عرض المواد باللغة الأصلية

أعلام وشخصيات

عدد العناصر: 1536

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 6

    له‌ شاری ریازی پایته‌ختی سعودیه‌ له‌ ساڵی 1401كۆچی له‌ دایك بووه‌، بروانامه‌ی به‌كالوریوسی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ كۆلیژی شه‌ریعه‌ له‌ ناكۆی ئیمام، وه‌ بروانامه‌ی ماسته‌ری به‌ ده‌ست هێناوه‌ له‌ په‌یمانگه‌ی باڵا قه‌زا، وه‌ له‌ ساڵی 1434 به‌ فه‌رمانی باشای سعودیه‌ كرا به‌ ئیمامی مزگه‌وتی نه‌به‌وی.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 6

    له‌ شاری مه‌ككه‌ی موكه‌ره‌مه‌ له‌ سالی 1395 له‌ دایك بووه‌، له‌ سالی 1422 كۆچی بروانه‌مه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ به‌شی فیقه‌ له‌ كۆلیژی شه‌ریعه‌ ودیراساتی ئیسلامی له‌ زانكۆی ئه‌م القری، وه‌ له‌ ساڵی 1429 بروانامه‌ی دوكتورای به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ هه‌مان كولێژ، وه‌ له‌ ساڵی 1434 كرا به‌ ئیمامی مزگه‌وتی حه‌رام له‌ مه‌ككه‌ی موكه‌ره‌مه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    خه‌ڵكی مه‌غریبه‌و وه‌ وه‌سف ده‌كرێت له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ شێخی قورئان خوینان

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ دایك بووی وڵاتی لیبیایه‌، وه‌ خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه‌ له‌ پێشبركیی قورئانی پیرۆز له‌ شاری دوبه‌ی ئیمارات.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئان خوێنێكی یه‌مه‌نیه‌، وانه‌ی قورئانی خوێندوه‌ له‌ شاری حوده‌یده‌ له‌ مزگه‌وتی ( ئوسامه‌ی كوری زه‌ید )

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ ساڵی 1963 زاینی له‌ مه‌غریب له‌ دایك بوه‌ه‌، هه‌موو قورئان له‌به‌ره‌، ئیمام وخه‌تیبی مزگه‌وتی سه‌بیله‌ له‌ دار ئه‌لبه‌یزاء، وه‌ خاوه‌نی پرۆژه‌ی ( له‌ ماڵه‌وه‌ قورئان له‌به‌ر بكه‌ ) وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن له‌ مزگه‌وت قورئان له‌به‌ر بكه‌ن.‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئه‌م قورئانخوێنه‌ له‌ ساڵی 1967 زاینی شاری ئاسه‌فی له‌ مه‌غریب له‌دایك بووه‌، پێش نوێژ و ووتاری خوێنی مزگه‌وتی (ئه‌نده‌لوس)ــه له‌ گه‌ڕه‌كی ئوناسی له‌ شاری دار البیضاء، له‌ ته‌مه‌نی كه‌متر له‌ نۆ ساڵ هه‌موو قورئانی له‌به‌ر كردووه‌،بڕوانامه‌ی به‌كالیوروسی به‌شس ئادابی هاوچه‌رخی به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین قورئانخوێنه‌ مه‌غریبیه‌كان داده‌نرێت كه‌ به‌ڕوایه‌تی وه‌رش له‌ نافیعه‌وه‌ قورئان ده‌خوێنێت .

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنێكی جه‌زائیریه‌، به‌ ڕیوایه‌تی وه‌رش له‌ نافیعه‌وه‌ به‌ رێگای ئه‌لئه‌صبه‌هانی، مه‌صحه‌فێكی په‌سه‌ندكراوی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری ئاینی جه‌زائره‌وه‌ خستوه‌ته‌ به‌ر گوێگره‌كانی .

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ سالی 1947 زاینی له‌ شاری فاسی وڵاتی مه‌غریب له‌ دایك بووه‌، وه‌ مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه‌ له‌ ریوایه‌تی وه‌رش له‌ نافعه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌صبه‌هانی له‌ شێخ ئه‌حمه‌د كوری عوسمان ئه‌بو لعه‌لا، وه‌ چه‌نده‌ها وانه‌یه‌ی هه‌یه‌ له‌ ته‌جویدی قورئان.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ سالی 1969 له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌راش له‌ پایته‌ختی جه‌زائیر له‌ دایك بووه‌، وه‌ بروانامه‌ی لیسانسی هێناوه‌ له‌ بواری كیمیا، وه‌ خوێندكاره‌ له‌ به‌شی ئوسول الدین له‌ كۆلیژی شه‌ریعه، وه‌ یه‌كه‌مین كه‌سه‌ كه‌وا موسحه‌فی تۆمار كردوه‌ به‌ ریوایه‌تی وه‌رش له‌ رێگه‌ی ئه‌زره‌قه‌وه‌ له‌ جه‌زائیر.‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    نوسه‌رێكی سعودیه‌ وه‌ چه‌نده‌ها ووتار وبابه‌تی ئیسلامی هه‌یه‌.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    دكتۆر خالید موحه‌مه‌د ساڵح له‌ شاری سلیمانی له‌ دایك بووه‌، ئێستا مامۆستای زانكۆی سلێمانیه‌، یه‌كێكه‌ له‌ بانگخوازانی كوردستان.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنكی ووڵاتی مه‌غریبه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    یه‌كێكه‌ له‌ قورئانخوێنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ووڵاتی مه‌غریب

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سعودیه‌ بۆ قورئانی پیرۆز وزانسته‌كانی، پێش نوێژی مزگه‌وتی ئه‌میر عبد الله‌ی كوڕی موحه‌مه‌ده‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ( العتیقة) له‌ ڕیاضی پایته‌ختی سعودیه‌ ..

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنێكی میصری یه‌، پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وتی ( الریم) ـــه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوبه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئه‌م قورئانخوێنه‌ خه‌ڵكی میصره‌، و ناوی ته‌واوی ئه‌حمه‌د عبدالفتاح محمد ئه‌لحداده‌، له‌به‌رواری 25 - 8 - 1984 زاینی له‌دایك بووه‌، له‌ سالی 2007 زاینی له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ی (لیسانس) ی له‌ زمانه‌كان و وه‌رگێران به‌ قاهیره‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌حقیقی كه‌لتووردا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ساڵی 2008 زاینی، دواتر بڕوانامه‌ی له‌ زانسته‌كانی قورئاندا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تی هه‌ر ده‌ جۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شێوه‌ی مته‌واته‌ری گێڕراوه‌ته‌وه‌ ..

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ناوی ته‌واوی شێرزادی كوڕی عبدالرحمن ی كوڕی طاهری كوڕی حه‌سه‌نی كوفی كوردی شافعیه‌، له‌ ساڵی 1968 زاینی له‌ شاری موصڵ له‌ باكوری عێراق له‌دایك بووه‌، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك شێحی ناودار له‌ عێراق و غه‌یری عێراقیش فێری قورئانخوێندن و زانسته‌كانی بووه‌، له‌و شێخانه‌یش كه‌ ئه‌م قورئانخوێنه‌ وه‌ك قوتابی وانه‌ی خوێندووه‌ لایان شێخ عبدالطلیف ی كوڕی خه‌لیلی صۆفی، و شێخی حافظ عه‌لی كوڕی حه‌سه‌ن ئه‌لوصابی، وشێخی حافظ وقورئانخوێن عبدالرزاق محمد عه‌ماره‌، له‌زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌كانی عێراق و یه‌مه‌ن و میرنشیه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی (ئیمارات) وه‌ك پێش نوێژ كاری كردووه‌ .

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنێكی میصریه‌1984 زاینی ، له‌ ساڵی 1404 كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ ساڵی له‌دایك بووه‌، له‌ په‌یمانگای ( القرءات ) له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر مۆڵه‌تی له‌ زانسته‌كانی جوانخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و زانسته‌ شه‌رعیه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ڕووی قیرائاتی قورئان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كانیشه‌وه‌ خاوه‌نی سه‌نه‌دی به‌رزه‌ له‌و بواره‌دا، له‌ په‌یمانگای ناوبراو پسپۆڕی له‌ هه‌رده‌ جۆره‌ خوێندنه‌وه‌كه‌ی قورئانی پیرۆزدا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ناوه‌ندی دكتۆر ئه‌حمه‌د عیسی ئه‌لمعصراوی كه‌ شێخی گشت قورئانخوێنه‌كانی میصره‌ وه‌ك مامۆستا كاری كردووه‌ ..

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئان خۆێنێكی بۆسنیه‌، ئیمامی مزگه‌وتی زه‌غره‌به‌ له‌ كرواتیا