پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " من گه‌نجێكی ته‌مه‌نم پانزه‌ ساڵم‌ وتازه‌ پابه‌ند بووم به‌ ڕێنماییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌، تاكه‌ سه‌رچاوه‌یش كه‌ ئاینه‌كه‌می لێوه‌ فێربم ماڵپه‌ڕه‌ ئیسلامیه‌كانه‌ له‌تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆ نمونه‌ وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌رێزتان، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش نیه‌ ده‌ستم بگرێت و بمبات بۆ مزگه‌وت، كه‌ ته‌نها پێن میل له‌و جێگایه‌وه‌ دووره‌ كه‌ منی لێ نیشته‌جێیه‌، ڕۆیشتنیش بۆ ئه‌و جێگایه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باوكم ده‌یه‌وێت واز له‌ به‌كارهێنانی ئینتره‌نێت بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی گرنكی زیاتر به‌ خوێندنه‌كه‌م بده‌م، هه‌روه‌ها پێیشی ناخۆشه‌ كه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێوه‌ بكه‌م و شتی لێوه‌ فێربم، چونكه‌ باوكم شیعه‌ مه‌زهه‌به‌، و پێم ده‌لێت : گوایه‌ مه‌به‌ستی ئێوه‌یه‌ كه‌ ده‌ماغی من ده‌شۆرنه‌وه‌، وه‌ زۆر سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ من گه‌رندنگیری مه‌زهه‌بی شیعه‌ ببم، ته‌نانه‌ت شێوازی ئه‌و نوێژ كردنه‌ی كه‌ ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات ته‌واو جیاوازه‌ له‌ نوێژی سه‌رجه‌م موسڵمانان، جا ئێستا من نازانم چی بكه‌م، وه‌ ئایا ئامۆژگاری ئیوه‌ چیه‌ بۆ من ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ .

  • PDF

    بێگومان تێكه‌ڵاوی كوڕ وكچ به‌ تایبه‌تی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌‌ له‌سه‌ر ئێستا وئاینده‌ی نێر ومێ وپڕۆسه‌ی خوێندن، و كچان و كوڕانی خوێندكاریش .

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ زه‌كات بدرێت به‌ خزمان ئه‌گه‌ر هه‌ژار بوون، وه‌ك زه‌كات دان به‌ باوك ودایك و برا و خوشك ؟

  • video-shot

    زیانه‌كانی خه‌مر كوردی سۆرانی

    MP4

    وانـه‌بێژ : موحسین مه‌حمود پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌م وتاره‌ مامۆستا موحسین مه‌حمود باسی زیانه‌كانی خه‌مر وئه‌رق خواردنه‌وه‌ ده‌كات له‌ ڕوانگه‌ی قورئان وسوننه‌ته‌وه‌.

  • PDF

    ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینی وه‌سه‌تیه‌ت ومییانه‌ره‌وى وهاوسه‌نگیه‌، به‌ ته‌نها بانگه‌واز ناكات بۆ خۆته‌رخانكردن بۆ په‌رستش وزیاده‌ڕه‌وی تێیدا، به‌ڵكو بانگه‌واز ده‌كات بۆ وه‌سه‌تیه‌ت له‌ نێوان به‌دستهێنانی دونیا ودواڕۆژ.

  • video-shot

    MP4

    ئه‌م وتاره‌ باسی ترسناكی فه‌سادی ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كرێت له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی نه‌فامه‌وه‌، چونكه‌ فه‌سادی زه‌ره‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر وڵات وبه‌نده‌كانی خوا، وه‌ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیش، بۆیه‌ چه‌نده‌ها ئایه‌ت هاتووه‌ له‌ قورئانی پیرۆز ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ نه‌كردنی فه‌سادی و پیلان گێڕان و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی.

  • PDF

    خۆشه‌ویستان: لەرۆژگاری ئەمڕۆدا گەندەڵی ئیداری زۆر ترسناکترە لەگەندەڵی دارایی، بەڵکو دەتوانین بڵێین گەندەڵی ئیداری هۆکاری گەندەڵی سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتیە. مەبەستمان لەگەندەڵی ئیداری سێ جۆرە: یەکەم: دیاری کردنی کەسی نەشیاو... دووەم: گەندەڵی لەبەڕێوەبردندا بەپێدانی پلەو پایەو ئیمتیازات و بەرزکردنەوەدا... سێیەم‌: کەسێک پۆستەکەی بەفرسەت دانێ بۆ هەرشتێ بیەوێت...

  • PDF

    لا إله إلا الله وشه‌یه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕاستگۆیی و دڵسۆزیه‌وه‌ بووترێت و ئیش بكرێت به‌ ناوه‌ڕۆك و داخوازیه‌كه‌ی به‌ ئاشكرا و به‌ نهێنی ئه‌وا شوێنه‌واری زۆر سوپاس كراوی ده‌بێت به‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵه‌وه‌.

  • PDF

    له‌ واقعی ئه‌مڕۆدا كه‌سانێك هه‌ن له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا له‌ ڕاستیدا هه‌ژار نین، به‌ڵكو سواڵ كردنیان كردوه‌ته‌ پیشه‌ وكاری ڕۆژانه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ وپول كۆكه‌نه‌وه‌، وه تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین ئه‌م كاره‌ بووته‌ دیارده‌یه‌ك، بۆیه‌ پێم خۆشه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بدوێم له‌ ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وچاره‌سه‌ره‌كه‌شی دیاری بكه‌ین.

  • PDF

    وه‌رگێڕانی: دایكی فیرده‌وس چاكسازی نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ یان زیاتر ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئافره‌تان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تانیش ژماره‌یان وه‌كو پیاوان وایه‌، ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بن، وه‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان سه‌ره‌تا كه‌ پێده‌گه‌ن له‌ ئامێز وباوشی ئافره‌تانه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات...

  • DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    نووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه‌ ده‌سته‌یه‌ن كه‌ ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه‌ بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه‌. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بخوێنه‌وه‌: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان‌ به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه‌ دوژمنه‌ پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له‌ كوێ یه‌ ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه‌ ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئاماده‌كردنی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ر جۆره‌ تاوان و لادانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌وا به‌رگی تاوانی یه‌كێك له‌نه‌ته‌وه‌كانی پێشوو ده‌پۆشن و هه‌مان زنجیره‌ تاوانی گه‌لانی پێشین چه‌ندباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌... له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی گوناهو تاوان له‌ژیاندا: 1- بێبه‌ش بوون له‌زانست و زانیاری (حرمان العلم )... 2- بێبه‌ش بوون له‌رزق و ڕۆزی... 3- كاروباره‌كانی قورس و گران ده‌بێت... 4- تاریكییه‌ك ده‌بینێته‌وه‌ له‌دڵ و دورونیدا ،هه‌ستی پێ‌ ده‌كات وه‌ك چۆن هه‌ست به‌تاریكی شه‌وی تار ده‌كات... خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ دوو به‌ش به‌ هیوای سوود لێوه‌رگرتنی...

  • PDF

    با وردبینەوە لە گەنجەكانمان و ئەوەی كە گەنجەكانمان لەسەرین لە هزرو كاریان، بۆ ئەوەی گەشە بەو كارو هزرانەیان بدەین كە باشن، وە خراپەكانیان باش بكەین، چونكە گەنج و لاوی ئەمڕۆ پیاوانی دوا ڕۆژن، وە چونكە ئەوان ئەو بنچینەو بناغەیەن كە دوا ڕۆژو داهاتووی گەلی لەسەر بنیات دەنرێت.

  • MP3

    ووتاربێژ : شاخه‌وان جه‌واد پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئه‌م وتاره‌ باسی مه‌ترسی زینا ده‌كات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌، چونكه‌ زینا هه‌موو خراپه‌یه‌ك له‌ خۆ ده‌گرێت، وه‌ زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، وه‌چه‌نده‌ها نه‌خۆشی كوشنده‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌...

  • گۆڕانی كۆمه‌لگه كوردی سۆرانی

    DOC

    نوسـه‌ر : مامۆستا شێرزاد پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ئازیزانم له‌هه‌ر مه‌جلیسێك داده‌نیشین له‌هه‌ر كۆڕێك دائه‌نیشین یه‌كه‌م قسه‌ كه‌ ئه‌كرێ ئه‌ڵێن باشه‌ بۆ وه‌زعمان تێكچووه‌، باشه‌بۆ واگۆڕاین، یه‌كێك به‌رامبه‌رت دانیشتیه ‌ئه‌ڵێ باشه‌ پێم سه‌یره چه‌ند ‌ساڵ پێش ئێستا ئێمه‌ وانه‌بووین، ته‌ماشای هه‌ر لایه‌كی ژیان ئه‌كه‌ین ده‌بینین به‌ره‌و خراپه‌ چووینه‌، جا من پێم خۆشه ‌به‌وردی فكر ‌له‌گۆڕانكاری خۆمان بكه‌ینه‌وه‌...

  • DOC

    رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌: كاتێك رۆژووان ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كات له‌ده‌ورو پشتی زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆریان به‌ڕۆژوون، ئه‌وه ‌رۆژوو گرتن له‌لای ئاسان ده‌بێت، وه‌هه‌ست به‌یه‌ك ریزی ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه...

  • DOC

    خۆشه‌ویستان له‌بابه‌تی پێشوماندا به‌ڵێنمان پێدان كه‌بدوێین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌كارانه‌ی كه‌به‌هۆیانه‌وه ‌ده‌توانرێت ڕێگا بگیرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشه‌به‌ر بڵاوه‌ی كه‌حاڵی حاز له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێخكراوه‌گاوره‌كانه‌وه‌ده‌كرێت له‌پێناو به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌به‌پێی توانا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌‌ سه‌ریان تاوه‌كو ڕۆڵه‌ ونه‌وه‌كانی ئیسلام به‌رچاو ڕۆشن بن وبه‌ئاگاوه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆسه‌ نه‌گریسه‌یه‌ببنه‌وه‌، چونكه ‌هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌به‌پێ توانا وطاقه‌تی خۆی ئه‌توانێت پارێزگاری له‌دینه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك نیه‌ت و ئیخلاصێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌وپاشان داوای یارمه‌تی له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بكه‌ین كه‌یارمه‌تی ده‌رمان بێت، پاشان ده‌ست له‌ده‌ست و قوه‌ت له‌خوا لێبڕاوانه ‌ده‌ست پێ بكه‌ین...

  • DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه ‌له ‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه ‌ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات...

  • نامه‌یه‌ك بۆ لاوان كوردی سۆرانی

    MP3

    نامه‌یه‌كم پێیه‌ بۆ لاوه‌ خوێن گه‌رمه‌كانمان كورته‌ ئاگه‌داریه‌ك بۆ گه‌نجه‌كانمان هه‌ندێ ئاگادارى و خاڵ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وریاى نه‌بین به‌ره‌و هه‌ڵدێرانمان ئه‌بات هه‌ر له‌ دنیا ئه‌گه‌ر به‌ ترسان له‌ خواى په‌روه‌ردگار و ده‌ست گرتن به‌ ئیسلامه‌وه‌ ئه‌و خاڵانه‌ نه‌ناسین دوچارى ئه‌بین و رِوبه‌رِومان ئه‌بێته‌وه‌.. برا گه‌نجه‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ باس بكه‌م با هه‌ڵسه‌نگاندنێكمان هه‌بێت له‌ نێوان سۆز و رِحمه‌تى ئیسلام و فێڵ و نه‌خشه‌ و پیلانى رِۆژئاوا هه‌ڵیسه‌نگێنه‌ ئیسلام به‌ رِه‌حم و سۆزه‌كه‌ى خۆى بانگ ده‌كات دیعایه‌ى رِۆژئاوایه‌كانیش له‌و لاوه‌ بانگه‌شه‌ت بۆ لا ئه‌كه‌ن هه‌ردوو لا هه‌ڵسه‌نگێنه‌ بزانه‌ كامیان دڵسۆزى تۆن بزانه‌ كامیان به‌كه‌ڵكى تۆ دێن بزانه‌ كامیان خۆشبه‌ختى تۆیان ئه‌وێ و ئه‌یانه‌وێ له‌ ئاینده‌دا سه‌رفراز بى وه‌ كامیان ئه‌یه‌وێ به‌ هه‌ندێ نه‌خشه‌و پیلانى پرِو پوچ و لاواز له‌ پێش چاوت هه‌ندێ شت شرین بكات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵدێرانه‌ هه‌ر له‌ دونیا ..

  • DOC

    پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه‌ تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو: یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له‌ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به‌هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت رِووداوه‌و رِووده‌دات به‌شێوه‌ى رِۆژانه‌. دووه‌م: تووش بوون به‌سستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كه‌ده‌بێته‌هۆى تێكدان له‌شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له‌كاتى هه‌ڵسوكه‌وت و رِێكردندا.

لاپه‌ڕه‌ی : 2 - له‌ : 1
ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان