عرض المواد باللغة الأصلية

أعلام وشخصيات

عدد العناصر: 1955

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    دكتۆر خالید موحه‌مه‌د ساڵح له‌ شاری سلیمانی له‌ دایك بووه‌، ئێستا مامۆستای زانكۆی سلێمانیه‌، یه‌كێكه‌ له‌ بانگخوازانی كوردستان.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنكی ووڵاتی مه‌غریبه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    یه‌كێكه‌ له‌ قورئانخوێنه‌ به‌ناوبانگه‌كانی ووڵاتی مه‌غریب

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سعودیه‌ بۆ قورئانی پیرۆز وزانسته‌كانی، پێش نوێژی مزگه‌وتی ئه‌میر عبد الله‌ی كوڕی موحه‌مه‌ده‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ( العتیقة) له‌ ڕیاضی پایته‌ختی سعودیه‌ ..

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنێكی میصری یه‌، پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وتی ( الریم) ـــه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی دوبه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنان

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئه‌م قورئانخوێنه‌ خه‌ڵكی میصره‌، و ناوی ته‌واوی ئه‌حمه‌د عبدالفتاح محمد ئه‌لحداده‌، له‌به‌رواری 25 - 8 - 1984 زاینی له‌دایك بووه‌، له‌ سالی 2007 زاینی له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر بڕوانامه‌ی (لیسانس) ی له‌ زمانه‌كان و وه‌رگێران به‌ قاهیره‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی دیبلۆمی ته‌حقیقی كه‌لتووردا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خوێندنی ماسته‌ر له‌ساڵی 2008 زاینی، دواتر بڕوانامه‌ی له‌ زانسته‌كانی قورئاندا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌گه‌ڵ مۆڵه‌تی هه‌ر ده‌ جۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) به‌شێوه‌ی مته‌واته‌ری گێڕراوه‌ته‌وه‌ ..

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ناوی ته‌واوی شێرزادی كوڕی عبدالرحمن ی كوڕی طاهری كوڕی حه‌سه‌نی كوفی كوردی شافعیه‌، له‌ ساڵی 1968 زاینی له‌ شاری موصڵ له‌ باكوری عێراق له‌دایك بووه‌، له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك شێحی ناودار له‌ عێراق و غه‌یری عێراقیش فێری قورئانخوێندن و زانسته‌كانی بووه‌، له‌و شێخانه‌یش كه‌ ئه‌م قورئانخوێنه‌ وه‌ك قوتابی وانه‌ی خوێندووه‌ لایان شێخ عبدالطلیف ی كوڕی خه‌لیلی صۆفی، و شێخی حافظ عه‌لی كوڕی حه‌سه‌ن ئه‌لوصابی، وشێخی حافظ وقورئانخوێن عبدالرزاق محمد عه‌ماره‌، له‌زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌كانی عێراق و یه‌مه‌ن و میرنشیه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌بی (ئیمارات) وه‌ك پێش نوێژ كاری كردووه‌ .

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئانخوێنێكی میصریه‌1984 زاینی ، له‌ ساڵی 1404 كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ ساڵی له‌دایك بووه‌، له‌ په‌یمانگای ( القرءات ) له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر مۆڵه‌تی له‌ زانسته‌كانی جوانخوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و زانسته‌ شه‌رعیه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ڕووی قیرائاتی قورئان و زانسته‌ شه‌رعیه‌كانیشه‌وه‌ خاوه‌نی سه‌نه‌دی به‌رزه‌ له‌و بواره‌دا، له‌ په‌یمانگای ناوبراو پسپۆڕی له‌ هه‌رده‌ جۆره‌ خوێندنه‌وه‌كه‌ی قورئانی پیرۆزدا به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌ ناوه‌ندی دكتۆر ئه‌حمه‌د عیسی ئه‌لمعصراوی كه‌ شێخی گشت قورئانخوێنه‌كانی میصره‌ وه‌ك مامۆستا كاری كردووه‌ ..

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئان خۆێنێكی بۆسنیه‌، ئیمامی مزگه‌وتی زه‌غره‌به‌ له‌ كرواتیا

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    مامۆستای وانه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ــه له‌ زانكۆی خانه‌ی زانستی له‌ وویلایه‌تی دیبۆند له‌ ووڵاتی هندستان، وسه‌رۆكی ده‌سته‌ی زانایانی هندستانه‌، كه‌ گه‌وره‌ترین و كۆنترین ڕێكخراوی ئه‌هلی ئه‌و ووڵاته‌یه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ ساڵی 1382 كۆچی له‌ شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌ دایك بووه‌، وه‌ بروانامه‌ی دكتورای له‌ ته‌فسیر به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ زانكۆی ئیسلامی له‌ مه‌دینه‌ له‌ ساڵی 1412 كۆچی، وه‌ له‌ ساڵی 1432 كرواته‌ ئیمامی نوێژی ته‌راویح له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ناوی ته‌واوی جه‌زاعی كوڕی فوله‌یح حه‌مود ئه‌لصویلحه‌، له‌ ساڵی 1969 زانینی له‌ ووڵاتی كوه‌یت له‌دایك بووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین قورئانخوێنه‌كانی كوه‌یت، ده‌رچووی كۆلێژی شه‌ریعه‌ وخوێندنی ئیسلامی ئه‌و ووڵاته‌یه‌، دواتر وه‌ك مامۆستای قورئان و جوانخوێندنه‌وه‌ی له‌ هه‌مان كۆلێژ دامه‌زراوه‌.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ ساڵی 1372 كۆچی له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن له‌ دایك بووه‌، وه‌ په‌یوه‌ندی كردوه‌ به‌ حه‌له‌قاتی له‌بركردنی قورئانی پیرۆز له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سه‌نعا، وه‌ له‌ ساڵی 1382 كۆچی هه‌موو قورئانی له‌به‌ر كردوه‌.

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئه‌م قورئانخوێنه‌ قورئانخوێنێكی ووڵاتی كۆیته‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ناوی شیخ باسل ی كوڕی عبد الرحمن ڕاوی یه‌، له‌ ساڵی 1953 له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه‌ی شاری به‌غه‌دادی پایته‌ختی عێراق له‌دایك بووه‌، ده‌رچووی كۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانكۆی به‌غداده‌ له‌ساڵی 1975زاینی، و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه‌، هه‌ر پاش ته‌واو كردنی كۆلێژ وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ساڵی 1977 زاینی داوای كرد كه‌ ناوبراو له‌ بواری دبلۆماسییدا دابمه‌زرێنێت، به‌ پله‌ی پاشكۆی گشتی (الملحق العام )، به‌ڵام پاش ساڵی 1990 زاینی وازی له‌كاری دبلۆماسی هێناوه‌ و سه‌رگه‌رمی قورئان له‌به‌ركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر قورئانی پیرۆزبووه‌، مۆڵه‌تی زانستی له‌ ڕوایه‌تی ( حفص له‌ عاصمه‌وه‌ ) به‌ ڕیگای شاطبی له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆر سیه‌د محمد ساداتی مامۆستا له‌ زانكۆی ئیمام محمد بن سعود له‌ ڕیاض ساڵی 1999 زاینی به‌ده‌ست هێناوه‌، ئێستاش له‌ شاری ڕیاض ی پایته‌ختی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ نیشته‌جێی یه‌ .

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    قورئان خوێنێكی سعودیه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ ساڵی 1986 له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه‌ی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق له‌ دایك بووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ قورئان خوێنه‌ری ئه‌و وڵاته‌ ، له‌ ساڵی 2007 كۆژرا له‌ لاه‌ین هێزه‌كانی ئه‌مریكاه‌وه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    ئیمام وخه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری خه‌میس مشێته‌ له‌ جنوبی سعودیه‌ له‌ ساڵی 1374كۆچی له‌ دایك بووه‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    له‌ ساڵی 1982م له‌ دایك بووه‌ له‌ دێی ئه‌لبونیه‌ له‌ سودان، وه مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه‌ له‌ شه‌یخی خوێنه‌رانی ئه‌زهه‌ر له‌ ساڵی 2009م.‌

  • كردي

    مؤلف, عدد العناصر : 1

    مه‌حمود عه‌بدولحه‌كه‌م، خه‌ڵكی میسره‌ له‌ ساڵی 1915م له‌ شاری كرنكی له‌ دایك بووه‌" له‌ ده‌ ساڵیدا قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردوه‌، وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ له‌و مامۆستایانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مین په‌یوه‌ندی خوێنه‌رانیان دروست كرد له‌ میسر