نێوه‌ند كه‌وتنه‌ ناو له‌سه‌ریه‌كی ڕۆژووی كه‌فاره‌ت به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ زیانی نیه‌ ()

شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" له‌ڕۆژێك له‌ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا جیماعم كرد له‌گه‌ڵ خێزانمدا، پاشان دوای ڕه‌مه‌زان ده‌ستم كرد به‌گرتنی دوومانگ ڕۆژووی كه‌فاره‌ت، به‌رۆژووبووم هه‌تا په‌نجاوحه‌وت ڕۆژمم لێگرت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ تووشی نه‌خۆسیه‌كی قورس بووم كه‌ نه‌متوانی دوو ڕۆژ به‌ڕۆژووبم، به‌ڵام یه‌كسه‌ر ده‌ستم كرده‌وه‌ به‌ گرتنی سێ ڕۆژه‌كه‌ی تر و هه‌ر شه‌ست ڕۆژه‌كه‌م ته‌واو كرد، ئایا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ ؟".

|

  

 نێوه‌ند كه‌وتنه‌ ناو له‌سه‌ریه‌كی ڕۆژووی كه‌فاره‌ت به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ زیانی نیه

عبدالعزیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ

قطع التتابع في صيام الكفارة بسبب المرض لا يضر

پرسیار : له‌ڕۆژێك له‌ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا جیماعم كرد له‌گه‌ڵ خێزانمدا، پاشان دوای ڕه‌مه‌زان ده‌ستم كرد به‌گرتنی  دوومانگ ڕۆژووی كه‌فاره‌ت، به‌رۆژووبووم هه‌تا په‌نجاوحه‌وت ڕۆژمم لێگرت، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ تووشی نه‌خۆسیه‌كی قورس بووم كه‌ نه‌متوانی دوو ڕۆژ به‌ڕۆژووبم، به‌ڵام یه‌كسه‌ر ده‌ستم كرده‌وه‌ به‌ گرتنی سێ ڕۆژه‌كه‌ی تر و هه‌ر شه‌ست ڕۆژه‌كه‌م ته‌واو كرد، ئایا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ....

سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ زۆر باشتكردووه‌، نێوه‌ند كه‌وتنه‌ ناو ئه‌و دوو مانگه‌ ڕۆژووه‌ی كه‌فاره‌ته‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ هیچ زیانێكی نیه‌، چونكه‌ نه‌خۆش كه‌وتن عوزر وبیانوویه‌كی شه‌رعی وڕێگه‌پێدراوه‌، بڕینی ئه‌و دوو مانگه‌ ونێوه‌ند كه‌وتنه‌ نێوانیانه‌وه‌ به‌نه‌خۆشی زیانی نیه‌، كاتێكیش كه‌ سێ ڕۆژه‌كه‌ت دواتر گرتۆته‌وه‌ ڕۆژووه‌كانت دروستن وكه‌فاره‌ته‌كه‌ت ئه‌داكردووه‌ سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ .....

خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ ...

سماحه‌تی شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

"فتاوى نور على الدرب" (3/1231)