پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

ئیعجازی زانستی له‌ قورئاندا

بابه‌تی ئیعجازی زانستی له‌ قورئاندا زانایان ڕا جیاوازیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، له‌نێوان پشتگیری كردن و دژ بوون پێی، به‌ڵام كاتێك بینیمان كه‌ هه‌ندیك زۆر سوورن له‌سه‌ر ئه‌م په‌رتووكانه‌ ، بۆیه‌ پێمان باش بوو هه‌ندیگ له‌و په‌رتوكانه‌ پاك وپوخت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بكرێت كه‌ زانایان له‌م بواره‌دا دایان ناوه‌، له‌و مه‌رجانه‌یش : نابیت ئه‌و ئیعجازه‌ زانستیانه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاڤه‌كردن و ته‌فسیره‌ بێت كه‌ له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ پێمان گه‌یشتووه‌، وه‌ ده‌بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ سیاق وناوه‌ڕك ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و ئایه‌ته‌نانه‌ی كه‌ ئیعجازه‌ زانستیه‌كانی لێ ده‌رده‌هێنریت، وه‌ ده‌بێت ئه‌و ته‌فسیره‌ ئیعجازیه‌ی كه‌ بو ئایه‌ته‌كان ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی زمانی عه‌ره‌بی نه‌بێت، وه‌ نابێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌مایه‌ك له‌ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت بێت، وه‌ نابێت سه‌ر بكێشێت بۆ سه‌رخستنی بیدعه‌ وزیاده‌ ڕۆیی له‌دیندا ..

ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 2

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان