پشوی هاوین و غیابی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی

وه‌سف كردن

با ئه‌م پشوی هاوینه‌ زانایان بانگخوازان دایك و باوك و خێزانه‌كان هیمه‌تێك بكه‌ن و ناوی لێ‌ بنێت، هه‌ڵمه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی...
چونكه‌ غیابی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ خێزانه‌كانداو نه‌خستنه‌ به‌ر خوێندنی زانستی شه‌رعی مناڵه‌كانیان زیانێكی زۆر به‌سبه‌ینێمان ده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌ر ئێستا تاك و ته‌را عالمێك ده‌بینین و دڵمان به‌ مێزه‌ره‌ چه‌رمگه‌كانیان خۆش ده‌بێ‌ وا بڕوات ئه‌وه‌ش نامێنێت.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    پشوی هاوین و غیابی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    له‌یلا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2011 - 1432

    ﴿ الإجازة الصيفية وغياب التربية الإسلامية ﴾

    « باللغة الكردية »

    ليلى علي عبد العزيز

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2011 - 1432

    پشوی هاوین و غیابی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی

    جارێكی تر پشوی هاوین ده‌ستی پێكرده‌وه‌و مناڵان دوای چنه‌د مانگ خوێندن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌م سێ مانگه‌ ته‌نها بۆ كۆڵان و یاریكردن بێت و نۆ مانگه‌كه‌ی تر بۆ خوێندن! بۆیه‌ كاتێكی زۆر له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن به‌ جۆرێك زۆر كۆڵان ده‌ڕۆیت جمه‌ی دێت له‌ مناڵ و هه‌رزه‌كار، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی وه‌ڕس ده‌كات كاتێكی زۆریشیان هه‌روا به‌ هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، ئه‌وكاته‌ی كه‌ زۆر گرانبه‌هایه‌و ده‌كرێ‌ زۆر شتی به‌سودی تێدا به‌ده‌ست بێت، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و مناڵه‌ به‌ریئانه‌ هیچ سوچێكیان نییه‌له‌و بێبه‌رنامه‌یی و بێ‌ سه‌روبه‌ریه‌دا چونكه‌ ئه‌وه‌ خێزانه‌كانن به‌تایبه‌ت باوان كه‌ ده‌بێت پێش هه‌موو شت و به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پشوه‌ له‌ خه‌می ئه‌و سێ‌ مانگه‌دا بێت كه‌ چۆن بیبه‌نه‌ سه‌ر، وه‌ به‌ پلان و به‌رنامه‌ی چڕوپڕ خه‌ریكیان بكه‌ن تاوه‌كو هه‌روا ئه‌و كاته‌ له‌ ته‌مه‌نیان به‌ فیڕۆ نه‌ڕواو به‌شتی بێ‌ به‌هاوه‌ نه‌یبه‌نه‌ سه‌ر، ئه‌و باوانه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان هه‌ر له‌حزه‌یه‌كی كاتی مناڵه‌كانیان پایه‌یه‌ك بێ له‌ بونیادنانی كه‌سێتیو پله‌یه‌ك بێ‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی پله‌كانی ژیانیان.

    ئه‌مڕۆ گه‌ر نه‌ڵێم هه‌مووی زۆرێك له‌ خێزانه‌كان په‌روه‌رده‌یان پشتگوێ‌ خستووه‌، به‌تایبه‌ت خێزانه‌ ئیسلامیه‌كان كه‌ باسه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ په‌روه‌رده‌ی ئیسلامیان ئه‌وه‌نده‌ وه‌لاناوه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه‌و دواجار سڕینه‌وه‌ ده‌چێت، له‌كاتێكدا ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌و فێركردنی زانستی شه‌رعی فه‌رزه‌ و له‌ ئه‌ستۆماندایه‌، ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌و ئه‌و زانسته‌ی كه‌ سه‌ركرده‌كانی دوێنێی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ بووه‌ ئه‌مڕۆ به‌ كاڵی و سبه‌ی به‌ خاڵی له‌وان ده‌بینین، غیابی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌ خێزانه‌كانداو نه‌خستنه‌ به‌ر خوێندنی زانستی شه‌رعی مناڵه‌كانیان زیانێكی زۆر به‌سبه‌ینێمان ده‌گه‌یه‌نێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ گه‌ر ئێستا تاك و ته‌را عالمێك ده‌بینین و دڵمان به‌ مێزه‌ره‌ چه‌رمگه‌كانیان خۆش ده‌بێ‌ وا بڕوات ئه‌وه‌ش نامێنێت، كام خێزان هه‌یه‌ ئیمامێكی تری وه‌ك (امامی احمد و امامی شافعی و امامی حنفی..هتد) دروست بكات خۆ ئه‌وانه‌ هه‌روا خۆڕسك دروست نه‌بوون به‌ڵكو به‌ هیمه‌تی خێزان و زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هاتونه‌ته‌ به‌رهه‌م.

    كام دایك هه‌یه‌ وه‌ك دایكی ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌ستی كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی بگرێ‌ پێنج فه‌زره‌ بیباته‌ مزگه‌وت و له‌به‌رده‌م ده‌رگای مزگه‌وتدا بوه‌ستێ‌ تا ته‌اوده‌بێ‌ و پاشان بیهێنێته‌وه‌ تاوه‌كو دڵی هۆگر كات به‌ مزگه‌وته‌وه‌و سبه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوادا له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌دا بێت كه‌ (قلبه‌ معلق بالمساجد) و (شاب نشأ فی عباده‌ الله) بێت تاوه‌كو ئاسوده‌یی كۆمه‌ڵگه‌و پاشان خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و ژیانی سه‌رفرازی هه‌ردوو دنیای فه‌راهه‌م بێنێت، كام خێزان ئیمامێكی تری شافعی به‌رهه‌م دێنێت كه‌ له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا هه‌موو قورئان و فه‌رموده‌كانی له‌به‌ربووه‌.

    كام خێزان سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك (عمری كوڕی عبدالعزیز) پێشكه‌ش به‌ ئیسلام و ڕابوونی ئیسلامی ده‌كات كه‌ له‌مناڵیدا (80) مامۆستایان بۆ دابین كردبوو بۆ په‌روه‌رده‌و زانستی شه‌رعی، بۆیه‌ دوایی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ی لێ‌ به‌رهه‌م هات كه‌ نه‌ك ئیسلام ته‌واوی مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه‌ بكات، وا بزانین ئه‌م هه‌موو مامۆستاو هێنان و بردنه‌ به‌قه‌د لاپتۆپه‌كه‌ی ئێستاو خه‌تی ئینته‌رنێته‌كه‌ی تێناچێت كه‌ كه‌م مناڵ هه‌یه‌ نه‌یبێت و بۆی نه‌كڕرابێت، له‌كاتێكدا ده‌توانیت نیوه‌ی ئه‌وه‌ بۆ فێربوون و خستنه‌ به‌ری ئه‌و زانسته‌ی دابین بكه‌یت كه‌ فه‌رزه‌و چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رموده‌ جه‌خت له‌سه‌ر فه‌زڵ و فه‌رزیه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌.

    ده‌با كاتێك له‌ ته‌مه‌ن و مشتێك له‌ خه‌رجیه‌كانیان كه‌ زۆریان بێ‌ هوده‌ سه‌رف ده‌كرێ‌ دابین بكه‌یت بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردنیان و ببێته‌ هۆی به‌خته‌وه‌ری دونیاو قیامه‌تی خۆیان ودایك و باوكیشیان، با ئه‌م پشوی هاوینه‌ زانایان بانگخوازان دایك و باوك و خێزانه‌كان هیمه‌تێك بكه‌ن و ناوی لێ‌ بنێت، هه‌ڵمه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و له‌ مزگه‌وت و ماڵ و هه‌موو كون و كه‌له‌به‌رێكدا له‌بری كۆڵان و شه‌قامه‌كان جمه‌نی بێت له‌ گه‌نج و هه‌رزه‌كار و مناڵ ڕێی پێشینه‌ چاكه‌كانمان ون نه‌كه‌ین، حه‌یفه‌ مناڵی مسوڵمان ویرده‌كانی له‌به‌ر نه‌بێت و ڕه‌فتاری ناشایسته‌ بنوێنێت به‌ڵام له‌ هه‌مانكاتدا ده‌توانێت مۆبایل و كۆمپیوته‌رت بۆ هه‌ڵوه‌شێنێت و فه‌خر به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام شه‌رم نایانگرێ‌ بۆ نه‌زانینی ئه‌وی تر.

    با ئه‌م پشوی هاوینه‌ هه‌روا به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات و وێستگه‌یه‌ك بێت بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و فه‌رزه‌ی بانگه‌وازی خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی (درودی خوای له‌سه‌ربێ‌).

    سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت/ سایتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان