شتێکی بە تایبەت بۆ ئێمە نەوتووە (پیشان نەداوە) کە بە خەڵکی تری نەووتبێت مەگەر ئەوە نەبێت کە لە کێلانی شمشێرەکەمدایە»، گێڕەرەوەکە دەڵێت: «پەڕەیەکی دەرهێنا کە تێیدا نووسرابوو: «نەفرەتی خودا لەو کەسەی ئاژەڵ سەردەبڕێت (قوربانی دەکات) لە پێناو کەس وشتێک جگە لە خودا، ونەفرەتی خودا لەو کەسەی نیشانەکانى زەوی دەگۆڕێت (بۆ ئەوەی خاکی کەسێکی تر بۆ خۆی ببات)، ونەفرەتی خودا لەو کەسەی نەفرەت لە دایک وباوکی دەکات، ونەفرەتی خودا لەو کەسەی کە پشتیوانى بیدعەچییەک دەکات» [صحيح مسلم: 1978]. وهەموو حوکم ویاسا وشەریعەتەکانى ئاینی ئیسلام ئەقڵی دروست وسەلامەت پێی ڕازیە وبە لایەوە پەسەندە، وئەم حوکمانە لە ئەوپەڕی دانایی وحیکمەت ودادپەروەریدان.
38. ئەگەر شوێنکەوتووانى ئاینە پوچەڵەکان درک نەکەن بەو دژیەکی وشتانەى کە لە ئاینە پوچەڵەکەدا هەیە کە ئەقڵی سەلامەت ڕەتی دەکاتەوە ئەوا پیاوانی ئاینەکە شوێنکەوتووان بەوە هەڵدەخەڵەتێنن کە ئاین لە سەرەوەى ئەقڵە وئەقڵ بۆی نییە لە ئاین تێبگات ودرکی پێبکات، بەڵام ئیسلام ئاینی وەکو ڕێگایەکی ڕۆشنا بۆ ئەقڵ داناوە کە بەهۆیەوە ئەقڵ ڕێگا ومەبەستی خۆی دەزانێت لەم ژیانەدا، وئاینە پوچەڵەکان دەیانەوێت مرۆڤ واز لە ئەقڵ بهێنێت وشوێنیان بکەوێت، وئاینی ئیسلام دەیەوێت مرۆڤ هۆشی بێتەوە وئەقڵی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى هەقیقەت وڕاستیەکانى بۆ دەربکەوێت بەو شێوەیەی کە هەیە.
ئەگەر شوێنکەوتووانى ئاینە پوچەڵەکان درک نەکەن بەو دژیەکی وشتانەى کە لە ئاینە پوچەڵەکەدا هەیە کە ئەقڵی سەلامەت ڕەتی دەکاتەوە ئەوا پیاوانی ئاینەکە شوێنکەوتووان بەوە هەڵدەخەڵەتێنن کە ئاین لە سەرەوەى ئەقڵە وئەقڵ بۆی نییە لە ئاین تێبگات ودرکی پێبکات، بەڵام ئیسلام ئاینی وەکو ڕێگایەکی ڕۆشنا بۆ ئەقڵ داناوە کە بەهۆیەوە ئەقڵ ڕێگا ومەبەستی خۆی دەزانێت لەم ژیانەدا، وئاینە پوچەڵەکان دەیانەوێت مرۆڤ واز لە ئەقڵ بهێنێت وشوێنیان بکەوێت، وئاینی ئیسلام دەیەوێت مرۆڤ هۆشی بێتەوە وئەقڵی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى هەقیقەت وڕاستیەکانى بۆ دەربکەوێت بەو شێوەیەی کە هەیە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَكَذَٰلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِّنْ أَمْرِنَا مَا كُنتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَٰكِن جَعَلْنَاهُ نُورًا نَّهْدِي بِهِ مَن نَّشَاءُ مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ} واتە: {ھەر بەو شێوەيەی کە ووتمان قورئانمان بۆ تۆ نارد (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) بە فەرمانی خۆمان کە تۆ نەتدەزانی کتێب وئیمان چییە بەڵام ئێمە ئەوەمان کردە ڕووناکیەك ڕێنمونی ھەر کەسێکی پێ دەکەین کە بمانەوێت لە بەندەکانمان وە بەڕاستی تۆ (خەڵك) ڕێنمونی دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست} [الشورى:52]. وەحی خودا بەڵگە ونیشانەى زۆری تێدایە کە ڕێنموێنی ئەقڵە سەلامەتەکان دەکات بۆ هەندێک هەقیقەت وڕاستی کە ئەقڵ حەز دەکات بیزانێت وباوەڕی پێ بهێنێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا} واتە: {ئەی خەڵکینە بەڕاستی بۆتان ھات بەڵگەی ئاشکرا لەپەروەردگارتانەوە، وناردمانە خوارەوە بۆتان نور وڕووناکیەکی ئاشکرا (کە قورئانە)} [النساء:174]. خواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەیەوێت مرۆڤ لە نور وڕۆشنایی هیدایەت وزانست وهەقیقەتدا بژێت، بەڵام شەیتانەکان وتاغوتەکان دەیانەوێت مرۆڤ لە تاریکایی کوفر ونەفامی وگومڕایی بژێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {اللَّهُ وَلِيُّ الَّذِينَ آمَنُوا يُخْرِجُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَالَّذِينَ كَفَرُوا أَوْلِيَاؤُهُمُ الطَّاغُوتُ يُخْرِجُونَهُم مِّنَ النُّورِ إِلَى الظُّلُمَاتِ} واتە: {خوا دۆست وپشتیوانی ئەوانەیە کە بڕوادارن دەریان دەھێنێت لە تاریکستانی بێباوەڕی وکوفرەوە بەرەو باوەڕ (ئیمان) وڕێنمونی وئەوانەی کە بێباوەڕن (کافرن) شەیتان دۆستیانە دەریان دەھێنێت لە ڕووناکی بیروباوەڕ (ئیمان) بەرەو تاریکستانی کوفر وگومڕایی} [البقرة:257].
39. ئاینی ئیسلام زانستی ڕاست ودروست بە مەزن دادەنێت وهانی گەڕانی زانستی دەدات کە دوور بێت لە هەوا وئارەزوو، وبانگەشە دەکات بۆ تێڕوانین وبیرکردنەوە لە دەروون ولاشەی مرۆڤ وگەردوون وبوونەوەرەکان وئەو شتانەى لە دەوروپشتمان، ودەرەنجامە ڕاست ودروستەکانى زانست تووشی هیچ پێکدادانێک نابن لەگەڵ ئاینی ئیسلامدا.
ئاينی ئیسلام زانست وعیلمی ڕاست ودروست بە مەزن دادەنێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} واتە: {خودا پلە وپایەی ئەو کەسانە بەرز دەکاتەوە لە ئێوە کە بڕوایان ھێناوە وە ئەوانەی کە زانستیان پێ بەخشراوە بە چەند پلەیەک (پلەیان بەرز دەکاتەوە) وە خوا شارەزایە بەوەی دەیکەن} [المجادلة:11]. وخواى گەورە شاهێدی دانی زانایانی لەگەڵ شاهێدی دانى خۆی وفریشتەکان باسکردووە سەبارەت بە شاهێدی دان لەسەر مەزنترین بابەت، خواى گەورە دەفەرموێت: {شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ } واتە: {خودا شاهێدی دەدات (واتە ڕایدەگەیەنێت وبە بەڵگە دەیچەسپێنێت) کە بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو زاتە مەزنە نەبێت وفریشتەکانیش شاهێدی دەدەن (واتە: دانیپێدا دەنێن) وخاوەن زانستەکان (زانایان)یش شاهێدی دەدەن (واتە: باوەڕی چەسپاویان ھەیە)، خودا ھەمیشە دادپەروەری ڕاگرتووە؛ ھیچ پەرستراوێکی هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو وخودا شکۆدار ودانایە} [آل عمران:18]. وئەمیش پێگەی زانایان ڕووندەکاتەوە لە ئاینی ئیسلامدا وخودا فەرمانى بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە داوای زیادکردنی زانستی بکات لە خواى گەورە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقُل رَّبِّ زِدْنِي عِلْمًا} واتە: {وە بڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە} [طه:114]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «مَنْ سَلَكَ طَرِيقًا يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ طَرِيقًا إِلَى الْجَنَّةِ وَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا رِضًا لِطَالِبِ الْعِلْمِ وَإِنَّ طَالِبَ الْعِلْمِ يَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ حَتَّى الْحِيتَانِ فِي الْمَاءِ وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِ الْقَمَرِ عَلَى سَائِرِ الْكَوَاكِبِ إِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الْأَنْبِيَاءِ إِنَّ الْأَنْبِيَاءَ لَمْ يُوَرِّثُوا دِينَارًا وَلَا دِرْهَمًا إِنَّمَا وَرَّثُوا الْعِلْمَ فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بِحَظٍّ وَافِرٍ» واتە: «هەرکەسێک ڕێگایەک بگرێتە بەر بۆ فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعیدا ئەوا خواى گەورە ڕێگای چوونە بەهەشتی بۆ ئاسان دەکات، وفریشتەکان باڵیان ڕادەخەن بۆ فێرخوازی زانستی شەرعی، وفێرخوازی زانستی شەرعی هەموو ئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدا داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکەن تەنانەت ماسییەکانى نێو دەریاش، وفەزڵی زانا بەسەر ئەو کەسەی زۆر پەرستن ئەنجامدەدات (بە باشی شارەزای زانستی شەرعی نییە : عابیدە) وەکو فەزڵی مانگە بەسەر هەموو ئەستێرەکانەوە، وزانایان میراتگری پێغەمبەرانن، وپێغەمبەران دینار ودرهەمیان لە دواى خۆیان بە جێنەهێشتووە بەڵکو زانستیان بەجێهێشتووە، بۆیە هەرکەسێک هەوڵی بەدەستهێنانى بدات ئەوا بەشێکی باشی بەدەستهێناوە (بۆ لەبەرکردن وکردەوە پێکردن وفێرکردن)» [أخرجه أبو داود: (3641)، والترمذي: (2682)، وابن ماجه: (223) واللفظ له، وأحمد: (21715].
ئاینی ئیسلام هانی گەڕانی زانستی دەدات کە دوور بێت لە هەوا وئارەزوو، وبانگەشە دەکات بۆ تێڕوانین وبیرکردنەوە لە دەروون ولاشەی مرۆڤ وگەردوون وبوونەوەرەکان وئەو شتانەى لە دەوروپشتمان، خواى گەورە دەفەرموێت: {سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ} واتە: {لەمەودوا بەڵگە کانی خۆمانیان نیشان دەدەین لە ئاسۆی دونیا (لە بوونەوەردا) ولە خودی خۆیاندا ھەتا بۆیان ڕوون بێتەوە بێگومان ئەم (قورئانە) ڕاستە ئایا پەروەردگارت بەس نییە کە بەڕاستی ئاگادارە بە سەر ھەموو شتێکدا} [فصلت:53]. وخوای گەورە دەفەرموێت: { أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ} واتە: {ئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە وفراوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ولەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون ولەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان ئینجا بە چی قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن} [الأعراف:185]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ} واتە:{ئایا ئەوان بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی ببینن سەرەنجامی ئەو (گەلانەی بێباوەڕ بوون) لە پێش ئەمان چۆن بووە کە زۆر بەھێزتر بوون لە ئەمان (لە خەڵکی مەککە) و زەویان کێڵا (بۆ کشتوکاڵ) و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان وپێغەمبەرانیان بۆ ھات بە موعجیزە ڕوونەکانەوە بۆیە خوا ستەمی لێ نەکردوون (کە لەناوی بردوون) بەڵام خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد} [الروم:9]. وئەنجامە زانستیە ڕاستەکان تووشی پێکدادان نابێت لەگەڵ ئاینی ئیسلامدا ولێرەدا باسی یەک نمونە دەکەین کە لە قورئانی پیرۆزدا وردەکاریە بچووکەکانیشی باسکراوە پێش زیاتر لە هەزار وچوار سەد ساڵ کەچی زانست لە سەدەی ڕابردوودا وردەکارییەکانى ئەم بابەتەی دۆزییەوە؛ بۆیە ئەنجامەکانى زانست وەکو ئەوەیە کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە وئەم بابەتەش بریتیە لە چۆنیەتی دروستبوونی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا، خواى گەورە دەفەرموێت: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ (12) سوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستکرد لە خۆلاسە و پاڵفتەیە لە قوڕ (12) ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ (13) لەپاشان ئەومان کرد بە نوتفەیەک -دڵۆپە مەنیەک- لە ئارامگایەکی پتەو (منداڵدانی دایک)دا (13) ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ (14) دواتر نوتفەکەمان -دڵۆپە مەنیەکانمان- کرد بە خوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بە پارچە گۆشتێک و ئەمجا پارچە گۆشتەکەمان کرد بە ئێسقان ئەمجا بە گۆشت (پەیکەرە) ئێسکەکەمان داپۆشی پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێکی تر جا گەورە وپیرۆزە ئەو خوایەی کە چاکترینی بەدیھێـنەرانە (14)} [المؤمنون:12-14].
40. وخواى گەورە تەنها کردەوەکان (پەرستنەکان) لە ئەو کەسانە قبوڵ دەکات کە باوەڕیان بە خودا هێناوە وملکەچی فەرمانەکانى بوون وباوەڕیان بە پێغەمبەران هێناوە -علیهم السلام- وخواى گەورە تەنها ئەو کردەوانە (پەرستنانە) قبوڵ دەکات کە لە شەریعەتدا فەرمانی لەسەر داوە، بۆیە چۆن مرۆڤ کوفر وبێباوەڕ دەبێت بە خواى گەورە وهیوای ئەوەیە کە پاداشتی بداتەوە؟ وخواى گەورە ئیمان وباوەڕی هیچ کەسێک قبوڵ ناکات ئەگەر باوەڕی بە هەموو پێغەمبەران نەبێت -علیهم السلام- ودەبێـت باوەڕی بە کۆتا پێغەمبەریش بێت کە موحەمەدە -صلى اللە علیە وسلم-.
وخواى گەورە تەنها کردەوەکان (پەرستنەکان) لە ئەو کەسانە قبوڵ دەکات کە باوەڕیان بە خودا هێناوە وملکەچی فەرمانەکانى بوون وباوەڕیان بە پێغەمبەران هێناوە -علیهم السلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {مَّن كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلَاهَا مَذْمُومًا مَّدْحُورًا (18) ھەرکەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت (لەم دونیایەدا) زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی ودەرکراوی لە میھرەبانی خودا (18) وَمَنْ أَرَادَ الْآخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًا (19) ھەرکەسێکیش مەبەستی ڕۆژی دوایی بووبێت وە ھەوڵی بۆ بدات بەو جۆرەی شایستەیە و باوەڕداریش بێت ئا ئەوانە کردەوە و تێکۆشانەکەیان وەرگیراوە (لای پەروەردگاریان) (19)} [الإسراء:18-19]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {فَمَن يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِ وَإِنَّا لَهُ كَاتِبُونَ} واتە: {ئینجا ھەر کەس (ھەرچەند) لە کردەوە چاکەکان بکات (بەو مەرجەی) باوەڕداریش بێت ئەوا (پاداشتی) کۆششەکەی وون نابێت و بەفیڕۆ ناڕوات بەڕاستی ئێمە بۆ (کردەوەکانی) ئەو نووسەرین} [الأنبياء:94]. وخودا تەنها ئەو پەرستنانە قبوڵ دەکات کە لە شەریعەتەکەیدا بڕیاری لەسەر داوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَمَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا} واتە: {ئینجا ھەرکەسێک بەتەمایە بگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری (لە قیامەتدا) ئەوا با کردەوەی چاک بکات وکەس نەکاتە هاوبەش وشەریکی پەروەردگار لە پەرستنیدا} [الكهف:110]. خواى گەورە ڕوونی کردووەتەوە کە کردەوە بە چاک دانانرێت ئەگەر لەو کردەوانە نەبێت کە بە ئیمان وباوەڕ بە خودا وبە دڵسۆزی بۆ خودا ئەنجامدراوە ولە شەریعەتی خودا بڕیاری لەسەر دراوە وکەسەکە باوەڕی بە هەموو پێغەمبەران هەبووە؛ بەڵام ئەگەر کردەوەکە یەکێک لەم مەرجانەى تێدا نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە وقبوڵ ناکرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَدِمْنَا إِلَىٰ مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاءً مَّنثُورًا} واتە: {ھاتین ھەر کردەوەیەکیان کرد بوو ھەموویمان وەکو تۆزی پرش وبڵاو لێکرد} [الفرقان:23]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ خَاشِعَةٌ (2) زۆر دەموچاو -ڕوو- لەو ڕۆژەدا ترسناك وڕیسوا وشەرمەزارن (2) عَامِلَةٌ نَّاصِبَةٌ (3) ھەوڵدەرێکی ڕەنجەڕۆن (3) تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةً (4) دەچنە نێو ئاگرێکی زۆر گەرمەوە (3)} [الغاشية:2-4].
ئەم ڕووانە لەو ڕۆژەدا خەجاڵەت وشەرمەزارن وماندوون بەهۆی زۆر کردەوە کردنەوە بەڵام کردەوەکانیان بە پێی پەیامی خودا نەبووە؛ چونکە کردەوەکانیان بە پێی ئەو شەریعەتە نەبوو کە خودا دایبەزاند، بەڵکو خودایان پەرست بە هەندێک کردەوەى هەڵە وشوێنکەوتووی سەرانی گومڕایی بوون ئەوانەى کە ئاینی پوچەڵیان بۆیان دادەنا، ئەو کردەوە چاکەى کە لە لای خواى گەورە قبوڵ دەکرێت ئەوەیە کە دەبێت بە دڵسۆزی بۆ خودا بێت وبە گوێرەی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، ئیتر چۆن مرۆڤ کافر وبێباوەڕ دەبێت بە خودا وهیوای ئەوەیە کە خودا پاداشتی بداتەوە؟؟ وخواى گەورە ئیمان وباوەڕهێنانى هیچ کەسێک قبوڵ ناکات مەگەر پاش ئەوە نەبێت کە باوەڕ دەهێنێت بە هەموو پێغەمبەران -عليهم الصلاة والسلام- وئیمان دەهێنێت بە پەیامی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وپێشتر باسی هەندێک بەڵگەمان کرد سەبارەت بە ئەم بابەتە لە بڕگەى ژمارە (20)، خواى گەورە دەفەرموێت: {آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ} واتە: {پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بڕوای ھێنا بەو پەیامەی کە بۆی نێردراوە لە پەروەردگاریەوە لەگەڵ بڕواداراندا ھەموو بڕوایان ھێناوە بە خوا وبە فریشتەکانی وبە کتێبەکانى (پەیامەکانى) وبە پێغەمبەرانی جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پەیامبەران (بڕواداران) ووتیان: (پێغەمبەر ئاینی خوای پێگەیاندین ئێمەش) بیستمان فەرمانبەرداریمان کرد داوای لێخۆشبوونت لێدەکەین ئەی پەروەردگارمان وھەر بۆ لای تۆیە گەڕانەوەمان} [البقرة:285]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنزَلَ مِن قَبْلُ وَمَن يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا} واتە:{ئەی کەسانێک کە باوەڕتان ھێناوە بەردەوام بن لەسەر باوەڕ بەخوا و پێغەمبەرەکەی و بەو قورئانەی ناردوویەتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی و بەو کتێبانەش کە پێشتر ناردوویەتیە خوارەوە, و ھەر کەسێک بێ باوەڕ بێت بە خوا و بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بە پێغەمبەرەکانی و بە ڕۆژی دوایی ئەوا بەڕاستی گومڕا بووە بە گومڕاییەکی زۆر دوور (لەڕاستی)} [النساء:136]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُم مِّن كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُّصَدِّقٌ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَىٰ ذَٰلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ} واتە: {(بیھێنەوە یادیان) کاتێک کە خوا پەیمانی وەرگرت لە پێغەمبەران کە ھەرچیم پێدان لە پەیام و حیکمەت و (شەریعەت) لە پاشان پێغەمبەرێکتان بۆ ھات بە بڕواھێنەر بەو پەیامەى کە لە لاتانە دەبێت بڕوای پێ بھێنن وە یارمەتی بدەن، خوا فەرمووی: ئایا دانتان نا بەم پەیمانەدا؟ وە لەسەر ئەوە پەیمانی منتان وەرگرت پێغەمبەران ووتیان: بەڵێ دانمان پێدانا و پەیمانمان بەست خوا فەرمووی: کەواتە ئێوە بەشاھێد بن وە منیش لەگەڵ ئێوە یەکێکم لە شاھێدان} [آل عمران : 81].
41. ئامانجی هەموو پەیامەکانى خودا بریتیە لەوەی: کە ئاینی هەقی خودا مرۆڤ بەرز وبڵند وباڵا بکات کە مرۆڤ تەنها بەندەیەکی دڵسۆزی پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان بێت وئەم ئاینە مرۆڤ ڕزگار دەکات لە کۆیلایەتی وبەندایەتی کردن بۆ مرۆڤەکان وبۆ ماددە وبۆ خوڕافەت، ئاینی ئیسلام -هەروەکو دەیبینین- بانگەشەی ئەوە ناکات کە مرۆڤەکان بێگەردن ودوورن لە کەموکورتی ولە ئەوپەڕی کامڵیدان ومرۆڤەکان بەرز ناکاتەوە بۆ سەرەوەى پلەوپایەی خۆیان بەشێوەیەک کە پەرستراو وپەروەردگار وخودا.
ئامانجی هەموو پەیامەکانى خودا بریتیە لەوەی: کە ئاینی هەقی خودا مرۆڤ بەرز وبڵند وباڵا بکات کە مرۆڤ تەنها بەندەیەکی دڵسۆزی پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکان بێت وئەم ئاینە مرۆڤ ڕزگار دەکات لە کۆیلایەتی وبەندایەتی کردن بۆ مرۆڤەکان وبۆ ماددە وبۆ خوڕافەت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «تَعِسَ عَبْدُ الدِّينَارِ وَالدِّرْهَمِ وَالقَطِيفَةِ وَالخَمِيصَةِ إِنْ أُعْطِيَ رَضِيَ وَإِنْ لَمْ يُعْطَ لَمْ يَرْضَ» واتە: «سەرشۆڕ بێت بەندەی دینار، سەرشۆڕ بێت بەندەى درهەم، سەرشۆڕ بێت بەندەی جلوبەرگ، ئەگەر پێی ببەخشرێت ڕازی دەبێت؛ ئەگەر پێی نەبەخشرێت توڕە دەبێت». [صحيح البخاري: 6435]. مرۆڤی ژیر تەنها ملکەچی فەرمانەکانی خودا دەبێت، بۆیە سامان وماڵ و پلەوپایە وعەشیرەت نایکەنە کۆیلە وئەوەى لەم باسەدا هاتووە بۆ خوێنەر ڕوونی دەکاتەوە کە حاڵی خەڵکی چۆن بوو پێش هاتنی پەیام ئیسلام ولە پاش هاتنی ئەم پەیامە پیرۆزە چۆن حاڵیان گۆڕا !!؟؟ کاتێک هەندێک لە مسوڵمانان کۆچیان کرد بەرەو حەبەشە وپادشای حەبەشە لەو کاتەدا -نەجاشی- پرسیاری لێکردن، وپێیانی ووت: ئەم ئاینە چییە کە بەهۆیە ناکۆکیتان دروستکرد بەرامبەر قەومەکەتان، ونەهاتنە نێو ئاینەکەی من ونەهاتنە نێو ئاینی هیچ یەکێک لە ئومەتەکان؟ جەعفەری کوڕی ئەبی تاڵب -ڕەزاى خواى لێبێت- پێی ووت: ئەی پادشا، ئێمە قەومێک بووین لە جاهیلیەتدا -لە پێش ئیسلامدا- بتمان دەپەرست وگۆشتی مردوومان دەخوارد وتاوانی قێزەوەنمان دەکرد وپەیوەندی خزمایەتیمان دەپچڕاند وخراپەکار بووین بەرامبەر دراوسێ وکەسی بەهێز زاڵ بوو بەسەر کەسی لاوازدا، بەو شێوەیە بووین هەتاوەکو خواى گەورە پێغەمبەرێکی لە خۆمان بۆ ناردین کە زانیاریمان هەیە سەبارەت بە ڕەچەڵەک وڕاستگۆیی وئەمانەت وداوێن پاکی، وبانگی کردین بۆ تەنها بە تاکدانانى (تەوحیدی) خودا و پەرستنی، وبۆ وازهێنان لە پەرستنی ئەو شتانەى کە خۆمان و باوباپیرانمان دەمانپەرست لە بەرد وبتەکان، وفەرمانى پێکردین بە ڕاستگۆیی وپاراستنی ئەمانەت وگەیاندنى پەیوەندی خزمایەتی وچاکبوون بەرامبەر دراوسێ، وئەنجام نەدانى حەرامکراوەکان، وئەنجام نەدان ودوور کەوتنەوە لەم تاوانانەش: کوشتن وخوێن ڕشتن (بە ناهەق)، وشاهێدی دانی درۆ، وخواردنی ماڵی هەتیو، وبوهتان هەڵواسین بۆ ئیمانداری داوێن پاک، وفەرمانى پێکردین بە تەنها پەرستنی خودا بە بێ ئەوەى هیچ هاوبەش وشەریکێکی بۆ بڕیار بدەین لە پەرستنیدا، وفەرمانى پێکردین بە ئەنجامدانى نوێژ وزەکاتدان وڕۆژوو گرتن، ودەڵێت: زۆر شتی تری ئیسلامی باسکرد، بۆیە ئێمە بەڕاستمان دانا وباوەڕمان پێی هێنا وشوێنی کەوتین بەو شێوەیەی ئەو پەیامەکەى هێناوە بۆیە ئێمە تەنها خودا دەپەرستین وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەین، وهەموو ئەوانەى حەرامکرا لەسەرمان ئێمە بە حەراممان دانا (ئەنجامی نادەین)، وهەموو ئەوانەى حەڵاڵکرا بۆمان ئێمەش بە حەڵاڵمان دانا (دروستە ئەنجامی بدەین)... [رواه أحمد: 1740، ورواه أبو نعيم في حلية الأولياء:1/115].
ئاینی ئیسلام مرۆڤەکان بەرز ناکاتەوە بۆ سەرەوەى پلەوپایەی خۆیان وبەرزیان ناکاتەوە بۆ پلەی پەروەردگارێتی وخودایەتی، خوای گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: ئەی خاوەن پەیامەکان وەرن بۆ لای وتەیەکی ڕاست و(یەکسان) لە نێوان ئێمە وئێوەدا کە جگە لە خوا ھیچ نەپەرستین وھیچ شتێک نەکەین بە ھاوبەشی (لە پەرستنیدا) وھەندێکمان ھەندێکمان بە پەروەردگار دانەنێین ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئێوەش بڵێن: ئێوە شاھێد بن کە ئێمە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵ وملکەچی خوداین} [آل عمران:64]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا أَيَأْمُرُكُم بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ} واتە: { وخودا فەرمانتان پێنادات کە فریشتەکان وپێغەمبەران بکەن بە پەرستراوی خۆتان چۆن (خودا) فەرمانتان پێدەدات بێباوەڕ بن (کافر بن) دوای ئەوەی کە ئێوە بڕوادار بوون؟! } [آل عمران:80]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لاَ تُطْرُونِي كَمَا أَطْرَتْ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ فَإِنَّمَا أَنَا عَبْدُهُ فَقُولُوا عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ»واتە: «زیادەڕەوی مەکەن لە وەسفکردنی من هەروەکو چۆن نەسڕانیەکان زیادەڕەوییان کرد لە وەسفکردنی کوڕی مەریەم (عیسا)، من تەنها بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندەی خودا (عبد الله) وپێغەمبەری خودا» [صحيح البخاري: 3445].
42. خواى گەورە لە شەریعەتەکەیدا ڕێگەی داوە بە تەوبە کردن: کە ئەمیش بریتیە لە گەڕانەوەى مرۆڤ بۆ لای پەروەردگار و وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، ومسوڵمان بوون وپەیڕەو کردنی ئاینی ئیسلام هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوان وگوناهەکانى پێشوو، وهەروەها تەوبە کردن هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوان وگوناهەکانى پێشوو، بۆیە پێویست ناکات تاوان وگوناهەکانى لای هیچ یەکێک لە مرۆڤەکان باس بکات ودانی پێدا بنێت لە لای ئەوان.
وخواى گەورە تەوبە کردنی لە ئاینی ئیسلامدا داناوە وڕێگەی پێداوە، وتەوبە کردن بریتیە لە: گەڕانەوەى مرۆڤ بۆ لای پەروەردگاری ئەمیش بە تەوبە کردن و وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} واتە: {ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا ئەی ئیماندارەکان تا ڕزگار و سەرکەوتوو بن} [النور:31]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ } واتە:{ئایا نەیان زانیوە کە بێگومان ھەر خوا تەوبە و پەشیمانی لە بەندەکانی وەردەگرێت و ھەر ئەو خێر وبەخشینەکان وەردەگرێت و بەڕاستی ھەر خوایە وەرگری تەوبەیە و میھرەبانە (لەگەڵ بەندەکانیدا)} [التوبة:104]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَعْفُو عَنِ السَّيِّئَاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ} واتە: {وئەو خودایە زاتێکە تەوبە لە بەندەکانی وەردەگرێت ولە کردەوە خراپەکان خۆش دەبێت وهەرکردەوەیەک کە ئێوە ئەنجامی دەدەن پێی دەزانێت} [الشورى:25]. وپێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لَلَّهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ الْمُؤْمِنِ مِنْ رَجُلٍ فِي أَرْضٍ دَوِّيَّةٍ مَهْلِكَةٍ مَعَهُ رَاحِلَتُهُ عَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ فَنَامَ فَاسْتَيْقَظَ وَقَدْ ذَهَبَتْ فَطَلَبَهَا حَتَّى أَدْرَكَهُ الْعَطَشُ ثُمَّ قَالَ: أَرْجِعُ إِلَى مَكَانِيَ الَّذِي كُنْتُ فِيهِ فَأَنَامُ حَتَّى أَمُوتَ فَوَضَعَ رَأْسَهُ عَلَى سَاعِدِهِ لِيَمُوتَ فَاسْتَيْقَظَ وَعِنْدَهُ رَاحِلَتُهُ وَعَلَيْهَا زَادُهُ وَطَعَامُهُ وَشَرَابُهُ فَاللهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ الْعَبْدِ الْمُؤْمِنِ مِنْ هَذَا بِرَاحِلَتِهِ وَزَادِهِ» واتە: «خواى گەورە ئاسوودەترە بە تەوبەی بەندەیەکی ئیماندار زیاتر لە پیاوێک کە ئاژەڵەکەى وخواردن وخواردنەوەی سەرپشتی (ئاژەڵەکەى) لەگەڵدایە لە بیابانێکی چۆڵدا، پیاوەکە خەوت وکاتێک هەستا ئاژەڵەکەى ڕۆیشت (دیار نەما) بۆیە بە دوایدا گەڕا هەتاوەکو تووشی تینوێتی بوو، وپاشان ووتی: بۆ شوێنەکەى خۆم دەگەڕێمەوە ودەخەوم هەتاوەکو دەمرم، وکاتێک سەری لەسەر باسکی دەستی دانا بۆ ئەوەى بمرێت، وخەبەری بوویەوە وبینی ئاژەڵەکەى وخواردن وخواردنەوەکانى سەرپشتی لەلای وەستاوە، خواى گەورە ئاسوودەترە بە تەوبەی بەندەی ئیماندار زیاتر لە ئاسوودەیی ئەم پیاوە بە ئاژەڵەکەى وڕۆزیەکانی سەرپشتی» [صحيح مسلم: 2744].
ومسوڵمان بوون وپەیڕەو کردنی ئاینی ئیسلام هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوان وگوناهەکانى پێشوو، وهەروەها تەوبە کردن هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوان وگوناهەکانى پێشوو، خواى گەورە دەفەرموێت: { قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا إِن يَنتَهُوا يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ} واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: بە ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون ئەگەر کۆتایی بھێنن (بە بێباوەڕ بوونیان -بە کافر بوونیان-) بەڕاستی خودا لە هەموو گوناهەکانیان خۆش دەبێت لە هەموو ئەو تاوانانەى لە پێشووتردا کردوویانە بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە (سەر کردەوەی پێشوویان) ئەوە بەڕاستی باو ویاسا بۆ پێشینە خراپەکان چی بوو (بۆ ئەمانیش دووبارە دەبێـتەوە)} [الأنفال:38]. خواى گەورە بانگی گاوڕەکان (نەسڕانیەکان) دەکات بۆ تەوبە کردن، هەروەکو -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: { أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ } واتە: {دەی ئایا بۆ تۆبە ناکەن و ناگەڕێنەوە بۆ لای خوا ؟ وداوای لێبوردنی لێ ناکەن؟ لەکاتێکدا خوا لێبوردەی میھرەبانە} [المائدة:74]. خواى گەورە بانگهێشتی هەموو گوناهکار وتاوانکارەکان دەکات بۆ تەوبە کردن، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } واتە: {(ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) پێیان بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە خۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لە میھرەبانی و بەزەیی خوا چونکە بێگومان خوا لە ھەموو گوناھەکان خۆشدەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێبوردەی میهرەبانە} [الزمر:53]. کاتێک عەمروی کوڕی عاص -ڕەزای خواى لێبێت- سوور وپێداگیر بوو لەسەر ئەوەى کە مسوڵمان بێت؛ لەوە ترسا کە خودا لەو تاوانانەى خۆش نەبێت کە لە پێش مسوڵمان بوون کردوویەتی، عەمرو ئەم باسە دەگێڕێتەوە ودەڵێت: «لَمَّا أَلْقَى الله عَزَّ وَجَلَّ فِي قَلْبِي الْإِسْلَامَ قَالَ: أَتَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِيُبَايِعَنِي فَبَسَطَ يَدَهُ إِلَيَّ فَقُلْتُ: لَا أُبَايِعُكَ يَا رَسُولَ اللهِ حَتَّى تَغْفِرَ لِي مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِي قَالَ: فَقَالَ لِي رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «يَا عَمْرُو أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ الْهِجْرَةَ تَجُبُّ مَا قَبْلَهَا مِنَ الذُّنُوبِ يَا عَمْرُو أَمَا عَلِمْتَ أَنَّ الْإِسْلَامَ يَجُبُّ مَا كَانَ قَبْلَهُ مِنَ الذُّنُوبِ» واتە: «كاتێک خواى گەورە ئیسلامی خستە دڵمەوە، (عەمرو) دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم بۆ ئەوەى بەیعەتی پێبدەم بۆیە دەستی درێژ کرد، منیش ووتم: بەیعەتت پێنادەم هەتاوەکو (خواى گەورە) لە هەموو گوناهەکانی پێشووم بێت، ئەویش -صلى الله علیه وسلم- فەرمووى: «ئەی عەمرو، ئايا نازانى کۆچک کردن -هیجرەت- ھەرچى لە پێش خۆیدا هەبووه (لە گوناهەکان) هەڵیدەوەشێنێتەوە وئیسلام ھەرچى لەپێش خۆیدا هەبووه (لە گوناهەکان) هەڵیدەوەشێنێتەوە -واتا: هیجرەت ومسوڵمان بوون هۆکارن بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەکان-» [رواه مسلم:121، رواه أحمد: 17827].
43. لە ئاینی ئیسلامدا پەیوەندی نێوان مرۆڤ وخودا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە، بۆیە مرۆڤ پێویستی بە هیچ ناوەندێک -واستەیەک- نییە بۆ پاڕانەوە وداواکردن وپەرستنی خودا، ئاینی ئیسلام قەدەغەی دەکات کە مرۆڤ بکرێتە خودا یان هاوبەش وشەریکی خودا لە پەروەردگارێتی وپەرستنیدا (ئولوهیەتدا : خودایەتیدا).
لە ئاینی ئیسلامدا هیچ پێویست ناکات تاوانەکان لە پێش خەڵکیدا باس بکەیت ودانى پێدا بنێیت، چونکە لە ئیسلامدا پەیوەندی نێوان مرۆڤ وخودا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیە وپێویستی بە ناوەندی (واستەی) هیچ بوونەوەرێک نییە، هەروەکو لە بڕگەى (36)دا باسکرا کە خودا بانگی هەموو خەڵکی کردووە بۆ تەوبە کردن وگەڕانەوە بۆ لای ئەو زاتە مەزنە وهەروەها خودا نەهی کردووە لە خەڵکی کە پێغەمبەران وفریشتەکان بکەن بە نێوەند (واستە) لە نێوان خۆیان وخودا بۆ ئەوەى بەهۆیانەوە لە خودا بپارێنەوە وبیپەرستن، بەڵکو دەبێت مرۆڤ ڕاستەوخۆ داوا لە خودا بکات ولێی بپاڕێتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا أَيَأْمُرُكُم بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ} واتە: { وخودا فەرمانتان پێنادات کە فریشتەکان وپێغەمبەران بکەن بە پەرستراوی خۆتان چۆن (خودا) فەرمانتان پێدەدات بێباوەڕ بن (کافر بن) دوای ئەوەی کە ئێوە بڕوادار بوون؟! } [آل عمران:80]. ئاینی ئیسلام هەروەکو دەیبینین قەدەغەی دەکات کە مرۆڤ بکرێتە خودا یان هاوبەش وشەریکی خودا لە پەروەردگارێتی وپەرستنیدا (ئولوهیەتدا : خودایەتیدا)، خواى گەورە سەبارەت بە نەسڕانیەکان -گاوڕەکان- دەفەرموێت: {اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلاَّ لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لا إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} واته: {زانا و ڕاهیبەکانیان (دیندارەکانیان) کردووە بە پەروەردگار لە جیاتی خوا ھەروەھا مەسیحی کوڕی مەریەمیش (یان کردوە بە خوا) لە کاتێکدا فەرمانیان پێ نەدراوە بێجگە لەوەی کە یەک خوا بپەرستن کە ھیچ پەرستراوێک ڕاست نیە بێجگە لە ئەو زاتە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو (خودا) یەی لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی} [التوبة:31].
وخواى گەورە ئینکار ونەهی کرد لەسەر کافرەکان ئەویش بەهۆی ئەوەى لە نێوان خۆیان وخودا ناوەندێکیان -واستەیەکیان- دادەنا بۆ پاڕانەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَىٰ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ} واتە: { بێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کە ئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێباوەڕە} [الزمر:3]. خواى گەورە ڕوونی دەکاتەوە کە بت پەرستەکان -ئەهلی جاهیلیەت- لە نێوان خۆیان وخودا ناوەندێکیان -واستەکەیان- دادەنا ودەیانووت: ئەمانە لە خودا نزیکمان دەکەنەوە. وئەگەر خواى گەورە نەهی کردبێت لە خەڵکی بەوەى کە پێغەمبەران وفریشتەکان بکەن بە نێوەند لە نێوان خودا وبەندەکاندا؛ ئەوا جگە لە ئەوان نەهی لێکردنە زیاتر دەیانگرێتەوە، وپێغەمبەران -علیهم السلام- بەپەلە بوون لە ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان ونزیکبوونەوە لە خودا، خواى گەورە سەبارەت بە حاڵی پێغەمبەران -علیهم السلام- دەفەرموێت: {إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ } واتە: {ئەوانەی (باسکران لە پێغەمبەران) پێشبڕکێیان دەکرد لە ئەنجامدانی ھەموو خێر وچاکەیەکدا وھاواریان لە ئێمە دەکرد بە ئومێدی (بەھەشت) ولە ترسی (دۆزەخ) وئەوان بۆ ئێمە ملکەچ بوون (ودەترسن لێمان)} [الأنبياء:90]. وخوای گەورە دەفەرموێت: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} واتە: {ئەوانەی کە ئەو (نەفامانە) ھاواریان لێ دەکەن ئەوانە بەدوای ھۆکارێکدا دەگەڕێن کە نزیکیان بکاتەوە لە پەروەدگاریان کامیان نزیکترە (لە خواوە و پلەو پایەی بەرزترە) وە بە ھیوا و ئومێد و ڕەحمی ئەون و لە سزایشی دەترسن بەڕاستی سزای پەروەردگارت ھەمیشە مەترسی لێکراوە و خۆ لێ پارێزراوە} [الإسراء: 57]. واتا ئەوانەى کە داوایان لێدەکەن ولێیان دەپاڕێنەوە جگە لە خواى گەورە -لە پیاوچاکان وپێغەمبەران- ئەوان هیوا وڕەجایان ئەوەیە کە خودا ڕەحمیان پێبکات ولە سزای خودا دەترسن؛ ئیتر چۆن داوا لە ئەوان دەکەن ولێیان دەپاڕێنەوە !! بەڵکو پێویستە مرۆڤ تەنها داوا لە خودا بکات وتەنها لە ئەو زاتە مەزنە بپاڕێتەوە.
44. لە کۆتایی ئەم پەیامەدا ئەوە بە بیری خەڵکی دەهێنینەوە کە خەڵکی سەرەڕای جیاوازى سەردەم وگەل وشوێنی نیشتەجێبوونیان بەڵکو هەموو کۆمەڵگەى مرۆڤایەتی جیاوازە لە بۆچوون ومەبەستەکانى وجیاوازە لە ژینگە وکردەوەکانی بۆیە پێویستە کە هیدایەتێک هەبێت ئاراستەی بکات وڕێکخستەیەک هەبێت کۆیان بکاتەوە ودەسەڵاتدارێک هەبێت بیانپارێزێت، بۆیە پێغەمبەران -عليهم الصلاة والسلام- ئەمەیان جێبەجێ دەکرد بە وەحی خودا -سبحانه وتعالى- وخەڵکیان هیدایەت دەدات بۆ ڕێگای خێر وڕێنموێنی وخەڵکییان کۆ دەکردەوە لەسەر جێبەجێکردنی شەریعەتی خودا ولە نێوانیاندا بە هەق حوکم وفەرمانڕەواییان دەکرد ئەمەش هۆکاری ئەوە بوو حاڵ وگوزەرانیان باش بێت بە پێی وەڵامدانەوەیان بۆ بانگەوازى پێغەمبەران ونزیکیان لە سەردەمی ناردنی پەیامەکانى خودا، وخواى گەورە پەیامەکانى کۆتایی پێهێنا بە کۆتا پەیامی پێغەمبەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ومانەوەى بۆ نووسی وکردیە بە هۆکاری هیدایەتدان وڕەحمەت ونور وڕۆشنایی وڕێنموێنی کردن بۆ سەر ئەو ڕێبازەى کە مرۆڤ نزیک دەکاتەوە لە خودا.
کاتێک گومڕایی زۆر بوو ونەزانین -جەهالەت- بڵاو بووەوە وبتەکان پەرستران؛ خواى گەورە پێغەمبەر موحەمەدی نارد -صلى اللە علیە وسلم- بە هیدایەت وئاینی هەق وڕاستی بۆ ئەوەى خەڵکی دەربکات لە تاریکایی کوفر ونەزانین -جاهیلیەت- وبت پەرستی بۆ نور وڕۆشنایی ئیمان وهیدایەت.
45. بۆیە ئەی مرۆڤ بانگت دەکەم بۆ ئەوەى خۆی یەکلایی بکەیتەوە لە پێناو خواى گەورە بە ڕاستگۆییەوە وخۆت بە دوور بگریت لە لاسایی کردنەوە وخوو ونەریت، وبزانیت لە پاش مردنت بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێیتەوە، وسەیری نەفس ولاشەی خۆت بکەیت وسەیری گەردوون بکەیت، ئەگەر مسوڵمان بیت ژیانت خۆش دەبێت پێش خۆشی نەبڕاوەى ڕۆژی دوایی، وئەگەر ویستت ببیت بە مسوڵمان ئەوا تەنها لە دڵەوە وبە زمانیش ئەم شاهێدیە بدەیت: (أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمداً رسول الله) واتە: (شاهێدی دەدەم ودانیپێدا دەنێم کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله ، وشاهێدی دەدەم ودانیپێدا دەنێم کە موحەمەد نێردراو وپێغەمبەری خودایە)، ودەبێت بێباوەڕ بیت بە پەرستنی هەرشتێک یان کەسێک جگە لە خواى گەورە، وباوەڕت بەوە هەبێت کە خواى گەورە لە پاش مردنمان هەمووی زیندوو دەکاتەوە لە نێو گۆڕەکانەوە ولێپرسینەوە وپاداشت وسزا هەق وڕاستیە، ئەگەر ئەم شاهێدیە بدەیت ئەوا تۆ مسوڵمانیت، ولە پاش ئەمە دەبێت خودا بپەرستیت بەو شێوەیەی لە شەریعەتی ئیسلامدا هاتووە لە گرنگترین پەرستنەکانیش کە پایەی ئیسلامن: نوێژ کردن، ڕۆژوو گرتن، زەکاتدان، وحەجکردن بۆ ماڵی خودا ئەگەر لە تواناتدا هەبوو.
بۆیە ئەی مرۆڤ بانگت دەکەم بۆ ئەوەى هەستیت بە ڕاستگۆییە وخۆت بە دوور بگریت لە لاسایی کردنەوە وخوو ونەریتی هەڵە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلْ إِنَّمَا أَعِظُكُم بِوَاحِدَةٍ أَن تَقُومُوا لِلَّهِ مَثْنَىٰ وَفُرَادَىٰ ثُمَّ تَتَفَكَّرُوا مَا بِصَاحِبِكُم مِّن جِنَّةٍ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ لَّكُم بَيْنَ يَدَيْ عَذَابٍ شَدِيدٍ} واتە: {بڵێ من تەنھا بە یەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم کە دوو دوو، یەك یەك، لەبەر خوا ھەستن (وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی بن) پاشان بیر بکەنەوە ھاوڕێکەتان (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) شێت نییە ئەو (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) تەنھا ترسێنەرە بۆ ئێوە لە پێش ھاتنی سزای سەختی (قیامەت)} [سبأ:46]. وبزانیت کە لە پاش مردنت دەگەڕێیتەوە بۆ لای پەروەردگارت، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ (39) وە بێگومان ئادەمی جگە لە کۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نییە -لە دواڕۆژدا- (39) وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ (40) و بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لە قیامەت)دا دەبینرێتەوە (40) ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ (41) پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی (41) وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ الْمُنتَهَىٰ (42) وە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە (42)} [النجم:39-42]. وسەیری لاشەی خۆت وسەیری گەردوون وئاسمان بکە، خواى گەورە دەفەرموێت: { أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ} واتە: {ئایا ئەوانە ناڕوانن؟ لەو موڵکە گەورە وفراوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە ولەو شتانەی خوای گەورە دروستی کردوون ولەوانەیە نزیک بوو بێـتەوە کۆتایی (ژیان) یان ئینجا بە چی قسەیەک لە پاش قورئان بڕوا دەھێنن} [الأعراف:185].
ببە بە مسوڵمان بۆ ئەوەى لە دونیا ودواڕۆژت ئاسوودە ودڵخۆش بێت، وئەگەر دەتەوێت ببیتە مسوڵمان وپەیڕەوی ئاینی ئیسلام بکەیت؛ ئەوا تەنها پێویستە کە شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە) وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن بۆ ئەوەى بانگەوازى بکات بۆ ئاینی ئیسلام پێی فەرموو: «إِنَّكَ تَأْتِي قَوْمًا أَهْلَ كِتَابٍ فَادْعُهُمِ الَى شَهَادَةِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَأَنِّي رَسُولُ اللهِ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ لِذَلِكَ فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ خَمْسَ صَلَوَاتٍ فِي كُلِّ يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ فَإِنْ أَطَاعُوا لِذَلِكَ فَأَعْلِمْهُمْ أَنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ افْتَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً فِي أَمْوَالِهِمْ تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ وَتُرَدُّ فِي فُقَرَائِهِمْ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوكَ لِذَلِكَ فَإِيَّاكَ وَكَرَائِمَ أَمْوَالِهِمْ وَاتَّقِ دَعْوَةَ الْمَظْلُومِ فَإِنَّهَا لَيْسَ بَيْنَهَا وَبَيْنَ اللهِ عَزَّ وَجَلَّ حِجَابٌ» واتە: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (جولەکە ونەسڕانیەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله)* وشاهێدی دان بەوەى من پێغەمبەری خودام، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج نوێژی لەسەریان فەرزکردووە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە خێرکردن (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی پارە وماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە». *(واتە: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله) [صحيح مسلم: 19].
ودوور بیت وبەرائەتی خۆت ڕابگەیەنیت وبێباوەڕ بیت: بە بت پەرستن وبە پەرستنی ئەوانەى لەگەڵ خودا دەپەرسترێن، وئەمیش حەنیفیەتە* کە ئاينی ئیبراهیمە -علیه السلام-، (حەنیفیەت: واتا پەرستنی خودا (الله) بە تەنها بە دڵسۆزییەوە بە بێ بڕیاردانی هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا، وخۆ دوورکردنەوە وبەریئبوون وبێباوەڕ بوون: بە پەرستنی بتەکان وبە پەرستنی پەرستراوە ناهەقەکانى تر لەگەڵ خواى گەورەدا)، خواى گەورە دەفەرموێت: { قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ } واتە: {بەڕاستی بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقێکی جوان وچاك لە ئیبراھیم وئەوانەی لەگەڵیدا بوون کە بە گەلەکەی خۆیانیان ووت بەڕاستی ئێمە بێزار وبەرین لە ئێوە و لەو شتانەش کە دەیان پەرستن لەجیاتی خوا، ئێمە باوەڕمان نییە بە (ئاینی) ئێوە و پەیدابوو لە نێوان ئێمە وئێوەدا دوژمنایەتی وکینە بۆ ھەمیشەیی تا کاتێك کە باوەڕ بە خوای تاك وتەنیا دەھێنن}، وهەروەها خواى گەورە دەفەرموێت:{ قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ } [الممتحنة: 4].
وباوەڕ وئیمانت بەوە هەبێت کە خودا هەموو ئەوانەى لە نێو گۆڕەکاندان (مردووەکان) زیندوو دەکاتەوە، خواى گەورە دەفەرموێت: {ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّهُ يُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (6) ئەوەی (باسکرا) لەبەر ئەوەیە دڵنیابن کە خوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و بێگومان ئەو (خوایە) توانای بە سەر ھەموو شتێکدا ھەیە (6) وَأَنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِي الْقُبُورِ (7) وەبەڕاستی قیامەت دێت (وبەرپا دەبێت) گومانی تێدا نییە ودڵنیاش بن خوا زیندووی دەکاتەوە ھەموو ئەو کەسانەی لەناو گۆڕەکاندا -مردوون- (7)} [الحج: 6-7].
ولێپرسینەوە وپاداشتدانەوە هەقە وڕوودەدات، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَخَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ }واتە: {و خوا ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی دروستکردووە بۆ ئەوەی ھەموو کەسێك پاداشت بدرێتەوە بە گوێرەی ئەو کار وکردەوانەی کە کردوویەتی وئەوان ھیچ ستەمیان لێناکرێت} [الجاثية: 22]. ئەگەر ئەم شاهێدیەت دا ئەوا تۆ مسوڵمانیت ولە پاش ئەمە پێویستە خودا بپەرستیت بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا هاتووە لە نوێژکردن وڕۆژوو گرتن وزەکاتدان وحەجکردن ئەگەر لە تواناتدا هەبوو، وجگە لە ئەم پەرستنانە.
مێژووی چاپ: 19-11-1441
نوسینی: مامۆستا دکتۆر/ محمد عبدالله السحيم
مامۆستای عەقیدە (بیروباوەڕ) لە بەشی خوێندنەوە ئیسلامیەکان (لە پێشوودا)
کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی (شا سعود)