خه‌نسا له‌پێش ئیسلام و له‌پاش ئیسلام
وه‌سف كردن
ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : قوربانی دانی ئافره‌تیكی خواناسی وه‌ك خه‌نسا ده‌كات، كه هه‌ڵویستی له پێش ئیسلام و له پاش ئیسلام چۆن بووه؟ به‌وه‌ی له پێش ئیسلام كاتێك هه‌واڵی كوژرانی براكه‌ی پێده‌ده‌ن، زۆ دڵگران ده‌بێت وزۆریش ده‌گریه‌ت و هۆنراوهیهكیشی به‌سه‌ردا ده‌ڵێت، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی دوای ئیسلام، كاتیك خوای گه‌وره چوار كوڕی پێده‌به‌خشێت، وهه‌ر هه‌موویان ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له جه‌نگی قادسیه‌دا وهانیان ده‌دات كه چۆن هه‌ڵمه‌ت به‌رن دژ به دوژمنان وچۆن خۆیان به‌كه‌ن به‌گۆڕه‌پانی جیهادا، ئه‌وه بوو هه‌ر هه‌موویان له پێناو خوای گه‌وره‌دا جه‌نگان، هه‌تاوه‌ك یه‌ك له‌دوای یه‌ك شه‌هید بوون .
وه كاتێكیش هه‌واڵیان به خه‌نسای دایكیان دا كه كوڕه‌كانت هه‌موویان شه‌هید بوون، هیچ شتێكی له‌مه زیاتر نه‌ووت : سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شه‌ره‌فمه‌ندی كردم و ڕێزی لێنام به شه‌هید بوونیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، ئومێده‌وارم خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موومان له به‌هه‌شتدا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه .
- 1
خه‌نسا له‌پێش ئیسلام و له‌پاش ئیسلام
PDF 406.1 KB 2019-05-02
- 2
خه‌نسا له‌پێش ئیسلام و له‌پاش ئیسلام
DOC 4.2 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
خه‌نسا له‌پێش ئیسلام و له‌پاش ئیسلام
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد جه‌ميل زينۆ
وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2015 - 1436
الخنساء قبل الإسلام وبعده
« باللغة الكردية »
محمد بن جميل زينو
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
خه‌نسا له‌پێش ئیسلام و له‌پاش ئیسلام
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
1- له پێش ئیسلام خه‌نسا ئه‌و ئافره‌ته‌ی به له‌ده‌ستدانی برایه‌كی به‌ناوی (صه‌خر) زۆر دڵگران ده‌بێت، وماته‌م وشیوه‌نی بۆ ده‌گێڕێت، ته‌نانه‌ت هۆنراوه‌یه‌كی به‌سه‌ردا ده‌هۆنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له پێش ئیسلام بوو .
2- به‌ڵام پاش هاتنی ئیسلام، خوای گه‌وره چوار كوڕی پێده‌به‌خشێت، وهه‌موویان ده‌ڕۆن وبه‌شداری ده‌كه‌ن له جه‌نگی قادسیه‌دا، كاتێك ده‌ڕۆن وه‌سیه‌تیان بۆ ده‌كات و ڕووی ده‌می ئامۆژگاریان تێده‌كات و پێیان ده‌لێت : ئه‌ی ڕۆڵه‌كانم ئێوه به ڕه‌زامه‌ندی خۆتان موسڵمان بوون، وه به ئاره‌زووی خۆتان كۆچتان كردووه، بێگومان سوێندبێت به‌و خوایه‌ی كه هیچ خوایه‌كی به‌ڕاست نییه جگه له ئه‌و، هه‌مووتان كوڕی پیاوێكن، هه‌روه‌ك چۆن كوڕی یه‌ك دایكیشن، حه‌سه‌ب و نهسهبتان تێكه‌ڵ نیه، ونهگۆڕاوه، ئه‌وه‌ش بزانن كه ماڵ وخانه‌ی دواڕۆژ باشتر وچاكتره له ماڵێك كه ده‌فه‌وتێت و تیا ده‌چێت .
ئارام بگرن و ئامۆژگاری یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر ئارامگرتن، وه له‌خوا بترسن به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتوو وسه‌رفراز بن، جا كاتێك بینیتان كه جه‌نگ قۆڵی خۆی لێههڵماڵێوه و ئاگری تێانووسهكانی ده‌ركه‌وتن، ئه‌وا ئێوه له‌لای ڕاسته‌وه خۆتانی پێدا بكه‌ن، وبده‌ن له وه‌ته‌ری سه‌ره‌كی، وزهفهر به ده‌ستكه‌وته‌كان ببه‌ن، و ڕیزوشكۆی خۆتان له ماڵی هه‌تا هه‌تایی ومانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن .
جا كاتێك جه‌نگ كه‌ڵپه‌كانی خۆی به‌ده‌رخست، هه‌ڵمه‌تی بۆ ببه‌ن، وخۆتان بكه‌ن به‌ناویدا.
به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ئه‌م چوار كوڕه جێگای ئومێدی دایكیان بوو، ئه‌وه بوو هه‌ر هه‌موویان له پێناو خوای گه‌وره‌دا جه‌نگان، هه‌تاوه‌ك یه‌ك له‌دوای یه‌ك شه‌هید بوون .
وه كاتێكیش هه‌واڵیان به خه‌نسای دایكیان دا كه كوڕه‌كانت هه‌موویان شه‌هید بوون، هیچ شتێكی له‌مه زیاتر نه‌ووت : سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه شه‌ره‌فمه‌ندی كردم و ڕێزی لێنام به شه‌هید بوونیان له پێناوی خوای گه‌وره‌دا، ئومێده‌وارم خوای گه‌وره هه‌ر هه‌موومان له به‌هه‌شتدا پێكه‌وه كۆبكاته‌وه .
سه‌رنج بده‌ن له‌و جیاوازیه‌ی كه به‌دی ده‌كرێت له دوو هه‌ڵوێستی جودای ئه‌م خانمه خواناسهدا، له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا بۆ كوژرانی برایه‌كی دونایی لا تاریك ده‌بێت و خه‌م و خه‌فه‌ت ته‌نگی پێهه‌ڵده‌چنێت، به‌ڵام كاتێك هه‌واڵی كوژرانی كوڕه‌كانی پێده‌ده‌ن سوپاسی خوای له‌سه‌ر ده‌كات، مادام ده‌زانێت كه خوای گه‌وره پاداشتی وون ناكات، له‌به‌هه‌شتدا پێكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه، ئیسلام به‌و شێوه‌یه تاك په‌روه‌رده ده‌كات بۆ فیداكاری و قوربانی دان ..
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم ..