پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر

باوه‌ڕ به‌قه‌ده‌ر یه‌كێكه‌ له‌ ڕوكنه‌كانی ئیمان وباوه‌ڕ له‌ ئیسلامدا، به‌ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی هیچ كه‌سێك ته‌واو نابێت تا به‌و شێوه‌یه‌ باوه‌ڕی نه‌بێت ئه‌وه‌ی دووچاری بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌شی كه‌ كردوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ دووچار ببێت، له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌دا هه‌ندێك بابه‌تی تایبه‌ت به‌م باسه‌ ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ .

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 3

  • باوەڕبوون بە قەدەر كوردی سۆرانی

    PDF

    باوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە: یەكەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن. دووەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو كتێبی پارێزراودا (اللوح الـمحفوظ) سێ‌یەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت كە پەیوەندیان هەیە بە كرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە كرداری دروستكراوەكانەوە یەكسانن. چوارەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو بونەوەر و ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) دروستكراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جموجوڵیانیشەوە

  • PDF

    باوه‌ڕ به‌ قه‌ده‌ر بنه‌مای شه‌شه‌مه‌ له‌ بنه‌ماكانی ئیمان و باوه‌ڕ، كه‌ مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌وه‌ی بووه‌، و به‌وه‌شی ده‌بێت، وه‌ زانایه‌ به‌ حاڵ و ئه‌حواڵ و ڕزق و ڕۆزی و ئه‌جه‌ل و كاروكرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی، وه‌هیچ شتێك نییه‌ لای ئه‌و شاراوه‌ بێت، وه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ته‌قدیر و ئه‌ندازه‌گیری هه‌موو دروستكراوه‌كانی خۆی نووسیوه‌، وه‌هیچ شتێك به‌بێ عیلم وئاگاداری ونووسین و ویستی ئه‌و ڕوو نادات .

  • DOC

    پێناسه‌ی قه‌ده‌ر بریتیه ‌له: ‌عیلمی خوای گه‌وره ‌به‌شته‌كان و نوسینیان پێش ئه‌وه‌ی ببن، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌ی كه‌هه‌ن...ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره ‌به ‌عیلمی خۆی و قودره‌ت و مه‌شیئه‌تی خۆی دایناوه‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان