پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

نوێژی هه‌ینی

خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئوممه‌ته‌ی له‌ناو ته‌واوی ئوممه‌ته‌كانی تردا هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێغه‌مبه‌ری ئیسلام موحه‌ممه‌د ( صلی الله علیه وسلم )ی هه‌ڵبژارد،نوێژی هه‌ینیش فه‌زڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا و پله‌ وپایه‌ی تایبه‌تی پێدراوه‌، ئه‌م فایله‌ كۆمه‌ڵێك لینكی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ فه‌زڵ و حوكمه‌كانی نوێژی هه‌ینی ڕوون ده‌كاته‌وه‌ .

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 7

  • PDF

    نوسـه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان وه‌رگـێران : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ وه‌رگێرانی به‌شێك له‌ كتێبی ( الفقه المسیر = فیقهی ئاسان) له په‌رتووكی نوێژ، ده‌روازه‌ی ده‌یه‌م: له‌ باره‌ی نوێژی هه‌ینیه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌ بژێرێك له‌ زانایان دایانناوه‌، ئه‌م ووتاره‌ باس ده‌ بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ نوێژ وڕۆژی هه‌ینی ده‌كات: بابه‌تی یه‌كه‌م: حوكمی نوێژی هه‌ینی و به‌ڵگه‌كانی‌، بابه‌تی دووه‌م: نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر كێ واجبه‌؟، بابه‌تی سێهه‌م: كاتی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی چواره‌م: ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی پێنجه‌م: سوننه‌ته‌كانی ووتاری نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی شه‌شه‌م: ئه‌وه‌ كاره‌ی ئه‌نجامدانی له‌ كاتی ووتاری نوێژی هه‌ینیدا حه‌رامه‌، بابه‌تی حه‌وته‌م: به‌چی شتێك ده‌گه‌یت به‌ نوێژی هه‌ینیدا؟ بابه‌تی هه‌شته‌م: له‌باره‌ی نوێژی سوننه‌تی هه‌یینیه‌وه‌، بابه‌تی نۆیه‌م: چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی، بابه‌تی ده‌یه‌م: سوننه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینی.

  • PDF

    نوسـه‌ر : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوێنەری خۆشەویست: ئەم نامیلكەیەی لەبەر دەستتدایە، لە دوو بەش پێكهاتووە: بەشی یەكەم: بریتیە لەو بیدعانەی كە لە جومعەدا دەكرێن (بدع الجمعە) و زانای پایەبەرز (محمد ناصر الدین الألبانی) كۆی كردوونەتەوە، و بەشێكە لە كتێبی (الأجوبة النافعة عن أسئلة لجنة مسجد الجامعة)، بەڵام هەندێك لەو بیدعانەی شێخ ئەلبانی باسی كردوون لەكوردستاندا نین، بۆیە ئێمە تەنها ئەوانەمان وەرگێڕاوە كە لەكوردستاندا بوونیان هەیە (والله أعلم). بەشی دووەم: بریتیە لەو هەڵانەی كە لە جومعەدا دەكرێن، لە كتێبی ((تحذير الفضلاء مما يقع من المصلين من الأخطاء - شيخ مشهور))، وەرمان گرتووە و بەشێكی زۆرمان لێ‌ وەرگێڕاوە.

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سین له‌ یه‌كێك له‌ كارگه‌كانی ووڵاتی به‌ریتانیا كار ده‌كه‌ین، هه‌ر له‌و كارگه‌یه‌دا ژورێكی گه‌وره‌مان دیاری كردووه‌، نوێژه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام گرفتێكمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ هاوڕێكانمان ده‌ڵیین با هه‌ر لێره‌ش نوێژی هه‌ینی بكه‌ین، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی شاره‌زامان ده‌توانێت ووتارمان بۆ بدات، وئه‌مجا ئه‌و مزگه‌وتانه‌ش كه‌ نوێژی هه‌ینیان لێ ده‌كرێت كه‌مێك له‌ ئێمه‌وه‌ دووره‌، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه‌ ئایا دروسته‌ له‌و ژووره‌ی كه‌ نوێژی ڕۆژانه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین كۆ ببینه‌وه‌ بۆ نوێژی هه‌یینیش ؟

  • PDF

    ئه‌م وتاره‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی «مختصر منهاج القاصدين»، وه‌ باسی ئادابه‌كانی نوێژ و ڕۆژی هه‌ینی ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ مرۆڤی موسڵمان جێبه‌جێی بكات.

  • PDF

    دانـراو : ئیدریس مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    خوێنه‌ری خۆشه‌ویست: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتوه‌: یه‌كه‌م: بریتیه‌ له‌و بیدعانه‌ی كه‌ له‌ جومعه‌دا ده‌كرێن... دووه‌م: بریتیه‌ له‌ له‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ جومعه‌دا ده‌كرێن...

  • DOC

    نوسـه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ڕۆژی هه‌ینی چاكترین و باشترین و پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌یه‌لای ئومه‌تی ئیسلام وه‌خۆر هه‌ڵنه‌هاتوه‌له‌سه‌ر ڕۆژێك باشتر بێت له‌ڕۆژی هه‌ینی ، هه‌ربۆیه‌په‌روه‌ردگار ئه‌م ڕۆژه‌ی تایبه‌ت كرد به‌ئومه‌تی ئیسلامه‌وه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ئومه‌ته‌كانی پێش ئیسلام گومڕاییان كرد، جوله‌كه‌كان گومڕابوون و رۆژی شه‌ممه‌یان كرده‌پیرۆزترین ڕۆژ لای خویان، هه‌روه‌ها گاوره‌كانیش به‌هۆی جیاوازی زۆری نێوان خۆیانه‌وه‌گومڕابوون و رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یان كرده‌پیرۆزترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌، به‌ڵام به‌فه‌زڵی خواوه‌و حه‌مدو شوكر بۆی ڕۆژی ( جومعة‌) ی كرده‌چاكترین ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌بۆ ئه‌م ئومه‌ته‌.

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان