نزا ویادی خوای گه‌وره هۆكارن بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
ئه‌م وتاره بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شیك له په‌رتووكی ( هۆكاره‌كانی ثه‌بات وجێگیر بوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره ) كه شێخ محمد كوڕی صالحی المنجد نوسیویه‌تی، نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه نزا و یادی خوای گه‌وره هۆكارن ترن بۆ ثه‌بات وجێگیر بوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره .
چونكه یه‌كێك له صیفات وڕه‌وشته‌كانی به‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی خوای گه‌وره، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ده‌ست ودڵیان به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری راسته‌قینه‌ی خوایان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دامه‌زراویان بكات.
- 1
نزا ویادی خوای گه‌وره هۆكارن بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
PDF 451.9 KB 2019-05-02
- 2
نزا ویادی خوای گه‌وره هۆكارن بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
DOC 2.7 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
نزا ویادی خوای گه‌وره هۆكارن بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات
له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
الدعا‌ء والذكر من وسائل الثبات علی دین الله
< كوردی -كردي - kurdish >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی زمانی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
نزا ویادی خوای گه‌وره هۆكارن بۆ جێگیر بوون و ثه‌بات
له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان وه درود وصه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبه‌یت و یار ویاوه‌ر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كێك له صیفات وڕه‌وشته‌كانی به‌نده ڕاسته‌قینه‌كانی خوای گه‌وره، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ده‌ست ودڵیان به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری راسته‌قینه‌ی خوایان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دامه‌زراویان بكات، و‌دڵ وده‌رونیان به ئاوی ئیمان ویه‌كخواپه‌رستی ئاو بدات وزیاتر ثه‌باتیان پێ ببخه‌شێت له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌یان، وه‌ك خوای گـــه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ رَبَّنَا لَا تُزِغ قُلُوبَنَا بَعدَ إِذ هَدَيتَنَا وَهَب لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحمَةً إِنَّكَ أَنتَ ٱلوَهَّابُ ﴾ [ ال عمران : 8 ] .
واتا : په‌ره‌ردگارمان! دوای ئه‌وه‌ی هیدایه‌تت داین و رێنماییت كردین، دڵه‌كانمان له‌رێی هه‌قی خۆت لامه‌ده، وه له‌لای خۆته‌وه ره‌حمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، دڵمان له‌سه‌ر هه‌ق دابمه‌زرێنه، به‌راستیی هه‌ر ئه‌تۆی به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری هه‌ره‌مه‌زن.
ئه‌و باوه‌ڕدارنه‌یشی كه له‌گه‌ڵ طالوتدا به‌ره‌نگاری زوڵم وسته‌می جالوته بوونه‌وه، داوایان له‌خوای گه‌وره كرد كه دامه‌زراو وجێگیریان بكات تاوه‌كو بتوانن به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: ﴿وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُواْ رَبَّنَآ أَفرِغ عَلَينَا صَبرا وَثَبِّت أَقدَامَنَا وَٱنصُرنَا عَلَى ٱلقَومِ ٱلكَٰفِرِينَ ﴾ [ البقرة: 250 ] .
واتا : کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.
وه كاتێكیش كه هیدایه‌ت وبه‌رده‌وامیی له‌سه‌ر ئاینی هه‌ق وڕاستی په‌یوه‌ست بێت به ته‌وفیقی خوای گه‌وره‌وه بۆ به‌نده‌كانی، باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه هه‌میشه نزای ئه‌وه ده‌كات كه خوای گه‌وره زیاتر یارمه‌تی بدات و ڕێنمونی به‌رده‌وامی بكات تاوه‌كو تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای زاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی به ئیمانێكی ڕاست ودروسته‌وه بگه‌ڕێته‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رموده‌یه‌كی ڕیوایه‌تی كردووه، وه ئیمامی موسلیمیش له عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ره‌وه ( خوایان لێ ڕازی بێت گێڕاویانه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : {قلوب بني آدم كلها بين أصبعين من أصابع الرحمن كقلب واحد يصرفه حيث يشا‌ء } واتا : دڵی مرۆڤه‌كان هه‌مووی وه‌ك یه‌ك دڵ وابێت له نێوان دوو په‌نجه‌ی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی فراوان بێت، ئه‌گه‌ر وویستی لایانده‌دات.
پێغه‌مبه‌ری خوايش (صلى الله عليه وسلم ) هه‌میشه له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕایه‌وه كه دڵی دامه‌زراو بكات له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی وه‌ك فه‌رموویه‌تی : {يامُقَلَّبَ الْقُلُوبِ ثَبَّتْ قَلْبِى على دينِكَ } [ رواه الترمذي، تحفة الاحوذي (6/349)، و صحيح الجامع برقم (7864) ]، واتا : ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دڵه‌كان ده‌گۆڕیت، دڵم دامه‌زراو بكه له سه‌ر ئاینه‌كه‌ت، له ڕیوایه‌تكێ تردا هاتووه، كه پاش ئه‌و نزایه ئه‌م ئایه‌ته‌ی ده‌خوێنده‌وه: ﴿رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ﴾ .
هه‌روه‌ها یاد وذیكری خوای گه‌وره‌ش كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ثه‌بات وجێگیر بوونی مرۆڤی باوه‌ڕدار له‌سه‌ر باوه‌ڕ و ئاینه‌كه‌ی، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُواْ وَاذْكُرُواْ اللّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلَحُونَ ﴾ [ الانفال : 45 ] .
واتا : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ده‌گه‌نه ده‌سته‌یه‌ک و ڕوو به ڕووتان ده‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خۆڕاگربن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن .
ابن القیم ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له باره‌ی كاریگه‌ری تاوانه‌وه له‌سه‌ر ژیانی كه‌سه‌كان وویه‌تی : " فلا تزال المعاصي توهنه حتى تزيل حياته بالكلية وهذا الوهن يظهر أثره على البدن ، فتأمل قوة أبدان فارس والروم كيف خانتهم عند أحوج ما كانوا إليها ، وقهرهم أهل الإيمان بقوة أبدانهم وقلوبهم " [ الداء والدواء : 136 ]، واتا : به‌رده‌وام تاوان وگوناهـ خاوه‌نه‌كه‌ی سوك وڕسوا ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌مووی ژیانی به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات، ئه‌م سوكی وڕسوایه‌ش شوێنه‌واری به‌سه‌ر لاشه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رنج بده له هێزی لاشه وجه‌سته‌ی فارس وڕۆمه‌كان به‌چ شێوه‌یه‌ك خیانه‌تی لێ كردن كاتێك پیویستیان پێی بوو، وه به چ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕدارانیش به هێزی باوه‌ڕی ولاشه‌یان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا.
باوه‌ڕداران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌رباز وچه‌ك وته‌قه‌مه‌نیشیان له‌وان كه‌متر بوو، به‌ڵام به‌هێزی باوه‌ڕ و زۆری یادی خوایانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتن، ومێژویان كردن به مێژویه‌كی ڕابردوو، بۆیه هه‌ركه‌سێك نێوان خۆی وخوای گه‌وره ڕێك بخات، خوای گه‌وره‌ش ته‌واوی دروستكراوه‌كانی بۆ ڕام ده‌هێنێت وزاڵیان ده‌كات به‌سه‌ریاندا .
ئايا ناپرسن یوسف پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌چی شتێك توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر ناسۆری و نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیاندا ؟ به‌چی شتێك توانی دامه‌زراو بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و ئافره‌ته شۆخ وشه‌نگ وخاوه‌ن پله‌وپایه‌ی كاتێك داوای كرد داوێن پیسی له‌گه‌ڵدا بكات ؟ به‌ڵی ته‌نها به‌وه بوو ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی خوا په‌نای به په‌روه‌ردگاری گرت وكردی به قه‌ڵایه‌كی قایمی خۆی، كاتێك فه‌رمووی (معاذ الله) په‌نا ده‌گرم به‌خوای گه‌وره، بۆیه ته‌واوی شه‌هوات و ئاره‌زووه‌كانی به شواری قایمی په‌نا گرتن به‌خوا تێكشاند .
[خوای گه‌وره په‌نا ده‌گرین به‌زاتی هه‌ق ته‌عالای تۆ له هه‌موو ئاره‌زووه‌كانی دونیا، وه داوای ئه‌وه‌ت لێ ده‌كه‌ین كه زیاتر جێگیر و دامه‌زراومان بكه‌ین له‌سه‌ر ئاینه‌كه‌ی خۆت، بمانگێڕێت له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان وپیاو چاكاندا حه‌شریان ده‌كه‌یت] وه‌رگێر .
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : وسائل الثبات على دين الله
پۆڵینه زانستیه‌كان: