ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا

وه‌سف كردن

ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین.

وه‌صفی فراوان

 

ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا

(صلى الله عليه وسلم)


 

 

 

پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستمان، موحه‌مه‌د ( صلى الله عليه وسلم)، بێ گومان:ڕاسگۆترین و ده‌سپاكترین و زیره‌كترین و متوازعترین مرۆڤ بوو ‌.. ڕه‌وشتی بریتی بوو له‌قورئانی پیرۆز..

ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌موێت:{ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}[لأعراف: من الآية157] .

جاپێویسته موسوڵمان ئادابی له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌دا به‌م شێوه‌بێت:-‌

1) باوه‌ڕ بوون پێی ( صلى الله عليه وسلم):خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُو يُحْيِي وَيُمِيتُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ} [الأعراف :158] . واته‌: ئه‌ی مه‌حه‌مه‌د بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ ئێوه‌هه‌مووتان، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌، موڵكایه‌تی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وی، هیچ به‌رستراوێك نیه‌جگه‌له‌و، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، كه‌واته‌بڕوا به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بهێنن، كه‌نێراوێكی نه‌خوێنده‌واره‌، ئه‌ویش باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ووته‌كانی هه‌یه‌، ئێوه‌ش شوێنی بكه‌ون و په‌یره‌وی بكه‌ن، تا بكه‌ونه‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و ڕێنموون .

2) شوێن كه‌وتنی و په‌یوه‌ست بوون به‌كردارو گوفتار و ڕه‌وشته‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:((علیكم بسنتی))رواه ابو داود وصححه الالباني. واته‌:(ڕێ وشوێنی من بگرن و په‌یوه‌ست بن پێوه‌ی) جاشوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ریش به‌وه‌ده‌بێت كه‌به‌پێی توانا فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین و دووركه‌وینه‌وه‌له‌و شتانه‌ی كه‌قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌.

3) جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی به‌پێی تواناو دووركه‌وتنه‌وه‌و له‌وشتانه‌ی كه‌(نه‌هی) لێ كردووه‌وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(( مانهيتكم عنه فاجتنبوه وما أمرتكم به فافعلوا منه ما استطعتم))رواه المسلم،واته‌:( هه‌ر شتێك كه‌من لێتانی قه‌ده‌غه ده‌كه‌م لێ ی دووركه‌وتنه‌وه‌، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م ئه‌نجامی ده‌ن به‌گوێره‌ی توانا) .

4) خۆش ویستنی له‌نه‌فس و ماڵ و هه‌موو كه‌س زیاتر،خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ} [الأحزاب :6] ،واته‌: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) له‌خودی بڕواداران بۆ خۆیان له‌پێشتره‌.

جا ئه‌گه‌ر كه‌سێ نه‌فسی خۆی یا ماڵی یا كه‌س و كاری یا سه‌ركرده‌ی یا هه‌ركه‌سێكی تری له‌پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) زیاتر خۆش ویست ئه‌وه‌ئیمانی نی یه‌یا ئیمانی دانه‌مه‌زراوه‌،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:(( والذي نَفسي بِيَدِهِ لا يُؤمِنُ أحدُكُم حتّى أكونُ أحبُ إليهِ مِنْ والِدِهِ و النّاسِ أجمعين )) رواه البخاري. واته‌: ( سوێند به‌و زاته‌ی كه‌گیانی منی به‌ده‌سته‌هه‌ركام له‌ئێوه‌ئیمانی نی یه‌تاكو من له‌خۆی و كه‌س وكاری و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویست تر نه‌بم). هه‌روه‌ها ( زوهره‌ی كۆری موعه‌به‌د)( ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌گێڕێته‌وه‌له‌باپیریه‌وه‌كه‌فه‌رموویه‌تی:(( له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودا بووین ده‌ستی ( عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب)ی گرتبوو،عومه‌ر فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) تۆ له‌هه‌موو كه‌س خۆشه‌ویست تری لام جگه‌ له‌نه‌فسی خۆم نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی: باوه‌ڕی نی یه‌یه‌كێك له‌ئێوه‌تاكو منی له‌نه‌فسی خۆشه‌ویست تر نه‌بێت،پاشان عومه‌ر فه‌رمووی: ئێستا كه‌تۆ له‌نه‌فسم خۆشه‌ویست تری، پێغه‌مبریش ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووی: ئێستا ئیمانداری ته‌واوی ئه‌ی عومه‌ر )) پێشه‌وا بوخاری و ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه‌.

ئیبنو به‌تتال و قازی عه‌یاز ده‌فه‌رموون: خۆشه‌ویستی سێ جۆره‌:

*     خۆشه‌ویستی ڕێزلێنان و گه‌وره‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی باوك.

*     خۆشه‌ویستی به‌زه‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی منداڵ.

*     خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵ و چاكه‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكان.

پێغه‌مه‌به‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله عليه وسلم) هه‌مووی له‌خۆشه‌ویستی خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه‌.

5) خۆشویستن و دۆستایه‌تی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دۆست و خۆشه‌ویستی ئه‌ون،وه‌دژایه‌تی كردن و ڕق بوون له‌وكه‌سانه‌ی كه‌نا حه‌زو دوژمنی ئه‌ون.

6) به‌ڕاست زانین و باوه‌ڕبوون به‌و شتانه‌ی كه‌باسی كردوون ئه‌وانه‌ی كه‌ڕووی داوه‌و ئه‌وانه‌یش كه‌ڕووی نه‌داوه‌.

7) زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی به‌گشتی به‌پێی توانا،پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )  ده‌فه‌رموێت:(( يا بني إن قدرت أن تصبح وتمسي ليس في قلبك غش لأحد فافعل ثم قال لي يا بني وذلك من سنتي ومن أحيا سنتي فقد أحياني ، ومن أحياني ( وفي رواية فقد أحبني ومن أحبني ( كان معي في الجنة ((ئیمامی تورموزی ریوایه‌تی كردوه‌، وه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌حه‌سه‌نی غه‌ریبه‌ له‌م روه‌وه،‌ ژماره‌ی فه‌رمووده‌كه‌: 2678 ،واته‌:( هه‌ركه‌س سوننه‌تێكی من زیندوبكاته‌وه‌ئه‌وه‌منی خۆشویستووه‌وه‌هه‌ركه‌س منی خۆش وویست ئه‌وه‌له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت له‌به‌هشتا ).

8) هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازی و  سوننه‌ته‌كانی به‌هه‌موو خه‌ڵكی به‌شپوه‌یه‌كی جوان و شیرین، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( بلغوا عني ولو آية ) أخرجه البخاري .

9) زۆر سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ری ( صلى الله عليه وسلم) به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا كه‌دیاری كراوه‌و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه‌وه‌كو { شه‌و و ڕۆژی هه‌ینی _ به‌یانیان و ئێواران _ پاش ده‌ست نوێژ _ پاش بانگ دان _ كاتی چوونه‌ناو مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌مزگه‌وت، كاتێك ناوی ده‌هێنرێت...هتد }. جا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( إنّ لله ملائِكةً سَياحينَ يُبلغونَ عن أمتي السلام ))رواه‌النسائی والحاكم وصححه‌الألباني،واته‌:( خوای گه‌وره‌چه‌نده‌مه‌لا ئیكه‌تێكی گه‌ڕۆكی هه‌یه‌به‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌گه‌ڕێن و سه‌لامی ئوممه‌ته‌كه‌مم پێ ده‌گه‌یه‌نن). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (( البخيل من ذكرت عنده فلم يصل علي ) صحيح الجامع (2878).واته‌: ره‌زیل و چروك ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌من یاد بكرێم له‌لای و سه‌ڵاوات نه‌دات به‌سه‌رما .

10) ڕازی بوون به‌حاكمێتی ئه‌و و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌حوكمی غه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌و،جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك ڕازی نه‌بێت به‌حوكمی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) و ده‌ست پێش خه‌ری بكات له‌حوكمی دا ئه‌وه‌بێ گومان باوه‌ڕي نییه‌و له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌،وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ فلا ورَبُّكَ لا يُؤمِنونَ حتّى يُحكِمونَ فيما شَجرَ بينَهُم ثُمَّ لا يُجدوا في أنفسهم حرجاً مِما قَضيتَ ويُسَلِموا تسليماً } النساء:95،واته‌:( سوێند به‌په‌روه‌ردگارت خه‌ڵكی بڕوا ناهێنن تا تۆ له‌ناكۆكی و مشت و مڕیان دا نه‌كه‌نه‌دادوه‌رو حاكم وه‌پاشان له‌دادوه‌ری تۆدا له‌دڵی خۆیان هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی نه‌كه‌ن و به‌ته‌واوی ته‌سلیمی دادوه‌ری تۆبن ). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ يا أيُّها الذينَ آمنوا لا تُقَدِموا بينَ يَديَ اللهِ و رسولِهِ و اتّقوا اللهَ إنَّ اللهَ سميعٌ عليمٌ } الحجرات:1،واته‌:( ئه‌ی كه‌سانێ بڕواتان هێناوه‌،له‌خواو پێغه‌مبه‌ری ئه‌و پێش مه‌كه‌ون،به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه‌).

خوێنه‌ری به‌ڕێزم: ئه‌مه‌چه‌ند ئادابێك بوو كه‌وا ده‌بێت موسڵمانان ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڕامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله عليه وسلم) و نابێت كه‌م ته‌رخه‌می لێ بكرێت، وه‌به‌و شێوه‌یه‌ده‌توانین بڵێین ئێمه‌شوێنكه‌وتوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ئازیزه‌ین و به‌ته‌مای شه‌فاعه‌تی بین له‌رۆژی دواییدا، وه‌ئه‌گه‌ڕ هه‌ر كه‌سێك بێ ئه‌ده‌بی بكات به‌ڕامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم) و له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌و نه‌بێت ئه‌وه‌ـ خوا په‌نا بدات ـ به‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ده‌كه‌وێت كه‌له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه‌ : أنا فرطكم على الحوض ، من ورده شرب منه ، ومن شرب منه لم يظمأ بعده أبدا ، ليردن علي أقوام أعرفهم ويعرفونني ، ثم يحال بيني وبينهم . قال أبو حازم : فسمعني النعمان بن أبي عياش وأنا أحدثهم هذا ، فقال : هكذا سمعت سهلا ؟ فقلت : نعم ، قال : وأنا أشهد على أبي سعيد الخدري لسمعته يزيد فيه قال : إنهم مني ، فيقال : إنك لا تدري ما بدلوا بعدك ، فأقول : سحقا سحقا لمن بدل بعدي )) فه‌رموده‌یه‌كی صحیحه‌، ئیمامی بوخاری ریواتی كردوه‌، بڕوانه‌: الجامع الصحيح  -   لاپه‌ڕه‌یان ژماره‌: 7050 ‌ . واته‌: له‌رۆژی دوایدا من له‌پێشتانم له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌، هه‌ر كه‌سێ ئاوی لێ بخواته‌وه‌، هیچ توینی نابێت، به‌ڵام ئه‌بینم خه‌ڵكانێك دێن و من ده‌یاناسم ، دوور ده‌كرێنه‌وه‌له‌حه‌وزه‌كه‌و ناهیڵن ئاوی لێ بخۆنه‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان مورته‌د بوونه‌و وازیان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام هێناوه‌، یان دژایه‌تی موسڵمانان ده‌كات و یان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیده‌ع و گۆرینی ئاین بووه‌ ـ خوا په‌نامان بدات.

له‌كۆتاییدا داواكارین له‌خوای گه‌وره‌یارمه‌تیمان بدات بۆ جێبه‌جی كردنی ئه‌و ئادابانه‌به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویست و پێشه‌وامان موحه‌مه‌د ( صلى الله عليه وسلم) و كار به‌سوننه‌ته‌كانی بكه‌ین .


 

سه‌رچاوه‌كان:

1- رێنومايي موسڵمانان بۆ ئادابه‌شه‌رعیه‌كان،سه‌ربه‌ست جه‌باری،چاپی یه‌كه‌م ١٤٢٠هـ.

2- التأدب مع رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ في ضوء الكتاب والسنة ، حسن نور حسن،رسالة ماجستير بكلية الشريعة والدراسات الإسلامية بجامعة أم القرى فرع الكتاب والسنة .

 


 

 

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان