پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    ژنان له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا پله‌وپایه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌، وه‌ فه‌رمان كراه‌ به مێرد و‌ باوك و برا و غه‌یری ئه‌وانیش كه‌وا چاك بن له‌گه‌ڵ ژنان.

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" ئایا دروسته‌ ئافره‌ت ئه‌گه‌ر مردوویه‌كیان لێ مردبوو كه‌ ژنان وئافره‌تانی خزم و كه‌سوكاری كۆ بكاته‌وه‌ وله‌ماڵه‌وه‌ له‌سه‌ر مرودوه‌كه‌ نوێژی مردوویان بۆ بكات ؟

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات : به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕێز وپله‌وپایه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی پێشه‌وا وخه‌لیفه‌ی موسڵمانان سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بێ شوماری ده‌خاته‌ ڕێ تاوه‌كو ڕووبه‌ڕوی سوپای ڕۆم ببێته‌وه‌؛‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات له‌ده‌ست بێباوه‌ڕان، هه‌ر بۆیه‌ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌ وخه‌و و خۆراس وپشوو له‌خۆی ده‌تۆرێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ده‌ست ڕۆمه‌كان ڕزگار ده‌كات، جه‌نگا له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ناچاری كردن به‌ شكان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆیان،

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : گه‌رنگیری كیژێكی ئه‌مریكی ده‌كات به‌ ئیسلامه‌وه‌، له‌سه‌رتاوه‌ ئه‌م كیژه‌ چه‌نج پرسیارێك له‌ بیروهۆشیدا گه‌ڵاڵه‌ ده‌بێت، وده‌یه‌وێت وه‌ڵامه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، به‌لام وه‌ك خۆی ده‌ڵێت : له‌ ڕۆشنبیری و شارستانیه‌تی مادیگه‌رای ئه‌مریكیدا هیچ وه‌ڵامێكی ده‌ست نه‌كه‌وت، به‌ڵام له‌كۆتاییه‌وه‌ بڕیاریدا له‌ ئیسلامدا به‌شوێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا بگه‌ڕێت، ئه‌وه‌ بوو دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دور ودرێژ گه‌ردنگیری ئیسلام ده‌بێت و خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی ده‌دات بو سه‌ر ئاینه‌ی پاك وبێگه‌رده‌كه‌ی ..‌

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : باروگوزه‌رانی ئافره‌ت ده‌كات له‌و ‌ووڵاتانه‌ی كه‌ گوایه‌ له‌ڕووی شارستانیه‌وه‌ پێشكه‌وتوون، ژیانیان زۆر خراپ وناله‌باره‌، چونكه‌ سوكایه‌تیان پێده‌كرێت، ڕووت ده‌كرێنه‌وه‌، وكراون به‌ كاڵای ڕابواردن وڕێكلامی بازرگانی، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌روونه‌ نه‌خۆش وهه‌ل په‌رسته‌كان تاوه‌كو گه‌نجن ئاره‌زووه‌كانی خۆیانیان پێ تێر ده‌كه‌ن، وه‌كاتێكیش پیر بوون وازیان لێده‌هێنن وبه‌ره‌ڵایان ده‌كه‌ن وده‌بێت له‌ خانه‌كانی به‌ساڵاچوواندا ژیان به‌سه‌ر به‌رن، ئه‌مه‌ش هیچ كه‌سێك پێی ڕازی نابێت كه‌سێك نه‌بێت كه‌ شۆرابێته‌وه‌ له‌ فیره‌تی ته‌ندروستی خۆی، یان ویژدان سسست و نه‌خۆش بێت.

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باسی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات كه‌ ده‌بێت ‌ گوێڕایه‌ڵی ڕێنومایی وئه‌حكامه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت، ئه‌و ڕێنومایی و ئه‌حكامانه‌ی كه‌ سه‌رجه‌میان بۆ ئه‌وه‌ هاتوون كه‌ ڕێز وشكۆی ئافره‌تان بپارێزێت، وته‌واوی مافه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات، وله‌به‌رامبه‌ر پیاواندا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فیتره‌ت و سروشته‌دا بگونجیت كه‌ خوای گه‌وره‌ ئافره‌تانی له‌سه‌ر دروستكردووه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌و ذاته پیرۆزه‌ زاناتره‌ به‌ نهێنیه‌كانی

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : ڕیزی ئیسلام ده‌كات بۆ ئافره‌تان، به‌تایبه‌تی پرسو ڕاوێژ پێ كردنیان له‌ كاورباره‌ گرنگ و چاره‌نووس سازه‌كاندا، له‌م ووتاره‌دا باسی دوو به‌سه‌رهات كراوه‌، یه‌كێكیان پرس وڕاوێژ پێ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ (صلی الله علیه وسلم ) به‌ خه‌دیجه‌ی كیچ خوه‌یلدی خێزانی پاش دابه‌زینی وه‌حی، وه‌ پرس وڕاوێژ كردن به‌ (أم سلمة)ی خێزانی له‌ صولحی حوده‌یبیه‌دا .

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : وه‌حی له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زی و پشتگیری وپاڵپشتی ئه‌م ئافره‌ته‌‌ باوه‌ڕداره خواناسه‌ی كرد (خه‌وله‌ی كچی ثه‌عله‌به‌ ) كاتێك سكاڵای له‌ مێرده‌كه‌ی كرد لای خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و گفتۆگۆی كرد له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌نێوان ئه‌وه‌ و مێرده‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ بوو خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان خێرا وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی دایه‌وه‌ وله‌سه‌ری هاته‌ ده‌نگ، ئه‌مه‌ش داب ونه‌ریتی ئافره‌تانی موسڵمان بوو هه‌ركاتێك ڕووبه‌ڕووی شتێك بوونایه‌ته‌وه‌ خێرا سكاڵای خۆیان ده‌هێنا بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاواریان بۆ لای په‌روه‌ردگار ده‌برد و له‌هیچ كه‌سێكی تر نه‌ده‌پاڕانه‌وه...

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : ئاینی پیرۆزی ئیسلام داكۆكی زۆری كردووه‌ له‌ ڕێز وشكۆی ئافره‌تان، به‌ڕاده‌یه‌ك ڕێگای نه‌داوه‌ كه‌رامه‌تی له‌كه‌دار بكرێت له‌وه‌ی بچوكترین تۆمه‌تی بدرێته‌ پاڵ تا گه‌شتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌روو ئاسمانه‌كانه‌وه‌ وه‌حی بنێرێت بۆ په‌یامبه‌ره‌كه‌ی وشكۆ وڕێزی ئافره‌تانی بۆ به‌یان بكات، وتا هه‌تا هه‌تایه‌ش موسڵمانان له‌ قورئاندا بیخوێننه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س زاتی ئه‌وه‌ نه‌كات زمانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ له‌ئاستدا ئافره‌تاندا بچه‌رخێنێت.

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : كه‌رامه‌ت وپله‌وپایه‌ی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك توانیویه‌تی تا ئه‌و ئاسته‌ی په‌نای كه‌سانێكیش بدات كه‌ فه‌رمانی كوشتنیشیان هه‌بوو، له‌ كه‌سانی بێباوه‌ڕ و به‌دیل گیراوه‌كانیش ..

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێح محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ : ڕێزی قورئانی پیرۆز ده‌كات بۆ كچان،له‌ زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئاندا، وه‌ باسی هۆكاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ بۆچی خوای گه‌وره‌ باسی كچانی پێش خستوه‌ به‌سه‌ر كوڕاندا.

  • PDF

    ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌ مه‌رجه‌كانی كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان ده‌كات، نووسه‌ر له‌م ووتاره‌دا له‌ ژێر ڕۆشنایی قوئان وسوننه‌ت باس له‌و مه‌رجه‌كان ده‌كات كه‌ پێویسته‌ بۆ كاركردنی ئافره‌تانی موسڵمان ڕه‌چاو بكرێت كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشتی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئافره‌تاندا .

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: " ئايا گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژووی ئافره‌تی سكپڕ ومناڵ بوو چۆنه‌ ؟ ".

  • PDF

    بێگومان تێكه‌ڵاوی كوڕ وكچ به‌ تایبه‌تی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌‌ له‌سه‌ر ئێستا وئاینده‌ی نێر ومێ وپڕۆسه‌ی خوێندن، و كچان و كوڕانی خوێندكاریش .

  • PDF

    بێگومان پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تان له‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان لایاندا كه‌ بریتیه‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی مناڵ و نه‌وه‌كانی دواڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕێكخستنی كاروبا‌ره‌كانی ناوماڵ، ئیتر كۆمه‌ڵگه‌ دووچاری كۆمه‌ڵێك ده‌ره‌نجامی خراپ بوو، كه‌ كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی به‌جێهێشت له‌سه‌ر ده‌رووونی ئافره‌تان خۆیان و خێزانیش به‌گشتی، لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامه‌ خراپانه‌ ده‌كه‌ین : یه‌كه‌م : ته‌نگه‌تاو كردنی ڕۆژانه‌ی پیاوان و شانه‌ خرێ كردن له‌گه‌ڵیاندا له‌ناو پاس شوێنی كار وشه‌قامه‌كان.... دووه‌م : كاركردنی ئافره‌تان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و خێزان وایان لێ ده‌كات له‌ كاری سه‌ره‌كی خۆیان كه‌ ڕێكخستنی ماڵ و په‌روه‌رده‌كردنی مناڵه‌كان و گرنگی دانه‌ به‌ پیاوه‌كه‌ی لابدات....

  • PDF

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێزێكی گه‌وره‌ی له‌ ئافره‌ت ناوه‌، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌ركێكی گرنگی خستوه‌ته‌ ئه‌ستۆیه‌وه‌، ئه‌ویش په‌روه‌رده‌ كردنی مناڵه‌كانیه‌تی به‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیسلامیانه‌ی ڕاست ودروست، تاوه‌كو له‌ پاشه‌ڕۆژدا نه‌وه‌یه‌كی صالح وچاك پێشكه‌ش به‌ گه‌ل و نیشتمان وموسڵمانان بكات، كێ ده‌زانێت ؟ ئه‌و مناڵه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ دایكێك سه‌رگه‌رمی گه‌وره‌ كردن و په‌روه‌رده‌كردنیه‌تی سبه‌ی نابێته‌ یه‌كێك له‌ شۆڕه‌ سواره‌كانی ووڵات، كێ ده‌ڵێت نابێته‌ سه‌ركرده‌ی ئوممه‌ت یان وه‌زیرێك یان سه‌كرده‌ی سوپایه‌كی به‌هێز كه‌ به‌رگری له‌ سنووره‌كانی ئیسلام بكات...

  • PDF

    دوژمنانی ئیسلام له‌هه‌موو چه‌رخ و سه‌رده‌مێكدا به‌ هه‌موو شێوه‌ و هۆكارێك هه‌وڵیانداوه‌ كه‌ له‌ ژماره‌ نایه‌ن موسڵمانان له‌ ئاینه‌كه‌یان دوور بخه‌نه‌وه‌، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش كه‌ كردویانه‌ به‌ ئامانج و وویستویانه‌ و ده‌یانه‌وێت به‌هۆیه‌وه‌ موسڵمانانی پێ دوور بخنه‌وه‌ له‌ ئاینه‌كه‌یان ئافره‌تانی موسڵمانه‌، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانین ئافره‌تان نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، ودایك وپه‌روه‌رده‌كاری نیوه‌كه‌ی تریشن، به‌ صه‌لاح و چاكی ئافره‌تان كۆمه‌ڵگاش باش و چاك ده‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ به‌ خراپ بوونی كۆمه‌ڵگه‌یش خراپ ده‌بێت وله‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌موو توانا و بیرو فكیری نه‌گریسی شه‌یتانی خۆیان خستوه‌ته‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی هه‌موو هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ ته‌له‌فزیۆن و فیدیو وسه‌ته‌لایت وئینه‌رنێت هی تریش كه‌ ئافره‌تان ڕووت بكه‌نه‌وه‌ و حه‌یا و شه‌رم وشكۆ نه‌هێڵین لای ئافره‌تانی موسڵمان وبیكه‌ن به‌ كاڵایه‌كی هه‌رزان بۆ به‌لادابردنی گه‌نجان و لاوانی كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌كان . ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌...

  • PDF

    ئاینی پیرۆزی ئیسلامی دانا وكارزان كه‌ فره‌ ژنی ڕیگا پێداوه‌، بێگومان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تان ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی پیاوان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار بۆ كچانی هه‌تیو بێوه‌ژنی بێ سه‌رپه‌رشت بدۆزێته‌وه‌، و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكات له‌ ماڵی نوێی پیاوه‌كانیاندا، له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ربار و گرفت بن به‌سه‌ر برا و كوڕ و كه‌سانی تریشه‌وه‌. ئه‌م بابه‌ته باسی فره‌ ژنی ده‌كات،‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌...

  • PDF

    خوایه‌ گه‌وره‌ باسی له‌ سه‌رپۆش و له‌چكی ئافره‌ت كردووه و به‌ شێوه‌ی فه‌رمان، فه‌رمانی كردووه‌ پێیان له‌چكه‌كانیان بده‌ن به‌سه‌ر سه‌ر شان وملیاندا... ئه‌م بابه‌ته باسی باڵاپۆشی ئافره‌تی موسڵمان ده‌كات،‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( ڕێزلێنانی ئافره‌ت له‌ ئیسلامد )، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د جه‌میل زینۆیه‌

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: من كچێكی بچۆله‌كه‌م هه‌یه‌ ئێستا ده‌مانه‌وێت لوتی بسمین بۆ ئه‌وه‌ی لوته‌وانه‌ی تێ بكه‌ین، ئایا حوكمی لووت سیمین چیه‌ له‌ ئیسلامدا ؟

لاپه‌ڕه‌ی : 5 - له‌ : 1
ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان