پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    ئه‌وه‌ی پێشتر قسه‌مان له‌سه‌ركرد، ته‌نها دروستكردنی هه‌ست و به‌رپرسیارێتیه‌كی بوو له‌پێناو ئه‌وه‌ى هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و مێژووی ئیسلامی و دواتریش نیشاندانی ئامانجی ئه‌وكاره‌ بوو، به‌ومه‌به‌سته‌ی ده‌رونی كه‌سانێك ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌و ڕامان له‌ مێژووی ئیسلامی، هه‌نگاوی دوای ئه‌وه‌ش بریتیه‌ له‌ ناسینی سه‌رچاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مێژووی ئیسلام، تا خوێنه‌ر بزانێت بۆ وه‌رگرتنی بابه‌تێكی ناو مێژووی ئیسلامی چ سه‌رچاوه‌یه‌كی پێویسته‌و ئه‌و سه‌رچاوه‌ چۆنه‌و چۆن لێی بنه‌وێت و چۆنیش لێی وه‌ربگرێت، چونكه‌ كه‌ره‌سته‌كانی كاره‌كه‌ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زای كه‌ره‌سته‌كان و شێوه‌ی به‌كارهێنانیان نه‌بێت، بێگومان كاره‌كه‌ی له‌نگی تێدا ده‌بێت.

  • PDF

    سه‌باره‌ت به‌ ئامانج له‌ روانین بۆ مێژووى ئیسلامى ئه‌وه‌ى باسى ده‌كه‌ین له‌ دیدى پابه‌ند بوون به‌ ئیسلامه‌وه‌ ده‌یڵێن، له‌و نێوه‌نده‌شدا خاڵه‌ گشتیه‌كانى ئه‌و روانینه‌ بۆ ناموسوڵمانه‌كانیش له‌ خۆ ده‌گرێـت, ئه‌وه‌شى په‌یوه‌ست به‌ ئیسلام نه‌بێت ده‌تۆانێـت كۆمه‌ڵێك له‌و خاڵانه‌ بگرێته‌ خۆ.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان