حوكمی خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " ئایا كه‌سێك ته‌حیاتی یه‌كه‌م نه‌خوێنێت له نوێژدا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ؟
-
1
حوكمی خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا
PDF 317.9 KB 2019-05-02
-
2
حوكمی خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا
DOC 2.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
حكم قراءة التشهد الأول في الصلاة
< كردي >
فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
حوكمی خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا كه‌سێك ته‌حیاتی یه‌كه‌م نه‌خوێنێت له نوێژدا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
جمهوری زانایان وفوقههای ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ن كه خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا سوننه‌ته و واجب نیه، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ریه‌ك له ئیمامی مالیك و ثه‌وری و ئیمامی ئه‌وزاعی وئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه و ئیمامی شافعی و زۆرێكی تر له زانایانه، ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) ..
به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له ئیمامی ئه‌حمه‌د و له‌یث وئه‌بو ثهور و ئیسحاق وداود پێیان وایه خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م له نوێژدا واجبه، ته‌نانه‌ت ئیمامی ئه‌حمه‌د ووتویه‌تی : نه‌خوێندنی ته‌حیاتی یه‌كه‌م به ده‌ست ئهنقهصد و به عه‌مده‌ن نوێژی پێ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به سه‌هو و به هه‌ڵه بوو، ئه‌وا ته‌نها پێویستی به سوژده بردنی سه‌هو هه‌یه، ولهم كاته‌دا نوێژه‌كه‌ی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه ،،
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
پۆڵینه زانستیه‌كان: