پۆڵینه‌ زانستیه‌كان

  • PDF

    بانگه‌وازكردن بۆ لای خوای گه‌وره‌ به‌ دوو ڕێگه‌ ده‌كرێت: یه‌كه‌م: ڕێگه‌ی نه‌رم ونیانی: مه‌به‌ست پێی بانگه‌وازكردنه‌ به‌ لێزانی و دانایی و ئامۆژگاری چاك و شیرین. دووه‌م: ڕێگه‌ی به‌ كارهێنانی هێز و جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا‌...

  • PDF

    پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ده‌زگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ بانگخوازه‌كان لای خۆی داده‌مه‌زرێنێت له‌بواری بانگه‌وازكردن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، له‌كۆتایی هه‌موو مانگێكیشه‌وه‌ داوای ئه‌وه‌یان لێ ده‌كات كه‌ ده‌بێت ڕاپۆرتێك بنووسن له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ بانگخوازیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌، له‌ وانه‌ ووتنه‌وه‌، وكۆڕگرتن، وموحاضره‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خاوه‌ن وه‌قفه‌یه‌كه‌ ومووچه‌كه‌یان دابین ده‌كات، جا بۆیه‌ هه‌ندێك له‌و بانگخوازانه‌ شتێك له‌ده‌روونیاندا دروست بووه‌، واگومان ده‌به‌ن كه‌ ئه‌م ڕاپۆرت نووسینه‌ له‌ ئیخلاصیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، وبه‌ره‌وه‌ ڕیا و ڕوپامایی ڕایان ده‌كێشێت، پرسیاره‌كه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ : ئایا كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ دروسته‌ ؟ مه‌به‌ستم داواكردنی نووسینی ڕاپۆرت له‌و بانگخوازانه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان كارێكی دروسته‌ ؟ وه‌ ئایا نووسینی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئیخلاص، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ؟

  • DOC

    خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان پله‌ وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌ وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه‌ كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه‌‌ ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه‌ له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه‌ پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان