پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی پێنجه‌م: ، له‌ باره‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵه‌وه‌‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، له‌م ووتاره‌دا حه‌وت بابه‌ت باسكراوه‌: بابه‌تی یه‌كه‌م: فه‌زڵی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ وحوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك چووه‌ ناو مزگه‌وت ونوێژی خۆی كرد، ئایا واجبه‌ له‌سه‌ری ئه‌و نوێژه‌ی كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ به‌ كۆمه‌ڵ بیكاته‌وه‌، بابه‌تی سێهه‌م: كه‌مترین ژماره‌ كه‌ نوێژی به‌كۆمه‌ڵی پێ گرێده‌درێت، بابه‌تی چواره‌م: به‌چی شتێك فریای نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ویت، بابه‌تی پێنجه‌م: كێن ئه‌وانه‌ی بیانوی شه‌رعیان هه‌یه‌ له‌ نه‌كردنی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، بابه‌تی شه‌شه‌م: دووباره‌ كردنه‌وه‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ یه‌ك مزگه‌وتدا، بابه‌تی حه‌وته‌م: حوكمی نوێژ كاتێك قامه‌ت كرا بۆ نوێژێكی فه‌رز.

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: " ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت : " من یتصدق علی هذا ؟ " واتا : كێ خێرێك به‌م كه‌سه‌ ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ نوێژی جه‌ماعه‌تی له‌كیس چووه‌، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌سێت نوێژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ و خێرێ پێ ده‌كات، ده‌بێت به‌ ئیمام بۆ ئه‌و كه‌سه‌، یان ده‌بێته‌ نوێژ خوێن له‌دوایه‌وه‌؟ وه‌ ئایا نوێژه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی ده‌كات، یان ته‌نها دوو ڕكات ده‌كات ؟ وه‌ ئایا ئه‌م نویژه‌ له‌و كاتانه‌ی كه‌ ڕیگری كراوه‌ تێیدا نوێژ بكرێت ئه‌نجام ده‌درێت؟ بۆ نموونه‌ له‌ پاش نوێژی عه‌سر بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژی جه‌ماعه‌تی عه‌سری له‌كیس چوو بێت؟

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سین له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانی ووڵاتی به‌ریتانیا كار ده‌كه‌ین، هه‌ر له‌و كارگه‌یه‌دا ژورێكی گه‌وره‌مان دیاری كردووه‌، نوێژه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام گرفتێكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ هاوڕێكانمان ده‌ڵیین با هه‌ر لێره‌ش نوێژی هه‌ینی بكه‌ین، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی شاره‌زامان ده‌توانێت ووتارمان بۆ بدات، وئه‌مجا ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش كه‌ نوێژی هه‌ینیان لێ ده‌كرێت كه‌مێك له‌ ئێمه‌وه‌ دووره‌، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌ ئایا دروسته‌ له‌و ژووره‌ی كه‌ نوێژی ڕۆژانه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین كۆ ببینه‌وه‌ بۆ نوێژی هه‌یینیش ؟

  • نوێژی جه‌ماعه‌ت كوردی سۆرانی

    PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    نوێژ كردن پایه‌ی دوهه‌مه‌ له‌ پێنج پایه‌كانی ئیسلام وخۆشه‌ویسترین كردوه‌یه‌ له‌ لای خوای گه‌وره‌، وه‌ ئه‌نجامدانی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ مزگه‌وتدا له‌ دروشمه‌ گه‌وره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌... به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای حاڵی موسڵمانان بكه‌ین ده‌بینین كه‌وا نوێژه‌كانیان به‌ جه‌ماعه‌ت ناكه‌ن، چونكه‌ بێ ئاگان له‌و هه‌موو پاداشته‌ی دانراوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی نوێژه‌كانیان به‌ جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن...

  • PDF

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    بزانه‌ برای موسڵمان كه‌ زانایانی ئیسلام به‌ گشتی باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌نجامدانی پێنج نوێژه‌كه‌ به‌ جه‌ماعه‌ت له‌ مزگه‌وتدا له‌ گه‌وره‌ترین په‌رستنه‌كانه‌وه‌و مه‌زنترین شیعاری ئیسلامه‌و خێرێكی زۆری هه‌یه‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان