پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

پشوو

پشوو یان مۆڵه‌ت مه‌به‌ست لێی ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ مرۆڤ بێ ئیشه‌ و ده‌توانێت له‌كارێكی خێردا به‌سه‌ری ببات، كاتیش وه‌ك ده‌فرێكی به‌تاڵ وایه‌ ده‌كرێت به‌كاری بهێنیت بۆ مه‌ی خواردنه‌وه‌ تێیدا، وه‌ ده‌كرێت بۆ هه‌نگوین خواردنه‌وه‌یش بێت، ئه‌م فایله‌ كۆمه‌ڵێك لینكی تایبه‌ت به‌ وه‌رزه‌كانی پشوو له‌خۆ گرتووه‌، كه‌باس له‌ چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی ده‌كات به‌ كارێكی به‌سوود و قازانج به‌خش، وه‌ك پشوه‌كانی نیوه‌س ساڵ و جه‌ژنه‌كان و هاوین و كۆتایی ساڵ .

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 3

  • MP3

    ئه‌م وتاره‌ باسی گرنگی دان به‌ كات و چۆنێتى بەسەر بردنى پشووى هاوین ده‌كات، چونكه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی نازانن چۆن سوود وه‌رگرن له‌ پشووی هاوین وكاته‌كانیان هه‌ر به‌ شتی بێ سوود ولاوه‌كی به‌سه‌ر ده‌بن.

  • PDF

    با ئه‌م پشوی هاوینه‌ زانایان بانگخوازان دایك و باوك و خێزانه‌كان هیمه‌تێك بكه‌ن و ناوی لێ‌ بنێت، هه‌ڵمه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی... چونكه‌ غیابی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ خێزانه‌كانداو نه‌خستنه‌ به‌ر خوێندنی زانستی شه‌رعی مناڵه‌كانیان زیانێكی زۆر به‌سبه‌ینێمان ده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌ر ئێستا تاك و ته‌را عالمێك ده‌بینین و دڵمان به‌ مێزه‌ره‌ چه‌رمگه‌كانیان خۆش ده‌بێ‌ وا بڕوات ئه‌وه‌ش نامێنێت.

  • DOC

    خۆشی ڕاسته‌قینه‌ بۆ منداڵه‌كانمان ئه‌وه‌یه ‌كه‌پشووی هاوین ته‌واو بێت و خۆ ی ‌ببینێته‌وه‌ كه‌چه‌ند جوزئێكی له‌قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردوه‌، یان فێری شتێكی به‌سوود بوه‌... وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێ بوترێت كه‌پشووی هاوین یه‌كێكه ‌له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ده‌بێت سوودی لێ وه‌ڕبگیرێت...

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان