وتاره‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 912
- كوردی سۆرانی
PDF
نوسـه‌ر : عه‌بدولله موحه‌مه‌د ئه‌لته‌یار وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز الناشر : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیازیهكێك له پایه و بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕێكی ڕاست ودروستی ئیسلامی بێت، پشتیوان وپاڵپشتی ئه‌هلی ئیسلام بێت، وپشتیش هه‌ڵبكات له‌وانه‌ی دوژمانه‌یه‌تی ده‌كه‌ن، یه‌كخواپه‌رستان وئه‌هلی ته‌وحید ودڵسۆزانی ئه‌م دینه‌ی خۆش بووێت وپشتگیریان بكات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بێباوه‌ڕان وهاوهڵ بڕیارده‌رانی خۆش نه‌وێت وڕقی لێیان ببێته‌وه ودژمنایه‌تیان بكات، ئا ئه‌مه‌ش ئه‌و میلله‌ت وئوممهتهیه كه خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا مه‌دح وثهنای كردووه وناوی لێ ناوه(میلله‌تی ئیبراهیم) وداوای لێكردووین شوێنی بكه‌وین
- كوردی سۆرانی
PDF
نوسـه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز وه‌رگـێران : كاروان ره‌شید محی ا‌لدین پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عهزیزئەی گرۆھی موسڵمانان: ئەوەی گومانی تێدا نیە لەلای ھەموو کەسێکی خاوەن ژیری ئەوەیە: لەپێش ئیسلام گەلانی پێشوو شەپۆلێکیان ڕووبەڕوو بویەوەو، سەرئەنجام ئەو شەپۆلە ڕێگای داخستنی نیشان دان، ئوممەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم چاکترینی ئوممەتان و تایبەترین ئوممەتیشن بەئاڕاستەی فەرمانکردن بە چاکەو ڕێگری کردن لە خراپەو بانگەواز کردن بۆ خێر‌و چاکە، ئەمەش وەک پەیوەست بوون و پەیڕەوی کردنی پێشەواو پێغەمبەرەکەیان صلى الله عليه وسلم، کە لە ھۆکارەکانی کامەرانی و بەختەوەرییانە لە دونیا‌و دواڕۆژدا.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، ئه‌م ووتاره باس ده بابه‌تی په‌یوه‌ست به نوێژ وڕۆژی هه‌ینی ده‌كات: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه؟، بابه‌تی سێهه‌م: كاتی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی چواره‌م: ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی شه‌شه‌م: ئه‌وه كاره‌ی ئه‌نجامدانی له كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه، بابه‌تی حه‌وته‌م: به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به نوێژی هه‌ینیدا؟ بابه‌تی هه‌شته‌م: له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌یینیه‌وه، بابه‌تی نۆیه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی ده‌یه‌م: سوننه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی (الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی نۆیه‌م: له باره‌ی نوێژی كه‌سانی خاوه‌ن عوزره‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، ئه‌م ووتاره باس له نوێژی نه‌خۆش و نوێژی كه‌سانی موسافیر ده‌كات، له چوار چێوه‌ی نوێژی موسافیریشدا باس له دوو بابه‌ت كراوه، كورتكردنه‌وه‌ی نوێژه چوار ڕكاتیهكان، وكۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژپێكهوه، له ژێر بابه‌تی كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ چوار ڕكاتیهكانیش پێنج بابه‌ت باسكراوه: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژ كورت كردنه‌وه، بابه‌تی دووه‌م: دیاریكردنی ئه‌و نوێژانه‌ی كه دروسته كورت بكرێنه‌وه، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه نوێژی تێدا كورت ده‌كرێته‌وه له‌گه‌ڵ جۆره‌كه‌ی، بابه‌تی چواره‌م: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی نیشته‌جێ بوونی هێنا دروسته نوێژ كورت بكاته‌وه؟، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه واجبه موسافیر نوێژیان به ته‌واوی وبێ كورت كردنه‌وه تێدا ئه‌نجام بدات، پاشان لهچواره چێوه‌ی بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژیش ێكه‌وه، دوو بابه‌تی باسكاروه: بابه‌تی یه‌كه‌م: مه‌شروعیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی دوو نوێژ پێكه‌وه، وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئه‌مه‌یان بۆ درسوته، بابه‌تی دووه‌م: سنوری ئو كۆكردنهوهیهی كه ڕێگای پێدراوه.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی هه‌شته‌م: له باره‌ی ئیمامه‌تی نوێژه‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا حه‌وت بابه‌ت باسكراوه: بابه‌تی یه‌كه‌م: كێ له پێشتره كه ئیمامه‌تی نوێژ بكات، بابه‌تی دووه‌م: چی كه‌سێك ئیمامه‌تی حه‌رامه، بابه‌تی سێهه‌م: چی كه‌سێك ئیمامه‌تی مه‌كروهه، بابه‌تی چواره‌م: شوێنی ئیمام له نوێژخوێنه‌كانه‌وه، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی ئیمام له‌بری نوێژخوێنه‌كانی تر هه‌ڵیده‌گرێت، بابه‌تی شه‌شه‌م: پێشبڕكی كردنی ئیمام، بابه‌تی حه‌وته‌م: چه‌ند بابه‌تێكی جیاجیا له‌باره‌ی ئیمامه‌ت ونوێژی به‌كۆمه‌ڵه‌وه.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی پێنجه‌م: ، له باره‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵه‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا حه‌وت بابه‌ت باسكراوه: بابه‌تی یه‌كه‌م: فه‌زڵی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ وحوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك چووه ناو مزگه‌وت ونوێژی خۆی كرد، ئایا واجبه له‌سه‌ری ئه‌و نوێژه‌ی كه ئه‌نجامیداوه به كۆمه‌ڵ بیكاته‌وه، بابه‌تی سێهه‌م: كه‌مترین ژماره كه نوێژی به‌كۆمه‌ڵی پێ گرێده‌درێت، بابه‌تی چواره‌م: به‌چی شتێك فریای نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ویت، بابه‌تی پێنجه‌م: كێن ئه‌وانه‌ی بیانوی شه‌رعیان هه‌یه له نه‌كردنی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، بابه‌تی شه‌شه‌م: دووباره كردنه‌وه‌ی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له یه‌ك مزگه‌وتدا، بابه‌تی حه‌وته‌م: حوكمی نوێژ كاتێك قامه‌ت كرا بۆ نوێژێكی فه‌رز.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی شه‌شه‌م: له باره‌ی سوژده‌ی سه‌هو وتیلاوه وشوكرهوه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا شه‌ش بابه‌ت باسكراوه: بابه‌تی یه‌كه‌م: مه‌شروعیه‌تی سوژدهكانی سه‌هو وهۆكاره‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: چی كاتێك سوژده‌ی سه‌هو واجب ده‌بێت، بابه‌تی سێهه‌م: چی كاتێك سوژده‌ی سه‌هو سوننه‌ته، بابه‌تی چواره‌م: كاتی سوژده‌ی سه‌هو وشێوازه‌كه‌ی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوژدهكانی تیلاوه، بابه‌تی شه‌شه‌م: سوژدهكانی شوكر.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی پێنجه‌م: ، له باره‌ی نوێژه سوننه‌ته‌كانه‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا حه‌وت بابه‌ت باسكراوه: بابه‌تی یه‌كه‌م: فه‌زڵی نوێژه سوننه‌ته‌كان وحیكمه‌تی مه‌شروعیه‌تیان، بابه‌تی دووه‌م: جۆره‌كانی نوێژی سوننه‌ت، بابه‌تی سێهه‌م: ئه‌و نوێژ سوننه‌تانه‌ی كه سوننه‌ته به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێن، بابه‌تی چواره‌م: ژماره‌ی ڕكاتی ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ی كه به به‌رده‌وامی له‌پێش وپاشی نوێژه فه‌رزه‌كانه‌وه ده‌كرێن، بابه‌تی پێنجه‌م: حوكمی نوێژی ویتر وفه‌زڵ و كاته‌كه‌ی، بابه‌تی شه‌شه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی ویتر وژماره‌ی ڕكاته‌كانی، بابه‌تی حه‌وته‌م: ئه‌و كاتانه‌ی كه ڕێگری كراوه نوێژی سوننه‌تیان تێدا ئه‌نجام بدرێت .
- كوردی سۆرانی
PDF
نوسـه‌ر : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عهزیزئهم بابه‌ته باسی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌كات: 1- ناوی نه‌سه‌بی. 2- ئایا حه‌سسانی كوڕی ثابت ترسنوك بووه. 3- حه‌سسان له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم. 4- حه‌سسان دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. 5- مردنی حه‌سسان. 6- په‌ند و وانه.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی چواره‌م : ، مه‌رجه‌كانی نوێژ وڕوكنه‌كانی، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كانی، وه حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ناكات ، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا نۆ بابه‌ت باسكراوه، به‌م شێوه‌یه : بابه‌تی یه‌كه‌م: ژماره‌ی نوێژه فه‌رزه‌كان، بابه‌تی دووه‌م: نوێژ له‌سه‌ر كی واجبه؟ بابه‌تی سێهه‌م: مه‌رجه‌كانی نوێژ، بابه‌تی چواره‌م: ڕوكنهكانی نوێژ، بابه‌تی پێنجه‌م: واجباته‌كانی نوێژ، بابه‌تی شه‌شه‌م: سوننه‌ته‌كانی نوێژ، بابه‌تی حه‌وته‌م: ئه‌و شتانه‌ی نوێژ به‌تال ده‌كه‌نه‌وه، بابه‌تی هه‌شته‌م: ئه‌و شتانه‌ی مه‌كروهن له‌ناو نوێژدا، بابه‌تی نۆیه‌م: حوكمی كه‌سی نوێژ نه‌كه‌ر .
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی سێهه‌م، له‌باره‌ی كاته‌كانی نوێژه‌وه، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م بابه‌ته به درێژی باسی كاتی هه‌ر پێنج نوێژه‌كه كراوه، سه‌ره‌تا وكۆتایی هه‌موو نوێژێك به ووردی باسكراوه، پاشان لهكۆتاییهوه باسی ئه‌وه كراوه، كه خۆشه‌ویسترین كارێك لای خوای گه‌وره ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانه له‌كاتی خۆیاندا .
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست وسێهه‌م: له باره‌ی به‌خشینه‌وه، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا سێ بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای به‌خشین وبه‌ڵگه‌كانی، بابه‌تی دووه‌م: مه‌رجه‌كانی به‌خشین، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به به‌خشین.
- كوردی سۆرانی
PDF
نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عهزیزخوێنەری خۆشەویست: ئەم نامیلكەیەی لەبەر دەستتدایە، لە دوو بەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم: بریتیە لەو بیدعانەی كە لە جومعەدا دەكرێن (بدع الجمعە) و زانای پایەبەرز (محمد ناصر ا‌لدین الألبانی) كۆی كردوونەتەوە، و بەشێكە لە كتێبی (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة)، بەڵام هەندێك لەو بیدعانەی شێخ ئەلبانی باسی كردوون لەكوردستاندا نین، بۆیە ئێمە تەنها ئەوانەمان وەرگێڕاوە كە لەكوردستاندا بوونیان هەیە (والله أعلم). بەشی دووەم: بریتیە لەو هەڵانەی كە لە جومعەدا دەكرێن، لە كتێبی ((تحذير الفضلاء مما يقع من المصلين من الأخطاء - شيخ مشهور))، وەرمان گرتووە و بەشێكی زۆرمان لێ وەرگێڕاوە.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی دووه‌م، كه ده‌سته بژێرێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره پێنج بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، كه بریتین له: بابه‌تی یه‌كه‌م: پێناسه‌ی بانگ وقامه‌ت وحوكمهكهیان، بابه‌تی دوهه‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی بانگ وقامه‌ت، بابه‌تی سێهه‌م: چه‌ند ئاكارێكی جوانی بانگده‌ر، بابه‌تی چواره‌م: چۆنیه‌تی بانگدان وقامه‌ت كردن، بابه‌تی پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوێبیستی بانگ ده‌بێت چی ده‌ڵێت، وچی نزایه‌ك ده‌كات له‌پاش ته‌واو بوونی بانگه‌كه.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی يه‌كه‌م: له باره‌ی پێناسه‌ی نوێژ وفه‌زڵه‌كه‌ی، واجب بوونی پێج نوێژه‌كه‌وه‌یه، له‌م ووتاره‌دا باسی پێناسه‌ی نوێژ له زمانه‌وانی و شه‌رعدا كراوه، له‌گه‌ڵ فه‌زڵه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی نوێژ له قورئان وسوننه‌ت و كۆده‌نگی زانایانیش باسكراوه .
- كوردی سۆرانی
PDF
نوسـه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین وه‌رگـێران : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عهزیزباوەڕبوون بە قەدەر چوار بوار دەگرێتەوە: یەكەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە زانایە بە هەموو شتێك، بە گشتی و بە ووردیش، بە هەمیشەیی و هەتاهەتاییش، جا ئەمە لەوانەدا كە پەیوەندییان بە كردارەكانی خواوە هەبێت یان بە كردارەكانی بەندەكانیەوە هەبێت یەكسانن. دووەم: باوەڕبوون بەوەی كە خوای گەورە ئەو زانیارییانەی نووسیوەتەوە لە نێو كتێبی پارێزراودا (اللوح الـمحفوظ) سێیەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) ڕوونادەن و نابن ئیللا بە ویستی خوای گەورە نەبێت، جا چ ئەوە لەو شتانەدا بێت كە پەیوەندیان هەیە بە كرداری خواوە یان پەیوەندیان هەیە بە كرداری دروستكراوەكانەوە یەكسانن. چوارەم: باوەڕبوون بەوەی كە هەموو بونەوەر و ڕووداوەكان (ئەو شتانەی كە دەبن) دروستكراوی خوای گەورەن بە خوودی خۆیان و سیفەتەكانیان و جموجوڵیانیشەوە
- كوردی سۆرانی
PDF
نوسـه‌ر : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عهزیزئهم بابه‌ته به كورتی باسی ژیانی حاطیبی كوڕی ئه‌بی به‌لته‌عه ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌كات له‌گه‌ڵ باس كردنی په‌ند و وانه له چیرۆكی ژیانی.
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست ويه‌كه‌م: له باره‌ی وهفقهوه، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای وه‌قف و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به وه‌قفه‌وه .
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، ده‌روازه‌ی بيست ويه‌كه‌م: له باره‌ی ماڵ ومناڵی دۆزراوه‌وه، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، بابه‌تی یه‌كه‌م : مه‌به‌ست له ماڵی دۆزراوه و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: جۆره‌كانی ماڵی دۆزراوه، بابه‌تی سێهه‌م: هه‌ندێك حوكمی په‌یوه‌ست به ماڵی دۆزراوه، بابه‌تی پێنجه‌م: له باره‌ی مناڵی دۆزراوه‌وه .
- كوردی سۆرانی
PDF
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شێك له كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان، بیسته‌م: له باره‌ی جهعالهوه، كه ده‌سته بژیڕێك له زانایان دایانناوه، له‌م ووتاره‌دا دوو بابه‌تی سه‌ره‌كی باسكراوه، بابه‌تی یه‌كه‌م: مانای جه‌عاله و حوكمه‌كه‌ی، بابه‌تی دووه‌م: چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به جهعالهوه .
Follow us: