پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    مامۆستا نهاد – خوا بیپارێزێت - له‌م په‌رتوكه‌ باسی یه‌كێك له‌ خۆشه‌ویسترین ونزكترین ولێكچووترین وپایه‌دارترینی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كات كه‌ حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لیه‌ خوا له‌ خۆی وباوكی ڕازی بێت، وه‌ ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه‌ بریتیه‌ له‌: پێشه‌كیێك، ناوو ڕه‌چه‌ڵه‌كی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی، برا وخوشكه‌كانی، مامه‌كانی، پوره‌كانی، خاڵۆكانی، له‌ دایكبوونی، ناونانی، ژیانی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ژیانی له‌سه‌رده‌می خوله‌فای راشدین، خیلافه‌ته‌كه‌ی، ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ موعاویه، وه‌فات كردنی.‌

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " هه‌ندێك له‌ شیعه‌ی ڕافزه‌ ئه‌و ئیشكاله‌ دروست ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكی، گوایه‌ فاطمه‌ی مه‌عصوم بێت ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی به‌و فه‌رمووده‌یه ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : ( فاطمة بضعة مني فمن أغضبها فقد أغضبني ) واتا : فاطمه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌من، هه‌ركه‌سێك ئه‌و توڕه‌ بكات، ئه‌وه‌ بیگومان منی توڕه‌ كردوووه‌، ده‌ڵێن : مادام توڕه‌ كردنی فاطمه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت )‌ توره‌ بوونی پێغه‌مبه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، توه‌ڕه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) توڕه‌ بوونی خوای گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ فاطمه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) هه‌روا له‌سه‌ر هیچی به‌تاڵ توره‌ نابێت، كه‌واته‌ : فاطمه‌ مه‌عصومه‌، ئایا ئێوه‌ وه‌ڵامتان چیه‌ بۆ ئه‌م ئیشكاله‌ ؟

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ : یه‌كه‌م : ئایا زه‌كات ده‌شێت بدرێت به‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێیان ده‌ڵێن سه‌ید (نه‌وه‌كانی فاطمه‌ و ئيمامی علی)، كه‌سێك سه‌یده‌و موچه‌خۆره‌ به‌ڵام موچه‌كه‌ی به‌شی بژێوی ناكات و له‌ 90% ی موچه‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌ به‌ قه‌رزی زه‌وییه‌ك كه‌ كڕیویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته‌وه‌ به‌ خانو وه‌ كرێ خانوشی لێبدات و قه‌رزی دوكانیشی لێ بداته‌وه‌.. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ كه‌مته‌رخه‌م بێت به‌رامبه‌ر به‌ نوێژه‌كانی و هه‌ندێك جار نوێژه‌كانی نه‌كات.. ئایا ده‌كرێت زه‌كاتی پێ بدرێت؟ دووه‌م : ئه‌گه‌ر زه‌كاتی پێده‌شێت ده‌كرێت زه‌كاته‌كه‌ له‌ بری قه‌رز دابشكێنرێت؟

  • PDF

    له‌ ڕاستیدا كاره‌ساتى شه‌هیدكردنى ئیمام حوسه‌ین له‌ گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانه‌ كه‌ تووشی مێژووى موسوڵمانان بوو، چونكه‌ له‌و كاته‌دا بێجگه‌ له‌ ئیمامى حوسه‌ین له‌سه‌ر ڕووى زه‌ویدا كوڕی كچی پێغه‌مبه‌رێكى تر بوونى نه‌بوو، وه‌ به‌راستى به‌ مه‌زڵومى شه‌هید كراو كوشتنه‌كه‌شی به‌ نیسبه‌ت موسوڵمانانى هه‌مووى گۆى زه‌وى كاره‌سات بوو... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌ باس كردنی: كاره‌ساتى شه‌هید كردنى ئیمام حوسه‌ین خوا لێی رازی بێت.

  • MP3

    ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك نیگه‌ران بێت به‌ كوشتنی ئیمام حوسه‌ین خوا لێی ڕازی بێت، چونكه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پێاوه‌ به‌رزه‌كانی ئیسلام...وه‌ كوری كچی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌... به‌ڕێزان: ئه‌م وتاره‌ باسی كوشتنى حوسەین ده‌كات، له‌گه‌ڵ ڕونكردنەوەى لێڵییەكان و جیاكردنەوەى وەهمەكان لە ڕاستیەكان...

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان