پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " هه‌ندێك جار كه ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕم به‌م لاولامدا یان له پێشمه‌وه ماتۆر سوارێك ماتۆڕ لێده‌خورێت، منیش ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه كه له‌پڕ پێیدا بكێشم، یان مه‌ساره‌كه‌ی خۆی لێ تێك بچێت، چونكه زۆربه‌ی ماتۆڕه‌كان هۆكاری ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌ك (هۆڕن) و ئاوێنه‌یان نیه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و زیانی گیانی و مادی زۆر، ئایا له‌م حاڵه‌تانه‌دا من ده‌توانم تێپه‌ڕبم له‌و ماتۆڕه به خێرایه‌كی زیاتر له‌وه‌ی كه یاساكانی هاتوچۆ دیاری كردووه، چونكه به‌راستی من ده‌ترسم له‌وه‌ی بچمه زیندانه‌وه و مۆڵه‌تی سۆفێریهكهم لێ بسه‌نرێته‌وه، له هه‌مان ماتدا زۆر له‌وه‌ش ده‌ترسم كه ببم بۆ هۆكاری كوشتی ئه‌و ماتۆڕسواره، یان به‌هۆكاری ڕووداوی هاتوچۆی نه‌خوازراو به كه‌سانی دوای خۆم ؟