پێشه‌وای موسڵمانان ئافره‌تێكی بێده‌سه‌ڵات ڕزگار ده‌كات

وه‌سف كردن

ووتارێكه‌ وه‌رگێڕراوه‌ له‌ په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له‌ نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات : به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕێز وپله‌وپایه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی پێشه‌وا وخه‌لیفه‌ی موسڵمانان سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بێ شوماری ده‌خاته‌ ڕێ تاوه‌كو ڕووبه‌ڕوی سوپای ڕۆم ببێته‌وه‌؛‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات له‌ده‌ست بێباوه‌ڕان، هه‌ر بۆیه‌ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌ وخه‌و و خۆراس وپشوو له‌خۆی ده‌تۆرێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ده‌ست ڕۆمه‌كان ڕزگار ده‌كات، جه‌نگا له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ناچاری كردن به‌ شكان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆیان،

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پێشه‌وای موسڵمانان ئافره‌تێكی بێده‌سه‌ڵات ڕزگار ده‌كات ]kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ محمد جه‌ميل زينۆ

    وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2015 - 1436

    الخليفة ينقذ المرأة الضعيفة

    « باللغة الكردية »

    محمد بن جميل زينو

    ترجمة: أوميد عمر علي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2015 - 1436

    پێشه‌وای موسڵمانان ئافره‌تێكی بێده‌سه‌ڵات ڕزگار ده‌كات

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕومه‌كان ڕوون ده‌كه‌نه‌ وڵاتانی ئیسلامی وپادشاكه‌یان فه‌رمانی كوشتن وبڕين ئه‌نجامدان بۆ سه‌ربازه‌كانی ده‌رده‌كات، ئه‌وه‌ بوو كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ پیاوانیان كوشت، وكۆمه‌ڵێك له‌ ئافره‌ت و مناڵانی موسڵمانیشیان وه‌ك كه‌نیزه‌ك و ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ به‌دیل گرت، نه‌ك هه‌ر هێنده‌ به‌ڵكو هه‌ستان به‌ ده‌ستكاری كردنی لاشه‌ی مردووه‌كانیش، چاوی هه‌ندێكیان هه‌ڵكۆڵێن ولوت وگوێی ژماره‌یه‌كشیان بڕی، هه‌واڵی ئه‌م كاره‌ نه‌گریسه‌ی ڕۆمه‌كان گه‌یشته‌ ( موعته‌صه‌م ) ی خه‌لیفه‌ و پێشه‌وای موسڵمانان، وهه‌واڵیان پێدا كه‌ ئافره‌تێكی هاشمی كاتێك كه‌وتوه‌ته‌ ده‌ستیان پر به‌ گه‌روی خۆی هاواری كردووه‌ و وتویه‌تی ( وا معتصماه : ئه‌ی موعته‌صه‌م بگه‌ فریامان )، خه‌لیفه‌یش كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌یان پێدا له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشت بوو، له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ئافره‌ته‌دا ووتی ( لبیك، لبیك) ئه‌وه‌ هاتم به‌ده‌م هاواره‌كه‌ته‌وه‌، به‌ڵێ خه‌لیفه‌ هه‌ستایه‌وه‌ سه‌رپێ وبانگهێشتی گشتی ڕاگه‌یاند و هاواری كرد، هه‌مووی ده‌رچن هه‌موو ده‌رچن، پاشان سواری ووڵاخه‌كه‌ی بوو، له‌گه‌ڵ خۆیدا جانتایه‌كی هه‌ڵگرت كه‌ خواردن و پێداویستیه‌كانی تێدا بوو، هه‌موو سه‌ربازه‌كانی كۆكرده‌وه‌، و قازی ئه‌و كاته‌ی به‌غدادی بانگ كرد كه‌ ناوی ( عبد الرحمن كوڕی ئیسحاق ) بوو، له‌گه‌ڵ شوعبه‌ی كوڕی سه‌هل، كه‌ سێ سه‌د وبیست وهه‌شت پیاویان له‌ كه‌سانی خواناس وئه‌هلی عه‌داله‌ت له‌گه‌ڵ بوو، هه‌موویان گرت به‌ شاهید له‌سه‌ر ماڵ وسامانه‌كه‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك سێ یه‌كی بۆ كوڕه‌كه‌ی بێت، سێ یه‌كێكیشی بۆ به‌نده‌كانی بێت، و سێ یه‌كێكی كۆتایش ببه‌خشێت له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا، دوای ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپایه‌كی بێ شوماردا كه‌وته‌ ڕی به‌ره‌وه‌ هۆردوی ڕۆمه‌كان، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازیه‌كانی له‌گه‌ڵدا بوو، له‌ڕۆژئاوای ڕووباری دیجله‌وه‌ سوپاكه‌ی لادا و سه‌ربازگه‌ی كردن، له‌ دوای جه‌نگێكی ده‌سته‌ و یه‌خه‌ و دوور و درێژ سوپای ئیسلام توانی ڕۆمه‌كان بشكێنن و بیانگێرنه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی خۆیان، [ بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ په‌رتووكی الكامل في التأریخ لابن الاثیر، به‌رگی 5/ لاپه‌ڕه‌ 247 ] .

    لێره‌دا جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ( موعته‌صه‌م ) ی پێشه‌وای موسڵمانانی ئه‌و كاته‌، به‌چ شێوه‌یه‌ك ڕێز وپله‌وپایه‌ی ئافره‌ت له‌ ئیسلامدا ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بێ شوماری بۆ بخاته‌ ڕێ تاوه‌كو ڕووبه‌ڕوی سوپای ڕۆم ببێته‌وه‌؛‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكات له‌ده‌ست بێباوه‌ڕان، هه‌ر بۆیه‌ خه‌لیفه‌ی موسڵمانان دێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌ وخه‌و و خۆراس وپشوو له‌خۆی ده‌تۆرێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ده‌ست ڕۆمه‌كان ڕزگار ده‌كات، جه‌نگا له‌گه‌ڵیاندا و ته‌نگی پێهه‌ڵچنین و ناچاری كردن به‌ شكان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سنوری ده‌سه‌ڵاتی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی خۆیان، به‌ڕاستی ئه‌م هه‌ڵوێست وڕوداوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ بێت له‌شتێك، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕیز و حورمه‌ت و پله‌وپایه‌ی ئافره‌ت له‌ ئییسلام و عیزه‌ت وشكۆی موسڵمانان به‌رامبه‌ر به‌ داگیركارانی ووڵاتیان .

    له‌ دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی سوپای ئیسلام به‌سه‌ر رۆمه‌كاندا، موسڵمانان هێنده‌ی تر موعته‌صه‌می پێشه‌وایان لا به‌رێزتر بوو، به‌تایبه‌ت دوای ئازاد كردنی شاری ( عه‌موریه‌ )، ئه‌وه‌ بوو شاعیران و هونه‌رمه‌ندان كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هۆنراوه‌ و شیعره‌كانیان تایبه‌ت كرد به‌ وه‌صف وسه‌نای خه‌لیفه‌ی موسڵمانان، كه‌ چۆن ئازایانه‌ و لێ بڕاوانه‌ ووڵاتانی ئیسلامی له‌ده‌ست ڕۆمه‌كان ده‌رهێنا و ڕزگاری كردن له‌ده‌ست زوڵم و سته‌می ئه‌وان ...

    ئه‌ی خوای گه‌وره :‌ پێشه‌وای دادگه‌ر و زانا و دانا بنێره‌ بۆ موسڵمانان، و ئه‌وانه‌ش كه‌ هه‌ن ئێستا موه‌فق و سه‌ركه‌وتویان بكه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئیسلام و موسڵمانان ..

    وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .

    سه‌رچاوه‌ : په‌رتوكی ( تكریم الإسلام للمرأة )

    نوسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان