پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: له یه‌كێك له موحاضرهكان له ووڵاتی ئوردون ئاماده‌بووم، بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر مزگه‌وتی ( الاقصی ) و سه‌رخستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، موحاضرهكه ئافره‌تێك ده‌یدا، كه ئاوێكی ئاماده كردبوو، كه گوایه هه‌ڵژه‌نراوه له مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )...، منیش كه‌مێك له‌و ئاوه‌م له‌گه‌ڵ خۆم هێنا، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه ئایا دروسته ئه‌و ئاوه به‌كاربهێنیت به‌مه‌به‌ستی شیفای نه‌خۆشی و به‌ره‌كه‌ت، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه، بۆ زانیاریشتان ئه‌و ئاوه‌م تا ئێستا به‌كار نه‌هێناوه و هه‌ر لای خۆم هه‌ڵمگرتووه ؟