مانای ته‌وسل و جۆره‌كانی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" مانای ( التَوَسُل ) چیه ؟ وه‌‌ ئــایــا جۆره‌كانی (تَوَسُل) كامانه‌ن وكامیان جائیزه‌ و كامیشیان دروست نیه‌ ؟".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

 مانای ته‌وسل و جۆره‌كانی

 التوسل وأنواعه

 پرسیار : مانای ( التَوَسُل ) چیه ؟ وه‌‌ ئــایــا جۆره‌كانی (تَوَسُل) كامانه‌ن وكامیان جائیزه‌ و كامیشیان دروست نیه‌ ؟

وه‌ڵام : (التَوَسُل ) واته‌ : خۆ نزیك كردنه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ و به‌ده‌سه‌ڵات به‌ به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتووه‌، به‌مه‌رجی بوونی ئیخلاص ودڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره‌ له‌كاره‌كانتدا .

(تَوَسُل) یش دوو جۆره‌ :

 یه‌كه‌م : ره‌وایه‌و جائیزه‌ كه‌ بكرێت ئه‌مه‌ش  سێ جۆرن:

(تَوَسُل) به‌ناو سیفه‌ته‌كانى خودا بۆ لاى خودا.

(تَوَسُل) بۆ لاى خودا به‌كرده‌وه‌ى چاكه‌، وه‌ك به‌سه‌رهاتى سێ كه‌سى ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌.

(تَوَسُل) بۆ لاى خودا به‌ دوعاى موسڵمانى چاكى زیندوو كه‌ گومان وایه‌ دوعاى گیرابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی داوا له‌موسڵمانێكی صاڵح بكه‌یت كه‌ دوعای خێرت بۆ بكات، به‌و مه‌رجه‌ی كه‌ له‌ژیاندا بێت، نه‌ك مرد بێت .

دووه‌م: جائیز نییه‌ و حه‌رامه‌، كه‌ دوو جۆره‌:

 1ـ داوا كردن له‌ خودا به‌ جاهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) یان پیاوچاك وه‌ك بڵێی: خودایه‌ داوات لێده‌كه‌م به‌ جاهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )  یان به‌ جاهى ئیمامی حوسه‌ین یان به‌جاهی فڵان شێخ بۆ نموونه‌، راسته‌ جاهو حورمه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )  لاى خواى گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام هاوه‌ڵان كه‌ زۆر سوورن له‌سه‌ر چاكه‌ كاتێك بێ بارانییان تووش بوو دوعایان نه‌كرد به‌جاهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌رچی گۆڕه‌كه‌شی له‌ناویاندا بوو، به‌ڵام داوایان كرد له‌ عه‌بباسی مامى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) كه‌ دوعایان بۆ بكات.

 2ـ داواكردنى شت له‌ خواى گه‌وره‌ به‌ سوێند خواردن به‌ پیاوچاكان وه‌ك بڵێی: داوات لێ ده‌كه‌م خوایه‌ به‌ فڵان كه‌س یان به‌ حه‌قى فڵان كه‌س، ئه‌مه‌ ره‌وا نییه‌، چونكه‌ سوێند خواردنه‌ به‌ غه‌یرى خودا كه‌ جائیز نییه‌ و داواكردنه‌ به‌ هه‌قى به‌نده‌یه‌ك كه‌ ئه‌و به‌نده‌ هیچ هه‌قێكی نیه‌ له‌سه‌ر خودا، چونكه‌ ته‌نها به‌ هۆى ئه‌وه‌وه‌ كه‌ به‌نده‌یه‌ك عیباده‌تى خودا ده‌كات نابێته‌ خاوه‌ن هه‌ق له‌سه‌ر خوا.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان