وه‌سف كردن

خوشك و برایانی به‌ڕێز: ئه‌وه‌نده‌ به‌لامانه‌وه‌ گرنگ نیه‌ سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان بزانین هێنده‌ی به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ ئێمه‌ی موسڵمان خوای گه‌وره‌ وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانمان پێ ده‌كه‌ن كه‌ درۆ نه‌كه‌ین وتووخنی نه‌كه‌وین، چونكه‌ درۆ مرۆڤ ڕاپێچی ناوئاگری دۆزه‌خ ده‌كات...

وه‌صفی فراوان

 

درۆی نیسان


 

 

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ی باڵاده‌ست ودرود وڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرڤایه‌تی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی .

گومانی تێدا نیه‌درۆكردن یه‌كێكه‌له‌ڕه‌وشته‌ناشیرین وناپه‌سه‌نده‌كان وسه‌رجه‌م شه‌ریعه‌ت وئاینه‌ئاسمانیه‌كانیش به‌ڕه‌وشتێكی خراپیان وه‌صف كردوه‌، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش فیتره‌تی دروستی مرۆڤیش به‌كار وخوویه‌كی خراپی ده‌ناوه‌ .

له‌شه‌ریعه‌ت وئاینی پیرۆزی ئیسلامدا درۆ به‌كارێكی قێزه‌ون وخراپ دانراوه‌وقورئان وسوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وكۆده‌نگی زانایانش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌مه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، وبه‌هه‌موو شێوازێك خه‌ڵكیان لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌لێی، چونكه‌دۆر كردن سه‌ره‌داوی هه‌موو خراپه‌وده‌رگای هه‌موو تاوانێكه‌، هه‌ر بۆیه‌له‌ئیسلامدا رێگه‌ی لێگیراوه‌، ته‌نها له‌چه‌ند جێگایه‌كی كه‌مدا نه‌بێت كه‌نابێت ماف خواردنی كه‌سی تێدا بێت یان تۆمه‌ت دانه‌پاڵی كه‌سێك بێت، یان خوێن ڕشتنی لێ بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌ویش كاتێكه دروسته‌درۆ بكرێت كه‌ڕزگاركردنی گیانی كه‌سێكی تێدا بێت، یان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی دووكه‌س بێت، یان له‌پێناو خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاوێكدا بێت، جگه‌ئه‌م شوێنانه‌درۆكردن‌ناپه‌سه‌ند به‌دفه‌ڕه‌وجێگای قبوڵ نیه‌.

بۆیه‌له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هیچ كاتێك یان هیچ ڕۆژێك نیه‌كه‌رێگا بدات به‌مرۆڤ ئازاد بێت له‌درۆكردن وڕابواردن به‌خه‌ڵكی به‌ناوی ( درۆی نیسان ) یان ( درۆی ئه‌بریل ) كه‌هه‌ندێك وا گومان ده‌بن له‌یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی نیساندا دروسته‌درۆ بكه‌یت تاچه‌ندێك ده‌توانیت، وه‌به‌بێ بوونی هیچ ڕێگرێكی شه‌رعی .

به‌ڵگه‌كانی حه‌رامی درۆكردن :

١- خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأُوْلـئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ )  النحل: 105 . واته‌: بێگومان هه‌رئه‌وانه‌درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌نیه‌، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن ودرۆیان كردۆته‌پیشه‌.

ابن كثیر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : خوای گه‌وره‌ئه‌وه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بوهتان چی ودرۆ هه‌ڵبه‌ست نی یه‌، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه‌خراپترین مه‌خلوقاتی خوان درۆ به‌ده‌م خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌باوه‌ڕیان به‌به‌ڵگه‌ونیشانه‌كانی خوا نیه‌وئینكاری بوونی خوا ده‌كه‌ن وبه‌ردۆزن وخراپه‌كار ناسڕاون، به‌ڵام محمد پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕاستگۆ ترین وباشترین كه‌سه‌، وه‌زانست وزانیاری وكاروكرده‌وه‌ی خێر وئیمانی له‌هه‌موو خه‌ڵك زیاتر وباشتر بووه‌، وه‌له‌ناو گه‌ل وهۆزه‌كه‌یدا به‌ڕاستگۆ ناسرا بوو، وه‌كه‌س له‌مه‌هیچ شك وگومانی نه‌بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌نێو خۆیاندا ته‌نها به‌ئه‌مین وده‌ست پاك بانگیان كردووه‌( تفسیر ابن كثیر: ٢/٥٨٨ ) .

٢- پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت   :((آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان))  رواه البخاري:33، ومسلم: 59 . واته‌: نیشانه‌كانی مرۆڤی دوو ڕوو سێ شته‌: كاتێك كه‌قسه‌ده‌كات درۆ ده‌كات ، وه‌كاتێك په‌یمان وبه‌ڵێنێنك ده‌دات نایباته‌سه‌ر، وه‌كاتێكیش ڕاسپارده‌وئه‌مانه‌تێكی لا داده‌نێین خیانه‌تی لێ ده‌كات .

بێگومان خراپترین درۆش ئه‌وه‌ی  كه‌مرۆڤ بۆ گاڵته‌وپێكه‌نین دۆر بكات تاوه‌كو خه‌ڵك پێ بكه‌نن.

به‌ڵام  زۆر به‌داخه‌وه‌كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی وا فێربوون وڕاهاتوون كه‌درۆ كردن به‌گاڵته‌گوناهـ نیه‌ودروسته‌وحه‌ڵاڵه‌! ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و بیانوویه‌كه‌له‌كاتی درۆی نیساندا بۆ خه‌ڵكی ده‌هێننه‌وه‌به‌بڕوای خۆیان درۆ كرن بۆ پێكه‌نین وڕابواردن هیچ تێدا نیه‌وڕێگای پێدراوه‌.

جا خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌بزانه‌درۆ كردن  شتێكی خراپ وقێزه‌ونه ‌وخوای گه‌وره‌ وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) حه‌رامیان كردوه‌، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و درۆیه‌خاوه‌نه‌كه‌ی مه‌به‌ستی پێی گاڵته‌وگه‌پ بێت یان نا .

عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوا له‌خۆی وباوكیشی ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :  ((إني لأمزح ولا أقول إلا حقّا)) ، رواه الطبراني في المعجم الكبير:12/391، وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في صحيح الجامع: (2494).  

واته‌: بێگومان من گاڵته‌وگه‌پ ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز هیچ شتێك ناڵێم جگه‌له‌هه‌ق وڕاستی نه‌بێت .

هه‌روه‌ها ئه‌بو هوره‌یره‌( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌هاوه‌ڵان ووتیان به‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) : ئه‌ی ره‌سولی خوا تۆ گاڵته‌وگه‌پ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ده‌كه‌یت، ئه‌ویش فه‌رمووی : (( إني لا أقول إلا حقاً))  رواه الترمذي:1990 .

واته‌: بێگومان من هیچ شتێك ناڵێم جگه‌له‌هه‌ق وڕاستی نه‌بێت .

سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان یان درۆی ئه‌بریل له‌كوێوه‌هاتووه‌؟

قسه‌و ووته‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوی ته‌واو نیه‌كه‌به‌ووردی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌كه‌درۆی نیسان یان درۆی ئه‌بریل له‌كوێوه‌هاتووه‌، چونكه‌چه‌ند ڕایه‌كی جیاواز هه‌یه‌له‌م باره‌یه‌وه‌.

هه‌ندێك ده‌یگێڕنه‌وه‌بۆ ئاهه‌نگ گێڕانی خه‌ڵكی به‌بۆنه‌ی سه‌ره‌تای مانگی به‌هار كاتێك كه‌درێژی شه‌و ڕۆژ وه‌ك یه‌كیان لێ دێت .

وه‌هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن : ئه‌م درۆ كردنه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ هه‌ندێك بیروبۆچوونی پوچ وبه‌تاڵی بت په‌رستی له‌سه‌رده‌می كۆندا، كه‌باوه‌ڕیان وابووه‌كه‌ڕاو وشكار كردن له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی ووڵاتیاندا بێ مایه‌وبێ شكار ونێچیر بوون ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌ر له‌خۆیانه‌وه‌ئه‌وه‌یان ووتووه‌، تا وای لێهاتوه‌وورده‌وورده‌سه‌ره‌تای مانگی نیسان بووه‌به‌ڕۆژی درۆ كردن لای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌.

وه‌هه‌ندێكی بنه‌مای ئه‌م درۆ كردنه‌ده‌گێڕنه‌وه‌بۆ ڕووداوێكی مێژووی وده‌ڵێن : زۆرێك له‌ئێمه‌له‌یه‌كی ماتگی نیسانی زاینیدا خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕین وله‌و ڕۆژه‌دا درو به‌كارێكی ئاسایی وڕه‌وا ده‌زانین، ده‌زانن ئایا درۆی نیسان له‌چیه‌وه‌هاتووه‌؟ درۆی نیسان له‌بنه‌مادا به‌مانای ( خدعة نیسان = فێڵی نیسان ) هاتووه‌، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م زۆرێك له‌ئێمه‌بزانێت نیه‌ته‌شاراوه‌كانی پشت ئه‌م فێڵی نیسانه‌له‌كوێه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.

ده‌گێڕنه‌وه‌وده‌ڵێن : كاتێك كه‌موسڵمانان هه‌زار ساڵ پێش ئێستا حوكمی ئیسپانیان ده‌كرد، گاوره ڕق له‌دڵه‌كان زۆر ئاواتیان ئه‌وه‌بوو كه‌به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی موسڵمانه‌كان له‌ناو به‌رن وڕزگاریان ببێت، بۆیه‌هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌گه‌ڕ له‌و پێناوه‌دا، تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .

هه‌ر بۆیه‌لێره‌وله‌وێ چه‌ند جارێك هه‌وڵیان دا كه‌سننورێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندن وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دابنێن له‌ئیسپانیادا، به‌ڵام بێ سوود بوو وهه‌وڵه‌كانیان شكستی ده‌هێنا .‌

ئه‌وه‌بوو پاشتر بیریان كرده‌وه‌كه‌چه‌ند كه‌سێك به‌نهێنی بنێرن بۆ ووڵاتی ئیسپانیا تاوه‌كو بزانن نهێنی هێزی موسڵمانان له‌چیدایه‌كه‌وا ناتوانن زاڵ ببن به‌سه‌ریاندا ، پاش ئه‌وه‌بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌نهێنیه‌كه‌یان له‌( خواناسین وده‌ستگرتنه‌به‌ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌) .

پاش ئه‌وه‌دانیشتن پلاننێكی ستراتیژیان دانا تاوه‌كو بتوانن كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌بهێنن، هاتن هه‌ستان به‌ناردنی ( عرق = مه‌ی ) و جگه‌ره‌به‌به‌لاش بۆ  ئیسپانیا، تاوه‌كو لاوه‌كان سه‌رخۆش ببن وبێ ئاگا بنن له‌ده‌وروبه‌ری خۆیان، ئه‌وه‌بوو ئه‌م پلانه‌ی گاوره‌كان ئه‌نجامێكی دا به‌ده‌ستیانه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌وورده‌وورده‌ئیمان وباوه‌ڕی موسڵمانان لاواز بوو به‌تایبه‌ت له‌ناو لاوان وگه‌نجاندا ، چونكه‌كه‌سێك زۆربه‌ی كاته‌كانی سه‌رخۆش بێت وپشت هه‌ڵ بكات له‌به‌ها وئاكاره‌به‌رزه‌كانی چۆن ده‌توانێت به‌رگری له‌كیان وبوونی خۆی بكات، ئه‌وه‌بوو گاوره‌كاسۆلیكه‌كان وورده‌وورده‌ده‌ستیان گرته‌وه‌به‌سه‌ر ئیسپانیادا وخستیانه‌وه‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌شت صه‌د ساڵ له‌حوكمی ئیسلام له‌و ووڵاته‌دا، به‌ڵێ كۆتا قه‌ڵا وسه‌نگه‌ری موسڵمانان شاری ( غرناطة ) بوو ئه‌ویش له‌یه‌كی نیساندا  ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌وه‌بوو ئه‌و ڕۆژه‌یان ناونا ( خدعة نیسان = APRIL FOOL = درۆ و فێڵی نیسان )   .

خوشك و برایانی به‌ڕێز ئه‌وان ته‌نها به‌ئه‌وه‌وه‌نه‌وه‌ستاون كه‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان له‌ئیسپانیا به‌فڕوفێڵ ڕووخاند، به‌ڵكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گێل و بێ هۆش ده‌زانن، هه‌ر بۆیه‌ده‌بینین ڕۆڵه‌ی موسڵمان زۆر ئاساییه‌لای له‌یه‌كی نیساندا ئاهه‌نگی درۆ و فێڵ كردن بگێڕێت وچاولێكه‌ری ئه‌وان بكات له‌شتێكدا كه‌خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌تاوان وگوناهیان وه‌صف كردوه‌كه‌ئه‌ویش درۆیه‌، كه‌چی چاولێكه‌ری كوێرانه‌ی نه‌وه‌كانی ئێمه‌وای لێهاتوه‌ده‌ست به‌ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌نه‌گرن و شوێن درۆ وده‌له‌سه‌ی ئه‌وان بكه‌ون ، چونكه‌ئه‌گه‌ر ئێمه‌بزاننین ئه‌م درۆ ناپه‌سه‌نده‌له‌كێوه‌سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌هه‌رگیز نزیكی ناكه‌وینه‌وه‌ چ جای ئاهه‌نگی بۆ بگێڕرێت وخۆشی وشادی تێدا ده‌رببڕێت .

جا با به‌خۆماندا بچینه‌وه‌و لانی كه‌م وانه‌یه‌ك له‌ئیسپانیه‌كانه‌وه‌وه‌ربگرین كه‌هه‌وڵ بده‌ین ته‌قوا وخواناسین جارێكی تر له‌خۆماندا زیندوو بكه‌ینه‌وه‌وسه‌ربه‌رزی وسه‌رمه‌شقی بگێڕینه‌وه‌بۆ ئاینه‌كه‌مان .

ئه‌وه‌نده‌به‌لامانه‌وه‌گرنگ نیه‌سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان بزانین هێنده‌ی به‌لامانه‌وه‌گرنگه‌ئێمه‌ی موسڵمان خوای گه‌وره‌وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانمان پێ ده‌كه‌ن كه‌ درۆ نه‌كه‌ین وتووخنی نه‌كه‌وین، چونكه‌درۆ مرۆڤ ڕاپێچی ناوئاگری دۆزه‌خ ده‌كات وه‌ك پێشه‌وامان محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( ... إياكم والكذب فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ...) واته‌: ئامان توخنی درۆ نه‌كه‌ون، چونكه‌درۆكردن مرۆڤ ڕاپێچی گوناهـ وتاوان ده‌كات، گوناهـ وتاوانیش مرۆڤ راپێچی دۆزه‌خ ده‌كات .

ڕووداوه‌كانی درۆ ی مانگی نیسان زۆرن كه‌سه‌رجه‌میان جێگای خه‌م وپه‌ژاره‌ن له‌نێو ئومه‌تی ئیسلامدا كاری له‌و جۆره‌ببێت به‌دیارده‌وخه‌ڵكی پێوه‌ی سه‌رگه‌رم بن .

كه‌سی وا هه‌یه‌به‌درۆوه‌هه‌واڵی پێداوه‌كه‌كوڕه‌كه‌ت یان خێزانت یان كه‌سێكی خۆشه‌ویستت مردووه‌، خێرا  له‌داخ وپه‌ژاره‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه‌، یان هه‌ر بیانووی درۆی نیسان‌وگاڵته‌وگه‌په‌وه‌هه‌واڵیان داوه‌به‌كه‌سێك وپێیان ووتووه‌ماڵه‌كه‌ت ئاگری تێ به‌ربووه‌یان ماڵه‌وه‌تان تووشی‌ڕووداوی ئۆتومبیل بوون، یان له‌وه‌زیفه‌كه‌ت فه‌صل كراویت، كابرای داماو یه‌كسه‌ر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ یان ده‌ماغ بووه‌وئێستا له‌ماڵه‌وه‌له‌ناو جێگادا كه‌وتوه‌.

له‌كۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌ڵێم ئێمه‌ی موسڵمان سه‌رمه‌شقمان پێغه‌مبه‌ری خوایه‌( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا، ده‌ی با چاو له‌و پێشه‌وا ئازیزه‌بكه‌ین وخۆمان خه‌ریك نه‌كه‌ین به‌شتی پڕو پوچ وبێهووده‌وه‌كه‌نه‌ك هه‌ر سوودی نیه‌بگره‌سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تاوان وگوناهێكیشه‌.

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم

واخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین

والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان