پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمدی كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " ئایا مه‌به‌ست له‌و ڕسته‌یه‌ چیه‌ كه‌ ده‌نوسرێت (هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌) كه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێوه‌ نووسراوه‌ بۆ نموونه‌، وه‌ ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروست نیه‌ بۆ من سوود له‌م ماڵپه‌ڕه‌ وه‌ربگرم، یان له‌و كتێبه‌ی كه‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه‌، یان شتێكی لێ كۆپی بكه‌م ؟

  • گۆڤاره‌ ڕووته‌كان كوردی سۆرانی

    PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : ئایا حوكمی ده‌ركردنی ئه‌و گۆڤارانه‌ چیه‌ كه‌ ئافره‌تی ڕووت وسافیره‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكیشه‌ر تێدا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، وه‌ گرنگی به‌ هه‌واڵی ئه‌و پیاو ژنه‌ دراماكه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ خه‌ریكی كاری نواندنن، وه‌ ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ چیه‌ له‌و گۆڤارانه‌دا ئیش ده‌كات و یارمه‌تیان ده‌دات له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ و دابه‌شكردن، وه‌ حوكمی ئه‌و كه‌سه‌شمان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و گۆڤارانه‌ ده‌كرێت ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ..

  • video-shot

    MP4

    وانـه‌بێژ : مامۆستا عه‌لی خان پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ وتارێكی زۆر كاریگه‌ری مامۆستا عه‌لی خان كانی سارده‌‌، باسی ته‌ماشاكردنی فیلمی خراپ ده‌كات، پێویسته‌ هه‌موو موسڵمانێك گوێی لێ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له‌و كرده‌وه‌ ناشه‌رعیه‌.

  • PDF

    بانگه‌واز وراگه‌یاندن په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ هێزو پته‌ویان به‌ ئیسلامه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ و به‌س به‌ڵكو پێویستیان به‌ یه‌كترى هه‌یه‌ یان به‌ مانایه‌كى دیكه‌ بڵێین پركه‌رو ته‌واوكه‌رى یه‌كترن، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر موسڵمانێك پابه‌ند بێت به‌ ئایینه‌كه‌ى و فه‌رمان بكات به‌ چاكه‌و دووربكه‌وێته‌وه‌ له‌ خراپه‌، ئه‌وه‌ كه‌سێكى بانگه‌وازخوازه‌ و له‌ هه‌مانكاتیشدا راگه‌یانكاره‌.

  • PDF

    دانـراو : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه‌ له‌شێوه‌ی مافه‌ مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه‌، كه‌ هه‌ق ئه‌دات به‌ دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌ بكات كه‌ به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه‌ دانه‌ر دوو مافی هه‌یه‌: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه‌ كه‌ به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ خۆی بڵاوی بكاته‌وه‌، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو.

  • وه‌رگـێران : سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كێك له‌یانه‌كانم له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت، وه‌چه‌نده‌ها بابه‌تی جۆراوجۆری تێدایه‌( ئاینی ، رۆشنبیری، زمانه‌وانی، به‌رنامه‌یی ...) ، وه‌یه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی دابه‌زاندوه‌له‌یانه‌كه‌، ئیشی بریتیه‌له‌پێشوازی كردن له‌كه‌ناڵه ‌ئاسمانیه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌، وه‌ئه‌و به‌رنامه‌یه‌زیاتر له‌١٥٠٠ كه‌ناڵی جۆراوجۆری جیهانی ڕاده‌كێشێت، هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی یانه‌كه‌ ڕخنه‌یان لێ گرتین و، داوایان لێ كردین كه‌وا ئه‌و به‌رنامه‌یه‌لابه‌رین و بیسڕینه‌وه‌، به‌حوجه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌وا ئاسانكاری ده‌كات بۆ گه‌شتن به‌خراپه‌كاری و به‌دڕه‌وشتی ، وه‌به‌كاری ده‌هێنن بۆ شتێك كه‌وا دروست نیه‌، به‌ڵام هه‌ندێ ئه‌ندامی تر به‌ڕگریان كرد له‌مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه...، داواكارین وه‌ڵامێكی ته‌واومان بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌.‌‌".

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان