رسالة واحدة فقط
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صهڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دوای هه‌قیقه‌ت و ڕاسگۆی و دڵسۆزیدا وێڵن .
به هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشێكی هه‌ست زیندوو .
1-مه‌به‌ست چیه له‌م تاكه په‌یامه ؟
2-ئایا كتێبی پیرۆز له‌باره‌ی ئه‌م په‌یامه‌وه چی ووتووه ؟
3-ئایا قورئانی پیرۆز له‌باره‌یه‌وه چی ووتووه ؟
4-دوای هه‌موو ئه‌مانه ڕای تۆ چیه ؟
دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئاده‌می دروستكرد، تاكه په‌یامێكی ڕه‌سه‌ن به‌درێژایی مێژوو كه ئاڕاسته‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی كراوه، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره یه‌ك خوایه و ده‌بێت هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رسترێت، له‌م پێناوه‌شدا په‌روه‌ردگار سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی وه‌ك ئاده‌م و نوح و ئیبراهیم و موسی و عیسی و موحه‌مه‌دی ڕه‌وانه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی یه‌كخواپه‌رستی، ئه‌و خـــوایهی كه خالق و مهعبوده و شایانی ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌و بپه‌رسترێت ..
خوای گه‌وره نوح پێغه‌مبه‌ری ڕه‌وانه كرد (سه‌لامی خوای لێ بێت) بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكات بۆ ووشه‌یه‌ك كه بریتی بوو له‌وه‌ی خوای گه‌وره تاكه خوایه‌كه و هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن، به هه‌مان شێوه‌یه په‌یامی پێغه‌مبه‌ران ئیبراهیم و موسی و عیسی و كۆتا پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د ( سه‌لامی خوا له هه‌موویان بێت) هه‌ر ئه‌و په‌یامه بووه، خوای گه‌وره تاكه خوایه‌كه و هه‌ر ئه‌ویش به ته‌نهای بپه‌رستن .. ئه‌می نارد بۆ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه
نوح بۆ خوا یه‌ك خوایه به‌ته‌نهایی بیپه‌رستن
ئيبراهيم بۆ خوا یه‌ك خوایه به‌ته‌نهایی بیپه‌رستن
موسی بۆ خوا یه‌ك خوایه به‌ته‌نهایی بیپه‌رستن
عیسی بۆ خوا یه‌ك خوایه به‌ته‌نهایی بیپه‌رستن
موحه‌مه‌د بۆ خوا یه‌ك خوایه به‌ته‌نهایی بیپه‌رستن
خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره ( أولوا العزم ) ــهكان وغه‌یری ئه‌وانیشی ڕه‌وانه كردووه، ئه‌وانه‌ی كه له قورئاندا ناویان هاتووه و ده‌یانناسین، ئه‌وانه‌شی كه ناویان نه‌هاتووه و نایانناسین، ڕه‌وانه‌ی كردوون بۆ جێ به‌جێ كردنی چه‌ند كارێكی گرنگ، ئه‌ویش بریتین له : -
یه‌كه‌م : وه‌رگرتنی وه‌حی خوایی وگه‌یاندنی به گه‌ل و شوێنكه‌وتوانی .
دووه‌م : شوێنكه‌وتوانیان فێری یه‌كخواپه‌رستی وئیخلاص بكه‌ن له په‌رستنی په‌روه‌ردگاردا .
سێهه‌م : سه‌رمه‌شقێكی باش بن بۆ خه‌ڵكی له گوفتار و كرداردا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چاویان لێ بكه‌ن بۆ به‌ره‌و خواچوون وپه‌رستنی به یه‌كتایی .
چواره‌م : خه‌ڵكی وشوێنكه‌وتوانیان ئاڕاسته ده‌كه‌ن بۆ ته‌قوا و خواناسین وجێ به‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی وشوینكهوتنی .
پێنجه‌م : خه‌ڵكی وشوینكهوتوانیان فێری ئه‌حكامه‌كانی دین وڕه‌وشت به‌رزی بكه‌ن .
شه‌شه‌م : ڕێنمونی كردنی خه‌ڵكی سه‌ركه‌ش وبتپه‌رست بۆ واز هێنان له‌وه‌ی له‌سه‌رینی و بانگه‌واز كردنیان بۆ یه‌كخواپه‌رستی .
حه‌وته‌م : به‌خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن كه ئه‌وان پاش مردن خوای گه‌وره زیندویان ده‌كاته‌وه، وه له‌ڕۆژی دواییشدا له‌سه‌ر كار‌و كرده‌وه‌كانیان خوای گه‌وره لێیان دهپرسیتهوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه باوه‌ڕی به‌خوا هێنا بێت وبه‌ته‌نها ئه‌ویشی په‌رستی بێت و كاروكرده‌وه‌ی باشی كرد بێت، پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌یه، ئه‌وه‌شی به پێچه‌وانه‌وه هاوه‌ڵی بۆ خوا بڕیار دابێت و سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی كردبێت، جێگا و مه‌ئوای ئاگری دۆزه‌خه .
ئه‌و پێغه‌مبه‌ر وفورستادانه خوای گه‌وره و تاك و ته‌نها دروستی كردوون، گه‌ردون و ئه‌وشی له گه‌ردوندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی به زمانی حاڵ دان ده‌نێت به یهكخوای ذاتی هه‌ق ته‌عالای (الله) كه هه‌ر ئه‌و خالقه و شاهیدی تاكو ته‌نهای ئه‌وه‌شی بۆ ده‌ده‌ن، (الله) خالق ودروستكاری ئه‌م گه‌ردونه و ئه‌وشی تێیدایه له گیانله‌به‌ران مرۆڤ و غه‌یری ئه‌وانیش، هه‌ر ئه‌ویش مردن و ژیانی دروستكردووه، ژیانی فانی و دواڕۆژی هه‌تا هه‌تایی ..
كتێبه پیرۆزه‌كانی جوله‌كه و گاور موسڵمانانیش شاهیدی بوونی خوا و تاك و ته‌نهایی ده‌ده‌ن .
ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ بابه‌تی خوا و په‌رستراوی به بابه‌تیانه وئیخلاصه‌وه له ئینجیل و قورئانی پیرۆز دیراسه بكات ده‌توانێت ئه‌و صیفاته ناوازانه جیا بكاته‌وه كه تایبه‌تن به‌خوای گه‌وره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كه‌س وهیچ خوایه‌كی درۆزن به‌شداری ئه‌و زاته پیرۆزه ناكه‌ن له‌و صیفاتانهدا، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و صیفاتانهیه كه ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین :
1- خوای هه‌ق و ڕاست ئه‌و خوایه‌یه كه خالق ودروستكاره، نه‌ك دروستكراو و مه‌خلوق .
2- خوای هه‌ق وڕاست ئه‌و خوایه‌یه كه تاك و ته‌نها و بێ شه‌ریك و هاوه‌ڵه، نه‌ك چه‌ند خوا وباوك و كوڕ .
3- خوا (الله) پاك وبێگه‌رده له هه‌موو ئه‌و بیركردنه‌وه ناڕاستانه‌ی كه مرۆڤه‌كان بیری لێده‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به‌خوا، ئه‌و خوایه‌ی كه چاوی مهخولقهكان ده‌ركی پێناكه‌ن .
4- (الله) ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌میشه بووه و هه‌ر ده‌شبێت، وه جیاوازه له دروستكراوه‌كانی ، وبه‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له یه‌كێك لهدروستكراوهكانی خۆیدا نه‌تواوه‌ته‌وه وتهجیسد نه‌كراوه .
5- خوا خوایه‌كی بێنازه له هه‌موو دروستكراوه‌كانی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به‌وان نیه، وه خۆی بۆخۆی قائمه، نه باوكی هه‌یه و نه دایك، نه هاوسه‌ری هه‌یه و نه مناڵ، وه پێویستی به خواردن و خواردنه‌وه و هیچ یارمه‌تی و هاریكاری هیچ كه‌س نیه، به‌ڵكو ئه‌وه دروستكراوهكانن پێویستیان به خوای گه‌وره هه‌یه .
6- ته‌نها (الله) خاوه‌نی ئه‌و صیفاته به‌رز وپیرۆز وجوان و تهواوانهیه كه بریاری داوه بۆ خۆی و هیچ كه‌سیش شایانی ئه‌و صیفاتانه نیه له مه‌خلوقه‌كانی، به‌شێوه‌یه‌ك وێنه و هاوشێوه‌ی نیه .
ده‌توانین له‌ڕێگای ئه‌و صیفاته به‌رز وپیرۆز و ته‌واوانه‌ی پهروهردگاریشهوه بگه‌ینه به‌تاڵ كردنه‌وه و تیكشاندنی ته‌واوی خوا درۆینهكانهوه، ئه‌و خوا درۆزن وبهتاڵانهی كه مرۆڤه‌كانی كردونیان به خوای خۆیان، له‌كاتێكدا ئه‌وانه هیچ نین جگه له دروستكراوێكی خوای به‌رز وبڵند ..
ئێستاش فورسهتمان بده‌ن، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بابه‌تی ئه‌و په‌یامه‌ی كه پێشتر باسمانكرد، وه چه‌ند ده‌قێك له ئینجیل و قورئانی پیرۆز وه‌ربگرین كه باس له یهكخوایی په‌روه‌ردگارمان بۆ ده‌كه‌ن.
به‌ڕاستی من له كاتی خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌ی چڕوپڕم له‌سه‌ر نه‌صرانیه‌ت وگفتوگۆی زۆرم له‌گه‌ڵ نهصرانیهكان، بۆم ڕوون بویه‌وه كه خوای گه‌وره ( الله ) لای ئه‌وان وه‌ك هه‌ندێك كه‌سیان ته‌صه‌وری ده‌كه‌ن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه :
یه‌كه‌م : خوای باوك .
دووه‌م : خوای كوڕ .
سێهه‌م : خوای ڕۆحی پیرۆز .
بۆیه وه‌ك شتێكی ساده وساكار وبهدیهی ولۆژیكێكی ساغ ودروست، كه‌سی لێكۆڵهوهر په‌لكێش ده‌كه‌ن بۆ چه‌ند پرسیارێك كه ئاڕاسته‌ی نهصرانیهكان بكرێت :
مه‌به‌ست چیه له ووتنی ( الله واحد ) خوا یه‌ك خوایه، له كاتێكدا ئێوه ئاماژه بۆ سێ خوا و په‌رستراو ده‌كه‌ن .
ئایا خوا یه‌ك خوایه به‌ڵام له‌ناو سێ خوادا تواوه‌ته‌وه، یان سی خودان وله‌ناو یه‌ك خوادا تواونه‌ته‌وه ( 1 له‌ناو 3، یان 3 له‌ناو 1 ) دا ؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، و به‌پێی هه‌ندێك بیروباوه‌ڕی نهصرانیهكان، هه‌ر یه‌ك له‌م سێ خوا وپهرستراوه كار‌و و وه‌زیفه ووێنه وكهینونهی خۆیان هه‌یه، وه‌ك له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ین :
1-الله و خوای باوك خالق ودروستكاره .
2-الله و خوای كوڕ ڕزگاركار وفریادڕهسه .
3-الله و خوای ڕۆحی پیرۆز ڕاوێژكار و پشتگیركاره .
ئه‌وه‌ی واگومان ده‌بات كه‌وا مه‌سیح كوڕی خوایه، یان خوا وپه‌رستراو وبه‌شێك بێت له‌خوا، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌قه‌كانی ته‌ورات وئینجیل ده‌یگه‌یه‌نن، چونكه ده‌قی ئه‌و كتێبانه ده‌ڵین : خوای گه‌وره ( الله ) هیچ كه‌سیك له دونیادا نایبینێت، ئه‌مه‌ش هه‌ندیك له‌و ده‌قانه‌یه :
" إنكم لم تسمعوا صوته قط ولم تروا وجهه " (انجيل يوحنا 37:5) .
واتا : ئێوه گوێتان له ده‌نگی ئه‌و نه‌بووه، وه هه‌رگیز ڕوخساریتان نه‌بینیوه .
" لم يره أحد قط ولا يستطيع أحد رؤيته " (الرسالة الأولى إلى تيموثاوس 16:6)
واتا : هیچ كه‌سێك هه‌رگیز نه‌یبینیوه، وه هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت بیبینێت .
" لا أحد يراني ويبقى حيا " (الخروج 20:33).
واتا : هیچ كه‌سێك نامبینێت و بهزیندوویش بمێنێته‌وه .
له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م ده‌قانه وغه‌یری ئه‌مانه‌یش، زۆر به سه‌ر سوڕمان وڕاستگۆی وئهمانهتهوه ده‌پرسم: چۆن ده‌توانرێت ته‌وفیق بكرێت له‌نێوان ووته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه عیسی به‌خوا ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قانه‌ی ئینجیل كه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نیه خوا ببینێت، وه یان گوێی له ده‌نگی خوا بێت ..
ئايا جوله‌كه‌كان له‌كاتی خۆیدا خێزان وشوێنكهوتوانی عیسایان نه‌بینی، ئایا عیسای مه‌سیحیان نه‌دی و گوێیان له‌ده‌نگی نه‌بوو ( ئه‌و خوا كوڕه‌ی كه ئه‌وان باوه‌ڕیان پێیه‌تی ) .
ئایا چۆن ته‌ورات و ئینجیل بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه خوا ( الله ) نابینرێت و كه‌سیش گوێی له ده‌نگی نابێت، كه‌چی پاشان كه‌سێك دێت وباوه‌ڕی وایه ئه‌و ( عیسی ) یه‌ی كه بینویانه و گوێیان له‌ده‌نگی بووه خوایه یان كوڕی خوایه ؟ ئایا لێره‌دا نهێنیه‌ك هه‌یه كه په‌یوه‌ست بێت به هه‌قیقه‌تی خواوه ؟
به‌ڵام بێگومان ته‌ورات ته‌ئكید له پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌تا له ته‌وراتدا له خوای گه‌وره‌وه نقڵی كردووه كه ده‌ڵێت : " إنني أنا الرب وليس هناك من إله آخر. وإنني لم أتكلم بالسر ولم أجعل هدفي مستترا .. إنني أنا الله وإني أنطق بالحق، وإنني أعلن ما هو صدق " (إشعياء 19:45) .
واتا : بێگومان من په‌روه‌ردگارم، جگه له منیش هیچ په‌روه‌ردگار و په‌رستراوێكی تر نیه، بێگومان من به نهێنی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك قسه‌م نه‌كردووه، وه ئامانجی خۆمم په‌نهان نه‌كردووه، بێگومان من ( الله ) و په‌رستراوم، وه منیش به هه‌ق وڕاستی ده‌بێژم، وه بێگومان ئه‌وه‌ی ڕاست بێت ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نم ...
بفه‌رموو ئه‌و ده‌قانه‌ی پێشوو چه‌ند جارێكیی تر بخوێنه‌ره‌وه و وپاشان چاك لێی وورد ببهروه و بیریان لێ بكه‌ره‌وه .
پێكه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ین به گه‌شتێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێناو ناسین وهه‌قیقه‌تی خوای گه‌وره ( الله جل جلاله ) له ئینجیل وقورئانی پیرۆز، به ئومێدی ئه‌وه‌ی به ڕاو سه‌رنجه‌كانتان بابه‌ته‌كه‌مان ده‌وڵمه‌ندتر بكه‌ن، پاش خوێندنه‌وه و بیركردنه‌وه و تێرامان له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و ده‌قه‌كانی ئینجیل، و خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نامیلكه‌یه، به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه گرانه‌ی بابه‌تیانه‌ی مونصیفانه ..
له پێناو ڕه‌چاو كردنی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م بابه‌ته من ته‌نها به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌مه ڕوو بێ ئه‌وه‌ی هیچ تهعلیقێكیان له‌سه‌ر بده‌م، به ئومێدی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ووردی وبابهتیانهوه بیری لێ بكه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ بۆچون و تهصهورێكی تری پێش وه‌خته كاریگه‌ری له‌سه‌رتان نه‌بێت ...
v اسمع يا إسرائيل: الرب إلهنا رب واحد ( التثنية 4:6 )
واتا : ئه‌ی إسرائیل كه مه‌به‌ست پێی یه‌عقوبه : په‌روه‌ردگار خوا و په‌رستراوی ئێمه‌یه، كه په‌روه‌ردگارێكی تاك و ته‌نهایه ..
v ألم يخلق الله الواحد لنا روح الحياة ويرزقنا؟ ( ملاخي 15:2 )
واتا : ئایا خوای گه‌وره‌ی تاك و ته‌نها گیانی ژیانی دروست نه‌كردووه، وه هه‌ر ئه‌ویش نیه كه ڕزق وڕۆزیمان نادات ..
v لتعلموا وتؤمنوا بي، وتدركوا أني أنا أنا هو الله، لم يوجد إله قبلي ولن يكون إله بعدي. أنا هو الرب، و لا مخلص غيري ( إشعياء 43 :10-11)
واتا : با بزانن وباوه‌ڕم پێ بهێنن، وه ئیدراك بكه‌ن كه بێگومان من خوا وپهرستراوم، وه هیچ په‌رستراوێك پێش من نه‌بووه، وه دوای منیش نابێت، هه‌ر من په‌روه‌ردگارم، وه هیچ ڕزگار كه‌رێك نیه جگه له من .
v أنا هو الأول والآخر ولا إله غيري . من مثلي؟ ( إشعياء 6:44 )
واتا: هه‌ر من خوای یه‌که‌مینم و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ر هه‌بووم و که‌س پێش من نه‌بووه، وه دواهه‌مینم و کۆتام، که‌س دوای من نامێنێت، (به‌ڵام من هه‌ر ده‌مێنم)، وه هیچ په‌رستراو وهاوشێوهیهكی من بوونی نیه ..
v ألست أنا الرب ولا إله غيري ؟ بار و مخلص ، وليس هناك آخر ( إشعياء 45 : 21 )
واتا : ئایا من په‌روه‌ردگار نیم ؟ هیچ په‌رستراوێك جگه له من نیه، چاكه كار وڕزگاركهرم، لێره هیچ كه‌سێكی تر ( خوایه‌كی تر ) بوونی نیه ..
ئایا هیچ ده‌قێكی تری هاوشێوه‌ی ئه‌م ده‌قانه‌ت له یاده ؟
v و الحياة الأبدية هي أن يعرفوك أنت الإله الحق وحدك وأن يسوع المسيح الذي أرسلته (انجيل يوحنا 3:17)
واتا : ژیانی هه‌میشه‌یی ئه‌و ژیانه‌یه كه بتناسن كه تۆ به تاك و ته‌نها خوا وپه‌رستراوی هه‌قیت، وه یه‌سوعی مهسیحیشت ڕه‌وانه كردووه وبه پێغه‌مبه‌رت گێڕاوه ..
v اعبدوا الله إلهكم وقدموا الخدمة له فقط (انجيل متى 10:4)
واتا : ( الله ) بپه‌رستن كه پهرستراوتانه، وه هه‌موو خزمه‌ت وقوربانیهك به ته‌نها بۆ ئه‌و پێشكه‌ش بكه‌ن ..
v اسمع يا إسرائيل : الرب إلهنا رب واحد... فإن الله واحدٌ وليس آخر سواه (انجيل مرقس 28:12 - 33)
واتا : ئه‌ی إسرائیل كه مه‌به‌ست پێی یه‌عقوبه : په‌روه‌ردگار خوا و په‌رستراوی ئێمه‌یه، كه په‌روه‌ردگارێكی تاك و ته‌نهایه، بێگومان ( الله ) تاك و ته‌نهایه، وه‌هیچ كه‌س و خوایه‌كی تر جگه له‌و بوونی نیه ..
v فإن الله واحد والوسيط بين الله والناس واحد ، وهو الإنسان المسيح يسوع (الرسالة الأولى إلى تيموثاوس 5:2)
واتا : بێگومان ( الله ) خوایه‌كی تاك وته‌نهایه، وه ناوه‌ندگیر له‌نێوان خوا و خه‌ڵكیدا یه‌ك كه‌سه، ئه‌ویش مرۆڤه كه یه‌سوعی مه‌سیحه ..
v جا‌ء أحدهم إليه وقال له: "سيدي الصالح، ما هو الشيء الصالح الذي أعمله كي أحصل على حياة أبديه؟" فأجابه ( عيسى ): (( لماذا تدعوني صالحاً ؟ ليس هناك من صالح إلا واحد، إنه الله )) ( انجيل متى 19: 16-17 كما في نسخة الملك جيمس )
واتا : یه‌كێك له‌وان هات بۆ لای ئه‌و، وه پێی ووت : گه‌وره‌م صاڵح، ئه‌و شته چاكه چیه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی بده‌م ژیانی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنم ؟ عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه و ووتی : بۆچی به صاڵح با‌نگم ده‌كه‌ن ؟ لێره هیچ چاكه‌یه‌ك نیه جگه له تاكه كههسێك، ئه‌ویش خوای گه‌وره ( الله ) یه ..
ئايا ده‌توانیت چه‌ند ده‌قێكی تر باس بكه‌یت ته‌ئكید له‌وه بكاته‌وه كه ( الله ) خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه، وه سێ خوا نیه .
خوای گه‌وره له قورئاندا فه‌رموویه‌تی : - ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * اللَّهُ الصَّمَدُ * لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ * وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ﴾ [ سورة الاخلاص : 1 -4 ] .
واتا : (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه) * خوا زاتێکی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداره، نیازی به که‌س نییه‌و هه‌موویان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌ڵاو و ناخۆشی لابه‌رێت و پێویستی و داخوازیه‌کانمان جێ به جێ بکات * هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه * هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت .
v ﴿لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ﴾ [سورة الأنبياء : 25].
واتا : بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.
v ﴿لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلاثَةٍ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلا إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ [سورة المائدة : 73] .
واتا : سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک، هیچ په‌روه‌ردگارێک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت.
v ﴿ إِنَّ إِلَهَكُمْ لَوَاحِدٌ ﴾ [سورة الصافات : 4].
واتا : به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
﴿ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴾ [سورة النمل: 64] .
واتا : ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌یامه، په‌یامی (یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره ) بابه‌تی سه‌ره‌كی قورئانی پیرۆزه، كه له زۆرێك ئایه‌ته‌كانی تردا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، چونكه هه‌موو كار وكرده‌وه‌كانی تر له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌هێزی یه‌كخواپه‌رستی بنیات ده‌نرێت ..
ئه‌م ده‌قانه وغه‌یری ئه‌م ده‌قانه‌ش، سه‌دان به‌ڵگه‌یی كتێبی پیرۆز (ئینجیل) و قورئانی پیرۆریش كه هیچ مه‌جالێك بۆ گومان ناهێڵینه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه و هیچ په‌رستراوێكی تر له‌غه‌یری ئه‌و بوونی نیه، ئه‌وه‌تانێ له كتێبی پیرۆز (ئینجیل) دا هاتووه : " اسمع يا إسرائيل: الرب إلهنا رب واحد... فإن الله واحدٌ وليس آخر سواه" [ انجيل مرقس 8:12 – 33 ].
واتا : گوێ بگره ئه‌ی ئیسرائیل : په‌روه‌ردگارمان كه پهرستراومانه په‌روه‌ردگارێكی تاكانه‌یه، خوای گه‌وره یه‌ك خوایه، وه جگه له‌ویش هیچ خوایه‌كی تر نیه، قورئانی پیرۆزیش ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌م شێوه‌یه باسكردووه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ﴾ [سوره‌تی الاخلاص : 1 ] واتا : ئه‌ی موحه‌مه‌د تۆ بڵێ : خوای گه‌وره یه‌كه .
كتێبی پیرۆز (ئینجیل) ته‌نها جه‌خت له‌وه ناكاته‌وه كه خوای گه‌وره یه‌ك خوا بێت، به‌ڵكو دیسان جه‌خت لههوهیش ده‌كاته‌وه خوا خوایه‌كی دروستكه‌ر وفوریاد ڕه‌س وتاكانهیه، وه‌ك هاتووه : " لتعلموا وتؤمنوا بي، وتدركوا أني أنا هو الله، لم يوجد إله قبلي ولن يكون إله بعدي. أنا هو الرب، و لا مخلص غيري" [ إشعياء 43 :10-11 ] .
واتا: بۆ ئه‌وه‌ی بزانن و باوه‌ڕم پێ بهێنن، و ده‌رك به‌وه بكه‌ن كه بیگومان من هه‌ر من خوا و په‌رستراوم، پێش من هیچ پــهرستراوێك نه‌بووه، وه هیچ په‌رستراوێكیش له دوای منه‌وه نیه، من په‌روه‌ردگارم، وه هیچ ڕزگاركه‌ر و فرسیادڕهسێك نیه .
به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه كه بانگه‌شه‌ی خوایه‌تی عیسی و ڕۆحی پیرۆز و شتی تریش هیچ سه‌نه‌د و بنه‌ما و به‌ڵگه‌یه‌كی نیه، ئه‌وان هیچ نین جگه له دروستكراوێك له دروستكراوه‌كانی خوا، وه هیچ فه‌رمانێكی خوایه‌تیان به‌ده‌ست نیه، ئه‌وان خوا و په‌رستراو نین، وه به‌شێك ونمونهیهك نین له‌خوا، چونكه ئه‌و هاوشێوه‌ی نیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كتێبی پیرۆز (ئینجیل) و قورئانی پیرۆزدا باسكراوه .
خوای گه‌وره به‌هۆی گومڕایی و سه‌رلێشیواوی وپه‌رستنیان بۆ غه‌یری خوا له جوله‌كه‌كان توڕه بوو، وه‌ك كتێبی پیرۆز (ئینجیل) داهاتووه : " احتدم غضب الرب عليهم " [ العدد 3:25 ].
واتا : تووڕه‌یی خوای گه‌وره ڕژا به‌سه‌ریاندا، هه‌ر بۆیه موسی ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) گوێره‌كه ئاڵتونیه‌كه‌ی به‌نو ئیسرائیلی تێك‌شكاند ..
له لایه‌كی تره‌وه پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه كۆمه‌ڵێك له یهكخواپهرستانی گاوره‌كان دووچاری سزا ولێدان وسته‌م بوونه‌وه، چونكه باوه‌ڕیان به یهكخوای په‌روه‌ردگار هه‌بوو، وه ڕازی نه‌بوون كه ڕێنوماییه پاك وبێگهردهكانی عیسی كه بریتی بوون له ( یه‌كخواپه‌رستی) بگۆڕن، وبه هه‌موو شێوه‌یه‌ك داهێنراوی ( سێ خوایه‌تی ) یان ڕه‌د كرده‌وه، كه ئه‌و بیدعه‌و داهێنراوه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی (پۆڵس) و شوێنكهوتوهكانیهوه خزێنرابوونه ناو ئاینی نه‌صرانیه‌ت .
پوخته‌ی ووتار و گوفتاری ئه‌م په‌یامه‌مان ئه‌وه‌یه : خوای گه‌وره ئاده‌م و نوح وئیبراهیم و موسی و عیسی وموحه‌مه‌د و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ونێرراوانی خۆی (صه‌لات و سه‌لامیان له‌سه‌ر بێت) بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه كردووه كه بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ باوه‌ڕ هێنان به‌خوا وپه‌رستنی به تاك و ته‌نهایی به‌شێوه‌یه‌ك هیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش تاكه په‌یامی ئه‌وان بووه بۆ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان ..
په‌رستراوی هه‌ق وڕاستی تاكه په‌رستراوێكه بۆیه به‌تاك و ته‌نها هه‌ر ئه‌و بپهرسته
مادام په‌یامی پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانی خوای گه‌وره یه‌ك په‌یام و یه‌ك ناوه‌ڕۆكیان هه‌یه، ئایا ئاینی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر و نێرروانه كامه‌یه ؟
ناوهڕۆك وجه‌وهه‌ری په‌یامه‌كه‌یان بریتیه له ته‌سلیم بوون به خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار، ته‌سلیم بوون به‌ته‌واوی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار، به‌و شێوه‌یه‌ی له‌ناخ ودڵه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕازی بێت كه (الله) په‌روه‌ردگارت بێت، وئاینی پیرۆزی ئیسلامیش ئاین وشه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی ژیانت بێت، ووه موحه‌مه‌دیش ( صلی الله علیه وسلم ) پێغه‌مبه‌ر و پێشه‌وات بێت .
ته‌سلیم بوون : ئه‌و ووشه‌یه‌ی كه ته‌عبیر له مانا و مه‌به‌ستی ووشه‌ی (ئیسلام) ده‌كات، هه‌ر ئه‌م مانایه‌ش مه‌فهوم وچه‌مكی ئه‌م زاراوه‌یه له زمانی عه‌ره‌بیدا ..
قورئانی پیرۆزیش له‌م باره‌یه‌وه ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی هه‌ق وڕاستی وسه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانی خوای گه‌وره ومیهره‌بانه، وه ده‌كرێت به‌دواداچون بۆ ڕاستی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ش له كتێبی پیرۆز بكرێت له عه‌هدی جه‌دید و عه‌هدی قه‌دیمیشدا، بۆ زیاتر شاره‌زا بوون له‌م بابه‌ته‌یش به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له په‌رتووكی داهاتووماندا به تێر وته‌سه‌لی باس له‌م مهسئهلهیه ده‌كه‌ین .
لهكۆتاییشهوه ، پێویسته ئه‌وه بڵیین كه له پێناو سه‌رفرازی وڕزگاربوونی هه‌میشه‌یی ده‌بێت ئه‌م په‌یامه پیرۆزه وه‌ربگرین و باوه‌ڕی پێ بهێنین و زۆریش موخلیص و دڵسۆز بین بۆی، به‌ڵام ته‌نها ئه‌م كاره به‌س نیه، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رمان باوه‌ڕیش به ته‌واوی پێغه‌مبه‌ران ونێرراوانی خوای گه‌وره بهێنین ( له‌نێویشیاندا باوه‌ڕ به كۆتا پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵا سه‌لام وصهلاتی خوای لێ بێت ) وه شوێن نیگا وڕێنومایی وكاروكردهوهكانیان بكه‌وین، كه هه‌ر ئه‌وه‌یش ڕێگا وڕێباز باوه‌ڕدارانه به‌ره‌وه ژیانێكی هه‌میشه‌یی وپر له به‌خته‌وه‌ری .
ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دڵسۆزیت خۆش ده‌وێیت و به دڵسۆزیش به‌شێون ڕاستی وهه‌قیقه‌تدا عه‌وداڵیت، ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه بیرێك له‌خۆت بكه‌یته‌وه پێش ئه‌وه‌ی مردن یه‌خه‌ت پێ بگرێت و هه‌موو هه‌ل و فورسهتێكیت له‌ده‌ست بدات، كاتی ئه‌وه هاتووه بزانیت مه‌به‌ست له دروست بوونت چیه له‌م ژیانه‌دا، له كوێوه هاتوویت و بۆچی مه‌به‌ستێك هاتوویت و بۆ كوێش هه‌نگاو هه‌ڵده‌گریت، چونكه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی هه‌موو چركه‌یه‌ك، مرۆڤ چریهك له‌و كاته نزیك ده‌بێته‌وه كه خوای گه‌وره دیاری كردووه بۆ ماڵئاوایی كردنی یه‌كجاری له‌م دونیایه، جا مرۆڤی ژیر وهۆشمه‌ند ئه‌و مرۆڤه‌یه تاكه سه‌رمایه‌كه‌ی كه بریتیه له ساته‌كانی ژیانی بكاته زه‌خیره له پێناو ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و به‌ده‌ست هێنانی خۆشگوزه‌رانی هه‌تا هه‌تایی .. ئایا كه‌سێك هه‌یه له ئێمه په‌ند وئامۆژگاری له‌م ووتانه وه‌ربگرێت ؟!
دوای بیر كردنه‌وه وه تێڕامان له‌م بابه‌ته گرنگه‌ی باسمان كرد، به ژیریه‌ك كه هه‌ست به گرنگی بابهتهكان بكات، وه به دڵێكی ڕاستگۆ وپاكه‌وه كه ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆیان ببینێت، كاتی ئه‌وه هاتووه كه بڕیار بده‌یت كه خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه و هیچ شه‌ریك وهاوهڵ و كوڕ ونهوهیهكی نیه، وه باوه‌ڕی پێ بهێنیت و به‌ڕاست و دروستی و به‌تاك و ته‌نهایی هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستیت، وه باوه‌ڕیشت به‌وه هه‌بێت كه موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ر و نێرراوی خوایه، وه‌ك ته‌واوی پێغه‌مبه‌ره‌كانی تر، وه‌ك نوح و ئیبراهیم و موسی و عیسی (سه‌لامی خوای گه‌وره له‌هه‌موویان بێت).
جا ئه‌گه‌ر بڕیارتدا ئه‌م شا ڕێگایه بگریته به‌ر، ئه‌وا ده‌توانیت له‌ڕێگای هاوڕێكه‌ته‌وه یان دراوسێیه‌كی موسڵمانت، یان نزیكترین مزگه‌وت لێته‌وه، یان له‌ڕێگای ناوه‌ندێكی ئیسلامیه‌وه، داوای یارمه‌تیان لێ بكه‌یت و ڕێنومایت بكه‌ن، یان ئه‌وه‌تانێ شه‌ره‌فمه‌ند ده‌بم به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌یت، یان نامه‌م بۆ بنێریت ..
﴿ قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ﴾ [ سورة الزخرف : 53-55 ] .
واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆز‌و میهره‌بانیشه * هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات.
لێره‌دا شتێكی تر هه‌یه ...
دوا ووشه : دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی وورد وتێگه‌یشتوانه پێده‌چێت كه‌سانێكی ڕاستگۆ و جیدی بپرسن :
ئایا هه‌قیقه‌ت كامه‌یه ؟
ئه‌ی هه‌ڵه كامه‌یه ؟
ئه‌ی كار وكردار كامه‌یه ؟
ئه‌م پرسیارانه وكۆمه‌ڵێك پرسیاری تریش له په‌رتووكی داهاتووماندا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه .
پێشوازی له هه‌ر چاك كردن و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین ..
وصلى والله وسلم على سيدنا محمد وعلى اله وصحبه وسلم .