سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان ڕێگای ڕاست بگرێته به‌ر هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
نوسـه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
ئه‌م وتاره بریتیه له وه‌رگێرانی به‌شیك له په‌رتووكی ( هۆكاره‌كانی ثه‌بات وجێگیر بوون له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره ) كه شێخ محمد كوڕی صالحی المنجد نوسیویه‌تی، نووسه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كه سوور بوون له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره، چونكه تاكه ڕێگای ڕاست ودروست كه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك بیگرێته به‌ر، ڕێگا وڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، ڕێگا وڕێبازی طائفه‌ی سه‌ركه‌وتوو، وه ده‌سته‌ی ڕزگار بووه، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی بێخه‌وش ومه‌نهه‌جێكی سه‌لیم، وشوێنكه‌وته‌ی سوننه‌ت وده‌لیلن، ئه‌وانه‌ی كه زۆر جیاوازن له دوژمنانی خوا و ئه‌هلی باطل.
وه‌صفی فراوان
سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان ڕێگای ڕاست بگرێته به‌ر هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
الحرص على أن يسلك المسلم طريقاً صحيحاً من وسائل الثبات علی دین الله
< كوردی -كردي - kurdish >
شێخ محمدی كوڕی صالحی المنجد
الشیخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی زمانی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عزیز
سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان ڕێگای ڕاست بگرێته به‌ر هۆكاره بۆ جێگیر بوون وثه‌بات له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان وه درود وصه‌ڵات وسه‌لام بۆ سه‌ر محمدی كوڕی عه‌بدوڵا و ئال وبه‌یت و یار ویاوه‌ر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
تاكه ڕێگای ڕاست ودروست كه واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك بیگرێته به‌ر، ڕێگا وڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته، ڕێگا وڕێبازی طائفه‌ی سه‌ركه‌وتوو، وه ده‌سته‌ی ڕزگار بووه، ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی بێخه‌وش ومه‌نهه‌جێكی سه‌لیم، وشوێنكه‌وته‌ی سوننه‌ت وده‌لیلن، ئه‌وانه‌ی كه زۆر جیاوازن له دوژمنانی خوا و ئه‌هلی باطل.
وه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت نرخی ئه‌و جێگیری و ثه‌بات بوونه بزانیت له‌سه‌ر ئاینی خوای گه‌وره، ئه‌وا چاك بیر بكه‌ره‌وه و له‌خۆت بپرسه : ئایا له‌به‌رچی زۆرێك له خه‌ڵكی له پێشتر و ئێستا و داهاتوویش گومڕا وسه‌رگه‌ردان بوون، وجێگیر و ثابت و به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ر رێگای ڕاست و له‌سه‌ریشی نه‌مردن و وه‌فاتیان نه‌كرد، یان پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕاند وهه‌موو كاته به‌نرخه‌كانی ته‌مه‌نیان به‌هه‌ده‌ر دا، ئه‌مجا ئه‌و بانگه‌وازه ڕاست ودروسته‌یان پێ گه‌یشت.
بۆیه كه‌سانێك ده‌بینیت سه‌رگه‌رمی بیدعه وگومڕایی خۆیه‌تی له فه‌لسه‌فه بۆ عیلمی كه‌لام و بیری ئیعتزال، و له‌وێشه‌وه بۆ لادان و ته‌ئویلی نادروست و بیری ته‌فویض و ئیرجاء، له ڕێچكه ورێبازێكی ته‌صه‌وفه‌وه بۆ ڕێچكه ورێبازێكی تریان، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه وشاهیدن له‌سه‌ر سه‌رگه‌ردانی ئه‌و جۆره كه‌سانه، هۆكاره‌كه‌یشی هه‌موو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و جۆره كه‌سانه پابه‌ند نه‌بوون به ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت وپێشینانی صالحی ئومه‌تی ئیسلامه‌وه.
هه‌ر به‌و شێوه ئه‌هلی بیده‌ع سه‌رگه‌ردان وسه‌رلێشیواون، سه‌رنج بده ئه‌وانه‌ی سه‌رگه‌رمی عیلمی كه‌لام بوون به‌چی شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ره مه‌رگدا چۆن مه‌حروم بوون له ثه‌بات و ووتنه‌وه‌ی ووشه‌ی ته‌وحید وئیخلاص، پێشینان ووتویانه: زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا دوو دڵ و به‌گومان بوون ئه‌وانه بوون كه شوێنكه‌وته‌ی عیلمی كه‌لام بوون، له‌به‌رامبه‌ردا بیر بكه‌ره‌وه وبزانه ئایا هیچ كه‌سێك له ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به باشی له‌و ڕیبازه تێگه‌یشت ئایا هیچ كه‌سێكیان سه‌رگه‌ردان وگومڕا بووه‌ته‌وه ؟ ده‌كرێت هه‌ندێك جار له‌به‌ر هه‌واو وئاره‌زوو و هه‌ندێك گومان وشه‌هواتی كه بۆی دێنه پێش وازی له‌و ڕێبازه هێنا بێت، به‌ڵام هه‌رگیز له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بووه له‌و ڕیبازه ڕاست ودروستری به‌دی كردووه، یان پووچ وبه‌تاڵی ئه‌و رێبازه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتبێت.
باش‌ترين به‌ڵگه‌یش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه ئه‌م ڕیوایه‌ته‌یه كه ئیمامی بوخاری له صه‌حیحه‌كه‌یدا هێناویه‌تی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاتێك هێره‌قلی پاشای ڕۆم پرساری كرد له ئه‌بو سوفیان سه‌باره‌ت به شوێنكه‌وتوانی پێغه‌مبه‌ری خــوا ( صلی الله علیه وسلم ) : " قال هرقل لأبي سفيان: " فهل يرتد أحد منهم سخطة لدينه بعد أن يدخل فيه ؟ " قال أبو سفيــــان: لا. ثم قال هرقـــل: " وكذلك الإيمان حين تخالط بشاشته القلوب " [ رواه البخاري، الفتح 1/32 ] .
واتا : هێره‌قل ووتی به ئه‌بو سوفیان : ئایا هیچ كه‌سێك له شوێنكه‌وتوانی موحه‌مه‌د پاش ئه‌وه‌ی دێنه ناو دینه‌كه‌یه‌وه هیچ كه‌سێكیان هه‌یه له‌به‌ر ناڕێكی دینه‌كه‌یان له ئاینه‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه ؟ ئه‌بو سوفیان ووتی : نه‌خێر ؟ پاشان هێره‌قل ووتی: باوه‌ڕ به‌و شێوه‌یه‌یه كاتێك شیرینی وخۆشی تێكه‌لاوی دڵ وده‌روون بوو، مه‌حاڵه وازی لێ بهێنرێت.
زۆرمان بیستووه له سه‌رگه‌وره و گه‌وره زانایانی ئه‌هلی بیده‌ع ئه‌وانه‌ی كه له نێو ماڵ و خانه‌كانی بیده‌عدا هاتوچۆیان بوو، زۆرێكیان به سه‌رگه‌ردانی و گومڕایی سه‌ریان نایه‌وه وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا، وه هه‌ندێكیشیان خوای گه‌وره هیدایه‌تی دان و رێنومایی كردن بۆ سه‌ر ڕیبازی هه‌ق وڕاستی، و وازیان هێنا له‌و ڕێچكه باتڵه‌ی له‌سه‌ری بوون، وپابه‌ند بوونی خۆیان ڕاگه‌یاند به ڕیبازی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ته‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوون تووشی دڵه راوكێ و ناجێگیری و گومانی كردبوون، به‌ڵام ئایا هیچ كاتێك بیستووتانه كه‌سانێك له‌به‌ر هه‌مان هۆكار وازیان له ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت هێنابێت، بێگومان نه‌خێر، چونكه ده‌گمه‌نه كه‌سێك بیروباوه‌ڕی ڕاست ودروست له دڵ وده‌روون وناخیدا ڕه‌گی داكوتابێت، كه‌چی پاشان وازی لێ بهێنێت و گه‌ردنگیری ڕێچكه‌ی ئه‌هلی باتڵ و ده‌سته وتاقمه گومڕاكان بووبێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دامه‌زراو و ثابت و جێگیر بیت ئه‌وا پابه‌ندی ڕێبازی باوه‌ڕدارانی راسته‌قینه ببه.
بۆیه زۆر پێویسته مرۆڤی باوه‌ڕدار هه‌میشه له خه‌می بیروباوه‌ڕه‌كه‌یدا بێت، هه‌وڵ بدات بزانێت قورئان و سوننه‌تی صه‌حیح به تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وسه‌له‌فی صالح داوای چێی لێده‌كات بێكه‌م وزیاد جێ به‌جێیان بكات به پێی توانی خۆی، وه ئه‌وان به‌چی شێوه‌یه‌ك له قورئان وسوننه‌ت گه‌یشتون، له ڕێبازی ئه‌وان لا نه‌دات، ، چونكه سه‌ره‌نجامی خۆی پێوه به‌نده له پاشه ڕۆژ وقیامه‌تدا .
داواكارین له‌خوای گه‌وره ومیهره‌بان ثابت ودامه‌زراو وبه‌رده‌واممان بكات له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت. ئامین یارب العالمین ..
وصلى وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
پۆڵینه زانستیه‌كان: