پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

بانگه‌واز بۆ لای ئاینی پیرۆزی ئیسلام

ئه‌م لاپه‌ڕه‌ گه‌وره‌ترین مه‌له‌فی پێناسه‌یه‌ به‌ ئیانی پیرۆزی ئیسلام به‌ زمانه‌ جیاوازه‌كانی جیهان، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ زیاتر له‌ نه‌وه‌د زمانی جۆرا وجۆر، كه‌ ئامانجی پێناسه‌ كردنی ئیسلامه‌ به‌ تایبه‌تی به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوورن له‌م ریبازه‌ پیرۆزه‌ یان شاره‌زاییان كه‌مه‌ له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه‌ .

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 59

  • PDF

    ناوەرِۆكى ئەم كتێبە بەسوودە بریتى یە لە: پێشەكی دانەر مەبەست لە ئەم كتێبە سوودەكانی زانینی جوانی و چاكەكانی ئاینی ئیسلام جوانی و چاكەكانی ئاین شتێكی گشتىیه لە هەموو باسەكانی و بەڵگەكانیشدا باسكردنی چەند نموونەیەكی بەسوود لەسەر جوانی و چاكەكانی ئاین

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ محمدی كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : ڕای زانایانی به‌رێز چیه‌ له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌كار ده‌هێنن بۆ خزمه‌تكردن و جێ به‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی خۆیان ؟.

  • PDF

    ئه‌م وتاره‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تانه‌ له‌ ئیسلام ده‌ده‌ن و ده‌ڵین ئیسلام تاكاتێك له‌ مه‌ككه‌دا لاواز بوو بانگه‌شه‌ی ته‌ساموح و لێبورده‌ی و پێكه‌وه‌ ژیانی ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك هێزی په‌یدا كرد له‌ مه‌دینه‌دا ئیتر ده‌ستی كرد به‌ توند و تیژی وسرینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر..

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات : هاجه‌ر پاش ئه‌وه‌ی موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، شه‌و و ڕۆژی ده‌خسته‌ سه‌ریه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی جوست وچالاك خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، ئه‌و ده‌یزانی ئێستا په‌یامه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ تێكۆشان له‌پێناو خوای گه‌وره‌ و گه‌یاندنی بانگه‌وازی ڕیبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی به‌ ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ ئاگان له‌ هه‌قیقه‌ت وڕاستیه‌كانی ئیسلام، ئه‌وانه‌ی له‌ لایه‌ن دوژمنانی ئه‌م دینه‌وه‌ وێنه‌ جوانه‌كانی ئیسلامیان لا شێوێنراوه‌ ...

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : گه‌رنگیری كیژێكی ئه‌مریكی ده‌كات به‌ ئیسلامه‌وه‌، له‌سه‌رتاوه‌ ئه‌م كیژه‌ چه‌نج پرسیارێك له‌ بیروهۆشیدا گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێت، وده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، به‌لام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : له‌ ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی مادیگه‌رای ئه‌مریكیدا هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌وه‌ بڕیاریدا له‌ ئیسلامدا به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌ بوو دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دور ودرێژ گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت و خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ده‌دات بو سه‌ر ئاینه‌ی پاك وبێگه‌رده‌كه‌ی ..‌

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : باروگوزه‌رانی ئافره‌ت ده‌كات له‌و ‌ووڵاتانه‌ی كه‌ گوایه‌ له‌ڕووی شارستانیه‌وه‌ پێشكه‌وتوون، ژیانیان زۆر خراپ وناله‌باره‌، چونكه‌ سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، ڕووت ده‌كرێنه‌وه‌، وكراون به‌ كاڵای ڕابواردن وڕێكلامی بازرگانی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌روونه‌ نه‌خۆش وهه‌ل په‌رسته‌كان تاوه‌كو گه‌نجن ئاره‌زووه‌كانی خۆیانیان پێ تێر ده‌كه‌ن، وه‌كاتێكیش پیر بوون وازیان لێده‌هێنن وبه‌ره‌ڵایان ده‌كه‌ن وده‌بێت له‌ خانه‌كانی به‌ساڵاچوواندا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سێك پێی ڕازی نابێت كه‌سێك نه‌بێت كه‌ شۆرابێته‌وه‌ له‌ فیره‌تی ته‌ندروستی خۆی، یان ویژدان سسست و نه‌خۆش بێت.

  • MP3

    ووتارێكه‌ به‌ زمانی عیفری، له‌م ووتاره‌دا باسی ئه‌وه‌ كراوه‌ خوێنی موسڵمان دروست نیه بڕێژرێت به‌ سێ هۆكار نه‌بێت : كاتیك ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك یان ژنێك زینا بكه‌ن، یان كه‌سێك به‌ ناهه‌ق كه‌سێكی تر بكوژێت، یان له‌ ئاین وه‌ربگێڕێت وله‌ كۆمه‌ڵی موسڵمانان جیا ببێته‌وه‌ ...

  • ئیسلام چیه‌ ؟ ئه‌كانی

    MP3

    وتارێكه‌ به‌ زمانی ئه‌كانیه‌، باسی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كات

  • MP3

    وتارێكه‌ به‌ زمانی ئه‌كانیه‌، باسی ماناو حه‌قیقه‌تی ئیسلام ده‌كات

  • PDF

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌چاوێكی مرۆڤ دۆستانه‌وه‌‌ سه‌یری كه‌سانی ناموسڵمان ده‌كات، چونكه‌ ناكرێت جگه‌ له‌م دیده‌ دیدێكی تری هه‌بێت به‌رامبه‌ر كه‌سانی تر، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه‌ كۆتا ئاینی ئاسمانیه،‌ په‌روه‌ردگار خه‌ڵاتی كردووه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی فه‌رمانی كردووه‌ به‌ هه‌موو خه‌ڵكی قبوڵی بكه‌ن و بۆ ئه‌م كاره‌ش پێغه‌مبه‌ری خودای هه‌ڵبژارد و جوبره‌ئیلی ڕه‌وانه‌ كرد بۆلای و قورئانی پیرۆزی وه‌ك دوا په‌یامی ئاسمانی بۆ هێنا تاوه‌كو ببێته‌ ڕه‌حمه‌ت بۆ ته‌واوی جیهان

  • PDF

    فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: كه‌سێك ئه‌لێت: هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌ شه‌رعیه‌كان پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌‌ پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، وه‌ پێویسته‌ هه‌ندێكیان هه‌موار بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا ناگونجێت، بۆ نموونه‌ وه‌ك میرات نێرینه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر دوو مێینه‌یه‌، ئایا حوكمی شه‌رعی ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ چیه‌ كه‌ ئه‌م قسانه‌ ده‌كه‌ن؟

  • PDF

    ئه‌م بابه‌ته‌ باس له‌ ڕواڵه‌تی ڕێزلێنانی خوا ده‌كات بۆ مرۆڤ به‌ به‌ڵگه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز.

  • PDF

    خۆشه‌ویستان بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ و به‌راوركردنی به‌ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ئه‌حكام و یاسا وڕێساكان ده‌بێت له‌ دوو ته‌وه‌ره‌وه‌ لێی بدوێین : ته‌وه‌ره‌ی یه‌كه‌م: ئامانجی ئه‌و ڕیكخروانه‌ و مه‌به‌سته‌ شاراوه‌كانیان. ته‌وه‌ره‌ی دووه‌میش : هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ندێك له‌ ده‌قی ماده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ وبه‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامیدا.

  • PDF

    نوسـه‌ر : حه‌مزه‌ به‌رزنجی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    زۆر جار كەسانێك بۆ پاساو هێنانەوە بۆ هەڵسوكەوت و سیاسەتە ناشەرعییەكانی خۆیان شوبهە دێننەوە لە جیاتی بەڵگە...بەوەی ئایەت و فەرمودەیەك دێننەوە كە هیچ پەیوەندی بەو باسەوە نییەو بگرە لەوانەشە بە پێچەوانەوە خۆی بۆ خۆی بەڵگە بێت لەسەر ناشەرعی ئەو كارەی دەیكات... یەكێك لەو بابەتانە بریتییە لە ڕێزگرتن و حورمەت گرتنی كافرو موشریك و جولەكەو گاور...

  • مانای ووشه‌ی ئیسلام كوردی سۆرانی

    PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: مانای ووشه‌ی ئیسلام چیه‌ ؟

  • PDF

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خۆشه‌ویستان ئه‌گه‌ر به‌ وودری سه‌رنجێكی ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كانی قورئان وسوننه‌تی پێشه‌وا و سه‌روه‌رمان محمد المصطفی بده‌ین، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی مافه‌كانی مرۆڤه‌ به‌هه‌موو واتاو ماناكانیه‌وه، چونكه‌ ده‌ق گه‌لێكی زۆرمان ده‌كه‌وێته‌ پێش چاو له‌و دوو سه‌رچاوه‌ به‌رز وپیرۆزه‌وه‌، كه‌ سه‌رجه‌میان داكۆكی له‌ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌و ساته‌ی دڵۆپه‌ ئاوێكه‌ وده‌كه‌وێته‌ ناو سكی دایكیه‌وه‌، وپاشان ده‌بێته‌ كۆرپه‌له‌یه‌ك ودواتریش دێته‌ دونیاوه‌ وتا ئه‌و رۆژه‌شی ده‌نرێته‌ ناو گۆڕ و ژیانی دونیا به‌جێ ده‌هێڵێت . جا ئه‌م هه‌موو مافانه‌ی كه‌ خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی داویانه‌ به‌مرۆڤ چه‌ند بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییان هه‌یه‌، كه‌ خۆیان له‌ چه‌ند بابه‌تێكی جیا جیادا ده‌بیننه‌وه‌، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ هه‌ر جاره‌ ویه‌كیك له‌و بنه‌مانه‌ باس ده‌كه‌ین

  • PDF

    خۆشه‌ویستان ئازادی غه‌ریزه‌یه‌كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌فیتره‌تی مرۆڤه‌كاندا چاندویه‌تی وهیچ كه‌س ناتوانێت ئینكاری ئه‌م ڕاسته‌ی بكات، به‌تایبه‌تی تر پاش هه‌ڵهاتنی خۆری ئیسلام وڕه‌وانه‌كردنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌یستمان، ئه‌م ڕاستیه‌ش زۆر به‌ڕوونی له‌ووته‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تابدا (خوای لێ ڕازی بێت) زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ فه‌رموویه‌تی : « متی استعبدتم الناس وقد ولدتهم أمهاتهم أحرارا» ئه‌وه‌ چ كاتێك ئێوه‌ خه‌ڵكتان كرد به‌كۆیله‌ له‌كاتێكدائه‌وان به‌ئازادی له‌دایك بوون .

  • PDF

    فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه‌ : حاجی ئومێد چروستانی

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كان‌ ئه‌مه‌یه: ووته‌یه‌كی بڵاو هه‌یه ده‌ڵێت: یه‌كسانی له‌ سته‌مدا دادگه‌ریه‌، وه‌ هه‌ندێكیان ئه‌م وته‌یه‌ ده‌خه‌نه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌ هه‌ندێكیان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات وه‌كو بنچینه‌یه‌كی نه‌گۆڕ، ئایا ئه‌م ووته‌یه‌ ڕاسته‌ و حوكمی ئایین چیه ده‌رباره‌ی؟ .

  • به‌خێر بێن بۆ ئیسلام ئه‌فریقانیه‌

    PDF

  • PDF

    بێگومان په‌یامی موسڵمانان كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌ وسه‌رچاوه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ قورئان وسوننه‌ت هیچ كه‌موكورتیه‌كی تێدا نیه‌، وبێبه‌ش وبێمایه‌ وبێبه‌خشین نیه‌، به‌ڵكو خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی ته‌واو وهه‌مه‌لایه‌نه‌ وده‌توانێ له‌ هه‌مو سه‌رده‌م وشوێنێكدا مێژوی مرۆڤایه‌تی بنیات بنێته‌وه‌ وبیخاته‌ نێو ژیارێكی راسته‌قینه‌وه‌ كه‌ به‌خته‌وه‌ری بۆ دابین بكات.

لاپه‌ڕه‌ی : 3 - له‌ : 1
ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان