پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ. (ئەم چاپە هەموو بەڵگەکانی قورئان وسونەتی تێدا باسکراوە)

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    كتێبێکی گرنگە پێناسەیەکی پوختی ئاینی ئیسلامی لە خۆ گرتووە وڕوونکردنەوەى گرنگترین بنچینە وڕێنمایی وجوانییەکانى ئاینی ئیسلامی تێدایە لە قورئان وسونەتدا، وئەم کتێبە بۆ مسوڵمانان وبۆ نامسوڵمانانیش دەگونجێت بە زمانەکانیان لە هەموو کات وشوێنێک سەرەڕای جیاوازی حاڵ وبارودۆخ.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كان بۆ تێكرای ئوممه‌ت : كتێبێكه‌ به‌ زمانی كوردی (سۆرانی) دكتۆر هه‌یسه‌م سه‌رحان نوسیویه‌تی ، ئه‌ویش راڤه‌ی ده‌قی وانه‌ گرنگه‌كانه‌ بۆ تێكرای ئوممه‌ت له‌ نوسینی پێشه‌وا ئیبن باز – ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- تیایدا كۆمه‌ڵێك زانستی شه‌رعی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌حكامه‌ فیقهی و عه‌قیده‌ و ره‌وشت له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ پێویسته‌ تێكرای ئوممه‌ت بیزانن . نوسه‌ر له‌ به‌رگێكی تازه‌و جوانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی خشته‌ و دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كان ، مه‌به‌ست و مانا‌ گشتییه‌كانی تێدا باسكردووه‌ ، وه‌ له‌ پاش هه‌موو به‌شێك كۆمه‌ڵێك‌ پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه‌ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ بێ كورتكردنه‌وه‌یه‌ك زیان به‌ بابه‌ته‌كه‌ بگه‌یه‌نێت و به‌ بێ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی بێزاركه‌ر.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    كورته‌یه‌كی به‌ سووده‌ له‌سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا و ره‌وشت و ئاكاره‌كانی : كتێبێكه‌ به‌ زمانی كوردی (سۆرانی) دكتۆر هه‌یسه‌م سه‌رحان نوسیویه‌تی ، كه‌ چه‌ند باسێكی كورت له‌ خۆ ده‌گرێت هه‌ركه‌سێك كه‌مترین هیممه‌تی هه‌بێت بۆ ناسینی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و ناسینی ژیاننامه‌ و ئاكاره‌كانی لێی بێ نیاز نییه‌ ، هه‌روه‌ها گرنگترین سیفاته‌ خولقه‌ت و ره‌وشته‌كانی تێدایه‌ ، وه‌ ناسینی خزمه‌ نزیك و ناسینی خێزانه‌كانی . نوسه‌ر له‌ به‌رگێكی تازه‌و جوانه‌وه‌ ئاماده‌ی كردووه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی خشته‌ و دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كان ، وه‌ له‌ پاش هه‌موو به‌شێك كۆمه‌ڵێك‌ پرسیار و تاقیكردنه‌وه‌ی داناوه‌ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ بێ كورتكردنه‌وه‌یه‌ك زیان به‌ بابه‌ته‌كه‌ بگه‌یه‌نێت و به‌ بێ درێژكردنه‌وه‌یه‌كی بێزاركه‌ر.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ناوەرِۆكى ئەم كتێبە بەسوودە بریتى یە لە: پێشەكی دانەر مەبەست لە ئەم كتێبە سوودەكانی زانینی جوانی و چاكەكانی ئاینی ئیسلام جوانی و چاكەكانی ئاین شتێكی گشتىیه لە هەموو باسەكانی و بەڵگەكانیشدا باسكردنی چەند نموونەیەكی بەسوود لەسەر جوانی و چاكەكانی ئاین

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م په‌رتوكه‌ به‌ زمانی كوردیه‌( كرمانجی ) باسی زانستی ته‌وحید ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی كورت و ئاسان، وه‌ گومانی تێدانیه‌ كه‌ بیروباوه‌ری ئیسلامی گرنگی خۆی هه‌یه‌ لای موسڵمانان، بۆیه‌ شاره‌زایوون ده‌رباره‌ی ئه‌و زانسته‌ له‌ پێشه‌وه‌ی زانسته‌كانی تره‌وه‌ دێت.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئەمە چەند وتەیەكی كورت و پوختە سەبارەت بە روونكردنەوەی ئەوەی كە پێویستە تێكڕای ئوممەت بیزانن لە بارەی ئاینی ئیسلامەوە، ناوم لـێ‌ناوە: (الدروس الـمهمة لعامة الأمة/ وانە گرنگەكان بۆ تێكڕای موسڵمانان). [ناوەڕۆكی ئەم كتێبەیە بریتی یە لە: ] بەرنامە و پلانی (وانە گرنگەكان بۆ تێكڕای موسڵمانان) * وانەی یەكەم: سورەتی فاتیحە و سورەتە كورتەكان: * وانەی دووەم: پایەكانی ئیسلام: * وانەی سێ‌یەم: پایەكانی ئیمان: * وانەی چوارەم: بەشەكانی یەكخواپەرستی و بەشەكانی شیرك: * وانەی پێنجەم: چاكەكاری (الإحسان): * وانەی شەشەم: مەرجەكانی نوێژ (شروط الصلاة): * وانەی حەوتەم: پایەكانی نوێژ (أركان الصلاة): * وانەی هەشتەم: فەرزەكانی نوێژ (واجبات الصلاة): * وانەی نۆیەم: روونكردنەوەی (شایەتومان / تەحیات): * وانەی دەیەم: سوننەتەكانی نوێژ (سُنَنُ الصلاة): * وانەی یازدەیەم: هەڵوەشێنەرەوەكانی نوێژ (مبطلات الصلاة): * وانەی دوانزەیەم: مەرجەكانی دەستنوێژ (شروط الوُضوء): * وانەی سیانزەیەم: فەرزەكانی دەستنوێژ (فروض الوُضوء): * وانەی چواردەیەم: هەڵوەشێنەرەوەكانی دەستنوێژ (مبطلات الوُضوء): * وانەی پانزەیەم: خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتە شەرعییەكان بۆ هەموو موسڵمانێك: * وانەی شانزەیەم: خووگرتن بە ئاداب و ئاكار و خووە ئیسلامییەكان: * وانەی حەڤدەیەم: بەئاگابوون و بەئاگاهێنانەوە لە شیرك و جۆرەكانی تاوانەكان: * وانەی هەژدەیەم: ئامادەكردنی مردوو و نوێژ لەسەر كردن و ناشتنی:

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    په‌رتوكێكه‌: پێكهاتووه‌ له‌ گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له‌ قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك له‌ فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه‌ ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه‌: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه‌ له‌ سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه‌ له‌ كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ ئه‌حكامێك كه‌ موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه‌ بریتیه‌ له‌ (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه‌ له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه‌ له‌ ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له‌ ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه‌ و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله‌ وحه‌فتا كاری خراپ كه‌ ڕێگریان لێكراوه‌ له‌ ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه‌ له‌ گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به‌ وێنه‌وه‌.

  • كوردی سۆرانی

    MP3

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ذكاره‌كانی قه‌ڵای موسڵمانی تێدایه‌ به‌ زمانی كوردی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان بۆئه‌وه‌ی موسڵمانان بتوانن به‌ ئاسانی گوێ له‌و ئه‌ذكارانه بگرن و له‌به‌ری بكه‌ن. شایه‌نی باسه‌‌ ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه‌ له‌ سایتی ( ئیسلام ڕێگایه )‌ ‌.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    خوێنه‌ری به‌ڕێز: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كتێبه‌ بریتی یه‌ له‌ هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنك سه‌باره‌ت به‌ ( بیروباوه‌ڕی ڕاستی ئیسلام: بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌ )...

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    دانـراو : موحه‌مه‌د صاڵح وه‌رگـێران : رۆژان ڕه‌ئوف پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌م نامێلكه‌یه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له‌ حه‌رامه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه‌ حه‌رام بونیان جێگر بوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    كتێبێكه‌ چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له‌ خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕ، دانه‌ڕ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئه‌م كتێبه‌ باسی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ ده‌كات، وه‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ روون ده‌كاته‌وه‌:یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌ و ناوه‌كانی و سیفه‌تاكانی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ هێنان به‌ فریشته‌ و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕی .

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    دانـراو : دانیه‌ عه‌بدولله پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م كتێبه‌ ئه‌زكاری شه‌و رۆژو تێدایه‌ كه‌ ده‌بێت بونی هه‌بێت له‌ ژیانی موسڵماندا، وه‌ جیاوازه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ی شێخ سه‌عید القحطانی وبرای به‌ڕێز حه‌مزه‌ به‌رزنجی.

  • كوردی سۆرانی

    MP4

    پایەی یەکەم شایەتمان

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    سوننەتەکانی پێغەمبەری خوا وزیکرە کانی رۆژانەی

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    گەوهەرى موسڵمان لە فەزڵ و گەورەيى بانگەوازى رێى خوادا ئەم كتێبە، باسى بابەتێك دەكات، پيشەى خۆشەويستترين و نزيكترين كەسانى لاى خوا بووە، خودى بابەتەكەش، شاڕێگەى نزيكبوونەوەيە لە خواى گەورە، ئەنجامەكەشى نزيككردنەوەى خەڵكە لە پەروەردگار، واتە سەراپاى بابەتەكە، بەجێگەياندنى فەرمانى خوا و خۆچواندنە بە كارو ئاكارى پێغەمبەران و دەستكەوتنى پاداشت و نزيكبوونەوەيە لە خوا.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    یه‌كێك له‌ پایه‌ و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه‌ هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی ڕاست ودروستی ئیسلامی بێت، پشتیوان وپاڵپشتی ئه‌هلی ئیسلام بێت، وپشتیش هه‌ڵبكات له‌وانه‌ی دوژمانه‌یه‌تی ده‌كه‌ن، یه‌كخواپه‌رستان وئه‌هلی ته‌وحید ودڵسۆزانی ئه‌م دینه‌ی خۆش بووێت وپشتگیریان بكات، له‌هه‌مان كاتیشدا بێباوه‌ڕان وهاوه‌ڵ بڕیارده‌رانی خۆش نه‌وێت وڕقی لێیان ببێته‌وه‌ ودژمنایه‌تیان بكات، ئا ئه‌مه‌ش ئه‌و میلله‌ت وئوممه‌ته‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا مه‌دح وثه‌نای كردووه‌ وناوی لێ ناوه‌(میلله‌تی ئیبراهیم) وداوای لێكردووین شوێنی بكه‌وین

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    ئەی گرۆھی موسڵمانان: ئەوەی گومانی تێدا نیە لەلای ھەموو کەسێکی خاوەن ژیری ئەوەیە: لەپێش ئیسلام گەلانی پێشوو شەپۆلێکیان ڕووبەڕوو بویەوەو، سەرئەنجام ئەو شەپۆلە ڕێگای داخستنی نیشان دان، ئوممەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چاکترینی ئوممەتان و تایبەترین ئوممەتیشن بەئاڕاستەی فەرمانکردن بە چاکەو ڕێگری کردن لە خراپەو بانگەواز کردن بۆ خێرو چاکە، ئەمەش وەک پەیوەست بوون و پەیڕەوی کردنی پێشەواو پێغەمبەرەکەیان صلى الله عليه وسلم، کە لە ھۆکارەکانی کامەرانی و بەختەوەرییانە لە دونیاو دواڕۆژدا.

  • كوردی سۆرانی

    PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له‌ باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، ئه‌م ووتاره‌ باس ده‌ بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ نوێژ وڕۆژی هه‌ینی ده‌كات: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی‌، بابه‌تی دووه‌م: نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه‌؟، بابه‌تی سێهه‌م: كاتی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی چواره‌م: ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ كاره‌ی ئه‌نجامدانی له‌ كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه‌، بابه‌تی حه‌وته‌م: به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به‌ نوێژی هه‌ینیدا؟ بابه‌تی هه‌شته‌م: له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌یینیه‌وه‌، بابه‌تی نۆیه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی ده‌یه‌م: سوننه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی.

لاپه‌ڕه‌ی : 91 - له‌ : 1
ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان